ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ك له یاری زانه دێرینه‌کان
...
ئه‌نوه‌ر خه‌راجیانی
یه‌کێك له یاری
زانه به‌تواناکانی شاری سوله‌یمانی که زۆر ده‌مێکه دورکه‌وتۆته‌وه له
وه‌رزش و یاری کردنئهویش بورهانی حاج حه‌مه ئه‌مین خهراجیانیه له ساڵی
1956 له گه‌ڕه‌کی سابونکه‌ران له شاری سولهیمانیله دایك بووه له
خێزانێکی مام ناوه‌ندی،سه‌ره‌تای ده‌ست پێکردنی یاری کردنی له سه‌رکارێز
بووه،پاشان ساڵی 1969بووه به یاری زانی لاوانی ئاری ئه‌وسه‌رده‌مه
پاشان ناوه‌که‌یان گۆڕی بۆ تیپی یهکگرتویعهلی له‌تیف دوای ساڵێك تیپی
سۆلاف دروست کرا له سه‌رکارێز بوو به ئه‌ندامێکی سه‌ره‌کی تیپ بووڕۆژ له
دوای ڕۆژ له پێش کهوتندابوو تاوه‌کو یانه‌ی سیروان توانی ڕایکێشێ به‌لای
خۆیاندا چونکه له‌و سه‌رده‌مه‌دا باشترین یاری زانی به‌رگری بووه له
زۆربه‌ی یاریه‌کانیدا توانیه‌تی گۆڵ تۆمار بکات، چونکه زۆرجار له کاتی
هێرش کردندا خۆی ده‌بینیه‌وه له گۆڵی تیپی به‌رامبه‌ر، تاساڵی 1980
هه‌ڵبژارده‌ی سولهیمانیبووه پاشان ڕوی کرده هه‌نده‌ران له ووڵاتی
ئه‌ڵمانیا نیشته‌جێ بوو،هه‌ر له هه‌مان ساڵدا یاری بۆ تیپێکیئهڵمانیا کرد
که ناوی (نۆی بۆرگ ئه‌نده‌ر دۆناو) بوو که‌وا پله‌ی سێهه‌می سه‌ران سه‌ری
ئه‌ڵمانیا بوونڕاهێنهری تیپ پاش چه‌ند مه‌شق کردنێك کردی به یاری زانی
هێرش بهرکهوا له زۆربه‌ی یاریه‌کاندا گۆڵیتۆمار ده‌کرد، له ساڵی 1984
کاتی ڕێکه‌وتنی ی. ن. ك له گه‌ڵ ڕژێمی
ڕوخاودا گه‌ڕایه‌وه بۆ
کوردستانبهردهوام بوو له وه‌رزش تا ساڵی 1986 پاشان بۆ جاری دووه‌م ڕوی
کرده‌وه هه‌نده‌ران ئه‌م جاره له لهندهنگیرسایهوه، به‌هۆی
مه‌عیشه‌تی ژیان ورده ورده دوور که‌وته‌وه له وه‌رزش و یاریگا،دوای
ساڵانی 1998 نه‌خۆشی دڵ و چه‌ندین نه‌خۆشی تر ڕوبه‌ڕوی بووه وه تا له
هاوینی ساڵی 1999 توشی نه‌خۆشی شه‌له‌ل بوو که‌وا به‌ته‌واوه‌تی له‌ی چه‌پی
له‌شی له کار که‌وت. ئیستا ته‌ندروستی به‌ره‌و باشی ده‌ڕوات توانای
کارکردنی نه‌ماوه به‌ڵام زۆر حه‌زی له‌وه‌یه که‌وا زۆربه‌ی کاتله ناو
یاریگاکاندا به‌سه‌ر به‌رێت بۆ ته‌ماشاکردن، له کۆتایدا هیوای له‌ش ساغی و
ته‌مه‌ند درێژی بۆ ده‌خوازین هیوا خواستی ئه‌وه‌یه ڕۆژێك تیپێکی کوردستانی
ببنێت که‌وا یاری بکه‌ن له‌گه‌ڵ یانه‌کانی ئه‌وروپا.
ئه‌نوه‌ر خه‌راجیانی
یاری زانی هه‌ڵبژارده‌ی سوله‌یمانی کۆن
|