لالۆ منیش زیندانیی سیاسی بووم! به‌شی (12)
.... عه‌تای مه‌لا که‌ریم
کۆرسی
دووه‌می ژێرزه‌مینه‌که: هه‌ڵواسین به گون
بۆ جاری دووه‌م
سه‌ره‌ی ژێرزه‌مینه‌که‌م هات، ئه‌مجاره ئه‌وه‌نده‌ی یه‌که‌م جار
نه‌ده‌ترسام. به‌هه‌مان شێوه‌ی پێشوو چاوی خۆمان به‌ست و بردینیانه
خواره‌وه. ئه‌مجاره دوای لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی سه‌رپێیی ڕووتییان کردمه‌وه‌و
بردمیانه شوێنێک و ووتیان پاڵکه‌وه. پاڵێکیان پێوه نام و له‌سه‌ر پشت
پاڵکه‌وتم یه‌کێک له جه‌لاده‌کان کێروگونی له‌بندا گرتم و کردی یه ناو
قوڵفه‌یه‌ک. له‌پڕ حه‌بله‌که توند بوو توند بوو وه‌کو یه‌کێک ڕای بکێشیت،
کار له‌وه‌دا نه‌وه‌ستاو هێند توند بوو تا به‌رز بوومه‌وه‌و له زه‌وی بڕام
و به کێرو‌گونمدا هه‌ڵواسرام. دیاره ئه‌گه‌ر هه‌ر گونم بوایه ده‌پچڕا
به‌ڵام هه‌ردوکیان پێکه‌وه له بندا به‌هێزتره! فشار له‌سه‌ر کێروگونم
ئه‌وه‌نده زۆر بوو ووتم به‌خوا تازه پچڕا حسابم ڕۆیشت. به‌شێوه‌یه‌کی
شێتانه په‌لاماری حه‌بله‌که‌م دا که به‌رده‌وام له توندبوون و
هه‌ڵکشاندا بوو، تووند خۆم پیاهه‌ڵواسی، ئینجا به‌ده‌ستلێدان بۆم
ده‌ر‌که‌وت که حه‌بله‌که‌و قوڵفه‌که چۆنن! قوڵفه‌که بریتی بوو له
حه‌بلێک که په‌ڕۆیه‌کی نه‌رمی پیادا دروا بوو له‌ڕووی ناوه‌وه. یه‌کێ له
جه‌لاده‌کان به‌له‌قه‌و به‌پۆستاڵه‌وه کێشای به ده‌ستمدا تاده‌ستم
به‌ربوو ئیتر به‌جۆرێک فشار که‌وته سه‌ر گونم نه‌م زانی شه‌وه یان ڕۆژه،
ئه‌م دنیایه یان ئه‌وه‌که‌ی تر، له‌عه‌زره‌ت ئازار‌و ده‌ردی خۆم به‌هه‌موو
هێزم قیڕاندم و هاوارم کرد. ئاخ مردم تازه من مردم، چونکه به‌کوردی
هاوارم ده‌کرد یه‌کسه‌ر یه‌کێک له‌سه‌رم حازر بوو به‌کوردی ووتی ها ئیعتراف
ده‌که‌یت؟ منیش حاڵم له‌وه‌دا نه‌بوو وه‌ڵامی که‌س بده‌مه‌وه له‌هاوار
به‌رده‌وام بووم و له‌پڕ وه‌کو هار قه‌پم کرد به قۆڵی ڕاستی خۆمداو خه‌ریک
بوو پڕ به‌ده‌می خۆم گۆشت بپچڕم. کابرای جه‌للاد به زرمه‌ی پۆستاڵ بۆ پشت
ملم تێی سره‌واندم تا ده‌مم به‌ردا. له‌په‌ستا هاواریان ده‌کرد! ئیعتیراف
بکه، ئیعتیراف بکه ته‌زووی کاره‌بایان ده‌دا له ڕان و کۆم و ناو ده‌مم و
زمانم منیش پڕ به دنیا هاوارم ده‌کرد. یه‌که‌م جار بوو له‌وه‌ته‌ی
گیرابووم یان له‌هه‌موو ژیانمدا ئازاری وا تووند بچێژم.
