بێوه‌ژنه‌كانم ... هۆشه‌نگ شێخ محه‌مه‌د
1
ئیدی شه‌یدام هه‌میشه دوای مردنیشم په‌نچه‌ره‌كان بۆ ژیان بكه‌مه‌وه دوای
مردنیشم به‌رده‌وام. . من وێڵم سه‌فه‌ر به‌ره‌و ئازادی بكه‌م من ئومێدی
هه‌بونێك بۆ خۆم و ژن و ده‌سگیران و براده‌ر و ئاژه‌ڵه‌كان ئه‌كه‌م كه به
مردنی خۆشه‌ویستان بێزار نه‌بن
كه ژنه‌كانم ئه‌بنه بێوه‌ژن بتوانن به‌رده‌وام گۆرانی بڵێن و. . هه‌میشه
پرچیان به خه‌نه بێت و بۆنی مێخه‌ك له ناو مه‌مكیاندا بفڕێت هه‌میشه
له دوای مردنه‌كانم ژنه خۆشه‌ویسته‌كانم خۆشه‌ویست بن و. . له گه‌ل
ده‌سگیرانه‌كانم باسی ماچ و مووچه‌كان بكه‌ن
هه‌میشه باوه‌ش به منی پیاو و ئامێزیان له بۆنی من وه‌رده‌ن هه‌میشه
با به‌و ئاقاره‌دا بفڕن كه ئه‌یانباته‌وه سه‌ر نوینه‌كانی بی ئاگاییترین
سات و تێكه‌ڵترین له حزه‌ی ژیان به مه‌رگ و مه‌رگ به ئازادی. . .
بیانباته‌وه سه‌ر جوانترین ته‌ئه‌ممول و خودترین ژن له ساته‌كانی
میێیه‌تیدا ده‌با هه‌میشه ئه‌ی ژنه جوانه‌كانم. . له‌ناو یه‌كدا تا دوا
نوخته لێك دووربین و تا دوا له‌حزه‌ش وێك نه‌چین وێك نه‌چین و له‌یه‌ك
نه‌چین و پێك نه‌چین و هاوبه‌ش بین. . . . . . . .
2
ئه‌ڵێن دوای مردنی مێرده‌كان. . بێوه ژنه‌كان جوان ئه‌بن. . ئه‌مه راست
بێت یان نه. . تۆ جوانتربه و عومرت بكه به خه‌رمانه‌ی بخور و تۆزی
نێرگز پرچت بكه به قه‌تران و سۆمات پڕكه له شیعر و كلی ره‌نگه‌كانی
چاوی تاووس وه‌ك تریفه برژی به‌سه‌ر هه‌وه‌سه‌كانی ئه‌ڤین وجوانییه‌كانی
دوای مردنم. .
3
مردن هه‌وه‌سی بێوه‌ژنه‌كان ناكوژێت ئه‌ی جوانتر له ره‌نگه‌كانی ئازادی و
شۆختر له یاسه‌مینه‌كانی ره‌هایی جوان به وه‌ك ساته‌كانی فڕین و كه‌وتنی
جه‌سته‌ی مه‌ست به بۆشایی شه‌هوه‌تدا شل به وه‌ك ساته بێهۆشه‌كانی بارین
له هه‌وه‌سدا جوان به ئه‌ی شۆڕه‌ژنی باڵاتر له جاویدانی. . ژیان. . .
هه‌میشه له په‌رچه‌می تۆوه با برژی دونیا به‌رده‌وام له دیده‌ی تۆدا با
بخه‌وی و بێداربێته‌وه. . تۆ هه‌میشه خه‌ون به. . هه‌میشه سه‌ربه‌ست. .
. . . .
4
وڵاتی بێوه‌ژنان هه‌میشه پڕه له پیاو شه‌رمین مه‌به و وڵاته‌كه‌ت
ره‌نگینتر كه له‌وه‌ی منداڵه‌كان ره‌نگه‌كانت لی بسڕنه‌وه پیاوه‌كانی
وڵاتی بێوه‌ژنه‌كان هه‌میشه له تاریكی‌دا دێن و ئه‌چن. . هه‌میشه له
شه‌ودا وجودیان هه‌یه به‌رده‌وام وه‌ك تارمایی ژیان ئه‌كه‌ن. .
به‌رده‌وامیش بۆنی رێحان و قه‌نه‌فه‌ر له باخه‌ڵیان تێكه‌ل َ به مێخه‌ك و
ئاره‌قه‌یه پیاوێكن له‌گه‌ل بێوه‌ژنه‌كان ئه‌بنه دووله‌ت له‌تێك مه‌ستی و
له‌تێك خه‌تا له‌تێك ژیان و له‌تێك عه‌ده‌م
20/9/2004
|