دیدارێک له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند
پرشنگ
توانا ... سازدانی
هه‌ڵکه‌وت
زاهیر
هه‌ڵکه‌وت:
سه‌ره‌تای ده‌سپێکردنی کاری هونه‌رییت چۆن و بۆ که‌ی ده‌گه‌ڕیته‌وه؟
پرشنگ:
هه‌روه‌کو هه‌موو هونه‌رمه‌ندێکی تر سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی کاری هونه‌رییم
بۆ قۆناغی سه‌ره‌تایی ده‌گه‌ڕیته‌وه. که مامۆستاکانم به ده‌نگ خۆش
هه‌ڵیانبژاردم و له کۆبوونه‌وه‌ی دایکان و باوکان گۆرانیم ده‌گوت. ئه‌مه
سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنم بوو.
هه‌ڵکه‌وت:
چۆن هونه‌ری گۆرانیت هه‌ڵبژارد. ئایا به هه‌ڵبژاردنی خۆتان بوو. یان به
هاندانی که‌سانی تر؟
پرشنگ:
ده‌توانم بڵیم هۆکاری سه‌ره‌کی هه‌ردوکیان بوون. من هه‌ر له منداڵییه‌وه
حه‌زم له هونه‌ری گۆرانی و مۆسیقا کردووه و ئه‌و به‌هره‌یه‌شم هه‌بووه.
دیاره ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌هره‌یه پشتگیریی و پاڵپشتی له دواوه نه‌بێت.
ئه‌وه ئه‌و به‌هره‌یه به‌ر ناگرێت. ئه‌وانه‌ش که هانده‌رم بوون. ده‌بێ
دیسان بگه‌ڕێمه‌وه بۆ سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی کاری هونه‌ریم که مامۆستا
به‌ڕیزه‌کانم له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی یه‌که‌م هانده‌رم بوون و. ئه‌و
ده‌رگایه‌یان بۆ کردمه‌وه. دوای ئه‌وه‌ش ده‌بێ سوپاسی هاوسه‌ری ژیانم
"قادر توانا" بکه‌م که هانده‌رێکی راسته‌قینه‌م بوو. به هۆی ئه‌وه‌ی که
خۆی نووسه‌ر و شاعیره. له لایه‌کی تریشه‌وه ده‌بێ سوپاسی براکه‌م عه‌لی
محێدین بکه‌م که وه‌ک گۆرانیبێژێک هانده‌رم بوو. نابێت رۆڵی گرنگ و
کاریگه‌ری کوڕه‌که‌م "دیده‌ن توانا" له‌بیر بکه‌م که له هه‌موو بۆنه و
ئاهه‌نگه‌کاندا موزیکی بۆ ژه‌نیوم و ته‌نانه‌ت ئه‌لبوومی یه‌که‌میشم ئه‌رکی
تۆمارکردن و ئاواز و دابه‌شکردنی موزیک هه‌ر له ئه‌ستۆی ئه‌و بووه.
هه‌روه‌ها گوێگرتنم له گۆرانی هونه‌رمه‌نده ده‌نگخۆشه‌کان هانده‌رێکی ترم
بووه.
هه‌ڵکه‌وت:
چۆن ده‌ڕوانیته موزیک و گۆرانی کوردی؟
پرشنگ:
ه‌گه‌ر مۆرکی کورده‌وارییان پێوه‌بێت و له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی زانستیانه
رێچکه‌یان گرتبێت. ئه‌وا هیوا و ئومێدێکی زۆری لێ به‌دی ده‌کرێت. له‌و
بڕوایه‌دام تا راده‌یه‌کی باش هه‌وڵی ئه‌وه‌ی بۆ ده‌درێت و هه‌نگاوی چاکیشی
بۆ نراوه. به هیوای دوا رۆژێکی رووناک و
پرشنگدار بۆ هونه‌ری کوردی به گشتی و هونه‌ری موزیک و گۆرانی به
تایبه‌تی ده‌خوازم.
هه‌ڵکه‌وت:
ئایا به هه‌موو گۆرانیبێژێک ده‌گوترێ هونه‌رمه‌ند؟
پرشنگ:
ته‌نیا که‌سانی خاوه‌ن ئه‌زموون و شاره‌زا و لێهاتوو شایه‌نی ئه‌و وشه
پیرۆزه‌ن. بۆیه ناتوانین به هه‌موو گۆرانیبێژێک بڵێین هونه‌رمه‌ند.
هه‌ڵکه‌وت:
تا چ راده‌یه‌ک میدیای کوردی خزمه‌ت به هونه‌رمه‌ندان ده‌کات؟
پرشنگ::
میدیا جیهانێکی زۆر فراوانه و گه‌لێ به‌شی لێ ده‌بێته‌وه که هه‌ر
یه‌که‌یان به شیوازێک خزمه‌ت ده‌که‌ن. ئه‌رکی ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌م
بواره‌دا کار ده‌که‌ن زۆر سه‌خت و پیرۆزه. بۆیه ده‌بیت که‌سانێ له‌م
بوارانه‌دا کار بکه‌ن که شاره‌زاییان هه‌بێت و حه‌زیشیان له کاره‌که‌یان
بێت. راسته گوتویانه "نان بۆ نانه‌وا و گۆشت بۆ قه‌ساب" مه‌خابن زۆر جار
ئه‌و په‌نده پێجه‌وانه ده‌بێته‌وه. یه‌کێ له‌و خزمه‌تانه‌ی که میدیای
کوردی ده‌بێت بیکات. خزمه‌ت کردنه به هونه‌ر و هه‌ر له‌م رێگایه‌شه‌وه
خزمه‌ت به هونه‌رمه‌ندانیش ده‌کریت. جا ئایا له ڕووی ناساندنیانه‌وه به
جه‌ماوه‌ر یان له ڕووی گه‌یاندنی پێشنیار و داخوازییه‌کانیان به
شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ به لایه‌نه پێوه‌ندیدار و به‌رپرسه‌کان که به
لای منه‌وه ته‌له‌فزیۆن له هه‌موووی زیاتر ده‌توانی ئه‌م ئه‌رکانه
ئه‌نجام بدات. به کورتی. میدیای کوردی به هه‌موو به‌شه‌کانییه‌وه
هانده‌ر و پاڵپشتێکی باشی هونه‌رمه‌ندانه بۆ به‌رهه‌مهێنانی باشتر و به
چێژتر ئه‌گه‌ر ئاو‌ڕیک له بواره‌کانی هونه‌ری بده‌نه‌وه.