له‌پڕ دوو شت یه‌کێ
چووه ژێر سه‌رم و یه‌کێ ژێر هه‌ردوو ڕانم. تۆزێ قورسایی له‌سه‌ر
حه‌بله‌که که‌م کرده‌وه به‌ڵام من هه‌ر هاوارم ده‌کرد و ده‌م قیڕاند؛
کاتێکم زانی قاچێک به‌پۆستاڵه‌وه خرایه سه‌ر ده‌مم و فشاری خسته سه‌رم
تا بێده‌نگ بووم. حه‌بله‌که‌یان شل کرد‌و شته‌کانیان ده‌رکرد له‌ژێرمداو
نزمیان کردمه‌وه تا له‌ئه‌رزه‌که‌دا که‌وتم. بێ هۆش بووم تاپاش ماوه‌یه‌ک
که‌نازانم چه‌ندی خایاند و بۆچی جێیانهێشتم یه‌کێ ده‌ستی دایه قوڵفه‌که‌و
هه‌ستم به ئازار کرده‌وه، له‌و ماوه‌یه‌دا سڕ بوو بوو ئازاری نه‌مابوو
به‌ڵام که ده‌ستی دایه زۆری ئازار هات. ده‌ستم کرده‌وه به‌هاوار هاوار
ووتی گه‌وواد ده‌یکه‌مه‌وه. ئیتر دانم به خۆمدا گرت و تێگه‌یشتم که
هه‌تا ئێستا قوڵفه‌که نه‌کراوه‌ته‌وه‌و ئه‌و حه‌وانه‌وه‌یه که هه‌ستم
پێ کردووه له‌ئه‌نجامی له‌هۆش خۆچوون وسڕبوونه‌وه بووه. که
هێنامیانه‌وه بۆ ژووره‌وه‌و ئه‌م به‌سه‌ر هاته‌م گێڕایه‌وه، که‌س باوه‌ڕی
پێ نه‌کردم، به‌ڵکو هه‌ر قه‌شمه‌ریشیان لێده‌هات که‌سه‌یری خۆمم کرد توێخی
پشتی کێرم داماڵرابوو به‌هه‌ر چوار ده‌وری گونمدا جێگه‌ی حه‌بله‌که
دابڕابوو جێگه‌که‌ی دیاربوو به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر ده‌یان ووت جێ ی سۆنده‌یه،
فشه‌یه هه‌ڵواسین به‌گونی چی! ته‌نانه‌ت دوای به‌ربوونیشم که‌م که‌س
باوه‌ڕی ده‌کرد.
کابرا پیره شیوعی
یه‌که له ئازاره‌که‌م تێده‌گه‌یشت، ووتی که‌چویت بۆئاوده‌ست ئاوی ساردی
پێدابکه بۆ گونت باشه. ئه‌و پیاوه به‌شی خۆی دنیا دیده بوو. ده‌یووت
که گوایه زمانی ڕوسی ده‌زانێت و وه‌رگێڕی ڕوسه‌کان بووه له کاتی
دروستکردنی سایلۆی سلێمانیدا. په‌یمانی ئه‌وه‌ی پێدابووین که ئه‌گه‌ر
له‌سێداره نه‌دراین و زیندانی کراین له ئه‌بوغرێب فێری ڕوسیمان بکات!
