به‌ئاکام گه‌یشتنی ده‌ستووری یان دووباره‌بوونه‌وه‌ی شه‌ڕی به‌رده‌رکی
سه‌را ... ساسان ده‌روێش
هۆڵه‌ندا
ئه‌گه‌ر بکرێ
زۆربه‌خێرای سه‌یرێکی مێژووی لاپه‌ڕه‌خوێناویه‌کانی کوردوکوردستان وشۆڕش
وڕاپه‌ڕینه‌کانی بکه‌ین،له‌هه‌ڵ دانه‌وه‌ی هه‌رلاپه‌ڕه‌یه‌کی نموونه‌یه‌کی
قاره‌مانێتی وگیان به‌خشین وفیداکاریمان له‌ڕووداو داستانه‌مێژوویه‌کان
دێنه‌به‌ردیده‌مان که‌مێژووی کوردیان پێ ڕه‌ونه‌ق وگه‌ش کردوه‌به‌ڵام
به‌داخه‌وه‌نه‌مان توانیوه‌پردی ئازادی وپه‌ڕینه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆی پێ دروست
بکه‌ین به‌ئه‌مڕۆشه‌وه‌زۆر هه‌لی زێڕین وگۆڕانکاری سیاسی وناوچه‌یمان
له‌ده‌ست داوه،ناکرێ لێره‌دا هه‌موویان بخینه به‌رباس
ولێکۆڵینه‌وه‌وهۆکاری پوکانه‌وه‌یان چی بوون ئاخۆ خۆمان بووین یان
داگیرکه‌ران؟ته‌نها ڕاپه‌ڕینه مێژوویه‌که‌ی ساڵی 1991 ده‌که‌مه نموونه
که‌جه‌ماوه‌ربه‌ژن وپیاوگه‌نج وپیره‌وه‌چۆن پێش پێشمه‌رگه‌کانی به‌ره‌ی
کوردستانی که‌وتن به‌داروبه‌ردکه‌وتنه‌ڕووخانی قه‌ڵای زۆرداری به‌عس،
له‌دوای زۆر له‌خۆبردنوو وماندووبوون وبرسێتی وبێ کاری وگیرفان خاڵی
وبه‌رۆک گرتنی شه‌ڕی نێوخۆوتونیان سه‌ربه‌رزانه13ساڵ هه‌رێمه‌که‌یان
بپارێزن به‌ڕۆڵه‌کانیان له‌پێناوی خواردنی میوه‌ی ده‌وڵه‌تێکی کوردی،به‌ڵام
ئاخۆ ئاکامه‌که‌ی ئه‌وخه‌ونه‌له‌مێژینه‌یه‌که‌له‌دوای له‌ت
وپه‌تبوونمانه‌وه شه‌وڕۆژ خه‌وی پێوه ده‌بینین وڕووبارێک خوێنمان کرده
ئاودانی سه‌وزبوونی دارودره‌ختی وشکانی ته‌وقی دیلێتیمان، ئابه‌م ڕۆژگاره‌ی
ئێستامان بگه‌یه‌نێ له‌دڵه‌ڕاوکێ به‌هیواوئاواته‌کان ونووسینه‌وه‌ی
لاپه‌ڕه‌یه‌کی تری ئه‌ومێژووه به‌نائومێدی، ڕاسته‌مێژوو ناگه‌ڕێته‌وه
ومێژوو ئه‌وه نیه‌که‌ئێمه‌ئه‌مانه‌وێ، به‌ڵام مێژوو دووباره ئه‌بێته‌وه
وه‌فدی کوردستانم سه‌رقاڵی چه‌سپاندنی مافه‌کانمانه‌له یه‌ک گرتنه‌وه‌ی
ناوچه داگیرکراوه‌کانی جه‌سته‌ی کوردستانم ودیاری کردنی
سنووروگه‌ڕانه‌وه‌ی باوه‌شێک ئاگروگر له‌که‌رکوکی کوردستانم،هیچ کاتێک
میلله‌ت بێ ئه‌م مژدانه نابنه سه‌رچۆپی که‌روڕیز به‌ندی ڕه‌شبه‌ڵه‌ک،
ئه‌وه ش ئه‌نجامی ڕاپرسی ڕیفڕاندۆمه‌کانی ناوه‌وه‌وده‌ره‌وه‌ی کوردستانم
