نابیت ڕیگه بده‌ین باجی بیروڕا ده‌ربرین زیندانی كردن جه‌سته‌و فكرمان
بیت! ... ڕیبوار عارف
fediraq@welho. com
ئه‌م ساڵ ژماره‌ی
ده‌ستگیركردن و زیندانی كردنی نووسه‌ران و كه‌سانی ئازادیخواز‌و ناڕازی به‌م
وه‌زعه به‌رده‌وام له‌زیادبوون و په‌ره‌سه‌ندنا بوو! پاساوێك كه بووه‌ته
باو‌و كراوه‌ته به‌هانه‌ی ده‌ستگیری كردنی هه‌ر كه‌سانێكی ناڕه‌زای،
له‌بازنه‌یه‌كی ته‌نگدا ده‌سوڕیته‌وه كه له به‌زاندنی (سنووری یاسا‌و داب
ونه‌ریته‌كان، گومان لیكراو، ئاژاوه‌چی. . . ) ده‌رناچیت.
ده‌سته‌ڵات، بۆ
ته‌ڵقینكردنی ئه‌م ده‌ستگیری وده‌ستدرێژیانه بۆسه‌ر خه‌ڵكی كوردستان
حه‌كیمانه تۆپخانه‌یه‌كی گه‌وره‌یان به‌ڕێخستووه كه‌بریتی یه له
ده‌زگاكانی ڕێكخستنی حزب وده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و بیروڕای گشتی بۆ ئاشنا
بوون و ناچاركردنی خه‌لكی بۆ ملدان به سیاسه‌ت و ڕه‌وشته‌كانی ده‌زگاكانی
ئاسایش و وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ‌و بڕیاره‌كانی پشت په‌رده‌ی په‌رله‌مان و
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران. كه دیاره هاوكاری و خاڵی هاوبه‌شی ئه‌م بڵندگۆ
به‌ڕواڵه‌ت جیاوازانه له جێخستن و عه‌مه‌لی كردنه‌وه‌ی سیاسه‌ت و
ئامانجه‌كانی حزبدا خۆده‌بیننه‌وه. ده‌بینین كه له‌هه‌ر دیدار‌و ڕووبه‌ڕوو
بوونه‌وه‌و چاوپیكه‌وتنێكی ڕاسته‌خۆدا له‌گه‌ڵ نووێنه‌رانی هه‌ركام له‌م
ئۆرگانه جیاوازانه‌ی حكومه‌تی حزبدا ده‌كرێت، بێ شك هه‌ر كه
ته‌نگه‌تاوبوون و شتێكیان بۆ ووتن پێ نه‌ما، ئه‌وجا هات وهاوارێكی تر
له‌سه‌ر ئه‌وه به‌ڕێ ده‌كه‌ن كه‌گوایه ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌وان
لێپرسینه‌وه‌ی تووندیان نه‌بێت و مه‌یدانه‌كه ئاوه‌لا بكه‌ن بۆ ته‌راتێنی
هه‌ر كه‌س ولایه‌نیك، ئه‌وا ئیرهاب و تیرۆر و كوشت وكوشتار سه‌د ئه‌وه‌ندی
تر ژیانمان لێتاڵ ده‌كات. كه‌واته ئه‌م ده‌ستگیری و گوشار هێنانه‌ش
له‌خزمه‌ت هاولاتیاندایه. بۆیه ئیتر كار ده‌گات به‌و شوێنه‌ی كه جه‌نابی
وه‌زیری به‌ڕێز و سه‌رۆكی حكومه‌تیش خۆیان له‌سه‌ر ڕاپرسی و یا ده‌ربرینی
بیروڕا نه‌ك هه‌ر ده‌خاله‌ت بكه‌ن به‌ڵكو حوكمی عورفی بده‌ن بۆ ئیجرائات
كردن له‌گه‌ل ئه‌و ( (ئاژاوه‌گێرانه‌دا) ) . هه‌ر به‌و ده‌لیله‌ش ئاغای
وه‌زیرو سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران فه‌رمایشتیان به‌جێ یه كاتێك كه
بریاری (ده‌ستگیركردنی ئاكۆ محمد ی مو‌سا ئه‌حمد ده‌ده‌ن له‌سه‌ر ڕاپرسی
یه‌ك كه كردویانه، وه یا ریبوار سیوه‌یلی له‌سه‌ر ده‌ربرین بیر‌ورا
مه‌حكوم ده‌كه‌ن و ریبوار عارفیش به‌زیندان ده‌سپیرن بۆ ماوه‌ی
هه‌فته‌یه‌ك. خۆ ئه‌گه‌ر كار به هندێك شوێنی هه‌ستیار گه‌شت ئه‌وا
ئاسایشه دلًسۆزو له خۆ بووردوه‌كانمان گیان له‌سه‌رده‌ست و په‌نجه
له‌سه‌ر ماشه‌ی تفه‌نگن بۆ تێشكاندنی ریزی ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی
كه‌خوازیاری كارن یا خوا نه‌خواسته مه‌به‌سته گومان لیكراوه‌كانی خۆیان
بۆ پشتگیری كردن له مانگرتن و خۆپیشاندانه‌كانی كوردستانی ئیران ده‌خه‌نه
ڕوو.
