کورد
و ده‌ستوور و دۆڕانێکی تر. . مه‌هاباد کوردی
له‌م ڕۆژانه‌ی
دواییدا زۆر به گه‌رمی سه‌باره‌ت به پرسی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری
هه‌میشه‌یی عێراق، به گوێره‌ی گه‌لێک له هۆیه جیا جیاکانی ڕاگه‌یاندن،
به شێوه‌یه‌کی ئاشکرا باس له دۆڕاندنی لایه‌نی کوردی ده‌کرێت له
به‌رامبه‌ر عه‌ره‌به شیعه و سوننه‌کانی عێراقدا. مه‌سه‌له‌که له‌وه
ده‌رچووه که ته‌نیا په‌یوه‌ندی به دوو قسه‌ی سه‌ر زاری که‌سێکی عه‌ره‌بی
شۆڤێنیسته‌وه هه‌بێ. ته‌نانه‌ت ئه‌ندامانی گرووپی کوردی خۆشیان له
ئاخاوتن و بۆچوون و قسه‌کانیاندا، هه‌روا به ئاسانی ناتوانن نکۆڵی له
شکستییه‌کانی خۆیان بکه‌ن، بگره که‌م تا زۆر به ڕاشکاوی له‌م باره‌یه‌وه
ده‌دوێن و هه‌ڵوێستیان به دیار ده‌خه‌ن. ئه‌گه‌ر خوێنه‌ری وریا و هێژا
گوێی له‌و چاوپێکه‌وتن و دیداره ته‌له‌فزیۆنی و ته‌له‌فۆنی و
ڕۆژنامه‌وانییانه بووبێ، که ده‌گه‌ڵ به‌رپرسانی کورد ئه‌نجام دراون،
گه‌لێ به ڕوونی ئه‌وه‌ی بۆ ده‌رده‌که‌وێ که لایه‌نی کوردی به‌ره‌و
کێنده‌رێ مل ده‌نێ. هه‌ر بۆ نموونه هه‌ڤپه‌یڤین و وته‌کانی که‌سانێکی وه‌ک
مه‌لا به‌ختیار و مه‌حموود عوسمان و فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی و فه‌ره‌یدوون
عه‌بدولقادر و سه‌عدی به‌رزنجی و ئه‌وانی دیکه‌ش، ته‌نیا شتێک که
بیسه‌لمێنن، ساردبوونه‌وه و سه‌رشۆڕکردن و سازشکردنیشه له‌سه‌ر پرسه
هه‌ره گرنگ و چاره‌نووسسازه‌کانی تایبه‌ت به گه‌لی کورد و خاکه‌که‌ی له
باشووری کوردستاندا. خۆ هه‌ر دوێنێ له‌سه‌ر زمانی د. مونزیر ئه‌لفه‌زڵ که
ئه‌ندامی کۆمیته‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور و ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی
کوردستانیشه، له چه‌ند ماڵپه‌ڕێکی کوردی و عه‌ره‌بیدا ئه‌وه بڵاو
کرابۆوه که کورد ده‌ستبه‌رداری بڕگه‌ی ـ مافی بڕیاردانی چاره‌نووس ـ له
ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقدا بووه. نابێ ئه‌وه‌شمان له بیر بچێ ئه‌مڕۆ
د. مونزیر ئه‌لفه‌زڵ ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی له هه‌ندێ سایتدا بڵاو
کردۆته‌وه، بۆ نموونه سایتی تایبه‌ت به حیزبی شیوعی کوردستان، تێیدا
هه‌واڵێکی وه‌های به درۆ خستۆته‌وه و په‌نجه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش درێژ کردووه
که ئه‌م بڕگه‌ی مافی بڕیاردانی چاره‌نووسه به جۆرێکی دیکه
نووسراوه‌ته‌وه و، هه‌روه‌ها کوردیش وازی لێ نه‌هێناوه.
