له کوردستان چیم دیت. . ؟ فه‌خره‌دین تاهیر
زنجیره‌ی دووه‌م
سوپاسنامه
له
کورده‌واریی خۆماندا زۆرجار گوێبیستی ئه‌م گۆتنه بوویمه که
ده‌یان گوت: (هاوڕێی
راسته‌قینه ئه‌و که‌سه‌یه له ته‌نگانه‌دا پشتتبگرێت وپشتت له
زه‌وی نه‌دات) یان ده‌یانگۆت:
(دۆست ئه‌و
که‌سه‌یه بتگریێنێت، نه‌ک پێتان پێ بکه‌نێت) .
ئه‌مه و
چه‌ندان په‌ندی دیکه هه‌ن که له نێو کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا
بوونه‌ته ته‌جروبه و له نێو ژیانی هه‌ر تاکێکی کورد دا
ئه‌زموونی خۆی هه‌یه.
هه‌ڵبه‌ته
بۆ منیش ئه‌م کێشه‌یه‌ی که له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و
وه‌زیرئه‌فه‌ندی دروست بوو، دوای بانگه‌وازه‌که‌م له کوردستان نێت
و ده‌نگه‌کان و کڵاو وڕۆژنه دا بڵاومکرده‌وه، بێگومان له
بانگه‌وازه‌که‌مدا ناوی کۆمه‌ڵێک دۆست و هاوڕێی خۆم هێنابوو،
هه‌ڵبه‌ته به‌شێکی ئێجگار زۆر چ به نامه و ئیمێل و ته‌له‌فۆن
یان به وتاری پشتگیری له سایتی کوردستان نێت و ده‌نگه‌کان و
کڵاوڕۆژنه‌دا پشتیوانی‌یان لێکردم، هه‌روه‌ها چه‌ند که‌سێکیشیان بێ
هه‌ڵوێستی و بێده‌نگییان هه‌ڵبژارد. لێره‌دا به‌باشی ده‌زانم ئه‌و
به‌رێزانه‌ی که پشتیوانی‌یان به هه‌ر جۆرێک بێت لێکردم، بۆ رێز
لێنان له گه‌وره‌یی ئه‌واندا ناویان بۆ مێژوو تۆمار بکه‌م. به‌ڵام
هه‌ندێک که‌سی گیرفانپه‌رست سه‌ره‌ڕای بێ هه‌ڵوێست و بێده‌نگییان،
لێره‌و له‌وێ که‌وتنه پروپاگه‌نده‌ی نابه‌جێ و له نێو خه‌ڵکی
بڵاویان کرده‌وه، مه‌به‌ست له‌م جۆره پروپاگه‌نده‌یان به‌رامبه‌ر
به من هه‌ر بۆ ئه‌وه بوو، ببێته بیانویێک که بۆ بێده‌نگییان
هه‌ڵبژاردووه له‌لایه‌ک و له‌لایه‌کی دیکه‌وه گوایه من
کێشه‌که‌م پاره بووه نه‌ک هیچی تر، که‌چی ئه‌گه‌ر سه‌یر بکه‌یت
خودی خۆیان کۆمه‌ڵێک به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی و قۆنته‌رات به ناوی
کولتووری کوردییه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیری ڕۆشنبیری له هه‌ولێر دا
رێکه‌وتوون. په‌ندێکی کوردی هه‌یه ده‌ڵێت: (قه‌ل به قه‌لی ده‌گوت
ڕووت ڕه‌شه) .
به‌باشی
ده‌زانم ئه‌م باسه هه‌ڵبگرم بۆ وتاری وه‌زیری ڕۆشنبیری و
قۆنته‌رات، له‌وێدا به‌ناو باسم له‌و قۆنته‌راتچییانه کردووه،
که له‌سه‌ر حیسابی خه‌ڵکی هه‌ژاری کورد له کوردستاندا ئه‌نجامی
ده‌ده‌ن.