واپَیده‌چیت
كێشه‌یه‌ك نه‌بیت ئه‌مڕۆ له كوردستان تاوانیاركردنی خه‌لكانی نارازی و
ئازادیخواز به‌پشتیوانه‌ی چه‌مكه‌كانی ( (گومان‌لێكراو ئاژاوه‌گێر) )
له‌هه‌ر شتێكی تر هه‌رزانترو ئاسایتره. عه‌جه‌با سه‌یره‌كه له‌وه‌دایه
كه ئێسته‌شی له‌گه‌ڵدا بێت بۆ ته‌نها جارێك به‌هه‌ردوو ئیداره‌كه‌ی
هه‌ولێرو سلیمانی یه‌وه نه‌یانتوانی گۆشه‌یه‌ك له تاوانه‌كانی ئه‌و
كه‌سانه‌ی كه بوونه‌ته قوربانی ئه‌و چه‌مك و زاراوانه‌ی كه‌ئه‌م
به‌رێزانه‌ی ده‌سته‌لات تیۆریزه‌ی ده‌كه‌ن بخه‌نه به‌رچاوی خه‌ڵكی
كوردستان. بۆیه ناكرێ چاوه‌ڕوانیه‌كی له‌وه زیاتر هه‌بێت كه ئه‌م ده‌ست
دریژی و تاوانباركردنانه پڕاوپڕ جێگه‌ی گاڵته‌جاری و به‌زه‌ی
پیداهاتنه‌وه‌یه. ئاخر چواره‌ده ساله له گه‌نده‌لی وناعه‌داله‌تی
هه‌ناوی خه‌لكی ره‌شكردوه‌ته‌وه‌و ته‌نانه‌ت سه‌ركردایه‌تی خزبه
ده‌سته‌لاتداره‌كان خۆشیان به‌مه‌به‌ستی به‌لاڕێدا بردنی ناڕه‌زایه‌تی
ده‌ربرینه‌كانی خه‌لكی، كه‌وتوونه‌ته هه‌له‌كه سه‌ماو هاوت وهاواریان
لێهه‌ستاوه له‌ده‌ست ئه‌و وه‌زعه. به‌لام گالته‌جاریه‌كه له‌وه‌دایه‌دا
كه ئیسته‌شی له‌گه‌لدا حزبه ده‌سته‌لاتداره‌كان ئه‌گه‌ر وه‌ك شتیكی شكلی
و بۆ خوێ ی چێشتیش بووه ته‌نها یه‌ك كادر‌و كه‌سایه‌تی خۆیان له‌سه‌ر به
ده‌ستهینانی ئه‌و هه‌موو سه‌رمایه‌و گه‌نده‌لی و ناعه‌داله‌تی یه دادگایی
نه‌كرد، ئه‌وه باس له زیندانی كردن و سزادنی تر هه‌ر مه‌كه. ره‌نگه
له‌به‌ر ئه‌وه بیت كه كاره‌كانی ئه‌وان جیگه‌ی ( (گومان لیكردن) ) نی
یه‌و هه‌موو خه‌لكی كوردستان به كارانامه‌ی ئه‌م لایه‌نانه ئاشنان.
به‌لام كاتیك كه قسه له‌سه‌ر كه‌سانی ده‌ره‌وه‌ی حزب و ده‌سته‌لات
ده‌كریت، ئیتر مه‌وجه‌كه ده‌گوڕدریت و ئه‌منی یه‌تی ممله‌كه‌ت وا پیویست
ده‌كات كه دار بده‌ن به ڕۆحی ئه‌و ( (ئاژاوه‌گیرانه‌دا) ) .
