گه‌مه‌ی دوای (ده‌ستور) (ناوه‌ڕۆکه) کوردی خه‌وتوو ڕاپه‌ڕه ...
خاڵه حه‌مه
هه‌موو
بازییه‌کان ته‌واوبوو (ده‌ستور) یش (فت) خۆمان خۆش، به‌ڵام
ده‌به‌نگه ملکه‌چه‌کانی کورد چ گه‌مه‌و بالۆره‌یه‌کیان پێماوه
بۆ دوای ناشتنی ئاوات و خواستی (پێنچ،شه‌ش) ملوێن کورد له‌باشوری
کوردستانا. . جلخواره‌کانی کورد چ به‌هانه‌یه‌کیان پێیه که خۆیان
له‌که‌متوانایی و سه‌رشۆڕی قوتار بکه‌ن و ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه
له‌سه‌ر شانی خۆیان لابده‌ن. . ئای که‌میلله‌تیکی به‌دبه‌ختین،
کۆمه‌ڵێ خه‌ڵکی ڕاوچی و نه‌زان!! بونه‌ته سه‌رۆک و سه‌رده‌سته‌مان
و به‌رۆکمان به‌رناده‌ن و هه‌رساڵه به‌شێوه‌یه‌ک له‌شێوه‌کان
سه‌رمان شۆڕئه‌که‌ن،هه‌رساڵه له‌سه‌ر نوێترین مۆدێل توشی
ده‌رده‌سه‌ری نوێترمان ده‌که‌ن. . ئه‌م ناسیاسیه ملهوڕانه‌ی کورد
بۆ مه‌رامی پۆخڵی خۆیان لایان گرنگ نییه که نه‌ته‌وه‌که‌یان چی
به‌سه‌ر دێت، یاخو چی به‌سه‌ردێنن.
هه‌موو
بازیه‌کان (فت) و ده‌بێت ئێمه‌ی کورد به (شێخ جه‌لال و
مه‌لامه‌سعود) بڵێین (فتتان خۆش) تابازییه‌کی نوێمان بۆ دروست
نه‌که‌ن و ناوی لێبنێن (ناوڕۆک) و ئێمه‌ی (سه‌قه‌تیش) سه‌ر
بله‌قێنین، ئێمه‌ی ترسنۆک له‌ڕویی کوڕه‌ئازاکان و پیاوکوژه‌کان و
باڵاده‌سته دزه‌کان و خۆفرۆشه بێشه‌رمه‌کان و هه‌موو
خراپه‌کاره‌کانی تریشدا سه‌ردابخه‌ین و وه‌ک ئه‌وان چاومان شۆڕ بێت
و بێده‌نگ بین و زراومان له جه‌ربه‌زه‌یی ده‌سه‌ڵاتیان تۆقیبێت.
ئێمه‌ی کورد
ساڵانێکی دوور‌و درێژه هاوار ده‌که‌ین که ئه‌م خوێنڕێژانه توانای
سه‌ندنی مافی ڕه‌وای کوردیان نییه له‌وه‌زیاتر که‌به‌رژه‌وه‌ندی
خۆیان ئه‌پاریزن و نه‌وه‌ی هه‌ژارانی کوردیش ئه‌که‌نه قوربانی
مه‌رامی بۆگه‌نیان، ئیمه‌ی کورد ساڵانێکه هاوار ده‌که‌ین ئه‌م
ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی کورد تۆڵه‌ی ئه‌وه‌مان لێده‌ستێنن که هیزی گه‌ل
مۆری خۆفرۆشتنی نابه ڕویانا و تاوانی براکوژیان خستنه ئه‌ستۆ. .
ئه‌ی کوردی
نه‌گبه‌ت و سه‌رسه‌خت چه‌ندیتر هاوار بکه‌ین گوێمان لێ ده‌گرن
که‌ئه‌م ڤایرۆسانه له‌به‌رۆکی خۆتان بته‌کێنن، چه‌ندی تر وه‌ک
(بێکه‌س) ی نه‌مر هاواربکه‌ین: ــ
( (
(ئه‌شرافمان هه‌موو بێ ڕۆح و سستن
ده‌خیله
پشتیان هیچ پێ مه‌به‌ستن
هه‌موو ناکۆک
و پاره‌په‌رستن
کاکه خوا
ئیشی نا به‌جێ ناکا
تاکێو
نه‌بینێ به‌فری تێ ناکا. . . ) ) ) ( ( ( (فایه‌ق بێکه‌سی ڕۆح شاد)
) ) )
به‌چاوخه‌واندن له‌م تاوانه‌گه‌وره‌یه تۆش ئه‌بیته هاوبه‌ش و
له‌سه‌ره‌نوێلکی مێژوودا ڕۆحت به‌جێده‌هێڵیت، له‌ونه‌فره‌ته خۆت
ڕزگار بکه‌و دیواری ترس بڕوخێنه هه‌رچی ده‌ستت ئه‌یگریت بیگره
سه‌روپۆته‌ڵاکی ئه‌وکه‌سانه‌ی ده‌ستورێک مۆرده‌که‌ن که خواستی
خۆتی تیانه‌بێت. .
خاڵه‌حه‌مه21/8/2005 دانمارک |