ئه‌گه‌ر
ئه‌من له وتاری (یمعود کردی زماڵ) دا باسم له‌وه کردووه که
وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری پاره‌ی منیان خواردووه، له‌وه‌دا من
مه‌به‌ستم بووه بێژم که ئه‌م وه‌زاره‌تخانه‌یه له کاری
گه‌نده‌ڵی و دزی زێده‌تر هیچی باشییان نه‌کردووه. چونکه ساڵی
(2000) به هه‌وڵ وهیمه‌تی برای گه‌وره و به‌رێزم مامۆستا بارزانی
مه‌لا خالید، گه‌وره‌ترین پێشانگای ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی
هه‌نده‌رانم له هۆڵی میدیادا له هه‌ولێر سازکرد. هه‌ڵبه‌ته
پێشانگایه‌که له ئاماده‌کردن و سازکردنی خۆم بوو و وێڕای هه‌وڵ و
ماندوو بوونی نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس مه‌حموود زامدار که نابێت
له بیر بکرێت له سازدانی پێشانگایه‌که‌دا زۆر هاریکاری کردم، جێی
سوپاسه. ئه‌وه‌ی جێی گوتنه دوای ته‌واو بوونی پێشانگایه‌که
مامۆستا فه‌له‌که‌ددین کاکه‌یی که ئه‌و کاته به‌رێزیان وه‌زیری
ڕۆشنبیری بوو، داوای لێکردم که چیم له‌م پێشانگایه‌دا نمایش
کردووه، پێشکه‌ش به ئه‌رشیفی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری بکه‌م، له
وه‌ڵامدا وتـم: نه‌خێر. به‌ڵام زانیم خه‌مخۆری ئه‌م بواره کاک
(مه‌حموود زامدار) ه، بڕیارمدا هه‌ر (188) ناو ونیشانه‌که‌ی که
له پێشانگایه‌که‌دا نمایش کرا به شێوه‌ی فۆتۆکۆپی پێشکه‌ش به
ئه‌رشیفی کاک زامدار بکه‌م، تا ئێستاش له‌ئه‌رشیفی به‌رێزیان
پارێزراون.
ئه‌م
به‌رێزانه‌ی به وتار پشتیوانی‌یان لێکردم، هه‌ر چه‌ند من له
بانگه‌وازه‌که‌مدا ناوی هه‌ندێکیشیانم نه‌برد بوو، وه‌لێ وه‌ک مرۆڤ
و نووسه‌ری خودان ویژدان و کوردپه‌روه‌ر گوێیان به‌مه نه‌داو به
نووسیه‌نه‌کانیان داکۆکی‌یان لێکردم، جێی رێز و سوپاسن، وێڕای سایتی
کوردستان نێت و ده‌نگه‌کان و کڵاو ڕۆژنه‌ش وه‌ک پشتیوانیێک نووسینی
ئه‌م به‌رێزانه‌یان بڵاوکرده‌وه. ئه‌م نووسه‌ره به‌رێزانه بریتی
بو‌ون له‌مانه:
1- حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن
2- پشکۆ نه‌جمه‌ددین
3- عه‌بدولڕه‌حمان زه‌نگه‌نه
4- دکتۆر که‌مال سه‌ید قادر
5- ئه. که‌مال غه‌ریب ک.
6- ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین
7- یوسف،إ، مه‌نتک
8- فه‌رهاد فه‌تاح
له‌وانه‌یه
نووسه‌ری دیکه‌ش هه‌بووبن به نووسین پشتیوانی‌یان له من کردبێت،
دیار من به‌رچاوم نه‌که‌وتوون، ئه‌گه‌ر هه‌بووبن ناوم نه‌هێناون،
ئه‌وه داوای لێبووردنیان لێده‌که‌م.
