عیراقی فیدیراڵ خۆتان خۆش لێ سه‌رۆك بوش سڵاوی هه‌یه ... د. جه‌بار قادر
سه‌رچاوه نزیكه‌كان له وت و وێژه‌كانی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عیراقه‌وه
ئه‌وه‌یان راگه‌یاند كه نێوی عیراق هیوا و ئاشتی ته‌نها (كۆماری عیراق)
ده‌بێ. ئه‌م نێوه هیچ ئیماژێكی تێدا نیه كه سیسته‌می سیاسی له‌و وڵاته
فیدیرالیه. به‌مه‌ش ده‌سته‌واژه‌ی ده‌وڵه‌تی عیراقی فیدیراڵ. كه ته‌نها
میدیای حیزبی كوردی له ماوه‌ی دوو ساڵی بانگه‌شه‌ی بۆی ده‌كرد.
پوكایه‌وه. ته‌رخانكردنی چه‌ند خاڵێك بۆ باسی تایبه‌تمه‌ندێتی هه‌رێمی
كوردستان له‌م ده‌ستوره‌دا بایه‌خێكی ئه‌وتۆی نابێ. ئه‌مه زیاتر بۆ
ئۆتۆنۆمی و سیسته‌می نامه‌ركه‌زی ده‌گونجێ نه‌ك بۆ سیسته‌مێكی فیدرالی كه
به راشكاوه‌یی دان به جیاوازییه‌كاندا ده‌نێ و به وردی ده‌سه‌ڵاتی نێوان
هه‌رێمه‌كان و حكومه‌تی فیدیراڵ ده‌ستنیشان ده‌كا.
ئه‌و رۆژه‌ی شیعه‌كان له پاڵ كۆماری عیراقی فیدیراڵدا ئیسلامیان قوت
كرده‌وه. به ئاشكرا دیار بوو كه له به‌رامبه‌ر هه‌ڵگرتنی ئیسلامی‌دا
پرۆژه‌ی لا بردنی فیدیرالی له ئارادایه. ئه‌مه وه‌رچه‌رخانێكه
پرۆسه‌كه سه‌ر و بن ده‌كا و ئه‌وه‌ی چه‌ند ساڵه كورد باسی لێوه ده‌كا
ده‌پوكێته‌وه.
له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی كه عیراق به‌وه پێناسه بكرێ كه وڵاتێكی فره
ره‌گه‌ز و فره ئاین و فره كولتوره و لانكه‌یه‌كی شارستانی مرۆڤایه‌تیه.
عیراق به به‌شێك له جیهانی یا ده‌وروبه‌ره عه‌ره‌بی و ئیسلامیه‌كه‌ی
پێناسه ده‌كرێ. رۆڵی ئاینی ئیسلام ئه‌وه‌نده گه‌وره كراوه‌ته‌وه ده‌بێ
ئه‌و عیراقه‌ی داده‌مه‌زرێ زیاتر له ئێران و ئه‌فغانستان بچێ. نه‌ك له
ده‌وڵه‌تێكی دیموكراتی سه‌رده‌م. له به‌ر ئه‌وه‌ی رابه‌رانی كورد كه‌سانی
عیلمانی و دیموكرات نین و باوه‌ریان به سه‌روه‌ری قانون و جیاكردنه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاته‌كان و ئاین له ده‌وڵه‌ت نیه. نابێ زۆرمان لا سه‌یر بێ كاتێ
ملكه‌چی داخوازی گروپه ئاینی و مه‌زه‌بیه‌كان ده‌بن. ئه‌وان له به‌ر دڵی
سه‌رۆك بوش هه‌ندێ ركه‌بارایه‌تی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی مه‌زه‌بیان له
عیراق ده‌كرد. لێ كاتێ بینیان زه‌ڵمای خه‌لیل زادی جه‌عفه‌ری پیرۆزبایی
له‌و خاڵانه ده‌كا و به وته‌ی سیاسه‌تمه‌دارێكی نێوداری كورد له‌وه
ده‌چێ خه‌ریكی (زه‌واجی موتعه بێ) . خۆیان له‌و پرسه بێده‌نگ كرد.
