من و تۆ ... دانا مسته‌فا
من و تۆ و
باڵنده و ده‌ریا. . .
من و تۆ و مانگ و
ئه‌ستێره. .
به‌یه‌كه‌وه،
به‌ره‌و به‌هه‌شت
ئه‌كه‌وینه ڕێ
له‌ڕێی ئه‌م
كاروانه‌ی ئێمه‌یا
كه من و تۆ
سه‌رقافڵه‌كه‌یین
گوڵێك
نه‌ك ته‌نها هه‌ر
گوڵێك
به‌ڵكو هه‌زاران
گوڵی جوان
دێنه
ناوكاروانه‌وه. . .
له‌گه‌ڵ هه‌زاران
په‌پوله‌ی باڵ نه‌خشین و
ده‌یان خه‌ونی
ڕه‌نگ په‌مه‌یی
عاشقانی ئه‌م
سه‌رده‌مه. .
پێكه‌وه هه‌ر
هه‌موومان به‌ره‌و ئه‌وێ هه‌نگاو ئه‌نێیین
بۆ به‌هه‌شتی
ئه‌م دونیا
نه‌ك ئه‌و دونیا
ئه‌وه نا له
قورئانا باس كراوه
به‌ڵكو ئه‌م
به‌هه‌شته‌ی ئێمه
به ئاوازی
كه‌ناری و بول بول و
جریوه‌ی
ئه‌ستێره‌و
جوانی ده‌ریاو
تریفه‌ی مانگه
شه‌و نه‌خشێنراوه. . . . . . . . . .