ئه‌م
به‌رێزانه‌ی که له رێی ئیمێل و ته‌له‌فۆن چ له ئه‌وروپا و
که‌ندا و ناوه‌وه‌ی کوردستان پشتیوانی‌یان لێکردم، جێی سوپاسی زۆرن،
که ئه‌م به‌رێزانه بریتین له هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ر و
سیاسه‌توان و هه‌ندێکیشیان خه‌ڵکی نۆرماڵ بو‌ون، ئه‌م به‌رێزانه‌ش
بریتی بو‌ون له مانه:
(کوردۆ گه‌ڵاڵی، شوان چاوشین، ئه‌حمه‌د جه‌میل، خالید ڕه‌شید،
ڕێبوار عارف، خه‌لیل بێکه‌س، شوان سلێمان، هیمان ئیحسان،غازی
حه‌سه‌ن، مه‌حه‌مه‌د زراری، سه‌ید ئه‌میر کۆیی، عه‌دنان کۆچه‌ر،
زۆران کۆچه‌ر، هه‌ژار کۆچه‌ر، هۆگر نوره‌ددین، هێرش نه‌جمه‌ددین،
هێمن نه‌جمه‌ددین، حه‌مه نه‌جمه‌ددین، عه‌دنان گلی، فوئاد سه‌دیق،
ئازاد عه‌بدولواحید،عه‌بدوله‌رزاق علی، به‌رهه‌م عه‌لی،
عه‌بدولوه‌هاب عه‌لی، مامۆستا سه‌لام عه‌بدوڵلإ، ناز عه‌بدوڵلإ،
نه‌به‌ز گۆران، راجۆ زرار، هاوار کرکوکی، نازم دڵبه‌ند،
زاهیرعه‌بدوڵلإ، جه‌لال به‌یار، سه‌لام کۆیی، فه‌یسه‌ل مه‌حه‌مه‌د
ساڵح، نه‌وزاد ره‌مه‌زان، غازی غه‌فور، ژیلوان تاهیر، سلێمان
گه‌ڵاڵی، جیهانبخش کۆیی، خالید جه‌میل، رزگار کۆچه‌ر، و ئه‌وانه‌ی
ناویشیانم نه‌هێناوه ده‌بێ به گه‌وره‌یی خۆیان بمبوورن که ئێستا
ناوم له‌یاد کردوون) .
وێرای
هه‌ندێک داموده‌زگای کولتووری و هونه‌ری و ڕۆژنامه‌وانیش چ به
لێداونی ڕۆژنامه‌وانی له رۆژنامه یان له رادیۆ، یانیش به
ته‌له‌فۆن پشتیوانی خۆیان به ڕاشکاوانه و به‌بێ دڵه‌راوکێ
ڕاگه‌یاند، بریتی بو‌ون له:
(به‌شێکی هه‌ره زۆری ئه‌ندامانی تیپی هونه‌ری هه‌ولێر، به‌شێک
له نووسه‌رانی کورد له هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆک و هه‌ندێک
شاروشارۆچکه‌ی دیکه‌ی کوردستان. به‌شی زۆری ئه‌ندامانی سه‌ندیکای
هونه‌رمه‌ندانی کوردستان، سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نووسانی کوردستان له
ناویاندا به‌رێزان مامۆستا فه‌رهاد عه‌ونی نه‌قیبی سه‌ندیکا و
مامۆستایان زیره‌ک که‌مال و عه‌بدوڵلإ زه‌نگه‌نه، هه‌روه‌ها کاک
ئه‌رسه‌لان ده‌روێشی شانۆکار به ناوی تیپی سالار و به‌رێز مامۆستا
ئه‌حمه‌د سالاری هونه‌رمه‌نده‌وه به ته‌له‌فۆن پشتیوانی خۆیان
ڕاگه‌یاند و فه‌رمووی: ئێمه به دڵ و گیان له‌سه‌نگه‌ری تۆ دا
ده‌بین هه‌رچه‌نده من به‌شبه‌حاڵی خۆم به‌ڕێوه‌به‌ری شانۆم له
وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری، به‌ڵام ئێمه له‌گه‌ڵ راستیداین. وێڕای
رۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ ومانگنامه‌ی به‌درخان و هه‌فته‌نامه‌ی
میدیا و رادیۆی نه‌وا له سلێمانی وه‌ک بیستم گوایه له به‌شی
هه‌واڵدا باسیان لێوه‌کردووه) .
