پڕۆژه‌ی ده‌ستووری عێراق،،كێ به‌ر پرسیاره‌ له‌دواخستنی. . . نووسینی:عه‌دنان حسێن ... وه‌رگێڕانی: دانا مسته‌فا

 

ڕۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌ل ئه‌وسه‌ت. . . شه‌ممه‌ 20/8/2005/

لیستی هاوپه‌یمانی شیعه‌كان كورده‌كانیان به‌وه‌ تاوان بار كرد كه‌ بوونه‌ كۆسپ له‌به‌رده‌م ته‌واوبوونی ده‌ستور له‌كاتی خۆیدا ئه‌مه‌ش وای كرد په‌رله‌مانی عێراق ماوه‌ی تاڕۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو بدات به‌ لایه‌نه‌كان تا پڕۆژه‌ی ده‌ستوور ئاماده‌ بكه‌ن. . . هه‌ندێكیان هه‌ر به‌تاوان باركردنی كورده‌كانه‌وه‌ نه‌وه‌ستان به‌ڵكو هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شیان كرد كه‌ ئاماده‌ نابن دان به‌مافه‌كانی كورددا بنێن هه‌تا ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ ببێته‌هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانیش. .

ئایا هاوپه‌یمانی شیعه‌كان له‌سه‌ر حه‌قن له‌م تاوانبار كردنه‌ی كورده‌كاندا؟؟

كورد فیدرالیه‌كی ئیتیحادی ئه‌وێت. وه‌ ئه‌یانه‌وێت پاشماوه‌كانی سیاسه‌تی ته‌عریب بسڕنه‌وه‌ كه‌ له‌ سه‌رده‌می سه‌دامدا له‌ ناوچه‌ كوردوتوركمان و ئاشور نشینه‌كاندا جێ به‌جێ كرابوو.

كورد ئه‌یه‌وێ مافی چاره‌ی خۆنووسین بسه‌لمێنێ له‌م ده‌ستووره‌دا كه‌ ئێستا خه‌ریكی ئاماده‌كردنین نه‌وه‌كو جارێكی تر پێشێل كاری له‌ مافه‌كانیاندا ڕوو بدات.

ئه‌مانه‌ هیچیان داواكاری تازه‌ نین كوردداوایان ئه‌كات،به‌ڵكو نزیكه‌ی ده‌ ساڵێكه‌ كورد باسیان ئه‌كات،كورد ئه‌جه‌نده‌یه‌كی نهێنی و شاراوه‌ی نیه‌،فیدرالی دانی پیانراوه‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی هه‌ڵبژێراوی ئه‌وانه‌وه‌ له‌ ساڵی 1992دا،به‌ڵكو له‌لایه‌ن زۆر له‌ لایه‌ن و كه‌سایه‌تیه‌ به‌ناوبانگه‌كانی سه‌رده‌می موعاره‌زه‌وه‌،كه‌ئێستا زۆریان له‌ناو لیستی ئیتیلافی شیعه‌دان. وه‌ هه‌روه‌ها ئه‌وان دانیان نا به‌ مافی چاره‌ی خۆنووسین و سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واری ته‌عریبیشدا. كه‌ خۆی ئه‌م داواكاریه‌ له‌ ڕاستیا ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی 1970 جێ به‌جێ نه‌كردنیشی ئه‌و كاته‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌عسه‌وه‌ بوو به‌هۆی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ڕێكه‌وتن نامه‌ی ئازاری ساڵی 1970.

با لێ گه‌ڕێین هه‌ندێ له‌ به‌ڵگه‌نامه‌كان بۆمان بدوێن:

 (ئه‌و بارودۆخه‌ ناهه‌مواره‌ی گه‌لی كوردی تیا ژیاوه‌ ئه‌خوازێ كه‌ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ چاره‌یه‌كی ئاشتیانه‌ی دیموكراسیانه‌ی بۆ بدۆزرێته‌وه‌ به‌ پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌ هاو چه‌رخه‌كان و بنه‌ماكانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كه‌ خۆی ئه‌بینێته‌وه‌ له‌ مافی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كدا له‌ دیاری كردنی مافی چاره‌نووسی خۆیدا) كۆنگره‌ی موعاره‌زه‌ له‌ فیه‌ننا. . حوزه‌یرانی ساڵی 1992.

 (هه‌وڵ دان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌مووده‌ركراوه‌ كوردو ئاشوری توركومانه‌كان بۆ گوندوناوچه‌كانی خۆیان كه‌وا به‌ زۆره‌ملێ له‌ ناوچه‌كانیان ده‌ركراون) كۆبوونه‌وه‌كانی موعاره‌زه‌ له‌ سه‌ڵاحه‌دین و شه‌قڵاوه‌ كه‌ كۆنگره‌ی نیشتیمانی عێراقی لێ كه‌وته‌وه‌ ساڵی 1992.