ئاخه‌ر پێمان نالین
كه‌ئێوه له كوی و له‌كام خۆپیشاندان ومانگرتن وناڕه‌زای ده‌ربڕیندا دوو
كه‌ستان ده‌سگیر كردوه‌و پاش لێكوڵینه‌وه زیندان كردنیان تاوانه‌كانیتان
خسته به‌رچاوی خه‌ڵكی كوردستان تابه‌م كاره‌شتان ده‌ستخۆشانه‌ی جه‌ماوه‌رش
بۆ خۆتان مسۆگه‌ربكه‌ن، تاخه‌ڵكیش ته‌حمولی گوێبیستنی
پاساوهێنانه‌وه‌كانتان بكه‌ن. له‌هه‌قیقه‌ت ئه‌وه‌یه كه‌هه‌موو ئه‌و
به‌هانانه‌و ته‌نانه‌ت داتاشینی پاساوی وه‌ك مه‌ترسی له ته‌قیقه‌نه‌وه
كاری ئیرهاب تیرۆریستانیش ته‌نهاو ته‌نها ئه‌و له‌مپه‌ره‌یه كه نه‌ك هه‌ر
بۆ چاوترسانی خه‌لكی به‌كاری ده‌هینین، به‌ڵكو ده‌یانه‌ویت وه‌ك گرنگترین
چه‌ك بۆ قه‌ده‌غه كردن وكۆتای هێنان به مانگرتن وخۆپیشان
وناره‌زایه‌تیه‌كانی جه‌ماوه‌ریه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان به‌كاری بهێنن.
كه‌واته جێگه‌ی خۆیه‌تی له خۆمان بپرسین كه ئایا ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ر
به وه‌ها بارودخۆیكدا چی بكه‌ین؟
كۆمه‌لالگای كوردستان
پیویستی به ریكخراویكی به‌رگری كردن هه‌یه له ماف و ئازادیه‌كانی
خه‌لكی.
زیندانی كردنی ئاكۆ
محمد و مو‌سا ئه‌حمد به دروست شه‌پۆلی ناره‌زایه‌تی له نێو ڕۆشنیران و
نووسه‌راندا به‌گه‌ڕخست و ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی ناسراو له كوردستان و
هه‌نده‌ران ناره‌زایه‌تی خۆیان دژ به زیندانی كردنی ئه‌و به‌ریزانه
ده‌ربڕی وهه‌لویستی خۆیان دیاری كرد. ته‌نانه‌ت له په‌یوه‌ند به
راگه‌یاندنه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كه له‌سه‌ر چاوپیكه‌وتنه‌كه‌ی به‌ریز
ڕیبوار سیوه‌یلی له ڕۆژنامه‌ی میدیا، كار گه‌شت به‌وه‌ی كه (كۆمه‌لیك
نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس) به‌یاننامه‌یه‌كی ناره‌زایه‌تی دژ به‌و هه‌ڵوێسته‌ی
وه‌زاره‌تی ناوبراو ده‌ربكه‌ن وخوازیاری داوای لێ بووردن كردن بوون له
ریبوار سیوه‌یلی وخه‌لكی كوردستان. ئه‌م هه‌لویسته‌و ده‌ركردنی ئه‌م
به‌یاننامه هاوبه‌شه زۆر دروست و له‌جێگه‌ی خۆیدابوو.
ئه‌وه‌ش ڕاسته كه
كێشه‌ی ئه‌م دۆستانه له هه‌رشتێك زیاتر په‌یوه‌ندی به ئازادی بیر‌ورا
ده‌ربرینه‌وه هه‌بووه، به‌لام به بڕوای من ئاستی بیركردنه‌وه‌ی
كه‌سانیكی خۆ به‌به‌رپرسزان له‌به‌رامبه‌ر به كێشه سیاسی
وكۆمه‌لایه‌تیه‌كاندا پێویسته له سنوورێكی فراوانتردا تاوتۆی ئه‌م گرفته
بكه‌ن وهه‌لویست له‌سه‌ر كولیه‌تی ماف وئازادیه‌كانی خه‌لكی كوردستان
وه‌ربگریت. كه‌پێشێلكردنی ئازادی بیروڕاش ته‌نها یه‌كێكه له‌و ئازادیانه.
ڕۆشنبیران و
نووسه‌ران ناتوانن ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌وه ڕووداوانه هه‌ڵوێست بگرن كه
به‌رۆكی خۆیان ده‌گرێته‌وه. دیاره من قسه‌م ڕووبه ڕۆشنبیر نووسه‌ریك
نیه كه‌له‌به‌ر لووتی خۆی زیاتر شوێنێكی تر نابینی و ئه‌وه‌ی بۆ خۆی
دانه‌ناوه كه ده‌بیت ده‌وری هه‌بێت له گۆڕانكاریه‌كانی كۆمه‌لگادا.
