خوێندنه‌وه‌یه‌كی كورت بۆ سه‌رهه‌ڵدانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ..
عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د
20-8
ماركس پێش
شۆڕشی كۆمۆن، له‌گه‌ڵ ده‌ست دانه چه‌كدا نه‌بوو، به‌هه‌مان شێوه
بلیخانۆفیش له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ردا نه‌بوو. ئاكامیش
هه‌ردوو شۆڕش تێك شكان. كۆمۆن به چه‌ك، ئۆكتۆبه‌ریش هۆكاری تێك
شكاندنه‌كه‌ی خوێندنه‌وه‌ی جۆراو جۆری
بۆ كراوه، به‌ڵام باشترینییان وه‌سیه‌ته‌كه‌ی بلیخانۆف بوو.
ئه‌م دوو
نموونه‌یه‌م بۆ ئه‌وه هێنایه‌وه، ده‌مه‌وێت بڵێم ئایا ڕاپه‌ڕینی
خه‌ڵكی كوردستان له هه‌ڵبژاردنی كات و شوێندا جێی خۆی بوو؟ ئایا
پێشبینی ده‌كرا به سه‌ركه‌وتن بگات؟؟؟.
بێشك ئه‌وه‌ی
كه‌مێك له سیاسه‌ت تی َبگات، ده‌زانێت ڕژێم له تاران ده‌ڕوخێت
نه‌ك نه‌وسوود و شنۆ!. به‌ڵام خۆ گه‌لی كورد چاوه‌ڕوان ناكات
هه‌موو گه‌لانی ئێران ڕابپه‌ڕن، ئه‌وجا ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕن
به‌رامبه‌ر به سوكایه‌تیكردن به ته‌رمی ڕۆڵه‌كانی، یاخود شۆڕش
هه‌ر ده‌بێت پنتی ده‌ست پێكردنی هه‌بێت، له خاڵێكه‌وه ده‌ست
پێبكات.
ڕاپه‌ڕینی
ئه‌م دواییه‌ی كوردستانی خۆرهه‌ڵات، به‌شێكه له شكڵ گرتنی
خه‌باتی جه‌ماوه‌ری له كوردستان كه له یاده‌كانی 1 ئایار و 8
مارس و پشتگیری فیدراڵی كوردستان و دامه‌زراندنی ڕێكخراوه‌كانی
مافی مرۆڤ و ڕۆژنامه‌كان ده‌ستی پێكرد. به‌م ڕاپه‌ڕینه
جه‌ماوه‌رییه خه‌باتی سیاسی له كوردستانی خۆرهه‌ڵات ڕێگای خۆی
دۆزییه‌وه، ئه‌ویش خۆ سازدانه‌وه‌یه له شێوه‌ی خه‌باتی
جه‌ماوه‌ری و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، نه‌ك گاردی
گه‌ریلایی له‌و دیوو سنوره‌وه.
تێكۆشانی
خه‌ڵكی كوردستان له پارتایه‌تی و خه‌باتی چه‌كدارییه‌وه،
شێوه‌یه‌كی دیكه به‌خۆوه ده‌گرێت ئه‌ویش خۆڕێكخستن و تێكۆشانی
جه‌ماوه‌ری و خه‌باتی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نییه، له‌م
شێوه خه‌باته‌دا، هه‌موو گه‌ل ده‌بنه ئه‌ندام نه‌ك پارت و گروپی
سیاسی به ته‌نها، بۆیه سه‌ركوتكردنی خه‌باتی چه‌كداری زۆر
ساناتره له سه‌ركوتكردنی خه‌باتی سڤێل. به تایبه‌ت له كات و
سه‌رده‌مێكدا ده‌ژێین، هه‌ڵه‌بجه‌و ڕواندا، بۆسنه‌و دارۆڤه‌ر
نموونه‌ی وایان به‌جێ هێشتووه مرۆڤایه‌تی ته‌قه‌بوڵی دوباره
بونه‌وه‌یان ناكات.
سانایه
ده‌وڵه‌ت بزاڤێكی چه‌كداری شه‌ڵاڵی خوێن بكات، به‌ڵام ناتوانێت
بزووتنه‌وه‌یه‌كی چه‌كداری ملیۆنی قڕ بكات. ئاسانه ئالانه بگرێت،
به‌ڵام گرتنی مه‌یدانی شۆڕشی مه‌هاباد سه‌خته.
پارته
سیاسییه‌كان لایان ڕوون بوو ئه‌م بزاڤه جه‌ماوه‌رییه به
سه‌ركه‌وتن ناگات، به‌ڵام مه‌جبور بوون بڵێن كوردستانییان هێرش بۆ
ئاسمان ده‌به‌ن. هه‌رچه‌نده پێشتر ئه‌و پرسیاره‌یان نه‌خرابووه
به‌رده‌م كه ئایا له گه‌ڵ ڕاپه‌ڕیندان یان نا؟ تا بزانیین
وه‌ڵامیان چی بووه. بۆیه ئاساییه ببینیین هیچ هێزێك دژ به
درێژه‌ی ڕاپه‌ڕیندا نه‌بووبێت، چونكه هه‌موو وه‌ڵام و
هه‌ڵوێسته‌كان، وه‌ڵام و هه‌ڵوێستی دوای ڕاپه‌ڕینن.