که‌میلله‌تم تاچه‌ند تینووی سه‌ربه‌خۆی وئازادی وچه‌سپاندنی مافه‌کانیه‌تی،
ئه‌وه‌تا 75 ساڵ له‌مه‌وبه‌رله6ی ئه‌یلولی سالی 1930 میلله‌تم ڕاپه‌ڕی
به‌ڕووی داگیرکه‌رانداله‌په‌یمانی به‌ینی عێراق وئینگلیز، له23 ی مارتی
ساڵی 1930 دادوای ئه‌وه‌ی نوری سه‌عید وه‌زاره‌ته‌که‌ی پێک ده‌هێنێ
له‌هه‌موو ووڵات ڕق وناڕه‌زایی به‌رامبه‌رپه‌یمانی عێراق وئینگلیز ده‌نگی
دایه‌وه. له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی شاری سلێمانی، میری
نه‌ی ئه‌ویست نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه ده‌رچێت،خه‌ڵکی شاری سلێمانیش سه‌یریان
ئه‌کردئه‌م په‌یمانه نه‌که‌م نه‌زۆر له‌لایه‌ن مافی ئه‌وانه‌وه شتێکی
تێدانی یه بۆ یه ده‌ستیان کرد به مه‌زبه‌ته وبروسکه دان بۆ کۆمه‌ڵی
نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان وه‌هه‌روه‌هابروسکه‌لێ دان بۆ مه‌ندوبی سامی
ئینگلیز له‌به‌گداکه‌هه‌مووی بێ ئومێدی وپشت گوێ خستن بوو
له‌داوایه‌کانیان، دانیشتوانی شاری سلێمانیش بڕیاریان دا نه‌چن بۆ
هه‌ڵبژاردنه‌که چونکه هیچ مافێکیان نه‌هاتبووه دی،ڕۆژی 6 ی ئه‌یلول ڕۆژی
هه‌ڵبژاردنه‌که‌بوو،حکومه‌تی ئه‌وکاته هه‌موو شتێکی ئاماده‌کردبوو،پۆلیس
وسه‌رباز ده‌وری سه‌رایان ته‌نی بوو، خه‌ڵکی ناوشاریش له‌به‌رده‌رگای سه‌را
کۆبوونه‌وه شیعروخوتبه‌ئه‌خوێنرایه‌وه‌و داوای ماف ودوورکه‌وتنه‌وه
له‌هه‌ڵبژاردنه‌که‌ئه‌کرا،شاعیری شۆڕشگێربی که‌س هانی جه‌ماوه‌ری ئه‌دا
هاواریان ئه‌کرد بڕوخێ په‌یمانی زیله‌ت وژێر ده‌ستی نامانه‌وێت ژینی په‌ستی
له‌بری وه‌ڵامی خه‌ڵک وهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌یمانه شوومه‌که لووله‌ی
شه‌ستیر ئاراسته‌ی سنگی بێ دیفاعی خه‌ڵکی شار کرا بۆ ناجاربوون
هه‌ربه‌ده‌ستی ڕووته‌وه پڵنگ ئاسا هه‌ڵمه‌ت وهێرش به‌رنه‌سه‌ر
سه‌نگه‌روقوله‌کانی دوژمن، وه‌کو ئه‌گێڕنه‌وه‌دوای ئه‌وه‌فه‌وجێک عه‌سکه‌ر
به‌هه‌مووجۆره چه‌کێکه‌وه ده‌چن خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه‌سه‌ربانی
سه‌راوسه‌ربانی چایخانه‌کان ومه‌تره‌لۆزیان لێ داده‌به‌ستن وبێ
