جیاوازی نێوان دین و نه‌ته‌وه
... جه‌مال عه‌زیز
هه موودینێك ئه‌گه‌ر ئاسمانی بێت‌و نێردراوبێت بۆ كه‌سێك یان
پێغه‌مبه‌رێك ئه‌وه مێژوویه‌كی هه‌یه كه ڕۆژی
سه‌رهه‌ڵدان
یاخوددابه‌زینی ئه‌و دینه دیاری ئه‌كات، هه‌ردینێكیش كه‌دروستكراوی مرۆڤ
بێت‌وبۆ
ڕێكخستنی كاروباری ئیشی ڕۆژانه‌ی هه‌رمیله‌تێك بێت ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه
مێژوویه‌كی هه‌یه كه ڕۆژی سه‌رهه‌ڵدان‌وبڵاوبوونه‌وه‌ی دیاری ئه‌كات،
گه‌لێكن ئه‌و
دین‌و په‌ڕتووكانه‌ی كه‌به‌پیرۆز ناوده‌برێن هه‌ر له‌ئاڤێستاوه‌تاكوو
ده‌گاته
قورئان‌و ئه‌وكتابه پیرۆزه‌ی له‌ووڵاتی یابان هاوشانی كتێبی بووزیه‌كان
نووسراوی
پیرشالیاریانه‌و گه‌لێك ڕێزی ده‌گیرێ له‌لایه‌ن خه‌ڵكی یابانه‌وه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای باسه‌و ئه‌بێت هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر بكرێ باسی
نه‌ته‌وه‌یه كه‌به‌وڕێژه‌زۆره هه‌یه له‌گێتی‌دا مێژووی سه‌رهه‌ڵدان
یاخودناسینی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ونه‌ته‌وانه گه‌لێك پێش هه‌رئاینێك
له‌وئاینانه‌یه، لێره‌دانه‌ته‌وه‌ی كورد یاخود میلله‌تی كورد به‌هه‌ند
وه‌رئه‌گرین
بۆباسه‌كه‌مان له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌توانین به‌بێ سڵه‌مینه‌وه باس
له‌پێكهاته‌ی میلله‌تی كورد بكه‌ین‌و باس له‌هه‌ردوو كتێبی
ئاڤێستاو
كتێبی قورئان بكه‌ین بۆهه‌ریه‌ێكیان پێشڕه‌و پێشه‌وایه‌كی هه‌یه به‌ناوی
(زه‌رده‌شت و محه‌مد) هه‌ریه‌كه‌یان له‌جێگه‌یه‌كی جیاوازی
ئه‌م گۆی
زه‌وی‌یه سه‌ریهه‌ڵداوه هه‌ریه‌كه‌یان لایه‌نگرێكی زۆری هه‌یه‌و‌هه‌بووه،
میلله‌تی
كورد كه‌به‌ڕه‌گه‌زئه چێته‌وه سه‌رڕه‌گه‌زی ئاری پێش هه‌زاران ساڵ
له‌سه‌رئه‌وخاكه‌جێنشین بووه كه‌پێی ئه‌وترێ كوردستان خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت
بووه
كه‌پێی ئه‌وترێ ده‌وڵه‌تی ماده‌كان، ئه‌م شوناسی ڕه‌گه‌زو دروست كردنی
ده‌وڵه‌ته
به‌نیسبه‌ت میلله‌تی كورده‌وه گه‌لێك پێش سه‌رهه‌ڵدانی دینی زه‌رده‌شتی
بووه ئه‌توانین بڵێین میلله‌تی كورد یاخود ڕه‌گه‌زی ئاری له‌سه‌ر ئه‌و
خاكه‌ژیاوه پێش
ئه‌وه‌ی چه‌ندان پشت له‌سه‌رو زه‌رده‌شته‌وه له‌دایك بێت‌و
به‌دنیائاشنابن.