ڕاپه‌ڕین كۆمه‌ڵێك په‌ندو ئه‌زمونی وه‌به‌رهێنا، ده‌توانرێت له
ڕابردوودا كه‌ڵكیان لێ وه‌رگرترێت بۆ ڕاپه‌ڕینه‌كان داهاتوو،
چونكه ئه‌م شێوازه تێكۆشانه كه مهابادییه‌كان دۆزییانه‌وه
سه‌ره‌تایه نه‌ك كۆتایی.
-
خه‌باتی جه‌ماوه‌ری و مانگرتنی سه‌رانسه‌ری ده‌توانرێت بكرێته
شێوازی خه‌بات له داهاتوودا، جه‌ماوه‌ری كوردستان ئاماده‌گییان بۆ
ئه‌نجامدانی هه‌یه.
-
پێگه‌یین و كامڵبوونی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له
كوردستاندا، زۆرجار ڕێكخراوه‌ی مه‌ده‌نی له هه‌ندێك بڕگه‌ی
مێژوویی‌دا ڕۆڵی كاراتر له پارتی سیاسی ده‌گێڕێت.
-
بوونی به‌ره‌یه‌كی كوردستانی یاخود سه‌ركردایه‌تییه‌كی مه‌یدانی بۆ
جۆشدانی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه ئه‌ركی ده‌ست
به جێیه، جه‌ماوه‌ر له كوردستان له هه‌موو شاره‌كان پێكه‌وه
مانده‌گرن، كه‌چی لایه‌نه‌كان له ده‌ره‌وه ناتوانن پێكه‌وه
خۆپێشاندانێك ئه‌نجامده‌ن.
-
ڕاپه‌ڕین پارته سیاسییه‌كانی له‌سه‌ر ئه‌زمونی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری
له ناوه‌و ده‌ره‌وه ڕاهێنا، كه لاوازترین خاڵی لایه‌نه
سیاسییه‌كان بوو له ڕابردوودا.
-
ئه‌و هه‌موو متمانه‌یه‌ی جه‌ماوه‌ری كوردستانی خۆرهه‌ڵات له‌سه‌ر
هه‌ردوو پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ی كوردستانی باشور هه‌یانبوو له
جێگه‌ی خۆیدا نه‌بوو، ده‌بینیین نه‌ك فریایان نه‌كه‌وتن، بگره
به‌و هه‌موو توانا مادی و ڕاگه‌یاندنه‌وه نه‌یانتوانی ده یه‌كی
ڕۆژ تیڤی ئه‌كتیف بن.
هاوكات
ڕاپه‌ڕین كاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ر پارسه‌نگی هێزه‌كان و هاتنه
پێشه‌وه‌ی هێزی نوێ بۆ گۆڕه‌یانی سیاسی كوردستان دانا.
له لایه‌كه‌وه دیموكرات و كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕانی زیاتر له یه‌كتر
نزیك كرده‌وه، وورد تر قسه بكه‌ین، كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی بۆ
لای دیموكرات ڕ‌اكێشا، له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌موو لایه‌ن و گروپه
چه‌په‌كانی كرده پاشكۆی سیاسی كۆمه‌ڵه (حكا) .
بڕیاری
مانگرتنی 7-8 بڕیارێكی زۆر گران بوو بۆ لایه‌نێكی سیاسی وه‌ك
كۆمه‌ڵه، ئه‌گه‌ر تا ئه‌و به‌رواره ڕاپه‌ڕین درێژه‌ی نه‌كێشایه،
ئه‌گه‌ر ئه‌وبانگه‌وازه به ئه‌نجام نه‌گه‌یشتایه، كاریگه‌ری
سیاسی له‌سه‌ر چاره‌نووسی كۆمه‌ڵه داده‌نا، گه‌وره‌ترین قوماری
سیاسی بوو كۆمه‌ڵه به گیرفانی به‌تاڵه‌وه ئه‌نجامی دا (لاوازی
ته‌شیكیلاتی، هه‌ژاری دارایی، بێ ئیمكاناتی ڕاگه‌یاندن. . . ) ،
ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتوو نه‌بوایه، ئه‌وه فڕێ ده‌درایه پاشه‌وه‌ی
هاوكێشه سیاسییه‌كان.
