التحاد العام اللاجئین العراقیین
THE INTERNATIONAL FEDERATION OF IRAQI REFUGEE
نامه‌یه‌كی كراوه بۆ وه‌زیری ناوخۆی به‌ریتانیا
بابه‌ت:
دیپۆرت كردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی كوردی عیراقی
پاش سلاو
بێگومان
به‌رِێزتان ئاگادارن له‌م رِۆژانه‌دا پۆلیسی حكومه‌تی به‌ریتانیا
كه‌وتووته رِه‌شبگیری په‌نابه‌رانی كوردی عیراقی و له‌كاتی
سه‌ردانی پۆلیس بۆ ئیمزاكردن ژماره‌یه‌كی زۆریان لێ
ده‌ستگیركراوه‌و هاوكات هه‌مووشیان له‌به‌رده‌م هه‌رِه‌شه‌ی دیپۆرت
كردنه‌وه‌دان. به‌لام رِێگه بده‌ن ئه‌و پرسیاره بخه‌ینه
به‌رده‌ست به‌رِیزتان وبڵین كه ئایا به‌ته‌مان هه‌زاران په‌نابه‌ر
بۆ كام وولات بنیرنه‌وه‌و به‌پشتیوانی كام یاسای نیونه‌ته‌وه‌ی
ده‌توانن به زۆر په‌نابه‌ران دیپۆرت بكه‌نه‌وه؟ به‌م برِیاره
به‌كردوه حكومه‌تی به‌ریتانیا به‌رپرس ده‌كات له پیشلكردنی مافی
نیشته‌جی بوونی ئه‌و كه‌سانه‌و پیشیلكردنی بریارنامه‌كانی جنیفی
1951 و جارنامه‌ی مافی مرۆڤ!
دلنیام
خستنه رِووی ئه‌م پرسیاره رِاسته‌خۆ په‌لكێشمان ده‌كاته نیو
ئه‌و جه‌هنمه‌وه كه حكومه‌تی به‌ریتانیا پشكی شێری به‌ر
كه‌وتووه له خۆلقاندیدا. حكومه‌تێك كه ده‌یان ساڵ بوو پشت
وپه‌نای حكومه‌تی عیراق بوون و چاوی له ده‌یان كاره‌سات
وجینۆسایدی به‌عس نووقاند دژ به‌خه‌ڵگی عیراق، كه‌چی له‌پرِ دوو
ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌و ئاكامه ده‌گه‌ن كه سه‌رانی به‌عس و
حكومه‌ته‌كه‌ی دیكتاتۆرن وده‌بێت خه‌ڵكی عیراق له‌شه‌رِی ئه‌مانه
رِزگار بكه‌ن. به‌هه‌رحال ئه‌مه له كاتێكدا بوو كه خه‌لكی عیراق
دڵی به‌وه خۆش بوو كه گۆربه‌گۆركردنی به‌عس ده‌بیته هه‌وینی
ده‌سته‌به‌ركردنی مافه سه‌ره‌تای یه‌كانیان وئیتر وه‌ك ئینسان
ده‌ژین. به‌لام به‌رِاستی ئێسته‌پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه كه ئایا
پاش رِووخانی ئه‌و دیكتاتوره دیموكراسی و به‌هاكانی ئینسان و
عداله‌ت وماف په‌روه‌ری گه‌راوه‌یه‌وه بۆ خه‌لكی عیراق، یان
سیناریۆیه‌كی رِه‌ش 25 ملیون ئینسانی په‌لكێش كردوه‌ته به‌رده‌م
گه‌وره‌ترین تراژیدیا‌و رِۆژانه سه‌دان كه‌سی خه‌لكی عیراق
ده‌كرێته قوربانی سیاسه‌ته‌كانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمان و
مقاوه‌مه‌تی به‌ره‌ی تیرۆریستی به‌رامبه‌ریان. كه‌چی ئیسته
ده‌تانه‌ویت هه‌زاران كه‌س له دانیشتوانی ئه‌و وولاته‌ی كه
خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌ده‌ست ئه‌و دۆخه ناچار به هه‌لهاتن بوو،
ده‌یانه‌ویت دیپۆرتیان بكه‌نه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌ك كه گوایه
ئاسایشی تیدا به‌رقه‌راره!!