هه‌نگاونانی كورد به‌ره‌وڕووی دینی زه‌رده‌شتی‌و ئاشنابوونی
به‌كتێبی ئا‌ڤێستا هۆكاری تایبه‌تی هه‌بووه‌و هۆكاره‌كانیش كات‌و سه‌رده‌می
تایبه‌تی
بووه بۆئه‌وه‌ی كه‌میلله‌تی كورد به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاوبه‌خواستێكی فراوان
ئه‌ودینه وه‌ربگرن‌و له‌ژیانی ڕۆژانه‌یاندا ڕه‌نگ بداته‌وه زه‌رده‌شت‌و
زه‌رده‌شتیه‌کان گه‌لێك ڕێ‌و شوێنی گونجاو گه‌لێك ووته‌ی به‌سوودیان
هه‌بووه بۆمیلله‌تی كورد.
دینی ئیسلامیش به‌پێشه‌وایی محه‌مه‌دو له‌نیوه‌جزیره‌ی عه‌ره‌بی
به‌هه‌مان شێوه بۆ عه‌ره‌ب له‌سه‌رده‌می خۆیداگه‌لێك كاروكرده‌وه‌ی
گونجاوی
بڵاوكرده‌وه به‌بۆچونی محه‌مه‌د و ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌پاڵپشتی محه‌مه‌د بوون
بۆ
ئه‌وه‌ی بتوانن به‌كه‌مترین زیان‌و به‌شێوه‌یه‌كی سوك‌وئاسان دینی ئیسلام
بگه‌یه‌نن به‌هه‌موو خێزان‌و خێڵ‌وتاكێكی عه‌ره‌بی ناوچه‌كه وه‌ك
فریادڕه‌س‌ومژده‌هێنه‌ر خۆیان‌ودینه‌كه‌یان به‌گوێ‌ی خه‌ڵكدا ئه‌دا، نابێت
ئه‌وه‌مان له‌بیربچێت پێش ئه‌وه‌ی دینی ئیسلام سه‌رهه‌ڵبدات نه‌ته‌وه‌ی
عه‌ره‌ب
كه‌ناسراون به‌ڕه‌گه‌زی سامی هه‌بوون‌و له‌وناوچه‌یه‌دا ژیاون
به‌هه‌رشێوه‌ژیانێك
بووبێت یاخود له‌ژێركاریگه‌ری هه‌ردیانه‌تێك‌وبیركردنه‌وه‌ی خێله‌كی‌وبت
په‌رستیدابووبن، ده‌رباره‌ی میلله‌تی كورد‌و ئه‌و مێژووه‌ی كه‌هه‌یه‌تی
پێش
ئه‌وه‌ی دینی ئیسلام به‌شێوه‌ی فتوحات‌وداگیركاری بگاته‌ناوچه كورد
نشینه‌كان
میلله‌تی كورد خاوه‌ن كتێبی ئاڤێستابووه‌و له‌ڕووی نه‌ته‌وایه‌تیشه‌وه
خاوه‌ن
زمانێكی سه‌ربه‌خۆو خاكێكی سه‌ربه‌خۆو كلتورێكی تایبه‌ت به‌خۆی بووه
له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ی كه‌گونجاندنێكی باش هه‌بووه له‌نێوان میلله‌تی كوردوه‌ك
نه‌ته‌وه‌و
دینی زه‌رده‌شتی وه‌ك دین كه‌تێكه‌ڵ به‌ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان
بووه
له‌به‌رئه‌وه‌ی دینی زه‌رده‌شتی هه‌میشه هانده‌ری خه‌ڵكان بووه بۆ
كرداری چاكه‌و
ژیان‌گوزه‌راندن به‌شادی‌و دوور له‌داگیركاری‌وكوشتن هانده‌رێكی سه‌ره‌كی
بووه بۆ
ئه‌وه‌ی كه‌خه‌ڵكان گفتاریان چاك بێت نیه‌تیا‌ن چاك بێت كرده‌وه‌یان
چاك‌بێت
هه‌رگیزهانده‌رنه‌بووه كه‌به‌شێوه‌ی داگیركاری‌وكوشت‌وبڕین دینه‌كه‌یان
