دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ل هونه‌رمه‌ند دانا غه‌نی .... سازدانی دیمانه
هه‌ڵكه‌وت زاهیر
هه‌ڵكه‌وت:
ئه‌م كاته‌ت باش دانای گیان، خۆشحاڵم
به‌ئاماده‌بوونت، بۆ ئه‌م دیمانه‌یه، هیوادارم بتوانم له‌نزیكه‌وه چه‌ند
پرسیارێك ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزتان بكه‌م، چه‌ند زانیاریه‌كمان ده‌ست كه‌وێت
سه‌باره‌ت به هه‌واڵی نۆێ به‌ڕێزتان :
دانا:
به خۆشحاڵیه‌وه هه‌ڵكه‌وت گیان، منیش
خۆشحاڵم به‌وه‌ی دیمانه له‌گه‌ڵ به‌ڕێزتان سازبده‌م، به‌هۆی چه‌ندین
دیمانه‌ی سه‌ركه‌وتووت ئه‌نجام دا له‌گه‌ڵ چه‌ندین هونه‌رمه‌ند،
وه‌له‌به‌شه‌جیاجیا كانی هونه‌ردا:
هه‌ڵكه‌وت:
دوای وه‌ستانێكی كاتی له به‌رهه‌می هونه‌ری تێڕوانینت چیه بۆ كاری
هونه‌ری؟
دانا:
من پێم وایه، مه‌رج نیه هونه‌رمه‌ند به‌خاتری ئه‌وه‌ی كه گله‌ی ئه‌وه‌ی
نه‌یاته سه‌ر بڵێن بێ به‌رهه‌مه كاری لاواز بكاته سه‌ر ئه‌رشیفی هونه‌ری
مۆسیقای كوردی، ئه‌و به‌رهه‌مه‌نای پێشتر تۆماری كردون لێیان كه‌م
كاته‌وه، به‌ش به‌حاڵی خۆم پێم باش بوو بۆ ماوه‌یه‌ك ته‌نها وه‌ك گۆێ گر
ئاماده‌ی خۆم هه‌بێت له‌و بواره‌دا:
هه‌ڵكه‌وت: بۆ
كاری نۆێ چۆن ئاماده‌یت نیشان دا، بڕیاری كاركردنت دا؟
دانا:
ته‌نها بڕیا بۆ هونه‌رمه‌ند ئه‌وه ناگه‌ێنێت كه‌تاكه بڕیارده‌ری سه‌ره‌كی
ته‌نها خۆی بێت، به‌ڵكو بۆ چوونی جیاواز، ڕۆژبه‌ڕۆژ به‌ره‌و پێشه‌وه چوونی
ڕه‌وڕه‌وه‌ی هونه‌ی هه‌موو جیهان و پێداوویستیه‌كانی ئه‌مڕۆی گۆێگری گۆرانی
كوردی چه‌ندین بابه‌تی تر، ده‌بنه یه‌ك بڕیار هه‌موو پێكه‌وه ئه‌مانه
ده‌بنه یه‌ك بڕیار بۆ دروستبوونی بیرۆكه‌ی نۆێ و له‌خزمه‌تی به‌رهه‌مێكی
نۆێ و مۆدێرن و ڕه‌سه‌ن :0
هه‌ڵكه‌وت :
چاوه‌ڕوانی چ به‌رهه‌مێكی نۆێ ده‌كرێت له دانا
غه‌نی؟
دانا:
به‌رهه‌مێكم ئاماده‌یه به‌ناوی (جارێك) له‌تێكست و ئاوازی به‌ڕێزتانه كاك
هه‌ڵكه‌وت، دابه‌شكردنی دلێر حسێنه به‌م
زوانه به‌نیازی كلیپ كردنیم، هیوادارم جێی ڕه‌زامه‌ندی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی
كوردستان بێت، به‌فرسه‌تیشی ده‌زانم سوپاسیپێ زانینی خۆم بگه‌ێنمه
یه‌كه‌به‌یه‌كه‌ی ئه‌و هونه‌مه‌ندانه‌كه ئه‌ركیان كێشاوه بۆ ئه‌م
به‌رهه‌مه، ئاگاداریشم له نزیكه‌وه شه‌و نوخنیان پێ كێشاوه :
هه‌ڵكه‌وت:
كێن ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی له‌م به‌رهه‌مه‌دا جێ ده‌ستیان دیاره؟
دانا:
كاك هه‌ڵكه‌وت ده‌مه‌وێ بڵێم پاش ڕێز‌و پێ
زانینم بۆ تۆی به‌ڕێز كه‌ماندوبوونت هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه بۆ ئاماده‌به‌ه‌نی
خۆت نامه‌وێ هێنده ستایشت بكه‌م خۆزگه ئه‌وه‌ی له‌ناخی تۆ وه
هه‌ڵقوڵاوه بم توانیایه پڕ به‌پڕی ئه‌وه، له‌لای خۆم هه‌سته‌كانم
ئاوێته‌ی ئه‌و هه‌سته‌ی تۆ ئازیز بن :هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ندان دلێر حسێن،
سه‌ید ئه‌حمه‌د، هێمن حسێن، شیاو، گۆران، زانا، ڕێبین، وه بۆ
ئه‌ندازیاری ده‌نگ كاك ئاكۆ:0
هه‌ڵكه‌وت:
هه‌ست به گۆرانكاری ده‌كه‌یت وه هه‌نگاوتان بۆ ناوه؟
دانا:
بێ گومان بۆ هونه‌رمه‌ند پێوویسته یه‌كێك بێت له‌و چینه‌ی پێش چینه‌كانی
تر دركی پێ بكات چونكه هونه‌ر به‌بێ ئزنوو بێ پاسپۆرت خۆی ده‌كات به
