کوردستانی باکوور، خه‌باتێکی جیاواز بۆ بارێکی تازه ... وه‌هاب شاه محمد
له‌مێژووی خه‌باتی
خه‌ڵکی کورد تاکو ئه‌مرۆ هه‌ڵێکی گونجاوی له‌م جۆره‌ی ئه‌مرۆ هاتۆته
پێشه‌وه نه‌بووه، بۆیه پێویسته خه‌ڵکی کورد له باکوور به‌تایبه‌تی وه
له‌به‌شه‌کانی تر به‌گشتی چاوێک به ئه‌زموونی خه‌باتی سیاسی کوردستانی
باشوور له‌م ماوه‌ی 15 ساڵه‌ی دووای و گۆرانکاریه تازه‌کانی ئه‌مرۆی جیهان
و ناوچه‌که بخشێنن بۆ سوود وه‌رگرتن له‌و گۆرانکاریه تازانه له پێناو
دووارۆژێکی رووناکتر بۆ کوردستانی باکوور، بۆئه‌وه‌ی جارێکی تر هه‌ڵه‌کانی
رابردوو دووباره نه‌بێته‌وه، پاشان ئه‌و فرسه‌تێکی له‌و جۆره‌ی ئه‌مرمان
له‌ده‌ست نه‌چێ.
چاوخشانێک به خه‌باتی
بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی کوردمان له باکوور له ماوه‌ی 25 ساڵی
رابردوو، ئه‌وه‌مان بۆ دێنێته‌وه بیر که ئه‌و خه‌باته چی له‌رووی سیاسی
وه بێ یان چه‌کداری نه‌یتوانی به شێوه‌ێکی پێویست و زانیاریانه
ئامانجه‌کانی خه‌ڵکی کورد له‌و به‌شه بهێنێته جی، به‌ڵکو زۆرجار کێشه‌ی
گه‌وره‌ی بۆ به‌شه‌کانی تری کوردستان درووست کردووه.
سه‌رکردایه‌تی
رزگاریخوازی گه‌لی کورد له باکوور له‌م ماوه‌ی 25 ساڵه‌ی رابردوو که خۆی
به ته‌نها لایه‌ن راست بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له‌و به‌شه‌و
به‌شه‌کانی تر ده‌زانی، ئاماده‌ش نه‌بوو به هیچ جۆرێک گوێ له لایه‌نه
سیاسێکانی تری کوردستان له باکوور به‌گشتی وه له باشوور به تایبه‌تی
ئه‌م سه‌کردایه‌تیه‌ی له سووچێکی ته‌سک هێشته‌وه، بۆیه به ئاسانی
تورکیا‌و هاوپه‌یمانانی توانیان به تاکتیکێکی سیاسی زۆر ساده
سه‌رکردایه‌تی ئه‌و پارته سیاسیه‌ی که‌خۆی به‌ته‌نها لایه‌نی راستی فکری و
ئایدلۆجی خه‌ڵکی کورد ده‌زانی، ئاماده‌ش نه‌بوو دان به بوون و راستی
لایه‌نه‌کانی تری کوردستان بنێ بگرێت، له گه‌ڵ گرتنه‌که‌شی هه‌موو
پارته‌که‌و جه‌ماوه‌ره‌که‌ی له گه‌ڵ گرتنه‌که بروخێنێ.
خۆ به‌راست زانیین و
به‌هه‌ڵه‌زانیینی هه‌موو لایه‌نه‌کانی تر، پاشان گوێ نه‌گرتن و قه‌بوڵ
نه‌کردنی هیچ لایه‌نێک، ده‌بێته هۆی تاک ده‌سه‌ڵاتێتی و بریاردان بۆ
مه‌سه‌له ستراتیجێکان وه ئه‌نجامه‌که‌شی خوڵقاندنی مه‌ترسێکی گه‌وره‌یه
بۆ دوواۆۆژی میله‌ت و به‌رژه‌وه‌ندێکانی.
له مێژووی
میله‌تان له‌و جۆره سه‌رکردانه‌ی ته‌نها بیر و بۆچوونی خۆیان به‌راست
زانییوه زۆره، دووا نموونه‌شیان سه‌دامی به‌عس بوو که ولات و
میله‌ته‌که‌ی کردبووه قوربانی سیاسه‌ت و ئاره‌زووه ته‌سکه‌کانی.
