ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ك له یاری زانه دێرینه‌کان
...
ئاماده‌کردنی: ئه‌نوه‌ر خه‌راجیانی
ئه‌م
جاره چاوپێکه‌وتنێکمان سازدا له گه‌ڵ یاری زانی به‌ناوبانگی شاری
سوله‌یمانی عومه‌ر ڕه‌زاناوی عومه‌ر ڕه‌زا ڕه‌حیمه له ساڵی 1940 دا له
شاری سوله‌یمانی له دایك بووه له گه‌ڕه‌کی چواربا‌غله خێزانێکی هه‌ژار
په‌روه‌رده بووه، خۆشه‌ویستی فوتبۆڵ و یاریگا وای لێکردبوو بیری له
پاره‌وکاسپی نه‌ده‌کرده‌وه، چونکه زۆربه‌ی زۆری ژیانی لاوێتی به وه‌رزش
کردن بردووه‌ته سه‌رهه‌ر بۆیه‌له ته‌مه‌نێکی لاوی دا ده‌رکه‌وت وه‌ك یاری
زانێکی باشی هه‌ڵبژارده‌ی سوله‌یمانی له ساڵه‌کانی پێش 1960 دا یاری
زانێکی ئه‌ساسی بوه له تیپی چواربا‌غ و یانه ی سوله‌یمانی و هه‌ڵبژارده‌ی
سوله‌یمانی به هۆی خوالێ خۆش‌بوو عه‌لی ئه‌حمه‌د ته‌ها و کاك تاڵب عه‌لی،
وه‌ك یاری زانێکی باش هه‌ڵبژێردراچونکه زۆر پشتگیریان کرد له‌گه‌ڵ
ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌و کاته که‌وا حه‌مه پشکه بوویه‌که‌م یاری
له‌گه‌ڵ تیپی شه‌مه‌نه‌فه‌ری به‌غداد بوو له شاری سوله‌یمانی کردیان که‌وا
به‌رامبه‌ر ده‌رچونیه‌ك گۆڵ به یه‌ك گۆڵ، کاك عومه‌ر یاری زانێکی شوب
(ناوه‌ڕاست) بووزۆر به‌توانابو هیلاکی نه‌ده‌زانی له‌یاری دا چونکه له‌شی
زۆر سووك بوو تۆپ له چی شوێنێکی یاریگادا بوایه کاك عومه‌رله‌وشوێنه‌دا
ده‌ر ده‌که‌وت. تاساڵی 1974 به‌رده‌وام بووه له وه‌رزش پاشان هه‌ستی کرد
ورده ورده به‌رپرسانی وه‌رزشی ئه‌وسه‌رده‌مه پشتیان تێکردن زۆر جار
هه‌بووه مه‌شقیان کردووه‌و ئه‌میان ئاگادار نه‌کردووه بۆ ئه‌وه‌ی بێزار
بێت و واز له وه‌رزش بهێنێت پاشان بڵێن خۆی نایه‌ت به‌لامانه حه‌زی له
وه‌رزش نه‌ماوه، ئه‌م شتانه زۆر له‌ڕاستیه‌وه دوربوون ده‌بایه ڕێز‌و
حورمه‌تیان لێبگرتایه و یاریه‌کیانبکردایه به بۆنه‌ی وازهێنانی له
وه‌رزش له ناو یاریگاکه داوای له ته‌ماشاکه‌ر بکردایه به بۆنه‌ی
وازهێنانیه‌وه له وه‌رزش به‌ڵام به‌داخه‌وه نه به‌رپرسانی به‌عسی
ئه‌وسه‌رده‌مه‌و نه شۆڕشگێرانی ئه‌م سه‌رده‌مه که‌سیان ئاوڕێکیان
لێنه‌داوه‌ته‌وه
تائێستاش به‌ر گوێی نه‌که‌وتووه ڕۆژێك له ڕۆژان ڕاگه‌یاندنوو میدیاکان
ئاوڕێك له‌م یاری زانه دێرینانه بده‌نه‌وه. ئه‌م هۆیانه‌و چه‌ندین هۆی
تره بۆته هۆی دواکه‌وتنی وه‌رزش له شاره‌که‌ماندا، هیوادارم ئه‌م
به‌رپرسانه‌یکه‌وا هیچ له‌وه‌رزش نازانن به‌هۆی حیزبه‌وه بوون به وه‌رزش
کار ئاوڕێك بده‌نه‌وه له وه‌رزش و وه‌رزشه‌وانان بۆ به‌ره‌و بردنی
پێشکه‌وتن
ئه‌نوه‌ر خه‌راجیانی یاری زانی هه‌ڵبژارده‌ی سوله‌یمانی کۆن |