التحاد العام اللاجئین العراقیین
THE INTERNATIONAL FEDERATION OF IRAQI REFUGEE
كۆمسیونی مافی مرۆڤ له ئه‌وروپا
بابه‌ت:
دیپۆرت كردنه‌وه‌ی 33 په‌نابه‌ری كوردی عیراقی
به‌ریزان به
پێویستمان زانی وه‌ك لایه‌نیكی به‌رپرس به‌رامبه‌ر به مافه‌كانی
مرۆڤ، به ئاگاداریتان بگه‌یه‌نین، كه‌به‌پێ ی ئه‌و هه‌وڵه‌لانه‌ی
له كوردستانی عیراقه‌وه به‌ده‌ستمان گه‌شتووه. حكومه‌تی
به‌ریتانیا چه‌ند رِۆژ له‌مه‌وبه‌ر 33 په‌نابه‌ری كوردی دیپۆرتی
كوردستانی عیراق كردوه‌ته‌وه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه حكومه‌تی
به‌ریتانیا به نیازی دیپۆرت كردنه‌وه‌ی نزیكه‌ی 7000 په‌نابه‌ری
كوردی عیراقی یه كه سه‌رباری سالًه‌ها چاوه‌رٍوانی كردن تا
ئیًسته له مافی په‌نابه‌ری به‌هرمه‌ند نه‌بوو.
برِیاری
دیپۆرت كردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران و عه‌مه‌لی كردنه‌وه‌ی دیپۆرتی 33
په‌نابه‌ر له به‌ریتانیاوه بۆ كوردستان، ئه‌گه‌رچی ئه‌م
كرده‌وه‌یه بۆ یه‌كه‌م جاره كه‌رِاسته‌خۆ یه‌كێك له‌وولاتانی
ئه‌وروپا هاوكات له‌گه‌ل برِیاری دییۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌راندا
هه‌نگاوی به‌كردوه بنێن بۆ جێ به‌جێ كردنی ئامانجه‌كانیان. به‌لام
ئه‌گه‌ر بێت و به توندی هه‌موو لایه‌كمان به‌رپه‌رچی ئه‌م
كرده‌وه‌یه نه‌ده‌ینه‌وه‌و نه‌یه‌ینه مه‌یدان دژ به‌م سیاسه‌ته
نا ئینسانیه به‌دلنیای نه‌ك ته‌نیا دیپۆرتكردنه‌وه هه‌رِه‌شه
له ژیان و چاره‌نووسی 7000 په‌نابه‌ری تر ده‌كات له‌به‌ریتانیا،
به‌ڵكو ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌ك ده‌بێت بۆ دیپۆرتكردنه‌وه‌ی ده‌یان
هه‌زار په‌نابه‌ری كورد‌و عیراق له وولاتانی تری ئه‌وروپاوه بۆ
وولاتیك كه هه‌ر رِۆژه سه‌دان كه‌سی تیدا ده‌كرێته قوربانی
سیاسه‌ت و ئامانجه‌كانی ئه‌م وولاتانه كه خۆیان بوونه‌ته به‌شێك
له‌سیناریۆی رِه‌شی كۆمه‌ڵگای عیراق. له‌مباره‌وه ئاشكرایه
له‌ماوه‌ی دوو سالی رِابردودا زیاتر له سه‌د هه‌زار ئینسان
بوونه‌ته قوربانی سیاسه‌تی وولاتانی هاوپه‌یمان و به‌ره‌ی
تیرۆریستی ئیسلامی سیاسی. هه‌روه‌ها رِه‌نگه خۆتان ئاگاداری
بارودخی سیاسی و ئه‌منی كوردستان وعیراق بن. بۆیه زۆر پێویست به
رِوونكردنه‌وه‌و به‌رچاوخستنی ئه‌و واقعه تاڵه ناكات كه چۆن
رِۆژانه سه‌دان ئینسان تیدا ده‌بێته قوربانی. بۆیه ئه‌وه‌ی
ئێمه لێره‌دا ده‌مانه‌وێت بیڵین و ئه‌وه‌یه كه‌داواتان
لێده‌كه‌ین به‌حوكمی ئه‌ركێك كه‌خستووتانه سه‌رشانتانه كه‌داكۆكی
كردنه له مافه‌كانی ئینسان، كه‌بیگۆمان یه‌كیك له‌و مافانه مافی
په‌نابه‌ری یه، به‌دواچوونتان هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م پیشلیكاری یه‌ی
جارِنامه‌ی مافی مرۆڤ، وه به تووندی ناره‌زایه‌تی خۆتان ده‌ربرن
دژ به برِیاری دیپۆرت كردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی كوردی عیراقی و
عه‌مه‌لی كردنه‌وه‌ی ئه‌م كاره له ئاستی دیپۆرت كردنه‌وه‌ی 33
په‌نابه‌ردا له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌ریتانیاوه.
به‌رِێزان
ئێمه وه‌ك فیدراسیونی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی ماوه‌ی
چه‌ند رِۆژێكه كه‌مپینێكمان بۆ رِاوه‌ستانه‌وه دژ به‌م
سیاسه‌ته‌ی حكومه‌تی به‌ریتانیا راگه‌یاندوه‌و داواتان لێ ده‌كه‌ین
كه ئێوه‌ش به ده‌وری خۆتان ده‌نگ هه‌ڵبرِن دژ به‌م
پێشێلكاریانه‌ی مافی مرۆڤ و به‌تووندی ئیدانه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته‌ی
حكومه‌تی به‌ریتانیا بكه‌ن له په‌یوه‌ند به دیپۆرت كردنه‌وه‌ی
په‌نابه‌ران و هه‌روه‌ها خوازیاری لغوكردنه‌وه‌ی ده‌ست به‌جێ ی
ئه‌و برِیاره‌بن و له‌مانه‌ش
گرنگتر
داواتان لێده‌كه‌ین كه به‌حوكمی بارودخی نا ئه‌منی عیراق
به‌كوردستانیشه‌وه خوازیاری به‌رِسمی یه‌ت ناسینی مافی په‌نابه‌ری
بن بۆ هه‌موو په‌نابه‌رانی كورد‌و عیراقی له‌به‌ریتانیا.
هاوپیچ
له‌گه‌ل ئه‌م نامه‌یه‌دا، نسخه‌ی نامه‌یه‌كی ئاراسته كرا‌و بۆ
وه‌زیری ناوخۆی به‌ریتانیا به ده‌ستان ده‌گات.
له‌گه‌ل
رِێزی دووباره‌مان، به‌هیوای داكۆكیكردن و به‌رزنرخاندنی مافه‌كانی
په‌نابه‌رانین وه‌ك به‌شێك له‌مافه‌كانی ئینسان له‌لایه‌ن
به‌رِێزتانه‌وه.
ریبوار عارف
سكرتیری
فیدراسیونی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی
Address: R. A
fediraq@welho. com
00300 Helsinki - Finland
Tel: 0058 0440464905
|