به‌م قسه‌یه‌دا
به‌سه‌ر هاتێکم بیر که‌وته‌وه، که‌منداڵ بووم له پاڕه‌زان ده‌م بینی گونی
گیسکیان ده‌کوتا؛ ئه‌وکاته هێشتا ئامێری خه‌ساندنی ئاژه‌ڵ نه‌گه‌یشتبووه
لای ئێمه، هه‌ر بۆیه گونی گیسکه‌کانیان ده‌خسته نێوان دوو دار‌و به
مێکوت لێیان ده‌دا هه‌تا هه‌موو ده‌ماره‌کانیان ده‌فلیقانده‌وه، گیسکه
داماوه‌کان له‌تاو ئازار ده‌یان قیڕاند و ده‌یان ناڵاند. ئه‌م خه‌ساندنه
بۆ ئه‌وه‌بوو بیر له سێکس نه‌که‌نه‌وه‌و قه‌ڵه‌و ببن! دوای ئه‌م کوتانه
تا چه‌ند ڕۆژێک یه‌که‌یه‌که گیسکه‌کانیان له‌سه‌ر ئاوی ساردی کانیاوێک ڕیز
ده‌کردو ئاوی ساردیان ده‌کرد به گونیاندا هه‌تا ئاوساوی و سڕی نه‌مێنێ.
گونی منیش له‌م
حسابه‌وه نزیک بوو! ڕاکێشان و فشار‌و ئازار هه‌ر مێکوت و کوتانه‌که‌ی که‌م
بوو. له‌دڵی خۆمدا ووتم تۆ بڵێیت منیش ئیتر ببم به گیسکی خه‌ساوو سێکسم
له‌بیر بچێته‌وه‌و قه‌ڵه‌و ببم! به‌وه‌دا که گونم سڕ بوو ترسه‌که‌م زیاتر
ده‌بوو، منیش به‌رده‌وام هه‌رچه‌نده بۆم بلوایه ئاوی ساردم پێداده‌کرد بۆ
ئه‌وه‌ی هه‌ر هیچ نه‌بێت بێمه‌وه تایمی گیسکه‌کان!
گونم تا ئه‌و کاته‌ی
به‌ربووم هه‌ر سڕ بوو. یه‌که‌م شه‌وی به‌ربوونم له سلێمانی ده‌ماره‌کانی
گونم جوڵان و له سڕی ڕزگاری بوو، به‌ڵام ئازار ده‌ستی پێ‌کرد. ئه‌و
خاوبوونه‌وه و زیندوبونه‌وه‌ی ده‌ماره هێنده به ئازار بوو نه‌ی هێشت
ئه‌و شه‌وه یه‌ک چرکه بخه‌وم. داوای ئاوی سه‌هۆڵاوم کرد، ئه‌وان وایان
ده‌زانی بۆ خواردنه‌وه‌مه، به‌ڵام خۆم ده‌مزانی کوێم دێشێت! بۆ نه‌گبه‌تی
سه‌هۆڵ نه‌مابوو. ئه‌و شه‌وه هه‌ر ماخۆلانم بوو تا به‌یانی.
کاتێک چومه‌وه
پاڕه‌زان ئازاری گونم نه‌مابوو، به‌ڵام هیچ ئاره‌زوو بزاوتێکی سێکسیم
نه‌بوو بۆ ماوه‌ی دوو مانگ. ووتم به‌خوا ته‌واوه مه‌سه‌له‌ی گیسکه‌کانه!