به پێویستی ده‌زانم سوپاسی بێ پایانم بۆ به‌رێزان شاعیری گه‌وره
کاک عه‌بدوڵڵا په‌شێو و کاک حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن ده‌رببڕم که
به حه‌ق به‌نامه و ته‌له‌فۆن و ئیمێل به‌رده‌وام بو‌ون تا
کێشه‌که‌ی منیان له‌گه‌ڵ ئه‌و بانده‌مافیایه یه‌کلا کرده‌وه به
به‌رده‌وامی له سه‌نگه‌ری مندا بو‌ون.
ناکرێت باس له پشتیوانی مه‌عنه‌وی کۆمه‌ڵێک سیاسه‌توانی ناسراوی
کورد که له رێی کاک حه‌مید ئه‌بووکری سه‌رنووسه‌ری به‌درخان
پییڕاگه‌یاندم که به‌رێزان (کاک کۆسه‌رت ره‌سول عه‌لی و کاک مه‌لا
به‌ختیار) یش بۆ هه‌موو پشتیوانییه‌ک ئاماده‌یی خۆیان نیشانداوه،
که جێی رێز و سوپاسی زۆرن. هه‌روه‌ها برای به‌رێزم کاک سه‌عدی
ئه‌حمه‌د پیره ته‌له‌فۆنی بۆ کردم و وتی: بۆ هه‌موو هاوکاریێك
له‌خزمه‌تتدا ده‌بین و وێڕای برایانی به‌رێزم کاک شێرکۆ بێکه‌سی
شاعیری گه‌وره‌ی گه‌له‌که‌م و کاک جوهر کرمانج و کاک قوبادی
جه‌لیزاده‌ی خۆشه‌ویستم و چه‌ندان ئه‌دیبی دیکه له سلێمانی و
هه‌ولێر و دهۆکیش پشتیوانی خۆیان بۆ من ڕاگه‌یاند، سوپاسی هه‌ر
هه‌موویان یه‌ک به یه‌ک ده‌که‌م.
به‌ڵام به
راستی گله‌یی و گازانده‌ی زۆرم هه‌یه له به‌شی زۆری براده‌رانی
پارتی دیموکراتی کوردستان له هه‌ولێر نه‌ک هه‌ر هه‌ڵوێستیان
نه‌بوو، به‌ڵکو هه‌ندێک به‌رپرسییان له لقی دووی هه‌ولێر که‌وتنه
پروپاگه‌نده‌ی ئه‌وتۆ که له راستیدا وانه‌بوو.
به‌لإم
له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا ناکرێت هه‌وڵو وماندووبوونی برایان مامۆستا
بارزانی مه‌لا خالید بیریکاری وه‌زیری رۆشنبیری و کاک به‌دران
ئه‌حمه‌د حه‌بیب به‌رپرسی ده‌زگای ئاراس بۆ چاپ و بڵاوکردنه‌وه، و
ڕۆڵی هه‌ره دیار و به‌رچاویان هه‌بوو، سوپاسی زۆرم هه‌یه و
هه‌ربژین.
رێز و سوپاسی
زۆر ئاراسته‌ی برای به‌رێزم کاک مه‌سعود مسته‌فای ڕاوێژکاری یاسایی
وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ده‌که‌م، چونکه به راست پیاوێکی مه‌رد و
جوامێر ده‌رچوو به‌رامبه‌رم، هه‌ڵوێسته‌که‌ی جێی رێزه.
لێره‌شدا
گه‌ره‌که هه‌ڵوێست و پیاوه‌تی مامۆستا بارزانی مه‌لا خالید له
بیر نه‌کرێت له به‌رچاوی کۆمه‌ڵه که‌سێکی ناسراودا له‌وانه:
(کاروان عه‌بدوڵلإ سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری
کاروان و که‌نعان موفتی به‌رێوه‌به‌ری شوێنه‌وارناسی و ڕاوێژکاری
یاسایی مه‌سعود مسته‌فا له ژووری تایبه‌تی خۆیدا له وه‌زاره‌تی
ڕۆشنبیری، فه‌رمووی: (من له
سه‌نگه‌ری تۆ دام، ئاماده‌م له‌به‌رده‌می دادگا
دا داکۆکی له تۆ بکه‌م و
پارێزه‌ره‌که‌شتان له‌سه‌ر من، چونکه ده‌زانم غه‌دریان لێکردووی)
.
