ئایاکارتی پاڵه‌په‌ستۆکانی کوردچین؟؟ . بۆئه‌مریکاوخه‌ڵکیتر ... جه‌مال
فه‌تاح
ئه‌وابۆدوابڕیار
له‌سه‌رپرۆژه‌ی ده‌ستوری ئێراق ته‌نهایه‌ک ڕۆژی ماوه‌و تاکوئێستا
کۆمه‌ڵه‌خاڵێکی بنه‌ڕه‌تی ماوه‌که‌له‌سه‌ری ڕێکنه‌که‌وتوون ئه‌وانه‌ش
ته‌نها خاڵه‌بنه‌ڕه‌تیه‌کانی مافه‌کانی کورده. ئه‌گه‌ر عه‌ره‌بی ئێراق
خاڵی بنه‌ڕه‌تی مافه‌کانی کوردیان نه‌سه‌لماند ئه‌واسه‌رکردایه‌تی سیاسی
کوردستان که‌له‌به‌غدان پێویسته بگه‌ڕێنه‌وه‌کوردستان وبڕیار
له‌چاره‌نووسی کوردبده‌ن. ئه‌وبڕیاردانه له‌مبارودۆخه ناوخۆیی وناوچه‌یی
وجیهانیه‌دائایائه‌کرێت له‌چاره‌نووسی
کوردبدرێت؟وه‌ئایائه‌وکارتانه‌چین؟که‌کورد ئه‌توانێت ڕوبه‌ڕوی دوژمنانی
کوردی بکاته‌وه له‌ناوچه‌که‌دا به‌گشتی وله‌ئێراقدا به‌تایبه‌تی له‌دوای
بڕیاردان له‌چاره‌نووسی خۆی. وه‌ئایاکوردهیچ کارتیکی پاڵه‌په‌ستۆی
هه‌یه؟به‌رانبه‌ر به‌ئه‌مریکا به‌کاریبێنێت که‌ئه‌مڕۆله‌ناوچه‌که‌یه‌و
تاکوئێستاش خۆی وه‌کوداگیرکه‌ری ئێراق ناساندوه. ئه‌گه‌ر
هه‌یه‌ئه‌وکارتانه‌چین؟ئه‌مانه‌وکۆمه‌ڵێک ڕوی لایه‌نیتر له‌م
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا شیئه‌که‌مه‌وه ئه‌مانه‌ش باسی هه‌نوکه‌یین هیوادارم
بتوانم مۆمێک بۆتاریکی ئه‌م باسه‌داگیرسێنم وئه‌ویش ڕووناکی بخاته‌سه‌ر
لایه‌نه شاراوه‌کانی. .
سه‌رکردایه‌تی سیاسی
کورد ئه‌گه‌ر گشت هه‌وڵه‌کانی له‌به‌غدا سه‌ری نه‌گرتوگه‌رایه‌وه‌کوردستان
ئه‌وکاته پێویستیان به‌گرتنی کۆنگره‌یه‌کی نیشتمانی کوردی هه‌یه بیبه‌ستن
ئه‌وکۆنگره‌یه‌ش پێویسته هه‌مولایه‌نه‌سیاسیه‌کانی کورد له‌گشت پارچه‌کانی
کوردستان تێیدابه‌شداربن له‌گه‌ل نوێنه‌ری گشت چینوتوژه‌کانی کورد له‌گه‌ل
گشت ڕۆشنبیرانی کورد ئه‌وکۆنگره‌یه بڕیار له‌چاره‌نوسی کوردبدات نه‌ک
تاکه‌سه‌رکرده‌یه‌ک یان تاکه‌پارتولایه‌نێک چونکه‌ئه‌وکاته بڕیاری
ئه‌وکۆنگره‌یه له‌لایه‌ن دۆستودوژمنانی نه‌ته‌وه‌که‌مانه‌وه به‌گرنگ
دێته‌ژماردن تاکوبڕیاری بڕیاری سه‌رکرده‌و پارتولایه‌ن به‌تاکی له‌لایه‌کی
که‌ش ئه‌وکاته گشت کورد به‌رپرسیارئه‌بێت له‌ئه‌نجامی ئه‌وبڕیاره
ئه‌نجامه‌که‌ی به‌هه‌رچی شکایه‌وه. .