زۆر شتم به دوکتۆر هه‌ژار ده‌ووت؛ دوکتۆر هه‌ژار هه‌م دوکتۆر‌و هه‌م
کۆمه‌ڵه‌و له ڕێکخستنیشدا ئه‌و کاته له یه‌ک شانه‌دا بووین، به‌ڵام بۆ
مه‌سه‌له‌ی گونم نازانم چۆن بوو باسم نه‌کردبوو. ئه‌و ڕێنومایی ده‌کردم چۆن
چاره‌سه‌ری برینه‌کانی له‌شم بکه‌م و چۆن به ئیسپرتوو دومه‌ڵه‌کانی سمتم
به‌رده‌وام پاک بکه‌مه‌وه، ته‌نانه‌ت چۆن بتوانم له‌لایه‌نی
سایکۆلۆژیشه‌وه جارێکی دیکه ڕابێمه‌وه‌و بتوانم کۆنترۆڵی مێشک و
توڕه‌بوونم بکه‌م. ڕۆژێک نازانم چۆن بوو له‌گه‌ڵ مامۆستا جه‌مالی حاجی
موحه‌مه‌د قسه‌و باسمان ده‌کرد باس هات به باسداو منیش باسی ئه‌و نه‌مانی
ئاره‌زوی سێکسییه‌م کرد. مامۆستا جه‌مال ووتی چۆن؟ به‌پێکه‌نینه‌وه ووتم
به‌رێ وه‌ڵڵا به‌و جۆره‌م کێشه نییه گرنگ ئه‌وه‌یه ئاره‌زوی سیاسیمان
هه‌بێت! من ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌م هێند به‌هه‌ند نه‌گرتبوو گاڵته‌م به‌و
شتانه ده‌هات و زۆر شانازیم به خۆڕاگری و هه‌یئه‌وه ده‌کرد! مامۆستا
جه‌مال مه‌سه‌له‌که‌ی به هه‌ند وه‌رگرت و ووتی نابێت و ناخۆشه زۆر
هانیدام که خۆم ئاره‌زووه سیکسییه‌کانم بووروژێنم و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک
هه‌وڵ بده‌م به‌ڵکو بکه‌ونه‌وه گه‌ڕ! دوای ئه‌وه منیش گرنگی مه‌سه‌له‌که
تێگه‌یشتم و هه‌وڵم دا و سه‌رکه‌وتو بووم. به‌ڵام هه‌تا ژنم هێناو منداڵمان
بوو هه‌ر ده‌ترسام له‌و خه‌ساندنه‌وه تووشی نه‌زۆکی بووبم و چوبمه ڕیزی
گیسکه‌کان!
کوڕێکی بادینی لێ بوو
سات به سات له‌یه‌ک نزیک ده‌بوینه‌وه به‌هۆی هه‌ستی شۆڕشگێڕانه‌مانه‌وه،
هه‌میشه دڵخۆشی ده‌دامه‌وه به‌ڵام من هه‌ر به گومان و ترسه‌وه که‌مترین
شتم له‌لا ده‌درکاند. ئه‌و کوڕه کاتێک به‌و حاڵه‌وه منی بینی ووتی: مرۆڤی
شۆڕشڤان ده‌بێت هۆسا بێت. منیش ڕۆژ به ڕۆژ ئه‌وم زیاتر خۆشده‌ویست؛
له‌هه‌موو که‌س زیاتر متمانه‌م پێی هه‌بوو.
ڕۆژێک به‌سه‌رهاتی
خۆی بۆ گێڕامه‌وه‌و ووتی: من ماوه‌یه‌کی زۆر له ناو فیدائییه
فه‌له‌ستینیه‌کاندا بووم، به‌ڵام له‌سه‌ر سنوری عێراق- سوریا له‌ناو
دارستانێکدا ده‌ستگیر کرام. که‌له‌پچه‌که‌م پچڕاندو ڕامکرد به‌ڵام هه‌مدیس
گرتمیانه‌وه. به‌خودێ بمزانیایه ده‌مهێنن بۆ ئێره، خۆم بکوشتایه نه‌م
ده‌هێشت بگه‌مه ئه‌م جه‌هه‌ننه‌مه. ده‌ی ووت ئه‌گه‌ر لێره ڕزگارمان بوو
یه‌کسه‌ر دێم بۆ ناوچه‌کانی ئێوه؛ به‌ڵام دوای ئازاد بوون نه‌مزانی ئه‌و
شۆڕشڤانه چوو بۆ کوێ.
ڕۆژی دوای من سه‌ره‌ی
ئه‌م شۆڕشڤانه بوو، که له ئه‌شکه‌نجه هاته‌وه ووتی به‌خودێ عه‌تا ڕاست
ده‌کات، منیشیان به‌و ده‌رده برد‌و کاتێک خۆم ڕاتڵه‌کاند په‌راسویه‌کم شکا.
