بۆ
گروپه کورده ماندونه‌ناسه‌که‌ی به‌غا ... سه‌ربه‌ستی
گۆبه‌نگ و گوو‌به‌ن
چونی ئه‌م جاره‌ی
گروپی کورد بۆ به‌غا، که بێ گومان، له‌و که‌سانه پێکدێت که خۆیان
ملوانکه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان له ملی خۆیان کردووه و، هه‌ر خۆشیان بۆ خۆیان
ئاره‌زووی دانوستاندن و ترێ به گه‌نمیانه له گه‌ڵ ئه‌و په‌ری و چاره
شیرینانه‌ی که سه‌رانی کورد، هه‌ر خۆیان به‌ده‌سته‌کانی خۆیان پێیان
گه‌یاندن، هه‌ر وه‌ک له کۆندا، چۆن مرۆڤ به‌ده‌ستی خۆی په‌یکه‌ری بۆ خۆی
دروست ده‌کرد و سوجده‌ی بۆ ده‌برد، پاشان ده‌که‌وته گفتوگۆ و، پارانه‌وه
لێی. ئه‌م په‌یکه‌ره به ده‌ستی سه‌رانی کورد دروستکراوانه، که ئێستا
خاوه‌ن بڕیارن و، بڕیاری چاره‌نوسی 6-5 ملێۆن مرۆی کورد و، ڕه‌نجی چه‌ند
ساڵه‌ی کورد، به ئاسانی و خۆڕای، خرایه ژێر ده‌ستیان، بڕواننه "موعجیزه"
خه‌ڵکینا! میوانه‌کانی سه‌لاحه‌دین، قه‌ڵاچوالان، دوکان و له‌نده‌ن، که
ئێستا، دڵیان له لامانه*! نه یه‌که‌م چونی گروپی کوردیه بۆ
دانوستاندن بۆ لایان یان بۆ به‌غا و، نه دوا چونیش ده‌بێت.
جا هه‌رچۆنێکی بێت. .
. . . . .
-
ناکرێت،
به‌و (چاره ڕوناکانه) بگوترێت که له سه‌رده‌می (خه‌لیفه
پیرۆزه‌کانه‌وه) ، بێ هوده له گه‌ڵتان دانوستاندن ده‌که‌ین و
گردده‌بینه‌وه به هه‌موو ڕه‌نگه ئاینی و ڕامیاریه‌کانتانه‌وه، که‌چی
ئاکامه‌کانی هه‌ر ڕه‌نجه‌ڕۆی و بنبه‌ستییه.
-
ناکرێت،
دانوستاندن و دانه‌نیشتن له‌گه‌ڵیاندا به هیچ جۆرێک نه‌کرێت، تا ناوچه
دزراو و ده‌ستبه‌سه‌راگرتوه‌کانمان بۆ نه‌گێڕنه‌وه و، نه‌ده‌نه‌وه به
فه‌رمی و، به داوای لێبوردن کردنه‌وه‌شه‌وه. ئه‌وانی که له لاییه‌ک،
شانازی و بانگی پیرۆزی په‌یامه ئاسمانییه‌که‌یان ده‌که‌ن، له لایه‌کی
تره‌وه، به ڕۆژی ڕوناک، له پێش ئێمه و جیهاندا، خه‌ریکی به ڕه‌وا
کردنی، دزینه‌کانی شار و شارۆچکه‌کانمانن.
-
ناکرێت،
چاو له فرانژۆ توژمانی ی کرۆاتیا بکرێت، که چۆن پشتی کرده ده‌سه‌ڵاته
سێنتراله شۆڤینییه‌که‌ی یۆگۆسلاڤیای ئه‌و کاته و، به هه‌ڵویست و
بڕیارێکی جه‌ربه‌زانه، کرۆاتیای بۆ هه‌تا هه‌تایه له بێگانه، شۆڤینیزم
و فێدێرالیزمی یۆگۆسلاڤیی پاک کرده‌وه و، ئێستا و، بۆ هه‌میشه
ئاڵاکه‌یان له که‌شی سه‌رفرازی ئه‌بسۆلوتدا ده‌دره‌وشێته‌وه.
-
ناکرێت،
ئه‌و هه‌شت ساڵه‌ی که وا چاوه‌ڕێ ده‌کرێت دابنرێت بۆ مافی
چاری
خۆنووسین
له (ده‌ستوردا)
، کورت بکرێته‌وه و
بگۆڕدر‌ێت بۆ هه‌ر کاتێک که گه‌لی کورد به شیاو و له‌باری زانی، هه‌ڵسێت
به دانی ئه‌و بڕیاره پیرۆز و چاره‌نوسسازه.
"کوردێکی خاوه‌ن فرۆشگا له به‌غا، دراوسێیه‌کی ئه‌ره‌بی، که خوازیاری
فێربونی زمانی کوردییه، فێری زمانی کوردی ده‌کات. پاش ماوه‌یه‌ک، وه‌ک دوو
مرۆڤ، دڵیان له‌یه‌کتر ده‌ڕه‌نجێت. له ئه‌نجامی ئه‌و دڵ ئێشانه، ڕۆژێکیان
ئه‌ره‌به‌که زۆری بۆ دێت و ده‌چێته سه‌ر دراوسێ و دۆسته فرۆشیاره
کورده‌که‌ی و، نای کاته نامه‌ردی پێی ده‌ڵێت. . . . تو زور ب گوو
به‌ندی. بێ گومان، ئه‌م یابه‌یه مه‌به‌ستی یان ویستویه‌تی بڵێ، تۆ زۆر
به گۆبه‌نگی. براده‌رێکی فرۆشیاره‌که، که له فرۆشگاکه ده‌بێت له‌و
کاته‌دا و، ئاگاداری نێوانیانه و هه‌ردوکیان ده‌ناسێ، به ئه‌ره‌به‌که
ده‌ڵێت ئه‌مه چییه! ئاوا فێری کوردی بویت؟ برۆ پێی بڵێ ها ئه‌وه
کوردییه‌که‌ت، ئه‌ره‌بییه‌که‌م بده‌ره‌وه". . . . . . ئاخر ئێمه له هه‌مو
سه‌رێکه‌وه دور و نامۆین له یه‌کتر و خاوه‌نی مێژوو و کولتورێکی ئێجگار
جیاوازین، بۆچون و بیرکردنه‌وه‌مان جیاوازه، با به‌شمشێری
لائیلاهه‌ئیله‌ڵاکه‌شیان هه‌ندێکیان لێ ئه‌تکردبێتین، یان هه‌ندێکیان لێ به
ئیسلام کردبێتین یان هه‌ندێکیان لێ به به‌عسی کردبێتین و، به تۆبزی،
زمانی ئه‌ربییان به‌سه‌ردا سه‌پاندبێتین و هه‌ندێکیان فێرکردبێتین، به
درێژای ئه‌و پرۆسێسه چاو له کوردستانییه‌یان، هه‌ر له ساته‌کانی
فتوحاته (پیرۆزه‌کانیانه‌وه) تا خۆ لێ گێلکردنه‌که‌ی سوڵتان جافه‌ر له‌دزی
کردنه‌که‌ی شار و شاروچکه‌کانمان.
-
ناكڕێت،
گه‌لی کورد بانگیان بکه‌ن بۆ کوردستان و، به کوردی و به کورتی، له
ڕێگه‌ی وه‌رگێڕێکه‌وه، پێان بڵێن یابه ها ئه‌وه ئێراقه‌که‌تان
كوردستانه‌که‌مان بده‌نه‌وه؟
|