مه‌علومه كه ئاگر سه‌به‌بی جۆششی ئاوه
*
... حوسێن مسته‌فا
ڕاپه‌رین و
خۆپیشاندانی ده‌سته‌جه‌معی خه‌ڵكی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات به‌ڕووی زوڵم و زۆری
ڕژێمی فه‌رمانڕه‌وای ئێران وێرای سته‌می نه‌ته‌وه‌یی ده‌ره‌نجامی ئه‌و
ڕه‌وشه ناله‌باره‌یه كه ئێرانی پیادا ڕه‌ت ده‌بی، به تایبه‌ت دوای
ڕووخانی ڕژێمی داگیركاری سه‌دام و نزیك بوونه‌وه‌ی هێڵه‌كانی ته‌ماس له
نێوان ئه‌و ڕژێمه‌و به‌ره‌ی هاوپه‌یمانان له كه‌نداوو عێراقدا، وه‌ك چۆن
ده‌ره‌نجامی به‌ریه‌ك كه‌وتنی دوو ڕه‌وتی دژه ئاراسته‌ی دیموكراسی خوازی و
كۆنه‌خوازیه، له‌پاڵ ئه‌مانه‌شدا هۆكاری سیاسی و ته‌كنه‌لۆژیای سه‌ربازی
به تایبه‌تی فایلی ئه‌تۆمی ئێران و مه‌ترسیه‌كانی له بواری به‌كارهێنانی
سه‌ربازیدا ڕه‌وشێكی وای لێكه‌وتۆته‌وه كه له لایه‌ك ئه‌و ڕژێمه له
كۆمه‌ڵگه‌ی نێو ده‌وڵه‌تیدا لاته‌ریك بوه‌و له‌لایه‌كی دیكه هێزه
دیموكراسی خواز‌و ئازادیخوازه‌كانی ئێران تا دی فشاری زیاتر له ڕێی
ئۆپۆزسیۆنی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی به‌ره‌كانی فراوانتر ده‌بی و شه‌قامی
داخراوی ئێران و كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات ده‌شله‌قی و ته‌وژمی هه‌ڵمه‌ت و
ڕاپه‌رین شار به شار په‌ره ده‌سێنی.
ئه‌مانه ئه‌گه‌ر
ته‌نگژه‌و كێشه‌ی هه‌نووكه‌یین له‌سه‌ر ساحه‌ی ئێران و له‌ناو باڵ و
پێكهاته جیاوازه‌كانی ئه‌وا له‌به‌شه داگیركراوه‌كه‌ی كوردستاندا هۆكاری
هه‌ره سه‌ره‌كی ته‌نگژه‌و ڕووداوه‌كان كێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتیمانی
كۆڵۆنی كراون كه مێژوویه‌كی خوێناوی دوور‌و درێژی له‌گه‌ڵ تێكرای
حوكمڕانانی ئه‌و ووڵاته‌دا هه‌یه.
ئه‌گه‌ر له نیوه‌ی
یه‌كه‌می سه‌ده‌ی ڕابردوودا شۆرشی ڕزگاریخوازی گه‌لی كوردستان له
ڕۆژهه‌ڵات گه‌یشته لووتكه‌ی تێكۆشان و قوربانیدان و ،جاڕی سه‌ربه‌خۆیی
كۆماری كوردستانی دا‌و بۆ ماوه‌ی یازده مانگ ئاڵای كوردستان سایه‌و سێبه‌ری
ئاسووده‌یی و ئاواتی گه‌لی كورد بوو، ئه‌وا هه‌ر له‌و ساوه به هۆی
نابه‌رابه‌ری له چه‌ك و هێزو پشتیوانی نێو ده‌وڵه‌تی و به پشت تێكردنی
یه‌كێتی سۆڤیه‌ت له‌و گه‌له ئازادیخوازه، شۆرشه‌كه خامۆش و كۆماره‌كه
ڕوخاوو پێشه‌واو ڕابه‌رانی له‌ناو خوێن و خۆڵی نیشتیمان‌دا گه‌وزان، هه‌ر
له‌وساوه تا ئیمڕۆ ئه‌و ڕه‌سمه له خه‌بات و قوربانیدانی كورد دا‌و، له
په‌لامارو دڕنده‌یی ڕژێمه داگیركاره‌كاندا به سیما‌و شێوازی جیاجیا‌و
له‌هه‌ر سه‌رده‌مێكدا به پاساوی جۆراو جۆره‌وه له‌به‌رچاوی هه‌موو دونیا‌و
هێزو رێكخراوه نێو نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا درێژه‌ی هه‌یه‌و، دروشمه‌كانی مافی
مرۆڤ و قه‌ده‌غه‌كردنی به‌كارهێنانی هێزو چه‌كی كۆكوژو مافی چاره‌ی
خۆنووسینی نه‌ته‌وه‌كان. . . هتد
له ووڵاته
داگیركار‌و دكتاتۆره‌كاندا بڵقی سه‌رئاون و له ئاستیشیاندا كۆڕ‌و كۆمه‌ڵگه‌ی
نێو ده‌وڵه‌تی كڕو بی ده‌نگه‌و، وه‌ك چۆن دروشم و بڕیاره نێو
نه‌ته‌وه‌ییه‌كان هێزی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پێشێلكاری و ڕه‌شه‌كوژیه‌كانی
جیهانی سێیان نیه، ئه‌وا بزاوته جۆراوجۆره‌كانیش هێزێكی فشاری ئه‌وتۆیان
به‌سه‌ر حوكمڕانان و دكتاتۆره‌كاندا نیه، كه ئه‌مه‌ش زیاتر
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ند خوازی جیهانیه له ئاست ڕووداو‌و پێشهاته‌كان.