ئاها ده‌ستی لێبده‌ن. ئیتر جه‌ماعه‌ت که‌مێک باوه‌ڕیان کرد. هه‌میشه باسی
ئه‌و ئه‌شکه‌نجه‌یه‌ی ده‌کرد، ده‌ی ووت: ئووف ئووف چه‌ند به ئازار بوو.
ئه‌م پاڵه‌وانه ده‌ی وووت له‌کاتی لێکۆڵینه‌وه‌دا پێیان ووتوم تۆ سندیبادی
ده‌ریایت ئه‌م هه‌موو ووڵات و ناوچه‌یه گه‌ڕاویت!
دوای ئه‌م هه‌موو
ئه‌شکه‌نجه‌و ئازاره گه‌یشتمه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی که مرۆڤ ده‌توانێت
به‌رگه‌ی هه‌موو جۆره ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه و سه‌ختی و ناڕه‌حه‌تیه‌ک بگرێت
ئه‌گه‌ر ووره به‌رنه‌دات و باوه‌ڕو متمانه‌ی به خۆی و به‌و مه‌سه‌له‌یه
هه‌بێت که‌له‌سه‌ری ئازار ده‌چێژێت.
کۆرسی
سێهه‌می ژێرزه‌مینه‌که
بۆ جاری سێهه‌م که
سه‌ره‌ی ژێرزه‌مینه‌که‌م هات خه‌مێکی قورس دایگرتم. ده‌ترسام هه‌م وه‌ک
جاری پێشووم لێبکه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره وا نه‌بوو. که ڕوتیان
کردمه‌وه هه‌ردوو ده‌ستم توند گرتبوو به سه‌ر گه‌ڵوگونمه‌وه. کابرای
جه‌للاد دوو سێ جار هاواری کرد کوره ده‌ستت لابه‌ره من خۆم لێکرد به
که‌ڕه‌ی شه‌ربه‌ت! له‌پڕ نازانم چی بوو دایان به‌ده‌ستمدا به‌ڵام
ئه‌وه‌نده ده‌زانم زرمه له ده‌ستمه‌وه هات و بووه هۆی شکاندنی ئێسکی
پشتی ده‌ستم و تا ماوه‌یه‌کی زۆر هه‌ر ئازاری ده‌هات و نه‌مده‌توانی
به‌کاری بهێنم. دوای ئه‌وه خۆی وورده وورده چاک بوو؛ به‌ڵام
چاکبونه‌که‌ی چونکه به‌بێ دوکتۆر‌و جه‌ڕاح بوو گرێیه‌کی له پشتی ده‌ستی
ڕاستمدا به‌جێهێشت، که هه‌تا ئێستاش هه‌ر به ده‌ست لێدان هه‌ستی
پێده‌کرێت.
ئه‌مجاره ته‌نها
یه‌ک جه‌للاد به‌لامه‌وه ڕاوه‌ستابوو. دیار بوو له شوێنێکی دیکه‌وه
ئاراسته ده‌کرا بۆ لێدانی من و به بڵندگۆ گوێم له پرسیاره‌کانیان ده‌بوو
که له به‌رزییه‌که‌وه ده‌نگیان ده‌دایه‌وه. له‌سه‌ر ئامۆژگاری
جه‌ماعه‌ت ئه‌مجاره به هه‌ق و به ناهه‌ق هه‌ر هاوارم ده‌کرد، ئه‌گه‌رچی
لێدانه‌که به‌به‌رانبه‌ر کردن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که له‌وه‌پێش چه‌شتبووم
ئه‌وه نه‌بوو. ئه‌مجاره بچوکترین لێدان و بزوتن ده‌یخستمه بۆڕه‌و هاوار.
