ئه‌مجاره‌ش مه‌لاكانی یه‌كگرتوو راستیان نه‌فه‌رموو ... ئوسامه سه‌لاح
خورماڵی
كاتێك ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو بۆوه كه هه‌ندێك له‌مه‌لاكانی یه‌كگرتوی
ئیسلامی كه په‌رله‌مانتارن له به‌غدا و هه‌ولێر نابێت دوو وه‌زیفه‌یان
هه‌بێت و ده‌بی له‌نێوان وتاربێژی له مزگه‌وته‌كان و ئه‌ندامێتی
په‌رله‌ماندا یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرن، مه‌لاكانی یه‌كگرتوو (سید ئه‌حمه‌د
به‌رزنجی و مه‌لا ئه‌نوه‌ر چیوه‌یی) كه ماوه‌یه‌كی زۆره له دوو مزگه‌وتی
شاری هه‌ولێردا له‌لایه‌ك خوتبه‌ی هه‌ینی ده‌ده‌ن و له‌لایه‌كی دیكه‌وه
حزبایه‌تی ده‌كه‌ن و دۆستایه‌تیشیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌وقافدا بوه‌ته
هۆی بێده‌نگی و مه‌یسه‌ربوونی كاری ئه‌م دوو مه‌لایه‌و چه‌ند مه‌لایه‌كی
دیكه‌ی هاوشێوه‌یان، له‌سه‌ره‌تاوه لافی ئیسلامه‌تیان لێده‌دا كه ئه‌وان
بۆ هیچ پۆست و وه‌زیفه‌یه‌كی ئیداری ئاماده‌نین واز له‌كاری مزگه‌وت و
وتارخوێندنه‌وه بێنن،هه‌ندێك له لایه‌نگرانی یه‌كگرتوو پڕوپاگه‌نده‌یان
بۆ ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی مه‌لاكانیان ده‌كرد،به‌ڵام كاتێك خرانه به‌رده‌م
ئه‌مری واقیع،په‌رده له ڕووی راسته‌قینه‌ی خۆیان هه‌ڵماڵی و به فرمێسكی
تیمساحیه‌وه له خوتبه‌ی هه‌ینی رابردوودا مه‌لا سه‌ید ئه‌حمه‌د به
شێوه‌یه‌كی چه‌واشه‌كارانه گوتی ته‌بلیغیان كردوم كه چیتر خوتبه
نه‌خوێنم،و ئه‌مه دوا خوتبه‌ی منه و نامه‌وی كه‌س گیروگرفت دروست
بكات،به‌ڵام مامۆستا ئه‌مجاره‌ش راستی نه‌گووت و نه‌یویست ئاشكرای بكات كه
ئه‌و موچه‌یه‌ی له په‌رله‌مانی به‌غدا وه‌ریده‌گرێت ئه‌وه‌نده چه‌وره
كه سه‌د مزگه‌وت و خوتبه و ئیسلامی به‌قوربان ده‌كات، ئه‌گه‌ر مه‌لا
ئه‌نوه‌ریش راست ده‌كات با رایبگه‌یه‌نێت كه ئه‌و په‌رله‌مانتاری ناوێت و
هه‌ر له كاری حزبی خۆی له مزگه‌وته‌كه‌یدا به‌رده‌وام ده‌بێت،من دڵنیام
نه مه‌لا ئه‌حمه‌د و نه مه‌لا ئه‌نوه‌ر له‌پێناوی خوتبه و مزگه‌وت و شتی
له‌م بابه‌ته‌دا واز له موچه چه‌وره‌كه‌ی په‌رله‌مان ناهێنن. . سڵاو له‌و
ئه‌ندامه ساویلكانه‌ی یه‌كگرتوی ئیسلامیش كه هێشتا واده‌زانن مه‌لاكانیان
ئه‌بوهوره‌یره‌ی زه‌مانن. .
|