له‌ڕوی کارته‌کانی
کورده‌وه بۆپاڵه‌په‌ستۆبۆسه‌ردوژمنان به‌دیدی من کوردکارتی پاڵه‌په‌ستی
زۆرن که‌خیان له‌مانه‌دا ئه‌بیننه‌وه. إ-عه‌ره‌بی ئێراق ئه‌مڕۆ سه‌ره‌ڕای
پارچه‌پارچه‌بوونیان له‌ڕوی سیاسی وئایدۆلۆژیه‌وه له‌هه‌مانکاتدا وه‌ک
ڕوونه‌عه‌ره‌بی ئێراق له‌دوومه‌زهه‌بی شێعه‌وسونه پێکهاتوون که‌سه‌ره‌ڕای
دوژمنایه‌تی ئایدۆلۆژی دوژمنایه‌تی مه‌زهه‌بیان له‌هه‌موودوژمنایه‌تیه‌کانی
دیکه خه‌سوخۆڵتره. ب-ئێراق ئه‌مڕۆئه‌هێزه تۆکمه‌یه‌کده‌ست ویه‌جۆره‌ی
سه‌رده‌می به‌عسی نیه‌که کورد به‌ده‌ستی به‌تاڵیش ڕووبه‌ڕووی ئه‌بووه‌وه.
ج-کوردستانی باشوریش ئه‌وه‌بۆماوه‌ی چوارده‌ساڵه گشت لایه‌نه‌سیاسیه‌کان
به‌گشتی وپارتی ویه‌کێتی به‌تایبه‌تی هێزێکی ده‌وره‌دیده‌ی باشی
پێکه‌وه‌ناوه که‌له‌چاو ئه‌وسه‌رده‌مانه‌ی که‌به‌ده‌ستی به‌تاڵ
به‌رانبه‌ری هێزه‌کانی به‌عس ڕائه‌وه‌ستاین جیاوازیه‌کی زۆری هه‌یه.
د-کوردی گشت پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان وه‌ک کاتژمێری ئاماده‌کراو
چاوه‌ڕوانی فه‌رمانی سه‌رکردایه‌تی سیاسی کوردئه‌که‌ن بۆڕاپه‌ڕینو
په‌لاماری هه‌ردوژمنێک که‌پێویستبکات. هه-جه‌ماوه‌ری کوردستان باشور
جه‌ماوه‌رێکی ڕاپه‌ڕیو وه‌چاوکراوه‌یه‌و وه‌ک هه‌میشه‌ئاماده‌ی
هه‌موقوربانی دانێکه‌له‌پێناوی مافه‌کانی خۆیاندا به‌جورێک که‌هیچ هێزێک
به‌رگه‌ی ڕقی پیرۆزی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیوی کوردستانی باشور ناگرێت. .