بگه‌یه‌نن
به‌نه‌ته‌وه‌كانی ده‌ورو‌پشتیان یاخود‌سه‌رانه له‌و كه‌سانه بسێنن كه‌مل
كه‌چی
زه‌رده‌شت‌و زه‌رده‌شتیه‌كان نابن، دینی ئیسلام كه مێژوویه‌كی دیاریكراوی
هه‌یه‌و
چۆنیه‌تیه‌كی به‌رچاویشی هه‌یه بۆبڵاوبوونه‌وه‌ی له‌ناو میلله‌تی كورد‌و
خاكی
كوردستاندا هه‌روه‌ها مرۆڤی كوردستان ئه‌توانێ مێژووی ئیسلام‌و چۆنیه‌تی
بوون
به‌ئیسلامیشی بزانێت به‌باش یان به‌خراپ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ئه‌مڕۆ
زۆرینه‌ی
كوردموسڵمانن هه‌روه‌ها له‌ناو نه‌ته‌وه‌ی كورددا چه‌ندین گروپ‌و حیزب‌و
بزووتنه‌وه‌ی سیاسی هه‌ن كه‌چالاكی ئیسلامی سیاسی ده‌كه‌ن شان به‌شانی
هه‌موو
حیزب‌و ڕێكخراوێكی علمانی‌و ناسیۆنالستی كه‌ئه‌مڕۆ بوونیان هه‌یه له‌سه‌ر
ئه‌رزی
كوردستان، گرنگه ئێمه‌ی كورد ئه‌مڕۆ له هه‌موو كاتێكی ڕابردووی مێژووی
نه‌ته‌وه‌یمان زیاتر هه‌وڵ بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ڕاستیه‌كانی
مێژوومان بزانین
كه‌به‌هه‌ر شێوه‌و به‌هه‌رناوێك بێت شێوێنراوه هه‌وڵ بده‌ین بۆ زیاتر
ئاشنابوون
به‌وكلتورو مێژووه‌ی كه‌هه‌مانه چونكه ژیان‌وململانیه‌كان ئه‌و ڕاستیه‌یان
سه‌لماندوه كه پارێزگاری له‌زمان‌وكلتورو نه‌ته‌وه به‌ردی بناغه‌ی
سه‌ركه‌وتن‌و
مانه‌وه‌ی هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌كه نابێ میلله‌تی كورد هه‌رگیز خۆی
به‌پاشكۆی هیچ
كام له‌نه‌ته‌وه‌كانی دراوسێ‌ی بزانێ له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌به‌ڕێژه له‌كورد
زۆرترن یان
له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وان پێشه‌وای دین‌و خاوه‌ن دینن، ئه‌بینین نه‌ته‌وه‌ی
عه‌ره‌ب
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌خۆیان به‌خاوه‌نی قورئان‌وئیسلام ئه‌زانن زیاد
له‌پێویست
پارێزگاری له‌نه‌ته‌وه‌و كلتوریان ئه‌كه‌ن به‌هه‌مان شێوه تورك له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ی
كه‌خۆیان به‌خه‌لیفه‌ی پێنجه‌می موسڵمانان ئه‌زانن به‌ڵام تاكو سه‌رئێسقان
نه‌ته‌وه‌په‌رستن به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌یانه‌وێ دین‌و فه‌رهه‌نگی دینی
بخه‌نه
خزمه‌ت نه‌ته‌وه‌كه‌یانه‌وه.