بۆیه له‌م حاله‌ته‌دا ناكرێت ئه‌و تیروانینه په‌سه‌ند بكه‌ین كه پێ ی
وایه ئه‌مڕۆ كێشه‌یه‌ك ڕووبه‌ڕووی ژماره‌یه‌ك له نووسه‌رو ڕۆشنبیر
بووته‌وه‌و وه‌زاره‌ت ولایه‌ن و ئورگانێك ته‌نها ئازادی بیروڕا به‌رته‌سك
كردوه‌ته‌وه‌و ده‌بێت ئێمه ناره‌زایه‌تی یه‌كانی خۆمان ته‌نها
به‌ئاڕاسته‌ی ڕاوه‌ستانه‌وه دژ به‌و ده‌ستدرێژیانه‌دا به‌رین. به‌داخه‌وه
هه‌قیقه‌ت ئه‌وه‌یه كه ئه‌وه‌ی له كوردستان هه‌ڕه‌شه‌ی لی ده‌كرێت به
گشتی ماف و ئازادیه‌كانی خه‌ڵكه، كه ئازادی بیر‌ورا ده‌ربرینیش ته‌نها
خاڵێكیانه. ئازادی خۆپیشاندان، ئازادی مانگرتن، ئازادی ریكخراو بوون،
ئازادی به‌یان، ئازادی بیر‌ورا. . . . هه‌موو ئه‌مانه گرفتی واقیعین
وئه‌گه‌ر چاوێك به چه‌ند مانگی ڕابردودا بگێرینه‌وه ده‌بینین كه
وه‌زاره‌ت و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئاسایش له ژماره‌ی په‌نجه‌كانی ده‌ست
زیاتر ڕێگریان له خۆپیشاندان و مانگرتن و ئازادی به‌یان و بیر‌ورا ده‌ربرین
كردوه‌و ته‌نانه‌ت كار هه‌ر به‌وه‌وه ڕانه‌وه‌ستا كه له‌ڕێگه‌ی یاسا‌و
بریاری وه‌زاری وهه‌ڕه‌شه‌كردن ونان برینه‌وه خۆپیشاندانه‌كان قه‌ده‌غه
بكه‌ن، به‌لكو ته‌قه‌كردن له خۆپیشانده‌ران و زیندانی كردنی هه‌لسوڕاوانی
سیاسی و سزادانیان بووه دیاریده‌یه‌كی به‌رده‌وام.
خۆپیشاندانه‌كانی
مامۆستایانی سلیمانی ودواتر هه‌ولیرو ته‌قه‌كردنی به‌سه‌ر خۆیندكاران
له‌بازگه‌كانی تاسلوجه‌و دووباره كردنه‌وه‌ی ئه‌م كاره دژ به شوفێره‌كان
و زیندانكردنیان بۆ ماوه‌ی سێ هه‌فته‌و ریگرتن به خۆپیشان ده‌رانی سلیمانی
بۆ پشتگیری كردن له مانگرتنه‌كانی خه‌لكی كوردستانی ئیران ته‌نها چه‌ند
نموونه‌یه‌كی زیندوی ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی رابردووبوو كه ناكرێت ڕۆشنبیران و
نووسه‌ران چاوی لێ بنووقینن و شانی خۆیان له‌به‌رامبه‌ر به‌و مه‌سه‌له
گرنگانه‌دا خالی بكه‌نه‌وه. بۆیه داكۆكی كردن له هه‌موو ماف
وئازادیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌بیت بكریته بنچینه‌ی كاری هاوبه‌ش له
نیوان رۆشنیران و نووسه‌ران و ئه‌دیبان و هه‌لسورانی سیاسی و كه‌سانی
ئینسان دۆست و به‌هه‌لویستدا.
راپه‌رینی خه‌لكی
كوردستان له به‌هاری 1991دا، مامانی له‌دایك بوونی ئه‌و ئازادی یه بوو
كه كۆمه‌لگای ئێمه‌ی به جۆرێكی تر له ژیان ئاشناكرد. بۆیه ڕیژه‌ی
جێته‌نگ بوون به ئازادی بارۆمه‌تری به‌ها ئینسانی یه‌كانمان دینێته
خواره‌وه‌و مه‌حاله ڕێگه به‌خۆمان بده‌ین كه‌ده‌ست به‌رداری بین.