له‌ڕوی دوژمنانی
نه‌ته‌وه‌ی کورده‌وه وه‌ک تورکیا‌و ئێران وسوریا هه‌رسێده‌وڵه‌ت
ئه‌مڕۆهه‌ریه‌کێکیان هه‌زارویه‌ک کونی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی تێدایه به‌نمونه
له‌سه‌ر هه‌رکه‌یان باسده‌که‌ین. ئێران سه‌ره‌ڕای خه‌فه‌قانکردنی گه‌لانی
ئێران به‌گشتی وگه‌لی کورد به‌تایبه‌تی که‌مافه‌کانی نۆملێون کوردی
به‌ته‌واوی پێشێل کردووه‌له‌ئێراندا. ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر پندادنی ێۆرانێۆم
وبه‌ره‌و‌دروست کردنی نه‌وه‌وی له‌گه‌ل نێوده‌وڵه‌تی به‌گشتی وله‌گه‌ل
ئه‌مریکا به‌تایبه‌تی کێشه‌ی سه‌ره‌کی هه‌یه‌و له‌مکاته‌دا کێشه‌که‌یان
له‌گشتکاتێک گه‌رموگوڕتره. سه‌ره‌ڕای چه‌ندین کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی
وئایدۆلۆژی وفیکری وعیلمانی ریفۆرم خواز‌و شه‌ڕه‌کورسی وده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن
ئاخونده‌کان خۆیانه‌وه‌وهتد. . تورکه‌کانیش کێشه‌ی چونه‌ناوئه‌وروپاو
کێشه‌ی 25ملێۆن کورد‌و کێشه‌ی عیلمانی وئیسلامی وکێشه‌ی شه‌ڕه‌ده‌نوکی
پارتولایه‌نه‌کان وکێشه‌ی ده‌وڵه‌ت وجه‌ڕناڵه‌کان وکێشه‌ی قیبرێ وکێشه‌ی
شێعه‌عه‌له‌ویه‌کان وسونه‌وله‌سه‌روی هه‌موشیانه‌وه‌کێشه‌ی ئه‌رمه‌نیه‌کان
وحکومه‌تی تورک وهتد. . سوریاش وه‌ک ڕوونه کێشه‌ی ئیسرائیل
سوریاوبه‌رزاییه‌کانی جۆلان وکێشه‌ی ئیخوانمسلیمین له‌سوریاکێشه‌ی
خه‌فه‌قان ودیکتاتۆریه‌تی ڕژێمی به‌عسی سوریاکه‌ئه‌وه‌نزیکی په‌نجاساڵه
سواری شانوویستی گه‌لانی سوریابووه‌ودانابه‌زێت کێشه‌وقه‌یرانی ئابوریه‌کی
که‌مه‌رشکێن له‌سه‌روی هه‌مووشیه‌وه‌کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی کورد
که‌وه‌ک ئاگروبه‌نزین وایه‌و به‌ته‌نها شقارته‌یه‌ک نه‌ته‌وه‌ی کورد
ڕائه‌په‌ڕێتو هه‌موکێشه‌باسکراوه‌کانیتریشی لێگه‌وره ئه‌بێت. .
کارته‌کانی کورد
بۆئه‌مریکا کامانه‌ن؟ئه‌مریکا له‌ماوه‌ی سێ‌ساڵی ڕابردوودا دوجه‌نگی
له‌ناوه‌ڕاستوباشوری ئاسیادا به‌رپاکرد یه‌که‌م له‌ئه‌فغان ودووه‌م
له‌ئێراق که‌هێشتا به‌ڕه‌هایی له‌هیچیاندا سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست
نه‌هێناوه‌وپێشیانه‌وه گیری خواردووه. له‌لایه‌یه‌کیترهه‌ڕه‌شه‌ی
له‌ئێران وکۆریای باکورکردووه‌و به‌پێی بارنامه‌یه‌ک له‌گه‌ل هه‌ردوولایان
خه‌ریکه بۆده‌ستهه‌ڵگرتن له‌مه‌نشاته نه‌وه‌ویوئۆتۆمیه‌کانیان
له‌لایه‌کیترهه‌ڕه‌شه‌ی له‌سوریاکردووه که‌ڕاسته‌وخۆپشتگیری تیرۆریستان
ئه‌کات بۆدژایه‌تی ئه‌مریکاودۆسته‌کانی ئه‌مریکاله‌ناوچه‌که‌دابه‌گشتی
وله‌ئێراق به‌تایبه‌تی. له‌لایه‌کیتردوژمنێکی زۆربۆئه‌مریکادروست
بووه‌له‌جیهانی عه‌ره‌بیدابه‌گشتی به‌تایبه‌تی له‌دوای په‌لاماری
ئێراقه‌وه. له‌ڕوی نێوده‌وڵه‌تیشه‌وه دژی تاک جه‌مسه‌ری ئه‌مریکا یه‌کێتی
ئه‌وروپابه‌گشتی نایانه‌وێت ئه‌مریکاببێت به‌ده‌سه‌ڵاتێکی ڕه‌ها
له‌جیهانداو له‌مڕووه‌شه‌وه‌کاری زۆریان بۆکردووه‌و به‌رده‌وامیشن.