وه‌ك
لایه‌نی سیاسی ده‌توانم بڵێم ئه‌م بڕیاره به جورئه‌ته‌ی
سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه دای ئه‌وانی له قه‌یرانه‌كانی ڕابردوو
ڕزگاركرد، به‌ڵام دیسانه‌وه‌ی سه‌لماندی ئێرانی بوونی ئه‌وان وه‌ك
ته‌شكیلات له دروشمێكی پوچ زیاتر نییه، له ئێران‌دا نه‌ك
نه‌یانتوانی هه‌رێمی گه‌وره‌ی وه‌ك كوردستان به بڕیارێك له
چالاكی ڕاگرن، به‌ڵكه ناتوانن ته‌نها یه‌ك ڕیزه ماڵیش یه‌ك
كاتژمێر له ماڵه‌وه ڕاگرن. هاوكات به‌م بڕیاره‌یان له
لایه‌كه‌وه برینی دووكه‌رت بوونی كۆمه‌ڵه‌یان ساڕێژكرد، له
لایه‌كی دیكه‌وه لایه‌نی وه‌ك حیكمه‌تیست و چه‌ندین لایه‌نی
دیكه‌یان خسته پاشكۆی خۆیانه‌وه، به‌م پاشكۆیه‌تییه‌ش هه‌یبه‌تی
سیاسییانییان تێك شكاند، لێره‌دا زۆربڵێی و قسه‌ی زل له
به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستی مێژویی ده‌به‌زێت، تازه نه حیكمه‌تیست و
نه ته‌قوایست ناتوانن له ئاست هه‌یبه‌تی سیاسی كۆمه‌ڵه خۆ به
دۆنكیشۆته‌كه‌ی جاران بزانن، 7-8 كۆتایی به هه‌یبه‌تیان هێنا له
به‌رامبه‌ری.
له لایه‌كی
دیكه‌وه له جه‌رگه‌ی ڕاپه‌ڕیندا، كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێڕان لایه‌نێكی
چالاكی دیكه‌ی ڕاپه‌ڕین بوو، به‌ڵام به داكشانی بێ سنووری به لای
حیزبی دیموكراتدا، ڕێگه‌ی له‌به‌رده‌م مانۆڕی خۆ به‌چه‌پ زانینی لێ
گرت، ئه‌وان له حیزبێكی چه‌پی ڕادیكاڵه‌وه هاتوونه نه‌ك حیزبێكی
چه‌پی ته‌قلیدی كه مانۆڕی سیاسی به‌و شێوه‌یه ئاساییه لایان،
ترسناكترین بڕیاریش ئه‌و بڕیاره‌ی سه‌ركردایه‌تیان بوو كه خۆیان
بێبه‌ریكرد له مانگرتنی گشتی ڕۆژی 7-8. له به‌رامبه‌ردا دیموكرات
كه ئێستاش كارایگه‌رترین لایه‌نی سیاسی كوردستانی خۆرهه‌ڵاته زۆر
ژیرانه بێده‌نگی هه‌ڵبژارد، هه‌رچه‌نده چاك ده‌یزانی ئه‌مه
گۆڵێكی سیاسی گه‌وره‌یه لێی ده‌كرێت، ته‌عویزكردنه‌وه‌ی گرانه،
به‌ڵام ئه‌وان خوێندنه‌وه‌ی ووردیان بۆ ڕوداوه‌كه كردبوو،
ده‌یانزانی لافاو كه‌هات پێش گرتنی گرانه، به‌ڵام كۆمه‌ڵه‌ی
زه‌حمه‌تكێشان خۆی دایه به‌ری و لافاو و بردی باش بوو نه‌یخنكاند.
لایه‌نێكی
دیكه كه كارا بوو له ڕاپه‌ڕیندا پژاك بوو، ڕاپه‌ڕین هه‌موو كات
زه‌مینه‌ی له‌باره بۆ خۆ ته‌رحكردنی هێزه نوێكان، ئه‌وانیش ئه‌م
ئه‌ركه‌ی خۆیان ئه‌نجامدا، به تایبه‌ت بوونی ڕۆژ تی ڤی زیاتر
هه‌وڵه‌كانییانی به‌رجه‌سته كرد، به‌ڵام ئایا ئه‌زمونه‌كانی
كوردستانی باشوور له دروست كردنی پارتی سیاسی به ته‌رحی باكوور
دووباره ناكه‌نه‌وه؟ كه ئه‌نجامه‌كانییان باش نه‌بوو، سه‌ربه‌خۆ
ده‌بن یان كلك؟، هه‌روه‌ها نه‌بوونی سه‌ركردایه‌تی كارای ناسراو
كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یانه، سه‌ركه‌وتنه‌كانییان تاڵه كات له
داهاتوودا.
له كۆتاییدا
ده‌مه‌وێت بڵێم هێشتا له سه‌ره‌تای قۆناغێكی درێژ خایه‌نیین،
مه‌غروری دوای سه‌ركه‌وتن، ئه‌زمون وه‌رنه‌گرتن له داهێنانه‌كانی
جه‌ماوه‌ر له ڕاپه‌ڕین، نه‌خوێندنه‌وه‌ی ڕیالیستییانه‌ی بارودۆخ،
ئاشت نه‌بوونه‌وه له گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كان، نه‌ك گه‌وره‌ترین
ئۆپۆزسیۆن، بگره پشتی گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌تیش به زه‌ویدا ده‌دا.
|