نازانم به ڕێکه‌وت بوو چی سه‌ری سۆنده‌که به‌ر ته‌وقی سه‌رم که‌وت،
ده‌ستم کرد به هاوارو قیژه ئای سه‌رم سه‌رم شکا! گوێم لێ‌بوو له
بڵندگۆکانه‌وه به جه‌للاده‌که‌یان ووت: وا نابێت ئه‌بو. . . (ته‌ڕه‌ماش)
ئه‌ویش ووتی کوا له‌سه‌رم داویت هه‌ی گه‌واد، وه‌ڵڵا ده‌بێت بتکوژم. ئیتر
له‌سه‌ر ئه‌و شکاته‌ی که لێم کرد دوو ئه‌وه‌نده‌ی جاران به ڕقه‌وه لێی
ده‌دام! به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی گشتی لێدانی ئه‌مڕۆم، له چاو ڕۆژانی
دیکه‌دا، به حه‌وت ئاو شۆرابوه‌وه.
ئه‌م جاره به
پێچه‌وانه‌ی جارانه‌وه که قه‌تاره‌یان پێبه‌ستینه‌وه به‌ره‌و ژوره‌کان،
نه‌یان بردینه ژوره‌وه و هه‌ر له ساڵۆنه‌که‌دا دایان نیشاندین. دوای
که‌مێک سه‌ربازێک هات پرسی که که‌ستان هیچتان له ژوره‌وه هه‌یه؟ من
یه‌کسه‌ر ووتم نه‌خێر و ئه‌وانه‌ش که شتومه‌کیان له ژوره‌وه هه‌بوو
بۆیان هێنان. لێره‌دا خه‌م و دڵه‌ڕاوکه‌یه‌کی نوێ ده‌ستی پێ‌کرد.
مرۆڤ هه‌رده‌م له
نه‌زانراو ده‌ترسێت، هه‌ر شتێکی بینی ئیتر سامی لێی ده‌شکێت. یه‌کێک ده‌ی
ووت ده‌مانبه‌ن بۆ مه‌نزومه‌ی شئونی شیمال که یه‌کێک بوو له داموده‌زگا
سه‌رکوتکه‌ره هه‌واڵدۆزییه‌کانی ڕژێم له که‌رکوک و تایبه‌ت بوو به
کوردستان و یه‌کێکی دیکه ده‌ی ووت نه‌خێر ده‌مانبه‌ن بۆ ئه‌منی عامه. جا
بۆ هه‌ر کوێیه‌کمان ببه‌ن خۆیان وه‌کیل نین! تۆ بڵێیت شوێنی له‌مه‌ش
خراپتریان هه‌بێت و تا ئێستا خاتری چاوی ڕه‌شی ئێمه‌یان گرتبێت!
به‌م جۆره نیوه‌ڕۆ
هات و هه‌ر له ڕاڕه‌وه‌که‌دا خواردنیان داینێ. دوای نیوه‌ڕۆ چاویان
به‌ستین و به‌شێوه‌ی شه‌مه‌نه‌فه‌ر ده‌ستیان پێگرتین به شانی یه‌کتر.