له‌لایه‌کی تریشه‌وه ڕوسیاوچینیش به‌هه‌مانشێوه‌ی ئه‌وروپا دژی ڕاسته‌وخۆی
تاک جمسه‌ری ئه‌مریکان وئه‌شیانه‌وێت به‌کرده‌وه کاربۆئه‌ولایه‌نه‌بکه‌ن.
کوردیش گه‌لێکی 43ملێۆنی له‌ناوچه‌که‌دا به‌به‌رچاوی جیهانه‌وه
مافه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی له‌لایه‌ن داگیرکه‌رانیه‌وه پێشیل کراوه‌و پێشیل
ئه‌کرێت ناکرێت تاهه‌تایه جیهان چاوله‌پێشێل کردنی مافه‌کانی کورد
بنوقێنن. له‌لایه‌کیکه ته‌نهاکورد به‌تاکه‌دۆستی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌مریکا
دێته ژماردن له‌ناوچه‌که‌دا به‌تایبه‌تی له‌دوای په‌لاماری ئه‌مریکا
بۆ‌سه‌رڕژێمی سه‌دام وبه‌عس جائه‌گه‌رکورد له‌دۆستایه‌تی کردنی ئه‌مریکا
په‌شیمان ببێته‌وه‌وئه‌مریکاش ڕووی ئه‌ودیوی دۆستایه‌تی پیشانبدات
له‌به‌رانبه‌ری کورد ئه‌مه‌له‌ڕووی ستراتیجی ئه‌مریکا
له‌ناوچه‌که‌داوتێڕوانینی دۆسته‌کانی ئه‌مریکا له‌ناوچه‌که‌وجیهاندا
بۆئه‌مریکا ته‌واوناله‌بار ئه‌شکێته‌وه‌و بێوه‌فایی ته‌واوی
ئه‌مریکانیشانئه‌دات به‌رانبه‌ر به‌دۆسته ڕاسته‌قینه‌کانی ئه‌وکاته
ده‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندائه‌بێت به‌گشتی وله‌ناوخۆی
ئه‌مریکادابه‌تایبه‌تی. له‌لایه‌کی تر ئه‌گه‌ر ئه‌مریکاده‌ست له‌دۆستایه‌تی
کورد به‌ردا له‌مکاته‌دابارنامه‌ستراتیجیه‌کانی بۆناوچه‌به‌ته‌واوی تێک
ئه‌چیت وئه‌گۆڕێت بۆیه ئه‌مریکاش به‌شێوه‌ی ڕه‌ها نابێت ده‌ست له‌کورد
به‌ربدات. له‌کاتێکدا گشت لایه‌نه‌ئێراقیه‌کان به‌تایبه‌تی سونه‌ی ئێراق
دوژمنایه‌تی‌ئه‌مریکایان کردووه‌وئه‌یکه‌ن ئه‌وه‌ته‌نهاکورده
که‌تاکه‌دۆستی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌مریکابووه‌وبه‌هیچ
جۆرێک‌دژایه‌تی‌ئه‌مریکای‌نه‌کردووه. . .
ئه‌وه‌بۆماوه‌ی
چوارده‌ساڵه کورد له‌باشوری کوردستاندا حوکمی خۆی ئه‌کات ماوه‌ی
ئه‌وچوارده ساڵه‌سه‌لماندی بۆدۆستودوژمن که‌به‌بێمنه‌تو هاوکاری هیچ
لایه‌ک ئه‌توانێت حوکمی خۆی بکاتوببێته باشترین ومۆدێرن ترین نمونه‌ی
دیموکراسی له‌ناوچه‌که‌دابه‌گشتی ئه‌مش بۆخۆی هه‌می تایبه‌تی خۆی
هه‌یه‌له‌سه‌رئاستی جیهانی ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه پوخته‌ی
کارتوخاڵه‌به‌هێزه‌کانی کوردن به‌رانبه‌ر به‌دۆستو دوژمنانی کورد
له‌ناوچه‌که‌دا بۆیه کورد ئه‌توانێت بڕیاری ته‌واو
له‌چاره‌نووسوسه‌ربه‌خۆیی خۆی بدات. .
جمال فتاح
20/8/2005 |