لێدوانی به‌ڕێز سه‌لاحه‌ددین موحه‌ممه‌د به‌هائه‌ددین ئه‌مینداری
گشتی یه‌كگرتووی
ئیسلامی
كوردستان
سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی دارشتنه‌وه‌ی ده‌ستوور
په‌یامنێری به‌غدا
یه‌كشه‌ممه
21 ی ئابی 2005
دوای دواخستنی واده‌ی پێشكه‌ش كردنی ده‌ستوور بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ئه‌مڕۆ
یه‌كشه‌ممه به‌رواری 21/8/2005 بۆ ڕۆژی شه‌شه‌م كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان
سه‌ركرده سیاسه‌كانی عێراق بۆ كۆتاییهێنان به پڕۆژه‌ی ڕه‌شنوسی ده‌ستور
به‌رده‌وام بوو بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنێك له‌سه‌ر خاڵه هه‌ڵواسراوه‌كان.
له‌م باره‌یه‌وه له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا به‌ڕێز مامۆستا
سه‌لاحه‌ددین موحه‌ممه‌د به‌هائه‌ددین ئه‌مینداری
گشتی یه‌كگرتووی
ئیسلامی كوردستان و ئه‌ندامی شاندی باڵای كوردی له وتوێژه‌كاندا كاتژمێر
4:00 ی
پاش
نیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ
یه‌ك شه‌ممه 21 ی ئابی 2005
پێی ڕایگه‌یاندین كه دانیشته‌كان به‌رده‌وامه و هه‌ندێك له
داواكاریه‌كانی كورد له‌ده‌ستوردا له‌سه‌ری ڕێككه‌وتوون
له‌وانه: پێشمه‌رگه و مادده‌ی 58 و زمانی كوردی و فیدڕاڵیه‌ت. به‌ڵام
دابه‌شكردنی داهات و ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه‌كان تا ئێستا گفتوگۆی له‌سه‌ره.
ده‌رباره‌ی مافی چاره‌ی خۆنووسینیش به‌ڕێز مامۆستا سه‌لاحه‌ددین ڕایگه‌یاند.
وه‌ك شاندی كوردی به جیددی كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین
به شێوازێك له ده‌ستوردا بیچه‌سپێنین.
سه‌باره‌ت به ناوی وڵاتیش به‌ڕێز مامۆستا سه‌لاحه‌ددین ووتی له‌سه‌ر
ئه‌وه ڕێككه‌وتوون كه
ناوی ده‌وڵه‌ت بریتی بێت له
(جمهوریه العراق)
(كۆماری عێراق)
بی ئه‌وه‌ی ووشه‌ی فیدڕاڵی یان ئتیحادی تێدا
پێوه‌بێت
به‌ڵام له درێژه‌ی ناوه‌رۆكی ده‌ستوره‌كه‌دا عێراقی فیدراڵی و ئتیحادی
هاتووه. سه‌باره‌ت به مادده‌ی 58 یش له یاسای به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت بۆ
قۆناغی گواستنه‌وه به‌ڕێز مامۆستا سه‌لاحه‌ددین ئه‌ندامی شاندی كوردی
ئاشكرای كرد: كه لایه‌نه‌كان
له‌سه‌ر
ئه‌وه ڕێككه‌وتوون كه
حكومه‌ت
تا كۆتایی ساڵی 2005 كاربكات بۆ جێبه‌جێكردنی
ئه‌و مادده‌یه‌و پاشماوه‌ی بڕیاره‌كه‌ش حكومه‌تی ئایینده‌ی هڵبژێردراو
جێبه‌جێی بكات. هه‌روه‌ك سنوری كوردستانیش به‌نده به جێبه‌جی كردنی ئه‌م
به‌نده. هه‌روه‌ها به‌ڕێز مامۆستا سه‌لاحه‌ددین له په‌یامیێكیدا
بۆ جه‌ماوه‌ری كوردستان ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند: كه ئێمه له شاندی باڵای
كوردی سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستور له كاتی خۆیدا ته‌واو ببێت چونكه
ده‌ستور زه‌مانه‌ته بۆ هه‌موولایه‌ك. به‌ڵام ئاشكرایه كه ئه‌مه كارێكی
ته‌وافوقیه بۆیه ده‌بێت لایه‌نه‌كان ئه‌وله‌ویاتی داواكاریه‌كانیان له
ده‌ستوردا بچه‌سپێنن. هه‌روه‌ك ئه‌م پرۆسه‌یه ئاسان نیه بۆیه گفتوگۆكان
درێژه‌یان كێشا. به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ده‌ره‌نجامه‌كانیشی گه‌وره‌و گرنگن.
له‌درێژه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا مامۆستا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرد كه
شاندی
باڵای كوردی سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌شی هه‌ره زۆری داخوازیه‌كانی
كورد له ده‌ستوردا ئاماژه‌ی پێبكرێت یان مادده‌یه‌ك له ده‌ستوردا نه‌بێت
كه ڕێگر بێت له‌به‌رامبه‌ر داخوازیه‌كانیدا.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌وه‌ی جارێكی تر ماوه‌ی وتوێژه‌كان له‌سه‌ر گه‌شتن
به ریكه‌وتنێك درێژبكرێته‌وه هه‌روه‌ك لایه‌نی ئه‌مریكا پێی باش نیه
به‌ڕێز مامۆستا سه‌لاحه‌ددین ووتی: ئه‌گه‌ری به‌هێز ئه‌وه‌یه دوانه‌خرێت.
|