هه‌موو جیهاندا، وه‌من بۆ خۆم له‌م به‌رهه‌مه‌دا هه‌وڵم داوه وه‌ك ستایل
تا ئه‌ندازه‌یه‌ك گۆرانێك بكه‌م كه گۆێگر به‌ئاسانی دركی پێ بكات
وه‌هیوادارم توانیبێتم هه‌نگاوێكی نۆێم دابێ له‌پێناوی خزمه‌تی هونه‌ری
كوردی
هه‌ڵكه‌وت
:پێت ولیه هونه‌ر بێ سنوره، وه‌هونه‌رمه‌ند ده‌بێت ئازاد بێت
له‌كاره‌كانیدا؟
دانا:
هونه‌ر سنوردار نییه، ده‌بێت هونه‌رمه‌ند هێنده ئازاد بێت كه‌بتوانێت
بیر‌و بۆچوونی و هه‌ستی خۆی به ئازادی ده‌رببڕێت
هه‌ڵكه‌وت:
به‌ڕای به‌ڕێزتان هونه‌رمه‌ند ئازاده جگه له‌زمانی خۆی به زمانێكی دیكه
گۆرانی بڵێت؟
دانا:
كاتێك هونه‌ری میلله‌ته‌كه‌م گه‌یشته لوتكه، وه‌ك زۆر به‌ی میلله‌تانی
دنیا، ئێمه‌ش خاوه‌نی هه‌موو مافێكی ئاسای هۆمان بین، ئه‌و كات هونه‌رمه‌ند
ئازادا به‌زمانی كه گۆرانی بڵێ:
هه‌ڵكه‌وت:
تێڕوانینت چییه بۆ كه‌ناڵه ئاسمانیه‌كان سه‌باره‌ت به‌و كلیپ و
گۆرانیانه‌ی پێشان ئه‌درێن؟
دانا:
دیاره كه‌م و كورتی هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆی ئازادی بۆ ئێمه تازه‌یه،
كه‌سانی زۆر هه‌ن كاری كاڵ و كرچ ده‌كه‌ن كه‌ناڵه‌كان پێشانی ئه‌ده‌ن،
وه‌تا ئێستا كاری هونه‌رمه‌ند و كه‌سانی دیكه جیا نه‌كراوه‌ته‌وه،
هیوادارم گۆرانكاری به‌سه‌ردابێت، به‌گشتی له‌كاره هونه‌ریه‌كان::
هه‌ڵكه‌وت:
واته ته‌له‌فزۆێنه‌كانپێویستیان به فیلته‌ر هه‌یه، بۆ پاراستنی چێژ‌و
سه‌لیقه‌ی گۆێ گران؟
دانا:
به‌ڵێ هیوادارم ته‌له‌فزۆێنه‌كان كه‌سانی پسپۆر‌و زانا بهێنه پێشه‌وه له
بواره جیا جیا كانی هونه‌ردا، بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی كاری هونه‌ری پێش
بڵاوكردنه‌وه‌یان:
هه‌ڵكه‌وت:
گرنگترین كێشه‌ی هونه‌رمه‌ندان له‌ڕوانگه‌ی دانا
غه‌نی چییه؟
دانا:
دروست كردن و په‌ره پێدانی چه‌ند كۆمپانیایه‌كی هونه‌ری، تاوه‌ك و ئه‌و
به‌رهه‌مه هونه‌ریانه‌ی ده‌كرێن بگرێته ئه‌ستۆ، له‌بواری به‌رهه‌م
هێنانه‌وه، پاشان دانانی یاسای ته‌واو
بۆ مافی هونه‌رمه‌ند چ وه‌ك گۆرانی بێژ چ وه‌ك ئاوازدانه‌ر چ وه‌ك ژه‌نیارو
هه‌روه‌ها تێكست نووس، بێ گومان نه‌هێشتنی دیاریده‌ی سێدێ كۆپی كردن:
هه‌ڵكه‌وت:
ئاستی سینارێۆی كلیپه كوردیه‌كان چۆن ده‌بینیت وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی گۆرانی
بێژ:
دانا:
زۆر به‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و كارانه‌ی ده‌كرێت، چاوی كامیره زۆر پێچه‌وانه‌ی
ئه‌و تێكست و مۆسیقایه‌ن كه‌بۆی ده‌نووسن، هیوادارم كاری باشتری بۆ بكرێت
هه‌ڵكه‌وت: بۆ
ده‌توانی سه‌رنجی خۆتم پێ بڵێیت؟
دانا:
چونكه ئێمه له‌و بواره‌دا ئه‌توانم بڵێم ساواین، كه‌سانی شاره‌زاو
پسپۆرمان نییه، گه‌رهه‌بن زۆر كه‌من، هیوادارم بۆ هه‌وڵی بۆ بدرێت
هه‌ڵكه‌وت:كێشه‌ی
دانانی نرخ بۆ كاری هونه‌ری چۆن
ده‌بینیت؟
دانا:
من پێشتر له‌وه‌ڵامێكدا باسی كۆمپانیام كرد، گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی یاسای كار
بكه‌ن بێ گومان گرفته‌كان هه‌مووی چاره‌سه‌ر ده‌بن:
هه‌ڵكه‌وت: من
هیچم نه‌ما ته‌نها ده‌ڵێم زۆر خۆشحاڵ بووم بۆ ئه‌م دیمانه‌یه
دانای گیان، هیوای سه‌ركه‌وتنت بۆ
ئه‌خوازم له‌كاره هونه‌ریه‌كانتدا
دانا:
زۆر زۆر سوپاس بۆ تۆ هه‌ڵكه‌وت گیان بۆ
ماندوبوونت، |