ئه‌وه‌ی جێی
گوتنه کاک به‌دران ئه‌حمه‌د له جیاتی سه‌رۆکی حکومه‌تی کوردستان
پێیڕاگه‌یاندم که کاک نێچیرڤان بارزانی زۆر نیگه‌رانه و داوا
ده‌کات ئه‌م کێشه‌یه به زووترین کات به کۆتا بێت، دواتر کاک
به‌دران و مامۆستا بارزان به‌رده‌وام بو‌ون تا کێشه‌که به کۆتا
هات.
بێگومان ئه‌م
هه‌موو ئاماژه‌یانه بۆ پشتیوانی کردنی من نیشانی ئه‌وه‌یه که
تاقمی وه‌زیر و بانده مافیایه‌که‌ی به دۆڕاوی ئاشبه‌تاڵێان
لێکرد.
به‌ڵام
ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگه و پێویسته باسی لێوه بکه‌م ئه‌وه‌یه،
کاک حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن مانگ و نیوێک به‌ر له ئێستا
ئێواره‌یه‌ک به ئاماده بوونی به‌رێزان سه‌لام عه‌بدوڵلإ و
عه‌بدولوه‌هاب عه‌لی له یانه‌ی مافپه‌روه‌ران له هه‌ولێر پێی
گوتم: ئه‌دی بۆچی هاوڕێیه نزیکه‌که‌تان
فازڵ جاف، که تۆ نزیکه‌ی 14 ساڵ
ده‌بێ وه‌ک به‌رێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی ئه‌و وابووی له ماسمێدیای
کوردی له ئه‌وروپا و کوردستان له‌سه‌رت ده‌نووسی. وورته‌یه‌کی له
ده‌م ده‌رنه‌چوو یان هه‌ڵوێستێکی نه‌نواند. . . ؟
منیش له
سه‌رخۆ له وه‌ڵامدا، وتم: (ئه‌و منی بۆ
200 دۆلاری ئه‌مریکایی فرۆشت، که
سه‌ده‌قه‌یێکی به‌ناوی رێزلێنانه‌وه
له وه‌زیری رۆشنبیری بۆ بڕاوه‌ته‌وه، چۆن هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرێت.
. ؟) .
له دوماهیدا ده‌ڵێم: به‌شێک له و که‌سانه‌ی
گوایه ڕۆژانێک دۆست و هاوڕێم بو‌ون، هه‌ڵوێستیان نه‌بوو، هیچ
گله‌یی و گازانده‌یه‌کم لێیان نییه، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده
ده‌بێژم: ماهییه‌تی هه‌موویانم بۆ ده‌رکه‌وت، هه‌ڵبه‌ته له‌و
ڕۆژه‌وه له‌لای من وجودییان نه‌ماوه و هه‌موویانم خسته نێو
زبڵدانێکی پیسی بۆگه‌نه‌وه.
به‌ڵام ئه‌وانه‌ی به هه‌ڵوێست و بوێری ژیان
به‌سه‌ر ده‌بن، هه‌ر ئه‌وانن له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا به‌شێک ده‌بن
له مێژوو، و مێژووش به گه‌وره‌یی ده‌یان خوێنێته‌وه، چونکه
خۆیان له بنه‌ڕه‌تدا گه‌وره‌ن.
سوپاس و پێزانینم بۆ هه‌رهه‌موو ئه‌وانه‌ی
پشتیوان و هاو سه‌نگه‌رم بو‌ون، له‌گه‌ڵ رێزمدا. . .
ستۆکهۆلم 21. 8. 2005
fakhradintahir@hotmail.
com
|