 (كۆنگره‌ كار ئه‌كات بۆ دامه‌زراندنی عێراقێكی دیموكراتی په‌رله‌مانی فیدرالی هه‌مه‌لایه‌ن ڕێز له‌مافه‌كانی مرۆڤ بگیرێت له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستووری ده‌وڵه‌تدا،،باڵاده‌ستی یاساوسه‌ربه‌خۆیی دادگاكان) . . به‌ندی یه‌كه‌م له‌ پرۆگرامی كۆنگره‌ی نیشتیمانی عێراقی INC.

دووه‌م:پاشه‌ڕۆژی عێراق ودیموكراسی:عێراق ده‌وڵه‌تێكی دیموكراتی فیدرالی هه‌مه‌لایه‌نه‌. . . . به‌یانی سیاسی كۆنگره‌ی موعاره‌زه‌ له‌ له‌نده‌ن دیسه‌مبه‌ری 2002.

 (كۆنگره‌ ئیدانه‌ی ڕاگواستنی زۆره‌ ملێ و پاكتاوی ڕه‌گه‌زی وبه‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی و گۆڕینی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌موو ئه‌وگۆڕانكاریانه‌ ئه‌كات كه‌به‌سه‌ر ناوچه‌كانی كه‌ركوك و خانه‌قین و مه‌خموروسنجاروشێخان و زمارو مه‌نده‌لی و ناوچه‌كانی تردا هاتووه‌ ئه‌كات به‌مه‌به‌ستی گۆڕینی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و ناوچانه‌،كۆنگره‌ داوا ئه‌كات پاشماوه‌كانی ئه‌م گۆڕانكاریانه‌ نه‌هێڵرێت به‌ جێ به‌جێ كردنی ئه‌م هه‌نگاوانه‌:

ِا: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ شوێنی خۆیان و دانه‌وه‌ی هه‌موو موڵك و سامانیان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیان.

ب:گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی ڕژێم هێنابوونی بۆ ئه‌وناوچانه‌ بۆ شوێنه‌كانی خۆیان.

ج:گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌موو كورده‌ فه‌یلیه‌كان و ئه‌وعێراقیانه‌ی ڕژێم به‌ ئێرانی له‌ قه‌له‌َمی دابوون.

د:هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ئیجرائاته‌ ئیداریانه‌ی كه‌ ڕژێم له‌ ساڵی 1968 وه‌ جێ به‌جێی كردووه‌ به‌مه‌به‌ستی گۆڕینی باری دیمۆگرافیای كوردستان. . . . .

ئه‌مانه‌ سه‌ره‌ڕای یاسای به‌ڕێوه‌ بردنی ده‌وڵه‌ت و ڕێكه‌وتنه‌كانی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان و ئیئتیلافی شیعه‌. . .

داواكاریه‌كانی كورد كه‌چه‌ند ساله‌َ ئاشكرایه‌ نه‌بووه‌ هۆی دواخستنی ده‌ستوور،به‌ڵكو ئه‌وه‌ داواكاریه‌كانی ئیئتیلاف بوو كه‌ كوردو هه‌موو لایه‌نه‌ نیشتیمانی ودیموكراتیخوازه‌كان ڕه‌تیان كرده‌وه‌. . ئه‌م داواكاریانه‌ وێڕای ئه‌وه‌ی كۆنه‌په‌رست و دووا كه‌وتوون،تازه‌شن پێشتر كه‌سیان زاتی ئه‌وه‌یان نه‌كردووه‌ باسی بكه‌ن،،ئه‌وان به‌م داواكاریانه‌ په‌رده‌ له‌سه‌ر ئه‌جه‌نده‌یه‌كی نهێنی خۆیان هه‌ڵ ئه‌یه‌نه‌وه‌،،پاشگه‌ز بوونه‌وه‌یه‌ له‌ وهه‌ڵوێستانه‌دا پێشتر ڕایان گه‌یاندبوو،هه‌وڵی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی دیكتاتۆری ولایه‌تی فه‌قیه‌ (مه‌رجه‌عیه‌) ئه‌ده‌ن،،له‌گه‌ڵ به‌رجه‌سته‌كردنی بنه‌ما دوواكه‌وتوو وه‌حشی گه‌ریه‌كان،،ئافره‌ت ئه‌به‌نه‌وه‌ بۆ دواوه‌ له‌ڕێی ده‌ژ 3تژfاری كردنی یاسای (ئه‌حوال شه‌خسیه‌) وه‌. . . .

هاوپه‌یمانی كوردستان وهاوڕێكانی جێی ڕێزو ته‌قدیری هه‌موو هاووڵاتیه‌كی عێراقی نیشتیمان په‌روه‌ره‌ كه‌ له‌دژی داواكاری كۆنه‌په‌رستانه‌ی ئیئتیلاف وه‌ستاونه‌ته‌وه‌. . . . . . . . . . . . .