به ده نگی به رز قسه مه که،ئه گه ر قسه‌شت کرد به کوردی نا ... حه مه نوری کاکی

 

سه یره خۆمن ده نگم به حاڵ ده ردێ و تائێستا به نه ڕه و ده نگ زل نه ناسراوم،برا زۆر جاریش له شه رمان ده نگم ده نوسێ و ئه وی ته نیشتم باش لێم حاڵی  نابێت که چی ئه وه دووسـێ جاره دیقه ت ده ده م که له نێو ترامه که دا له کن ئه و براده ره داده نیشـم، پاش چاکوچلۆنییه کی سـارد وسـڕ قسه م له زاری سارد ده  کاته وه و پێمده ڵێ: سووک وهێواش قسان بکه ٠ نه خێر به ته نیا هه ر ئه و نییه ئه و ڕایه ی هه بێ ٠ دوێ شه و زه نگم بۆ کۆنه هاوسێیه کمان لێدا که نزیکه ی٥ـ ٦  ساڵێک ده بوو یه کترمان نه دیبوو، ژنه که ی ته له فۆنه که ی هه ڵگرت به ده نگێکی نه رم و ناسک و شێوه ئاخاوتنێکی ناکوردیانه وه له گه ڵم دواو گوتی ئه و له  ماڵێ نییه،به شه وان کار ده کات، پاش چه ندپرسـیار و ده مه ته قێیه ک منی ناسیه وه،ئینجا فڵانی ده م و له بزی گۆڕا،به گه رمی که وته هه واڵپرسینی ئه م وئه و  ژنه هێنده به ده نگی به رز ده دوا تاماوه یه ک سه رم کاس و گوێم زرنگه ی ده هات ٠ پاشکه مێ بیر کردنه وه، نه خێر ئه م ده نگه هه ر ده نگی ئه و ژنه بوو که چه ند ڕۆژێ له مه و به ر له گه ڵ کچه چوار پێنج ساڵییه که یدا له نێو ترامه که دا بینیمن ئه وخۆی له من هه ڵه کرد،منیش نه مده ویست خۆم ئاشکرا بکه م،له پشت کورسیه که ی ئه وانه وه جێیه کی چۆڵم دییه وه ولێیدانیشتم ٠ پرسیاره ساده و سرک و بزێوه مناڵیه کانی کچه که دنیای نائارامی و ئاڵۆز ی بیر وته نگه ژه ی نامۆیی دایکه ی

 ده وروژاند، به ئاسته م سه ری بۆ لای مناڵه که نه وی کرد و به لچولێو بادانێکی هه ره شه ئامێزه وه ده یویست مناڵه که کڕ و بێده نگ بکات، نه خێر که ڵکی نه بوو ناچار مناڵه ی بۆ لای خۆی کێشکرد،به دڵنیاییه وه نوقورچێکیش لاڕانی نه رمو ناسکی داغان کردبوو ؛ چه ندم پێگوتی له ده ره وه و له ناو پاس و ترامدا به ده نگی به  رز قسه مه که،ئه گه ر قسه شتکرد به کوردی نــا٠٠! ٠ ئاخرتائێساتا پێت نه گوتووم بۆ ئه بێ وا بکه م؟ کچێ وسـبه ئه وه ی دواشمانه وه کورده ـ! وه ڵامێکی سه یر  بووبۆ مناڵه که،بۆیه ده یویسـت به چاوانیشی له ته واوی وه ڵامه که ی دایکی حاڵی بێت،ئاوڕێکی کوتوپڕوخێرا، به ڵام دایکه به توندی سه ری کچه ی بۆ پێشه وه وه  رچه رخاند و ئاوڕدانه وه که ی لێشێواند ٠به ووته کانی ئه و ژنه دا ئه وه م بۆ ده رکه وت، ئه و و که سانێکی وه ک ئه و چۆن بیر ده که نه وه و له چ ئاستێکی   ڕوناکبیریدان که واپێیان شه رمه به زمانی خۆیان بدوێن، پرسیاره سه رنج ڕاکێشه کانی مناڵه که ش له م غوربه ته دیمه ن و ڕوداوێکی ووڵاتی وه بیر هێنامه وه ٠  ڕۆژێکی ڕه شی مانگی نیسانی ١٩٨٨ له نێو پاسێکی ناو شاری سلێمانیدا مناڵێکی ته مه ن ٧ ـ ٨ ساڵه له دایکی پرسی ؛ دایه ئه وه هه ڵه بجه و دێکانی قه ره داغ چییه، هه ر به جپه جپ باسی ده که ن!؟ له و سه ر ده م و کات و ساته دا پرسیارێکی یه کجار بڤه و سامناک بوو، وه ڵامه که شی به وشه یه ک یان کورته ڕسته یه ک   دووایی نه ده هات ٠ به ڵکو داستانی کۆستێکی گران و قه یرانێکی سه خت و ناهه مواری نه ته وه ی کورد بوو ٠ دایکی مناڵه که ده یویست کچه که ی بێده نگ بکات و  خۆی له به ڵای وه ڵامی ئه وپرسیاره قوتار کات، به ڵام که ڵکی نه بوو،دیسان بریسکه ی پرسیارێکی دیکه ڕه نگو ڕووی بیسه رانی تێکه ڵوپێکه ڵ وچاومانی ئه بڵه ق  کردبوو ٠ ته نانه ت شۆفێره که به شپرزه ییه وه ئاوڕێکی له مناڵه که و خه ڵکی ناو پاسه که دایه وه و هاواری کرد ؛ ســـه یته ره یه ســــــه یته ره!  پاش ئه وه ی که خه می سه یته ره نه ما و دوو گوێ قوته که ش دابه زین، سه رو سیمای نیوه مردووی دانیشتوانی نێو پاسه که که مێ هێور بووه وه و هه ناسه یکی  قوڵیان هه ڵمژی،به لێوی وشک و نیوه خه نده ی تاساوو چاوی حه سره ت و هه م خۆشییه وه سه یری یه کتر ومناڵه که مان ده کرد، که سێ شتێکی نه بوو بیڵێ،ته نیا  دایکی مناڵه که نه بێ، له گه ڵ چه پۆکێکدا بۆ سه ری کچه که ی ؛ هه ی سه ره خۆ ره ی ده منه وه ستاو چه ندم پێگوتی له م لاولا و له ناوپاسدا ئه وه نده قسه و پرسیار  مه که؟ به سنه بوو باوکتمان له گه ڵ نه بوو ئه گینا ئه و ده مه ی تۆ سه ری ئه وی به فه تارات ده دا ٠  ئا خۆ که ی بێ مناڵی کورد له هه ر کوێبێت به ئازادی به بێشه رم وترس به زمانی دایکی بدوێ و وه ڵامی پرسیاره کانی ده سکه وێ!؟

 

  ئه ڵمانیا