وا پێده‌چێت پرسی زمانیش به‌وه برابێته‌وه كه كوردی له ته‌ك زمانی
عه‌ره‌بیدا. زمانی فه‌رمی بێ له (هه‌رێم) دا. ئه‌مه‌ش زۆری له‌وه زیاتر
نیه كه له قانونی زمانه خۆجێی (1932) و ئۆتۆنۆمیه‌كه‌ی سه‌دام حوسێن‌دا
(1974) هاتووه. باوه‌ر ناكه‌م سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد له‌م بواره‌دا
كێشه‌ی زۆری هه‌بێ. دوای چوارده ساڵ له ده‌سه‌ڵاتی
(خۆماڵی كوردی) ئێستاش زوربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌ندامانی ئه‌و
سه‌ركردایه‌تیه كاتێ به كوردی ده‌په‌یڤن. ده‌بێ مرۆڤ به‌زه‌یی به‌م
زمانه‌دا بێ. خۆزگه وه‌كو كۆماری كرگیزیا یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی خۆ
هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆكایه‌تی و پارله‌مان و پۆسته گرنگه‌گان تاقیكردنه‌وه
و ده‌رچون بوایه له زمانی دایكدا. ئه‌و كاته (دڵسۆزی بۆ گه‌ل) له
سوێندی ئه‌ندامانی پارله‌مان و وه‌زیراندا نه‌ده‌بوو به (دڵسۆزی بۆ گه‌ڵ)
!!.
له سێبه‌ری ئه‌و پاشه‌كشه‌یه له هه‌موو ئه‌و مافانه پێداگرتن له سه‌ر
دابه‌شكردنی داهاتی نه‌وت و كانزا سروشتیه‌كان واتایه‌كی ئه‌وتۆی نامێنێ.
ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی و خێزانی و تاكه‌سه‌ی تێدا نه‌بێ. ئه‌گه‌ر
ئاكامی عیراقی دیموكراتی و فیدیرالی و فره‌حیزبی و دادوه‌ری و…تاد
وا به‌و ده‌رده چوو. ئه‌وا چاره‌نوسی كه‌ركوك و ده‌ڤه‌ركانی تری كوردستان
له به‌ر رۆشنایی ئه‌م باره‌دا گه‌لێ قه‌ترانی تر ده‌بێ.
واتا عیراقی هیوا و ئاشتی نه ده‌بێ به ده‌وڵه‌تێكی فیدیرالی و نه
دیموكراسی. به‌ڵكو ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌ستوره مه‌زه‌بیه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا
ئه‌وا ده‌بێته جه‌نگه‌َڵستانێ كه ته‌نها پیاوانی موقته‌دا و زه‌رقاوی و
ده‌سته‌ی (زانایانی) موسوڵمان و میلیشای به‌در و فه‌زیله و ده‌عوه و دز و
جه‌رده و كه‌سانی خه‌ڵك رفێن و هه‌لپه‌رست ته‌راتێنی تێدا بكه‌ن.
رابه‌رانی كورد هه‌ر له ئێستاوه به‌ر له‌وه‌ی ره‌شنوسی ده‌ستوره‌كه
بڵاوبكرێته‌وه و ئه‌وه ئاشكرا ببێ كه حیسابه‌كانیان كورتیان هێنا و
بكه‌ونه سه‌ر زمان و بن زمانی هه‌موو لایه‌ك. پاكانه‌یان حازره و ده‌ڵێن
گرنگ ناوه‌رۆكه نه‌ك فۆرم. ده‌بێ هه‌ر له ئێستاوه خۆمان بۆ بالۆره‌ی
فۆرم و نێوه‌رۆك له میدیای حیزبی كوردیدا ئاماده بكه‌ین.
سه‌یر و سه‌مه‌ره له‌وه‌دایه كه ئه‌م ئه‌نجامه پر له نه‌هامه‌تی و
شكسته له‌وه‌وه نه‌هاتووه كه خوانه‌خواسته وت و وێژكه‌رانی كورد و
راوێژكه‌رانیان به كابرای ئه‌مریكیشه‌وه. كه له گۆر هه‌ندێ زانیاری
ساڵانه دوو سه‌د هه‌زار دۆلار له هه‌ردوو حكومه‌تۆكه‌كه وه‌رده‌گرێ.
كه‌م توانا و بین كورت بوونه و ئه‌وانی دی شاره‌زا و بین درێژتر بوونه.
به‌ڵكو هۆیه‌كه هه‌مووی له (سڵاوی سه‌رۆك بوش) سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
سه‌رچاوه باوه‌رپێكراوه‌كان له نێو لێژنه‌ی ده‌ستوره‌وه ئه‌وه
راده‌گه‌ینن كه هه‌ر كێشه‌ك له وت و وێژه‌كاندا له سه‌ر هه‌ر پرسێك
هاتبێته كایه‌وه و تێیدا كورد لایه‌نێك بووبێ. ئه‌وا یه‌كسه‌ر سڵاوی
سه‌رۆك بوش گه‌یشتۆته رابه‌رانی كورد. ئه‌گه‌ر كێشه‌كان زۆر ئاڵۆز بووبن
ئه‌وا سڵاوه‌كه‌ی سه‌رۆك گه‌رم بووه و هه‌ندێ جاریش سڵاوی تۆنی بلێری
خراوه‌ته پاڵ.