به‌لام ڕه‌وشتیك كه
ئه‌مڕۆ حزبه ده‌سته‌لاتداره‌كانی كوردستان له‌مه‌ڕ ئه‌م چه‌مك و جیهان
بینیه‌وه گرتوویانه‌ته به‌ر ئه‌و مه‌ترسی یه گه‌وره‌ی به‌دوای خۆیدا
په‌لكێش كردوه كه پرسه‌ی له‌گۆرنانی ئازادی به له‌به‌رچاوگرتنی ئاینده‌ی
ئه‌و حكومته‌ی كه له عیراقدا ده‌سته‌لاتدار ده‌بێت وه‌ك حكومه‌تێكی
ئیسلامی، ئه‌وجا دفنكردن و له گۆڕنانی ئازادی ده‌بێته ئه‌و واقعه تاڵه‌ی
كه مه‌گه‌ر ته‌نها جۆلانه‌وه‌یه‌كی به‌هێزی سیاسی كۆمه‌لایه‌تی ئه‌مرۆی
خه‌لكی كوردستان بتوانیت به‌ر پرۆسه‌ی مه‌رگ و له‌ناوچوونی به‌ها ئینسانی
یه‌كانمان بگریت كه به‌رهه‌می ئه‌و راده‌یه له ئازادیه كه ئه‌مڕۆ له
دوریانیكی پڕ مه‌ترسی دایه‌وه نابیت ریگه به هیچ لایه‌ن و حكومه‌ت و حزب
و ده‌سته‌لاتێك بده‌ین كه ده‌ست بنیته هه‌ناومان تا هه‌ناسه‌كانی
ئازادیمان تیا بتاسینیت. كه ئه‌مه‌ش ته‌نها له گره‌وی ئه‌وه‌دایه كه
به‌ره‌ی عه‌لمانی یه‌ت و ئازادیخواز بۆ داكۆكی كردن له ماف و ئازادیه‌كانی
خه‌ڵكی كوردستان له ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌و ڕاوه‌ستانه‌وه‌یه‌كی جدیدا بیت و
هۆشیارانه له‌ده‌وری پرۆژه‌و پلاتفۆرمێك كۆبێته‌وه كه بتوانیت بێته
له‌مپه‌رێكی جدی وكاریگه‌ر له‌به‌رده‌م هه‌رجۆره ده‌ست درێژی و
به‌رته‌سكردنه‌وه‌یه‌كی ماف و ئازادیه‌كانماندا.
بۆیه ده‌بیت له
ئاستێكی فراوانی كۆمه‌لایه‌تیدا به‌مه‌به‌ستی مه‌حكه‌م ڕاگرتنی لایه‌نی
كه‌م ئه‌و ئاسته له ماف وئازادیه‌كانی خه‌لكی كوردستاندا بینه‌مه‌یدان.
بۆ ئه‌به‌سته‌ش ده‌بیت هه‌وڵبده‌ین كه ژماره‌یه‌كی هه‌رچی زیاتر له كۆر
سیمینار چاوپیكه‌وتن و دیدار سازبده‌ین بۆ به‌گه‌ڕخستنی كه‌ش و هه‌وایه‌كی
ته‌ندروستدار تا له‌م ڕێگه‌یه‌وه زۆرترین ژماره‌ی ئه‌و خه‌ڵكانه له‌یه‌ك
نزیك بكرینه‌وه كه یه‌كێك له غه‌مه گه‌وره‌كانیان له‌مرۆدا ماف و
ئازادیه‌كانی خه‌لكی كوردستانه.
بۆ ئه‌وه‌ی كه
سه‌رئه‌نجام بتوانریت ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی به‌هه‌لویست و بوویر له
ده‌وری یه‌ك كۆبنه‌وه تا به‌هۆی پێكهینانی ڕیكخراویكه‌وه بتوانریت خه‌لكی
كوردستان له‌هه‌رجۆره هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌و چاوترسانیك ڕزگاربكرێت و
كارێكی ئاسان نه‌بیت كه هیچ وه‌زیر وده‌سته‌لات ولایه‌نێك بتوانێت به
تاوانی ده‌ربرینی بیر‌ورا، یان مانگرتن وخۆپیشاندا له گۆشه‌ی زیندانه‌كاندا
جه‌سته‌و بیرمان وه‌ك یه‌ك ده‌ست به‌سه‌ر بكه‌ن. |