دیمانه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند هه‌ڵبه‌ست سه‌لاح ئه‌حمه‌د ...
هه‌ڵکه‌وت زاهیر
هه‌ڵکه‌وت:
کورته‌یه‌ک ده‌رباره‌ی ژیانتان و سه‌ره‌تای ده‌ست پێکردنتان به
کاری هونه‌ری؟
هه‌ڵبه‌ست:من
ناوم" هه‌ڵبه‌ست سه‌لاح
ئه‌حمه‌د"ه، له‌دایکبووی ساڵی 1980 له شاری رانیه. له ساڵی
1995 بوومه خوێنکاری به‌شی میوزیک له په‌یمانگه‌ی هونه‌ره
جوانه‌کانی هه‌ولێر و له ساڵی 2000 به پله‌ی یه‌که‌م ده‌رچووم.
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی گروپی میوزیکی نالیم، ئه‌ندامی ئۆرکێسترای
کوردستانم، ئه‌ندامی گروپی میوزیکی
Ktv
ئاسمانیم. خاوه‌نی خه‌ڵاتی یه‌که‌مم له بواری دابه‌شکردنی میوزیک
له کۆی 90 هونه‌رمه‌ند له‌سه‌ر ئاستی کوردستان له ڤیستفاڵی چوار
چرا. ئیستاش مامۆستای به‌شی میوزیکم له په‌یمانگه‌ی هونه‌ره
جوانه‌کان. وه‌ک دابه‌شکردن و ئاواز دانه‌ر، کارم له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی
هونه‌رمه‌نده‌کانی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی کوردستان کردووه.
هه‌ڵکه‌وت:
ئه‌مڕۆی مۆسیقا و گۆرانی کوردی چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟
هه‌ڵبه‌ست:
بێگومان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م گۆڕانکارییه‌کاندا میوزیکیش
گۆڕانکارییه‌کی ته‌واوی به‌سه‌ردا هاتووه و من پێم وایه کات و
قۆناغ کاریگه‌ری ته‌واویان بۆ سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هه‌یه، بۆ ئه‌م
مه‌سه‌له‌یه ره‌نگه نه‌توانم به شێوه‌یه‌کی ره‌ها وه‌ڵام
بده‌مه‌وه چونکه خێرایی به‌رهه‌م و زۆری کاره هونه‌رییه‌کان
کاتێکی زۆریان ده‌وێت بۆ ده‌ستنیشانکردن و خوێندنه‌وه‌ی ستایل و
شێوازه‌کان، به‌ڵام به‌گشتی به‌ره‌وپێشچوونی به‌دی ده‌کرێت له‌گه‌ڵ
ئه‌مه‌شدا زۆر و بۆریشی هه‌یه.
هه‌ڵکه‌وت:
چالاکی هونه‌ری له کوردستاندا چۆن ده‌بینی؟
هه‌ڵبه‌ست:
به‌گشتی چالاکی هونه‌ری پێشه‌وه چوونی به خۆوه بینیوه له رووی
سازدانی کۆنسێرتی هونه‌ری بۆ هونه‌رمه‌ندان و بڵاوکردنه‌وه‌ی
CD
و کاری تۆمارکردنی ستۆدیۆ به‌ڵام له‌هه‌مان کاتدا کاری زۆرتری
ده‌وێت، پێویسته هه‌وڵی زیاتر بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت
زانستانه تر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ کاره هونه‌رییه‌کاندا بکرێت.
هه‌ڵکه‌وت:
چالاکییه‌کانی که له تاراوگه ده‌کرێن، چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟
هه‌ڵبه‌ست:
له‌ڕاستیدا جێگه‌ی خۆشحاڵییه هونه‌رمه‌ندانی کورد له ده‌ره‌وه
توانیویانه کاری هونه‌ری له ئاستێکی به‌رز پێشکه‌ش بکه‌ن، به‌ڵام
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا کاری سه‌رپێی زۆر به‌رچاو ده‌که‌وێت،
به‌تایبه‌تی له ئاهه‌نگ و بۆنه تایبه‌تییه‌کاندا، خۆزگه
ئاماده‌کاری هونه‌ری باشتری بۆ بکرێت.
هه‌ڵکه‌وت:
چی بکرێت تا ئاستی هونه‌ری کوردی بگاته ئاستی هونه‌ری جیهانی؟
هه‌ڵبه‌ست:
پێویسته زۆر گرنگی به لایه‌نی دابه‌شکردنی میوزیک و دانانی
میوزیکی کوردی بدرێت، مه‌به‌ستم له رووی زانستی هونه‌رییه‌وه
چونکه زۆرتر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ کاره فۆلکلۆری و میللییه‌کاندا
کراوه، ئه‌م قۆناغه پێویستی به شێواز و ستایلی دروستبوونی
"فۆرم" له میوزیکی کوردی‌دا هه‌یه.
هه‌ڵکه‌وت:
چ که‌م و کورتییه‌ک له ناوخۆی کوردستاندا ده‌بینی و چاره‌سه‌ری
چییه؟
هه‌ڵبه‌ست:
که‌م و کوڕییه‌کان زۆرن رێگه چاره‌سه‌رییه‌کانیشیان دوورن!!
هه‌ڵکه‌وت:
بۆچی تا ئیستا ستایلی میوزیک له ناو گۆرانی کوردی‌دا جیا
نه‌کراوه‌ته‌وه؟
هه‌ڵبه‌ست:
به‌ڕاستی پرسیارێکی جوانه، منیش هه‌میشه گفتوگۆی ئه‌م
مه‌سه‌له‌یه ده‌که‌م، به‌ڕاستی تا ئیستا ئێمه به شێوازێکی
تێکه‌ڵ کاری هونه‌ری ده‌که‌ین، به‌واتایه‌کی تر پسپۆڕی له
بواره‌که وه‌رناگرین مه‌به‌ست وه‌ک ژه‌نیار، یاخود دانه‌ر یان
ئاوازدانه‌ر و هه‌موو به‌شه‌کانی تر که ئه‌مه خاڵی یه‌که‌مه بۆ
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ی تۆ پاشان ده‌کرێ کاره هونه‌رییه‌کان
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه بنیاتبنرێت.
هه‌ڵکه‌وت:
ده‌نگی کێت لا په‌سه‌نده؟
هه‌ڵبه‌ست:
هونه‌رمه‌ند مه‌زهه‌ری خالقی، عه‌دنان که‌ریم، تارا ره‌سوڵ. .
هه‌ڵکه‌وت:
ئاستی زانستی گۆرانی بێژانی کورد چۆن ده‌بینی؟
هه‌ڵبه‌ست:
به شێوه‌یه‌کی گشتی زۆر که‌مته‌رخه‌می له بواری رۆشنبیری و
زانستی هونه‌ری له زۆر له گۆرانی بێژه‌کاندا هه‌یه.
هه‌ڵکه‌وت:
دوا وته‌ت چییه؟
هه‌ڵبه‌ست:
سوپاس و ده‌ستخۆشی بۆ ئێوه‌ی ئازیز بۆ گه‌یاندنی |