ئه‌م ڕاپه‌رینه
تازه‌یه‌ی خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان له ڕۆژهه‌ڵاتی گڕگرتوودا ئه‌گه‌ر
به بیانووی شه‌هید كردنی (شوانه‌ی سه‌ید قادر) ته‌قیوه‌ته‌وه، له
ئه‌ساسدا ڕه‌گ و ڕیشه‌ی له خوێنی هه‌زاران شه‌هید و خه‌باتگێری شۆرش و
ڕاپه‌ڕینه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كاندا داكوتاوه‌و ڕووباری ئه‌و خوێنه له
شه‌پۆڵدایه‌و ها گا ته‌خت و تاراجی داگیركاری دایه پێش خۆیی و گۆڕانێكی
دیكه‌ی به‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهان و ناوچه‌كه‌دا هێنا، ئه‌مه ئه‌گه‌ر ئیحساسی
نه‌ته‌وه‌یی هه‌ر تاكێكمانه به‌ڵام تێڕوانین و دیدی زۆر له سیاسی و
لێكۆله‌رانی جیهانیشه سه‌باره‌ت به په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ئێران.
ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی
نێو ده‌وڵه‌تی تا ئێستا له دیدی كێشه نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا فایلی حساباتی
له‌گه‌ڵ ئێران نه‌كردۆته‌وه، ئه‌وا ئیمڕۆ كێشه‌گه‌لێكی ئاڵۆز‌و هه‌ستیار
له ئارادان كه به‌ر له هه‌ر لایه‌ك دژ به سه‌نگه‌ری دیموكراسی خوازی و
كۆمه‌ڵگه‌ی نێو ده‌وڵه‌تین، كێشه‌ی ده‌وڵه‌تی دینی و مه‌زهه‌بی، كێشه‌ی
تیرۆر‌و چاندنی باندو گروپی تیرۆرستی و وه‌شاندنی گورزی كاریگه‌ر له
به‌رژه‌وه‌ندیه گشتییه‌كان و ، هه‌ڕه‌شه ئه‌تۆمیه‌كان و . . هتد هه‌موو
ئه‌مانه كێشه‌گه‌لی ئاڵوَزو هه‌ستیاری ئه‌وتۆن كه ئێران و ناوچه‌كه‌یان
بردۆته سه‌ر لێواری گۆڕانكاری گه‌وره‌و چاوه‌ڕوانكراو.
له ئاست هه‌موو ئه‌و
تاوانكاریانه‌ی له كوردستانی ڕۆژهه‌ڵاتیشدا به درێژایی مێژوو تا ئیمڕۆ
ده‌رهه‌ق به گه‌لی كوردی ژێرده‌سته ده‌كری هه‌میشه ئاگری هه‌ڵایساوی
سووتان و وێرانكاری به ده‌ست حوكمڕانانه‌وه بووه‌و، ئاوه مه‌ندو بی
گه‌رده‌كه‌ش به هۆی ئه‌و ئاگره‌وه كه‌وتۆته جۆش و مه‌حاڵه بنیشێته‌وه
مه‌گه‌ر له‌سه‌ر زه‌مینی ئاسوده‌و ئازادی‌دا نه‌بی.
* نیوه
دێری شعری (نالی) |