جێگه‌ی
خۆیه‌تی لێره‌دا هه‌لوێسته‌یه‌ك بكه‌ین له‌سه‌ر ادعایه‌ك كه
حكومه‌تی به‌ریتانیا ده‌كات له‌په‌یوه‌ند به بوونی ئاسایش له
به‌شێكی ئه‌م وولاته‌دا كه ناوچه‌كانی كوردستانی عیراقه. با
له‌وه‌ی گه‌رِێن كه گه‌نده‌لی سیاسی و ئیداری و ئابوری ده‌سته‌لات
و حكومه‌تی ئه‌م ناوچه‌یه به چ ئاستێكی كه‌م وێنه گه‌شتووه‌و
چۆن باجی هه‌موو ئه‌و بارودۆخه‌ش دانیشتوانی خه‌ڵكی ئه‌م ده‌ڤه‌ره
ده‌یده‌ن و ته‌نانه‌ت كار به‌جێ یه‌ك گه‌شتووه كه خه‌لكی ئاو،
كاره‌با و سووته‌مه‌نی نه‌بێت و له‌سه‌ر ده‌ربرِینی بیر‌ورا،
خوپیشاندان، مانگرتن و ره‌خنه‌گرتن له كونجی زیندانا خه‌ڵكه‌ی
تووند بكریت و خه‌به‌ریك له ماف و ئازادی یه‌كانیان نه‌بێت كه‌چی
هێشتا حكومه‌تی به‌ریتانیا هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌رژه‌وه‌ندی
وا ده‌گونجیت بریاری گه‌رِانه‌وه‌ی هه‌زاران ئینسان بدات بۆ
وولاتیك كه نه‌ك هه‌ر هیچ ئه‌منیه‌ت وئاسایشیكی تیدا نیه به‌ڵكو
له رِاستیدا په‌ره‌سه‌ندنی كۆر‌و كۆمه‌ڵه تیرۆریست و ئیرهابیه‌كان
هیچ ئومێدیكی بۆ هیوه‌ركردنه‌وه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه‌ش
نه‌هیشتووه‌ته‌وه. مه‌گه‌ر ئیوه خۆتان ئاگاداری ئیرهاب و تیرۆری
ته‌قینه‌وه‌ی زۆریك له شاره‌كانی ئه‌م ناچه‌یه نین؟ مه‌گه‌ر
حكومه‌تی به‌ریتانیا ئاگاداری قولای ئه‌و بێ یاساییه نیه كه
ئه‌م ناوچه‌یه‌ی چۆن و چه‌ند نا ئارام كردوه. هه‌روه‌ها سه‌پاندنی
ده‌سته‌لاتی قه‌وم هۆزو عه‌شیره‌ت و هه‌رلایه‌نێك بۆخۆی به‌پێ داب
ونه‌ریت وسنووری ده‌سته‌لاتی خۆی چۆن برِیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی
دانیشتوانی ئه‌م ناوچه‌یه ده‌دات. خۆ رِه‌نگه ئاگاداری ئه‌وه‌بن
كه ئه‌م ناوچه‌یه به‌سه‌ر ده‌سته‌لاتی چه‌ند حزب و هێزی ملیشا
دابه‌شكراوه كه‌زۆرجار خۆ ته‌سلیم كردنی چه‌كداری لایه‌نیك به
لایه‌نێكی تر ده‌بێته هه‌وێنی ئه‌زمه‌و كێشمه‌كێشێكی جدی
له‌نیوانان.