هه‌موو ئه‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ندییان به كورده‌وه هه‌یه نه‌ك له سه‌ر
مێزی گفت و گۆ. به‌ڵكو له رێگه‌ی سڵاوی سه‌رۆك بۆشه‌وه به‌و ده‌رده
براون. رابه‌رانی كورد له ماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵدا له به‌رامبه‌ر
ئه‌مریكادا وشه‌ی (نه‌ئیان) به‌كارنه‌هێناوه. ئاماده نه‌بوونه هیچ
قه‌یرانێك دروست بكه‌ن و ده‌ست به رووی داخوازیه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه بنێن.
له وه‌ش خراپتر رابه‌رانی شیعه و سوننه‌ی عه‌ره‌ب سه‌یری كوردیان وه‌كو
كرێگرته‌ی ئه‌مریكا كردووه. ده‌بێ له‌مه‌دا ره‌خنه ته‌نها له رابه‌رانی
خۆمان بگرین. خۆ شیعه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه و بگره زیاتریش قازانجی له
كه‌وتنی به‌عس كردووه. بۆ ئه‌مریكایان ناچار كرد گوێ له هه‌موو
خواسته‌كانیان بگرێ. ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌شی كه دژی هه‌موو بانگه‌شه‌كانی
خۆیه‌تی. كاتێ رابه‌رانی شیعه و به تایبه‌تی سوننه ئه‌م ملكه‌چیه‌ی
كوردیان بۆ خواستی ئه‌مریكا بینی. بۆ برانه‌وه‌ی هه‌موو كێشه‌یه‌ك له گه‌ڵ
كوردا سه‌ردانێكی ئه‌مریكییه‌كان به‌س بوو.
له‌م په‌یوه‌ندییه‌ی كورد و ئه‌مریكادا كه میدیای حیزبی به هاوپه‌یمانێتی
نێوی ده‌با تاوه‌كو ئێستا كورد هه‌ر زه‌ره‌رمه‌ند بووه و چاوه‌روانیش
ناكرێ له‌مه‌ودوا په‌وه‌ندییه‌كان به شێوه‌یه‌كی تر به‌رێوه ببرێن.
سه‌پاندنی ئه‌م دیده به سه‌ر كوردا له ناوچه‌كه‌دا. مه‌به‌ستم له‌و
دیده‌یه كه كورد وه‌كو گه‌لێكی كرێگرته بۆ ئه‌مریكا. مخابن به بێ هیچ
به‌رامبه‌رێكی دیار. زیانێكی زۆری بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو ده‌بێ و باوه‌ریش
ناكرێ ئه‌مریكا به چاوی رێزه‌وه سه‌یری كه‌سانێك بكات كه به‌و ئاسانیه
ده‌ست له مافه‌كانی خۆیان له پێناوێ خه‌ڵكیدا هه‌ڵبگرن.
سه‌رچاوه باوه‌پێكراوه وای راگه‌یاندووه كه یه‌ك سڵاوی سه‌رۆك بوش.
ئه‌گه‌ر گه‌رمیش نه‌بووبێ. بۆ مام جه‌لال به‌س بووه بۆ ئه‌وه‌ی بێ یه‌ك و
دوو خواستی ئه‌مریكاییه‌كان به جێ بێنێ. لێ كاك مه‌سعود جاری وا هه‌بووه
به دوو یا سێ سڵاو ئه‌وجا قایل بووه.
ئه‌گه‌ر كورد هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك نه‌كا و قه‌یرانێك دروست نه‌كات و هه‌موو
لایه‌نه‌كان. به‌ر له هه‌ر لایه‌كیش ئه‌مریكایه‌كان ناچار نه‌كا رێز له
داخوازییه‌كانی بگرن. ئه‌وا جارێكی دیش ده‌بێ بالۆره‌ی دوژمنانی كورد و
هه‌ڵه‌ی مێژوو و نازانم چی لێبده‌ین. ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌ستوره و
نانه‌وه‌ی قه‌یرانێكی گه‌وره كه عیراق و ناوچه‌كه به‌ه‌ژێنێ ته‌نها
رێگه‌یه كه كورد له‌م ته‌نگه‌ژه‌یه ده‌ربكات. |