میلله‌تی كورد له‌سه‌رخاكی كوردستان هه‌میشه چه‌وساوه‌و
ده‌ربه‌ده‌ری نه‌ته‌وه‌كانی دراوسێ‌ی بووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خاوه‌ن
كلتورێك‌و خاك‌و
زمانێكی سه‌ربه‌خۆ بووه له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تاوه به‌زۆری شمشێر كراوه
به‌ئیسلام ئه‌و زۆرداری‌و چه‌وساندنه‌وه‌یه كه‌له ئه‌نجامی هێرشه یه‌ك
له‌دوای
یه‌كه‌كانه‌وه بۆ مه‌رامی فه‌رزی دین كراوه‌ته‌سه‌ری تاكو ئه‌مڕۆ
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی
له‌سه‌ر میلله‌تی كورد هه‌یه هه‌میشه دوژمنانی ئه‌یانه‌وێ میلله‌تی كورد
غافڵ‌گیر
بكه‌ن هه‌ركاتێك دوژمنی كورد ده‌سه‌ڵاتی بووبێ به‌بێ هیچ گوێ
دانێك
به‌دین‌و فه‌رمایشته دینیه‌كان كوردیان كوشتووه‌و ئایه‌تێكیان له‌قورئان
ده‌ركردوه بۆ به‌ڕه‌واكردنی ڕشتنی خوێنی كورد هه‌ركاتێكیش ده‌سه‌ڵاتیان
نه‌بووبێ
دینیان به‌كارهێناوه وه‌ك ئامڕازێك بۆ نزیك بوونه‌وه له‌كورد به‌وه‌ی
كه‌له‌دیندا
جیاوازی نه‌ته‌وایه‌تی نیه به‌ڵام ئه‌م ووتانه بێ بناغه‌یه‌و له‌سه‌ر
بناغه‌یه‌كی
فڕوفێڵ دروست كراوه بۆ له‌خشته‌بردنی كورد بۆ ئه‌وه‌ی كه‌بیروهزری
نه‌ته‌وه‌ی
له‌مێشكی گه‌لی كورد ده‌ربهێنن،، كورد بۆ ئه‌وه‌ی به‌ئامانجه
نه‌ته‌وه‌یه‌كانی بگات
بۆئه‌وه‌ی كلتور‌و زمان‌و خاكه‌كه‌ی بپارێزێ ئه‌بێت تێكڕا دین‌و هه‌موو
ووته
ئاینیه‌كان بخاته خزمه‌تی كێشه‌نه‌ته‌وایه‌تیه‌كه‌یه‌وه ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی
پیاوانی
ئاینی‌و پێشه‌وایان‌و مامۆستایانی فێرگه‌زانستیه‌كان‌و زانكۆكانی ئه‌مڕۆی
كوردستان
ئه‌بێت.
ئه‌بێت له‌م سه‌رده‌م‌و سه‌ده‌ی زانست‌و ته‌كنه‌لۆژیایه‌ی
كه‌به‌خێرایه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو هه‌نگاو هه‌ڵدێنێ‌و ڕه‌وتی زانست
گه‌لێك
له‌پێش‌و خێرایه ئێمه‌ی كورد هه‌وڵبده‌ین كه‌دواكه‌وتووی ده‌ست
دین‌وخورافیات
نه‌بین هه‌وڵبده‌ین له‌ڕێگه‌ی زانست‌و زانیاریه‌وه كێشه‌ی
نه‌ته‌وه‌كه‌مان‌و
بنده‌ستی خاكه‌كه‌مان به‌گوێ‌ی هه‌موو جیهان‌دا بده‌ین بۆئه‌وه‌ی
ڕۆژله‌دوای ڕۆژ
هاوده‌نگ‌و پشتیوان بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌مان زیادبكه‌ین، چونكه ئه‌م هه‌وڵ‌و
كۆششه
له‌سه‌ركه‌وتنمان نزیك ده‌كاته‌وه ئه‌بێت شۆڕش‌و تێكۆشانی میلله‌تانی تر
وه‌ك
نموونه چاولێبكه‌ین كه‌گه‌شتن به‌ئامانج‌و سه‌ركه‌وتن‌و دابین كردنی
مافی
مرۆڤ‌و پیاده‌كردنی دیموكراتیه‌ت له‌ووڵاته‌كه‌یاندا به‌ڕه‌وتی
جیاكردنه‌وه‌ی دین
له‌ده‌وڵه‌ت‌و ناساندنی
جیاوازی نێوان دین‌و نه‌ته‌وه.
|