له هه‌موو
ئه‌مانه‌ش بگوزه‌رین ئایا حكومه‌تی به‌ریتانیا چه‌ند ده ساله
بریارنامه‌ی جنیفی 1951 و جارنامه‌ی مافی مرۆڤی په‌سه‌ندكردوه،
كه‌وا ئه‌مرِۆ به ئاسانی رِێگه به‌خۆی ده‌دات پشت له‌هه‌موو
پرنسیب و بنه‌ماكانی ئه‌و په‌سه‌ندكراوانه بكات وپه‌نابه‌ران
ده‌ستگیربكات و برِیاری دیپۆرت كردنه‌وه‌یان بدات بۆ وولاتیكدا كه
نه‌ك هه‌ر شه‌رٍِو كوشتار‌و تیرۆر‌و نائه‌منی ته‌نگی به ژیانی
خه‌ڵكه‌كه‌ی هه‌لچنیووه، به‌ڵكو له‌راستیدا به‌هۆی سیاسه‌تی
دابه‌شكردنی عیراق به‌سه‌ر عه‌شیره‌ت وقه‌وم و دین و تایفه‌دا،
ئه‌م كۆمه‌لگایه له‌به‌رده‌م گه‌وره‌ترین مه‌ترسی شه‌رِی ناوخۆدا
راوه‌ستاوه. وولاتیك له‌و كاته‌وه كه هێزه هاوپه‌یمانه‌كان
چوون بۆ ( (رزگاركردنی) ) ، زیاتر له‌سه‌دا هه‌زار ئینسانی تیدا
كراوه‌ته قوربانی وله‌باتی رزگار بوون له‌ده‌ست دیكاتاتورێك
چه‌ندین دیكتاتوری تر جێگرتووه‌ته‌وه. وولاتیك كه ئه‌مرِۆ چاو
له‌هه‌موو نائه‌من بوونێكی ده‌نوقێنرێت و ده‌خریته به‌رده‌م
دانانی ده‌ستوور، ده‌ستووریك كه‌به‌ر له هه‌رشیتك ئه‌وه‌ی بۆ
هه‌موو لایه‌ك رۆشنكردوه‌ته‌وه كه نه‌ك هه‌ر حكومه‌تی ئاینده‌ی
عیراق حكومه‌تیكی ئسلامی یه به‌لكو فه‌رمان رِه‌وابوونی
شه‌ریعه‌تی ئیسلام ژنان له سایه‌یدا ده‌بنه كۆیله‌و پله دوو سێ.
هه‌ربۆیه به‌كردوه ئه‌مرۆ پیوانه‌ی رزگاربوونی عیراق به هیمای
ده‌سته‌لاتداربوونی حكومه‌تی جمهوری ئیسلامی ئیران ده‌پیوریت، كه
هه‌موو لایه‌ك باش ده‌زانیت كه ئه‌م حكومه‌ته‌وه له‌میژووی
ده‌سته‌لاتداریه‌تی خۆیدا چ ده‌وره‌ێكی مه‌ترسیداری هه‌بوو له
په‌ره‌پێدان و به‌هێزكردنی تیرۆریزم له ئاستی جیهاندا.
به‌رِێزان
ئێمه دلنیاین له‌وه‌ی كه خه‌ڵكی به‌ریتانیا پاش ته‌قینه‌وه‌كانی
ئه‌م دوایانه دووچاری دڵه‌رِاوكه‌و نیگه‌رانی بوون، به‌لام نابێت
و ناكرێت حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی ناخۆ باجی ئه‌و ته‌قینانه‌وه
بخاته سه‌ر شانی كه‌سانێك كه خۆیان چه‌ندینه ساڵه بوونه‌ته
قوربانی ته‌قینه‌وه‌و تیرۆر‌و ئیرهاب و دیكتاتوریه‌ت. ده‌بوو ئه‌م
ئاراسته پیچه‌وانه‌كه‌ی بوایه حكومه‌ت پاش ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌م
دوایانه رِیشه‌كێشی كۆر‌و كۆمه‌له ئیسلامیه تیرۆریسته‌كانی
بكردایه، نه‌ك قوربانیانی تیرۆر‌و ئیرهاب جاریكی تریش
له‌به‌ریتانیا بكه‌نه‌وه قوربانی وبریاری دیپۆركردنه‌وه‌یان
بده‌ن.
بۆیه ئیمه
وه‌ك فیدراسیونی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی داواتان لێ
ده‌كه‌ین كه جارێكی تر چاوبگرینه‌وه به‌سه‌ر برِیاره‌كه‌تانداو
سه‌رباری لغوكردنه‌وه‌ی هاوكات هه‌موو ئه‌و كه‌سانه له مافی
په‌نابه‌ری به‌هرمه‌ند بكه‌ن كه به‌هۆی شه‌رِو كوشتار‌و نائه‌منی
یه‌وه ناچار به رِوو كردنه هه‌نده‌ران و گیراسانه‌وه بوون له
وولاته‌كه‌ی ئیوه‌دا.
به‌هیوای هاوكاریتان
ریبوار عارف
سكرتیری فیدراسیونی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی
19
/ 8 / 2005
نسخه‌ی ئه‌م نامه بۆ كۆمسیونی مافی مرۆڤ له ئه‌وروپا
ریكخراوه‌ی بالای نه‌ته‌وه یه‌كگتووه‌كان
ئه‌منستی ئه‌نته‌رناسیونال
Address: R. A
fediraq@welho. com
00300 Helsinki - Finland
Tel: 0058 044464905
|