بە ئامادەبونی بالیۆزی عێراقی لە كەنەدا،یادی ٥٩ هەمین سال یادی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئۆتاوای پایتەختی كەنەدا بە رزو پیرۆز كرا٠٠٠٠

 

ئه‌ مرۆ رۆژی یەكشەممە، رێكەوتی ٢١-٨-٢٠٠٥ كات٢-٣٠دوای نیوەرۆ، بە ئامادەبونی بەرێز هاوار زیاد،بالیۆزی غێراقی فدرالی لە كەنەدا یادی ٥٩مین سال یادی دامەزراندنی، پارتی دیموكراتی كوردستان لە سەیرانێكی كوردی لە پاركی) Vincent Massey Park (بە رێوە چوو بەئامادەبونی چەندەها خێزانی كورد لە ئۆتاوا، سەرە تا كاك رێبوار،ئه‌ندامی كۆمەلەی كوردی لە ئۆتاوا بەخێرهاتنی میوانانی كرد٠دوایی بەرێز كاك هاوار زیاد،بالیۆزی غێراقی وتارێكی مێژوویی خوێندەوە لەسەر خەباتی پارتی و بارزانی كەسەرنجی بەشداربوانی راكێشا،وەیادی٥٩مین سالی پارتی بەرز نرخاند ٠ له مێژووی خەباتی كورد ٠ دوا یی كاك رزگار میر سەیدی،نوێنەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئۆتاوا، بەخێرهاتنی میوانانی كرد بۆ بەشداری كردن لەم یادو بیرەوەرییە مێژوییە،وە وتاری مەكتەبی سیاسی یەكێتی خوێندەوە بۆئامادەبوان،كە گەرمترین پیرۆز بایی بوو،بەبۆنەی سالرۆژی دامەزراندنی پارتی تێكۆشەر،لەكاتێكدا یادی دامەزرادنی پارتی دەكەینەوە یەكریزی گەلی كوردوهاوكاری نێوان ی،ن،ك و پ،د،ك لە هەموو كاتێك زیاتر پێویستە٠دوای بروسكەی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران گەیشت بەبۆنەی یادی دامەزراندنیەوە٠لەدوایی لەلا یەن خاتوو شلێر وتاری كۆمەلەی شۆرشگێری زەحمەت كێشانی كوردستانی ئێران بۆ یادی ٥٩ مین سالرۆژی خوێنرایەوە٠هەروەهاوتاری حزبی شیوغی غیراقی خوێنرایەوە لەلایەن بەرێز ئه‌بو ئه‌شرەف،دوایی لەلایەن لێپرسراوی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئۆتاوای بایتەختی كەنەدا، بەرێز مامۆستا غومەر سەلیم بەخێرهاتنی میوانانی كرد و،وتارێكی مێژویی دورودرێژی خۆێندەوە لە سەرەتای دروست بونی بارتی و رۆلی گرنگی مستەفای بارزانیو،كاك ئیدریسی هەمیشە زیندو دەوری رۆلی بەرێز كاك مەسغود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان،بەرۆلێكی گرنگو مێژویی كوردایەتی وەسف كردو لە دوایی دەستكرا بە نانخواردنو،دوایی هەلپەركێو شایی دەستیبێكرد بەوخۆشییە لەهەموو لایەكەوەو دوایی كۆتایی بە ئاهەنگەكە هێنراو كە لەكەشو ئاووهەوایەكی خۆش چوو بەرێوە٠