ڕه‌حمانه‌وبێ ده‌ست پاراستن له‌خه‌ڵکه ڕاپه‌ڕیوه‌که ده‌ست ڕێژیان لێ
ئه‌که‌ن له‌ئه‌نچامدا 25 که‌س شه‌هید ده‌که‌ن که‌به ناوبانگ ترینیان
له‌وکاته‌دا عه‌وله‌سیسه جگه له‌بریندارو به‌ندوزیندانی کردنی
ڕاپه‌ڕیوان، که‌وه‌ک ده‌گێڕ نه‌وه له‌ناو زیندانیه‌کاندا بێ که‌سی شاعیریش
ده‌ست گیر ئه‌کرێ وله‌ناتاریکی به‌ندنخانه‌دائه‌م سیعره ده‌ڵێ ؛-
ئه‌ی وه‌ته‌ن
مه‌فتوونی تۆم وشێوه‌تم بیرکه‌وته‌وه
وه‌ختی به‌ندیی
وئه‌ساره‌ت پێ به‌ته‌وق وکۆته‌وه
دوا به‌دوای ئه‌م
کوشتاره، ئینجا حکومه‌تی سلێمانی وه‌فدێکی ڕێک خست وناردنی بۆ به‌غدا تاکو
عوزرخوایی بهێننه‌وه بۆ عه‌رش وبۆ حکومه‌ت که‌وا دوای ئه‌م کوشتاروخوێن
ڕشتنه‌ی له‌شاری سلێمانی داکرا دڵگیروزویر نه‌بن بۆ پیره‌مێردی شاعیری
گه‌وره‌ی کورد به‌شیعرێک ده‌چێت به‌ڕوویاندا:-
وه‌فدی
کوردستان،میلله‌ت فرۆشان
هه‌رزه‌وه‌کیلی شاری
خامۆشان
چه‌پکێ له‌گوڵه‌که‌ی
باخه‌که‌ی سه‌ر
که‌به‌خوێناوی،لاوان
ئاودرابیبه‌نه‌خزمه‌ت عه‌رشی عێراقی
بڵێن یار باقی و هه‌م
سوحبه‌ت باقی
هتد،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
هه‌روه‌ها شاعیری
به‌هه‌ڵوێست وشۆڕشگێڕ گۆران یش بۆ ئه‌م کاره‌ساته له‌شیعری شه‌هید ووتی:-
هه‌زارونوسه‌دوسی
بوو، شه‌شی ئه‌یلوول که ڕۆژ‌هه‌ڵات
غریوی ویستی عه‌ق
که‌وته ناوشاری سلێمانی
هه‌روه‌هاله‌دواکۆتای
داده‌ڵێت ؛-
بڵی به‌وبووکی تازه‌ی
یه‌ک شه‌وه‌م گه‌رهاته سه‌رنه‌عشم
نه‌ڵی خۆی بۆ وه‌ته‌ن
کوشت وله‌ڕێ ی عه‌شقی منانه‌ژیا
وه‌زیفه‌م
بووله‌پێناوی وڵاتێکاسه‌رم
به‌خشم
که‌تۆی
په‌روه‌رده‌کرد بۆ من له‌داوێنی چیاوکه‌ژیا
ئه‌گه‌رخوای
گه‌وره‌به‌خشی پێت هه‌تیوێ پێی بڵی
ڕۆڵه
له‌من فرمێسکی ویست
باوکت له‌تۆش داوائه‌کاتۆڵه
له‌کۆتایدا هیواخوازم
ئه‌م نووسراوه نه‌بێته نا ئومێدی له‌سه‌رکردایه‌تی سیاسی کوردی ووه‌فدی
کوردی که‌ئێستا به‌هه‌موو هه‌وڵ وتوانای خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌وهه‌موو هه‌ل
له‌ده‌ست دانه‌ی له‌ماوه‌ی ڕابردووی 13 ساڵ عوکمی هه‌رێمه‌که‌ماندا نه‌یان
توانی بیکه‌ن ئێستاده‌توانن په‌پشت گیری میلله‌ته‌که‌یان سووربن
له‌سه‌رداواکانی خه‌ڵکی کوردستان وچه‌سپاندنی مافه‌کانی.
|