هه‌ڵکه‌وت:
ئه‌و کاره هونه‌رییانه که پێشتر ئه‌نجامتداون. چین؟
پرشنگ:
جگه له به‌شداربوون له زۆرینه‌ی بۆنه و ئاهه‌نگه‌کان. یه‌که‌م
ئه‌لبوومم له ساڵی 1999 ده‌رکرد که ئاوز و دابه‌شکردن و ئاماده‌کردنی
"دیده‌ن"ی کوڕم بوو. ئێستاش له هه‌وڵی ده‌رکردنی ئه‌لبوومی دووه‌مم.
هه‌ڵکه‌وت:
حه‌ز به ده‌نگی چ هونه‌رمه‌ندێک ده‌که‌یت؟
پرشنگ:
حه‌زم به ده‌نگی زۆر هونه‌رمه‌نده. به‌ڵام ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی که زۆر
کاریگه‌رییان له‌سه‌رم هه‌بووه و زۆر حه‌ز به ده‌نگییان ده‌که‌م: (ره‌فیق
چالاک. محه‌مه‌د ساڵح دیلان. مریه‌م خان. که‌ریم کابان. ناسری ره‌زازی.
به‌هجه‌ت یه‌حیا و تایه‌ر تۆفیق و زۆر هونه‌رمه‌ندی تریش.
هه‌ڵکه‌وت:
ئاستی هه‌ڵسه‌نگاندنی جه‌ماوه‌ر به‌رانبه‌ر کاره هونه‌رییه‌کان چۆن
ده‌بینیت؟
پرشنگ:
جه‌ماوه‌ر به شێوه‌یه‌کی گشتی گوێ له گۆرانی ده‌گرێ. جا ئایا به سی دی
بێت له ماله‌وه یان له ئاهه‌نگه‌کان. به‌لام مه‌خابن ئێمه جه‌ماوه‌ری
کۆنسێرتمان نییه. هه‌موو هه‌ر حه‌ز له گۆرانی شایی و هه‌ڵپه‌ڕکێ ده‌که‌ن
به تایبه‌تی له ئاهه‌نگه کوردییه‌کاندا. له راستیدا جه‌ماوه‌ر
هانده‌رێکی زۆر گرنگه بۆ هونه‌رمه‌ند. به‌ڵام به داخه‌وه جه‌ماوه‌ری
ئێمه نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی که ببێ به هانده‌ری هونه‌رمه‌ند له
ڕووی کڕینی به‌رهه‌مه‌کان هونه‌مه‌ندان. هه‌ر کاتێ جه‌ماوه‌ر له کۆپیکردنی
به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌کان خۆی رزگار کرد و سیدی هونه‌رمه‌نده‌کانی
کڕییه‌وه. ئه‌و کاته ده‌توانین بڵێین هونه‌رمه‌ند جه‌ماوه‌ری خۆی هه‌یه.
هونه‌رمه‌ندیش ده‌توانێ خۆی پێشبخات و به‌رهه‌می نوێ ئاماده بکات. ئێستا
تاکو هونه‌رمه‌ند سی دی یه‌ک ئاماده ده‌کات. دووچاری ده‌یان کێشه
ده‌بێته‌وه و کاتێک که ده‌که‌وێته بازاڕه‌وه کۆپی ده‌کریت و
هونه‌رمه‌ند تووشی زیان ده‌بێت و ناتوانێت خۆی بۆ به‌رهه‌مێکی دیکه
ئاماده بکات. تا ئێستاش ده‌زگایه‌کی تاینه‌تی نییه ئه‌و ئه‌رکه بخاته
ئه‌ستۆی خۆی بۆیه هونه‌رمه‌ندانی کورد جیاوازیان زۆره له‌گه‌ڵ هونه‌رم
هه‌ڵکه‌وت:
هونه‌ر لای تۆ چییه و ره‌نگدانه‌وه‌ی له نێو کۆمه‌ڵگادا چۆنه؟
پرشنگ:
چۆنه؟هونه‌ر وشه‌یه‌کی پیرۆزه. هونه‌ر داهێنان و به‌هره‌یه. پێشکه‌وتن و
دواکه‌وتنی هه‌ر میلله‌تێک به هونه‌ره‌که‌یه‌وه دیاری ده‌کرێت.
هه‌ڵکه‌وت:
دوا وته‌ت به ریزتان. چییه؟
پرشنگ:
من زۆر سوپاستان ده‌که‌م که به‌م جۆره هونه‌رمه‌ندان به‌سه‌ر
ده‌که‌نه‌وه و کێسه و گرفت و پێشنیار و داخوازییه‌کانی هونه‌رمه‌ندان
ده‌خه‌نه به‌ر دیدی جه‌ماوه‌ر. هیوادارین به‌رده‌وامی به‌و کارانه‌تان
بده‌ن و هیوای سه‌رکه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین. ه‌ندانی میلله‌تانی تر.
|