خاڵێکی تر که له‌م
بواره‌دا جێی سه‌رنج و لێوردبوونه‌وه‌یه: بێده‌نگبوونی ڕاگه‌یاندنی حیزبه
کوردییه سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌وڕۆی باشووری کوردستانه له هه‌مبه‌ر پرسێکی
وه‌هادا. که‌ناڵه ئاسمانییه ته‌له‌فزیۆنییه‌کانی سه‌ر به پارتی و
یه‌کێتی، به تایبه‌تی کوردستان تیڤی، هه‌تا دوێنێش زوڕنایان بۆ فیدرالیزم
و عێراقی نوێ و ده‌ستوور و که‌رکووکی قودس و دڵی کوردستان و بڕگه‌ی په‌نجا
و هه‌شت و یاسای سه‌رۆکی هه‌رێم و زۆری دیکه‌ش لێده‌دا، ئه‌مڕۆ هه‌رگیز
وه‌ک پێویست و کارێکی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی له ئاست ئه‌و پرسه گرنگ و
پڕ چاره‌نووسسازانه‌دا هه‌ڵوێستی کوردانه و کوردستانییانه نانوێنن. جێی
داخه ئه‌وان، که‌ناڵه‌کانی کوردستان تیڤی و کوردسات، قه‌ت ئه‌وه‌یان لێ
ده‌رنه‌چووه که خه‌ڵک چاوه‌ڕوانی بوون. شه‌رمه‌زارییه‌کی مه‌زنه بۆ ئه‌و
که‌ناڵه ئاسمانییه کوردییانه، هه‌ر بۆ نموونه و به‌س، ئاهه‌نگی
کردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی عێراق له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی تورکیا به
بینه‌رانی خۆیان نیشان بده‌ن که تیایدا ـ ئیسماعیل جومعه ـ له کاتی
گۆرانی گوتندا ئاڵای ڕه‌شی به‌عسییانی به‌ده‌سته‌وه بوو. ده‌ک بشکێ ئه‌و
ده‌سته‌ی که ئاڵای به‌عس ده‌شه‌کێنێته‌وه!
گه‌لی براده‌رینه. .
کردنه‌وه‌ی که‌ناڵی
"ئه‌لته‌ئاخی" و لێدانی گۆرانی له‌سه‌ر عێراق، به هه‌ردوو زمانی کوردی و
عه‌ره‌بی و پیشاندانی له‌سه‌ر شاشه‌ی که‌ناڵی زاگرۆس، برینه‌کانی کورد نه‌ک
هه‌ر تیمار ناکه‌ن و به‌س، بگره به‌عسئاساش خوێ له زامه هێشتا
قه‌تماغه‌نه‌گرتووه‌کانی له‌شی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه ده‌که‌ن! شه‌رمێکی
گه‌وره‌یه بۆ ئه‌و که‌ناڵانه که هاووڵاتییانی کورد ناچار بن، له
ئه‌لجه‌زیره و ئه‌لعه‌ره‌بییه و ئه‌لشه‌رقییه ئه‌لعاله‌م و داموده‌زگا
ڕه‌گه‌زپه‌رستییه‌کانی تری نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌کانی کوردستان، گوێبیستی
نووچه و ده‌نگوباسه‌کانی گه‌ل و نیشتمان بن، که‌چی له هه‌مان کاتدا
سه‌رپه‌رشتکارانی که‌ناڵه ئاسمانییه کوردییه‌کان چاویان شتێکی له‌و جۆره
نه‌بینێ و به وردیش حیسابی بۆ نه‌که‌ن.
ئاژانسی هه‌واڵه
جۆراوجۆره‌کان له‌مه‌ڕ مه‌سه‌له‌ی داڕشتنی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق،
ناڵێم هه‌موویان لێ زۆربه‌یان، له‌سه‌ر ئه‌وه کۆکن که ئه‌م جاره‌ش کورد
له دۆڕانێکه‌وه بۆ دۆڕانێکی تر هه‌نگاو ده‌نێت. هه‌ر ئه‌مڕۆ به‌یانی که
ده‌چووم بۆ سه‌ر کار، له ڕۆژنامه‌یه‌کی سوێدیدا ـ
Stockholm city
ـ نووچه‌یه‌کی
ئاژانسی ده‌نگوباسی فه‌ڕه‌نسی و ئۆفیسی ته‌له‌گرامی ڕۆژنامه‌کانی سوێدی،
سه‌رنجی ڕاکێشام که تێیدا هاتبوو:" وا پێده‌چێ کوردگه‌لی عێراق داواکانی
خۆیان نه‌رم بکه‌نه‌وه. . قه‌یران و کێشه‌کان چه‌ند مانگێکه له نێوان
کورد و عه‌ره‌به موسڵمانه‌کانی شیعه و سوننه‌دا هاتوونه‌ته ئاراوه. .
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌کان کورد دوێنێ به‌ره‌و ڕێی دۆڕان ملی ده‌نا. .
زه‌لمای خه‌لیلزاد که به چڕوپڕی له وتووێژه‌کاندا به‌شداری کردووه،
داوای ئه‌وه‌ی له کورده‌کان کردووه که له داخوازییه‌کانی خۆیان له‌مه‌ڕ
هه‌ردوو پرسی فیدرالیزم و داهاته‌کانی نه‌وتی وڵات نه‌رمی بنوێنن. .
ئه‌مه‌ش به مانای ئه‌وه دێت که داخوازییه سه‌ره‌کی و باڵاکانی کورد له
پێکهێنانی هه‌رێمێکدا که که‌رکووکی شاری نه‌وتیش بگرێته‌وه، ڕاسته‌وڕاست
چ نرخێکی ئه‌وتۆیان بۆ دانه‌نراوه.