له‌کاتی ڕۆیشتندا کوڕێکی هه‌ولێری له‌دوای منه‌وه بوو، دیشداشه‌یه‌کی
له‌به‌ردا بوو، ڕۆژێک که له ئه‌شکه‌نجه هێنایانه‌وه هیچی پێوه دیار
نه‌بوو. هه‌ندێک ووتیان دیاره برا عاره‌وه‌کانمان ڕێزی دیشداشه‌ی خزمی
خۆیان گرتووه، به‌ڵام که پشتی ڕووتکرد کردبوویان به چیتی سور. ئه‌و
کوڕه نازانم به چ ئامانج و مه‌به‌ستێک بوو به هه‌موو هێزی شانی ڕاکێشام،
منیش هه‌تا توانیم ده‌ستم له شانی ئه‌وه‌ی به‌رده‌مم گیرکرد به‌ڵام ئه‌و
له‌من به‌هێز تر بوو، ده‌ستم به‌ربوو. کابرای پاسه‌وان له‌به‌رخۆیه‌وه
وورده گۆرانی ده‌پچڕی و ئاگای له‌م به‌زم و ڕه‌زمه نه‌بوو، منیش پێم
شه‌رم بوو هاوارم بکه‌م و بڵێم له‌دواوه ڕامده‌کێشن! له‌خۆمه‌وه ملمناو
ئه‌وانه‌ی دوامه‌وه به دوامه‌وه به‌ڵام نه‌مده‌زانی به‌ره‌و کوێ چونکه
له فارگۆنه‌کانی دیکه دابڕابووم. کاتێکم زانی پاسه‌وانه‌که هاواری لێ
هه‌ستا، هه‌رچه‌ندێکم هه‌وڵدا که تێی بگه‌یه‌نم که سوچی من نه‌بووه‌و
له‌دواوه ڕایانکێشاوم ئه‌و هه‌ر به‌شه‌ق و به لێدان و جنێو ڕایکێشامه‌وه
بۆ لای ئه‌وانی دیکه.
دوای ئه‌وه
فڕێیانداینه دوای ئۆتۆمۆبێلێکی پیکاب و به‌شوێنێکدا بردینیان که له چۆڵ
و ده‌شت ده‌چوو؛ بێده‌نگ و بێ سرپه بوو، نه‌ده‌نگی مرۆڤ ده‌هات و نه
گرمه‌ی ئۆتۆمۆبێل ده‌بیسترا. ئه‌وه‌نده‌مان زانی گه‌یشته شوێنێکی دیکه،
لێره‌دا زوو زوو ده‌ستیان ده‌نا به‌سه‌رماندا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رمان
دابنه‌وێنین و ده‌یانووت: کاکه خه‌فتی خه‌فتی، واته بخه‌وه! بۆ ئه‌وه‌ی
سه‌ر به‌رزنه‌که‌ینه‌وه‌و نه‌بینرێین. وا دیار بوو ئه‌گه‌ر سه‌رمان به‌رز
بکردایه‌ته‌وه خه‌ڵک ده‌یبینین، ئه‌گینا خۆ ئێمه هه‌موو چاومان به‌سترا
بوو هیچمان نه‌ده‌بینی ئیتر به‌رز بوایه یان نزم.
دایان گرتین و
بردینیانه سه‌ر خه‌رمانێکی دیکه‌ی پشتێن و جامانه. هه‌ندێکمان له‌گه‌ڵدا
بوو یه‌کسه‌ر ووتیان ئه‌رێ وه‌ڵڵا هه‌یئه‌ی کۆنه؛ ئه‌مانه یه‌کی دوو سێ
جار ئه‌م کۆن و نوێیه‌یان بینی بوو ئه‌ملاو ئه‌ولایان پێکرا بوو.
تێبینی:
تکا
ده‌که‌م له هه‌ر که‌س له‌وانه‌ی ئه‌ڵقه‌کانی ئه‌م بابه‌ته ده‌خوێننه‌وه و
شتێکی ئه‌و ڕۆژگاره‌یان دێته‌وه یاد، یان ناویان هاتووه، یان شاهیدی ئه‌و
ڕۆژانه‌ن له‌گه‌ڵ من؛ هه‌ر تێبینییه‌ک یان ڕاستکردنه‌وه‌یه‌ک یان که‌م یان
زیاد و پێوه‌لکاندنێکیان به‌دیکرد به‌و ناونیشانه ئه‌له‌کترۆنیانه‌ی
خواره‌وه په‌یوه‌ندیم پێوه‌بکه‌ن تا ڕاستیان بکه‌مه‌وه، من زۆر مه‌منون
ده‌بم.
parsendow@hotmail. com
www. knowledgesource.
tk
Mobile 00447754878293
|