ئه‌مرۆ جیهان به‌گشتی و
ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵات به بارێکی زۆر جیاواز له جاران تێده‌په‌رێ، که ئێمه‌ی
کورد ساڵه‌های ساڵه چاوه‌روانی بووین، بۆیه نابێ ئه‌م هه‌ڵه مێژوویه
له ده‌ستبدرێ، ناشبێ خه‌ڵکی کورد له باکوور وه‌ک جاران رێگا به‌هه‌ر
لایه‌نێک و که‌سانێک بده‌ن که دووارۆژی ئه‌وان دیاری بکات و خۆی به
خاوه‌نی خه‌باتی ئه‌مرۆ و دووارژی ئه‌وان بزانێ، به‌ڵکو ده‌بێ که‌سانێک
رابه‌رایه‌تی ئه‌و خه‌ڵکه بکات که باوه‌ری به بنه‌ما دیموکراسێکان هه‌بێ
بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی به شێوه‌ێکی ژییر مامه‌له له گه‌ڵ گۆرانکاریه
تازه‌کانی ناوچه‌که بکات.
له کوردستانی باکوور
خه‌ڵکانێک هه‌ن که لیبرال و دیموکراتخوازن، ساڵانێکی زۆری ژیانیان له
به‌ندینخانه‌کانی تورکیا برده سه‌ر، به‌ڵام ئه‌و هه‌موو ئه‌شکه‌نجه گیانی
و ده‌روونیه‌ی تووشی بوون له زیندان، هیچ کام له پرنسیپ و
بیرووباوه‌ره‌کانیانی نه‌رووخاند، به پێچه‌وانه‌شه‌وه ده‌کرێ بڵێن که
پاش ده‌رچوونیان له زندان زیاتر سوورن له سه‌ر خه‌باتی دیموکراتیانه‌یان
بۆ خه‌ڵکی کورد له باکوور، نه‌ک وه‌ک هه‌ندێ لایه‌ن که هێشتا پێان
نه‌گه‌یشتبووه زندان حاشایان له زۆر شت کرد.
ئه‌مرۆ له کوردستانی
باکوور که‌سانێک هه‌ن وه‌ک له‌یلا زانا، دیموکرات خواز و رۆشنبیر که نه‌ک
ته‌نها له ناو خه‌ڵکی کورد گوێ لێده‌گیرێ، به‌ڵکو له‌ناو تورکیا و دنیای
دیموکراتی جیهانی. له‌یلا زانا‌و هاورێانی که به‌نیازی درووست کردنی
پارتێکی کوردین له باکوور ده‌توانن به بیره لیبرالیزم و دیموکراتێکه‌یان
دۆستانێکی ده‌ره‌کی زۆر بۆ خه‌ڵکی کورد له باکوور په‌یدابکه‌ن، که
کارتێکردنه‌که‌ی زۆر له خه‌باتی چه‌کداری شاخی بیر ته‌سک باشتره،
ده‌شتوانی له دووارۆژیش کێشه‌ی کورد بگێنێته جیهان و جیهانیش بکات به
خاوه‌نی کێشه‌که.
که‌سانێکی وه‌ک له‌یلا
زانا له‌پاڵ بیره دیموکراتێکه‌یانه‌وه ده‌توانن هاوکاری و پشتگیری باش
له کوردستانی باشوور و ئه‌زموونه 15 ساڵه‌که‌ی به‌ده‌ست بهێنن،
به‌تایبه‌ت مامه‌له‌کردنیان له‌گه‌ڵ گۆرانکاریه سیاسیه گه‌وره‌که‌ی جیهان
وناوچه‌که که کورد له کورستانی باشوور بووه به فاکته‌رێک له‌و
گۆرانکاریه. ئه‌مرۆ به‌هووی سیاسه‌تی ئاقلانه‌و گونجاووی لایه‌نه
سیاسێکانی کوردستانی باشوور له گه‌ڵ رووداوه‌کانی ناوچه‌که بارێکی تازه‌ی
سیاسی بۆ هه‌موو به‌شه‌کانی تری کوردستان هاتۆته پێشه‌وه، که‌ده‌کرێ له
دووارۆژ زۆر سوودمه‌ند بۆیان.
پێویسته ئێمه‌ی کورد
ئه‌مرۆ رێگا به ئه‌و لایه‌نه سیاسیانه نه‌ده‌ین که دووارۆژی
نه‌وه‌کانمان ده‌خه‌نه مه‌ترسیه‌وه‌و، بیر له به‌رژه‌وه‌ندیه گشتێکانی
گه‌له‌که‌مان ناکه‌ن. پێویسته هاوخه‌باتی و پاڵپشتیمان ته‌نها بۆ ئه‌و
لایه‌ن و که‌سانه بێت که خواستیاری هێنانه‌دی کۆمه‌ڵگاێکی کوردستانی
مه‌ده‌نی و دیموکراتن، نه‌ک بۆ که‌سانێک که یاری به هه‌سته
نه‌ته‌وایه‌تێکانی خه‌ڵکی کورد بکه‌ن بۆ بیره ته‌سک و ته‌نهاێکانی خۆیان.
وه‌هاب شاه محمد
سوید |