"
شایانی باسه هه‌ر
له سه‌ره‌تای ڕووخانی ڕژێمی به‌عسدا، هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نه‌بوومه،
که کورد جارێکی دیکه ڕوو له به‌غدا بکاته‌وه تاکو "عێراقێتی"ی خۆی
بسه‌لمێنێت. نووسین و بابه‌ت و بیروڕاکانم، چ به کوردی و چ به عه‌ره‌بی،
گه‌واهیده‌ری ئه‌م قسه‌یه‌ن. من وه‌ک که‌سێکی کوردستانی به هه‌موو
شێوه‌یه‌ک دژی ئه‌و بۆچوونه بووم که باسی له به‌شداریکردنی کورد له
هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌کانی عێراقدا ده‌کرد. زیاتر له ساڵێک به‌ر له ئێستا
له نووسینێکمدا، که به زمانی عه‌ره‌بی نووسراوه، گوتوومه: باشترین
ئامۆژگاری بۆ سه‌رکرده کورده‌کان ـ بگه‌ڕێنه‌وه بۆ کوردستان. هه‌روه‌ها
به‌شداریکردنی کوردم له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراقدا، "وه‌ک
سه‌رله‌نوێ ماره‌کردنه‌وه‌ی کورد و کوردستان"م له عێراق داوه‌ته قه‌ڵه‌م.
ئه‌مانه‌م لێره‌دا ته‌نیا بۆ ئه‌وه هێنایه‌وه تا خوێنه‌ر خۆی به‌راوردێک
له نێوان ئه‌م چه‌ند دێڕانه و ئه‌وانی پێشوومدا بکات.
شکستیهێنانی سه‌ران و
به‌رپرسیارانی کورد له به‌غدا، دیاره له قووڵایی دڵمه‌وه هیوادارم قه‌ت
شکستی نه‌هێنن، به گه‌لێ شێوان لێکدراوه‌ته‌وه و هه‌ڵبه‌ت زۆربه‌ی ئه‌و
لێکدانه‌وانه‌ش ڕاست و دروستن. برایه‌کی خۆشه‌ویست له کورته‌نووسراوێکی
خۆیدا ئه‌م کاری بنکه‌وتن و دۆڕانه‌ی شاندی کوردی به "په‌یماننامه‌ی
لۆزانی دووهه‌زار و پێنج" ناوزه‌د کردووه! هێژایه‌کی دیکه ئاماده‌یی خۆی
نیشان دابوو تا سه‌ری ببڕن، ته‌نیا به‌و مه‌رجه‌ی پارتی و یه‌کێتی و
سه‌رانی کورد ده‌ستوورێکی سه‌قه‌ت ئیمزا و مۆر نه‌که‌ن، که مافه
بنه‌ڕه‌تییه هه‌ره چاره‌نووسسازه‌کانی کوردی تێدا ڕه‌چاو نه‌کرابێ!
سه‌رکرده‌ی ڕێکخراوێکی باشووری کوردستان پێیوایه: ئیتر کاتی ئه‌وه
هاتووه سه‌رانی کورد له‌و به‌شه‌ی کوردستاندا دان به شکانه سیاسییه‌کانی
خۆیاندا بنێن و مه‌یدانیش بۆ که‌سانێکی دیکه چۆل بکه‌ن! بێگومان به
ده‌یان که‌سی دڵسۆز و دڵسووتاوی تریش به شێوازی جودا جودا هه‌ستی دڵ و
ده‌روونی خۆیان به‌یان کردووه. ئه‌مانه گشتیان به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ن که
خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌ف و خه‌مخۆری کورد ترسیان له چاره‌نووس و پاشه‌ڕۆژی خۆیان
و نه‌وه‌کانیانه. . ترسیان له داهاتووی دوور و نزیکی گه‌ل و نیشتمانه. .
چ باوه‌ڕێکی ئه‌وتۆشیان به سه‌رانی کوردی ڕوو له به‌غدا نه‌بووه و نابێ!
ئه‌گه‌ر سه‌رانی کورد
له به‌غدا ئیمزای خۆیان بخه‌نه سه‌ر ده‌ستوورێک که مافه هه‌ره
بنچینه‌یی و هه‌ره سه‌ره‌کی و هه‌ره چاره‌نووسساز و ئاوات و ئامانجه
له‌مێژینه‌کانی کورد، واته سه‌ربه‌خۆیی و ڕزگاریی کورد و کوردستان، پێشێل
بکات و بیانخاته بن لنگانه‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌وان کارێکی وا بکه‌ن، من هه‌ر
لێره‌وه تا به‌غدایێ پێیان ده‌ڵێم:
ئێوه‌ن خیانه‌تکار!
ئێوه‌ن کوردفرۆش! ئێوه‌ن کوردستانفرۆش!
سوێد 22ـ8ـ2005
mehabadk@hotmail. com

mehabadk@hotmail. com |