یه‌كگرتوو وه‌ك پێداویستیه‌كی گۆره‌پانی سیاسی ... عه‌لی موحه‌ممه‌د
ئه‌حمه‌د
ئه‌گه‌ر
حیزبێك یان بزوتنه‌وه‌و ره‌وتێك هه‌ڵبسه‌نگێنی. سه‌ره‌تا
ده‌رِوانیته پرۆگرام و مه‌بادیئو ئه‌هدافه‌كانی. پاشان ته‌ماشای واقیعی
ئه‌و حیزبه
ده‌كرێت تا چ راده‌یه‌ك توانیویه‌تی ئه‌و بابه‌تانه له‌سه‌ر ساحه‌و واقیع
پراكتیزه بكات. خۆ
ئه‌گه‌ر نه‌یتوانیبێت سه‌قفی ئامانجه‌كانی بهێنێته دی به هه‌ر هۆیه‌كی
زاتی یان
مه‌وزوعی. ناشبێت به‌هیچ كلۆجێك پێچه‌وانه‌یان كاری كردبێت. له‌هه‌موو
حاڵه‌تێكدا
برِی جێبه‌جێكراوی ئه‌و ئامانجه پێوه‌ری سه‌ركه‌وتن و لێهاتوویی ئه‌و
سه‌ركردایه‌تییه‌یه
كه ئه‌ركی ئاراسته‌كردنی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی و مامه‌ڵه‌كردنی ساحه‌كه‌ی
كه‌وتووه‌ته
ئه‌ستۆ. له‌م تێرِوانین و پێگه‌وه ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ئه‌دای یه‌كگرتوو
بكرێت له
بالإرِوانیی واقیعی ساحه‌كه‌یدا. ئه‌وا چه‌ند راستییه‌ك روون ده‌بێته‌وه.
1-
بێلایه‌نبوونی ئیجابی له كێشه ناوخۆییه‌كاندا چ له‌نێوان ئیسلامییه‌كان و
عه‌لمانییه‌كاندا. چ له نێوان خودی عه‌لمانییه‌كان. چ له‌نێوان
ئیسلامییه‌كان
خۆیاندا. به‌م بۆچوونه‌ش توانیویه‌تی ئه‌و راستییه بخاته روو. كه
یه‌كگرتوو حیزبێكی
دڵسۆزه بۆ هه‌مووان گه‌ر قسه‌ی سوڵح و چاكی پێ نه‌كرابێ یان قه‌یرانی پێ
حه‌ل
نه‌كرابێ. نه‌بووه‌ته به‌شێك له قه‌یران.
2-
ئینتیمای بۆ گه‌له‌كه‌ی خۆی بووه‌و به هیچ
كلۆجێك و رۆژێك له رۆژان نه‌بووه‌ته پاشكۆی كه‌س و دارده‌ستی كه‌س و. نه
به‌دیهێنه‌ری
به‌رژه‌وه‌ندیی هیچ لایه‌ك له‌سه‌ر حیسابی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌ل و
ولإته‌كه‌ی خۆی
بووه.
3-
راستگۆیی و میسداقیه‌تی پاراستووه‌و. له په‌یوه‌ندییه دووقۆڵی و چه‌ند
قۆڵییه‌كاندا به جۆرێك قوربانی داوه به جۆرێك له به‌رژه‌وه‌ندییه
حیزبی و ته‌نانه‌ت
شه‌خسییه‌كانی شه‌خسه‌كانی ناو حیزب وه‌ك مافه سروشتییه‌كانی هاوولإتیبوون
له‌پێناو
پاراستنی میسداقیه‌ت و هه‌ڵوێسته‌كانیداو. به‌مه‌به‌ستی راگرتنی هێوریی
ئاستی
په‌یوه‌ندییه‌كان.
4-
دیموكراسیبوون یان شوراییبوونی یه‌كگرتوو بۆ ناو خۆی له
ئاستێكی چاكدا بووه. به به‌راوردكردن له‌گه‌ڵ خه‌لفیه‌كانی سه‌قافی
خه‌ڵكه‌كه له‌رووی
ئاشنابوون به دیموكراسیه‌ت و بنه‌ماكانی و به‌رارودیش له‌گه‌ڵ
ده‌وروبه‌ره‌كه‌یدا.
5-
به‌شداریكردنی توێژی ئافره‌تان (خوشكان) له گشت ئۆرگانه‌كانی ناو
یه‌كگرتوودا هه‌ر له
بازنه‌ی برِیارو وه‌رگرتنه‌وه له شورای ناوه‌ندییه‌وه تا گشت ئاست و
پۆسته‌كانی تر شان
به‌شانی برایان. تا له‌م دواییه‌دا له كۆنگره‌ی چواره‌مدا خوشكێك له‌نێو
(5) خوشكی
سه‌ركردایه‌تیدا هاته ناو مه‌كته‌بی سیاسی. به مافی سروشتیی خۆیان و به
ئالیه‌تی
هه‌ڵبژاردنی بێگه‌رد به بێ رتوش یان ته‌عین یان ته‌وسیه و راسپاردن.
به‌مه‌ش له‌نێوان
گشت لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان و عێراقیشدا له پێشی پێشه‌وه‌یه له
رۆڵدان به
خوشكان و باوه‌رِبوون به گرنگیی رۆڵیان و راستكردن له‌گه‌ڵ پرنسیپه‌كانی
خۆیدا.
6-
خۆدوورگرتن له ده‌سه‌لإتی هۆزو تاقم و تایفه‌و ته‌نانه‌ت ته‌كه‌تولات و
مه‌حسوبیه‌ت و
مه‌نسوبیه‌ت له به‌رِێوه‌بردنی كار‌و دابه‌شكردنی پۆست و ئاسته‌كاندا بۆ
هه‌ر جێگه‌و پله‌و
مه‌هامێك. ته‌نهاپێوه‌ر له‌و بواره‌دا (كه‌سی موناسیب بۆ شوێنی موناسیب)
ره‌چاو
كراوه. ئیتر چه‌ند پێكراوه یان نا ئه‌وه به‌نده به كاری ئینسانه‌وه.
كه هه‌رچۆنێك بێت
ناتوانێ هه‌موو لایه‌نه‌كان بپێكێ له ئیختیار‌و برِیاردا. هه‌روه‌ك
مه‌بده‌ئی مه‌وجود
ته‌حه‌كوم ده‌كات له شه‌خسیه‌ته برِیار له‌سه‌ردراوه‌كانیش.
7-
برِینه‌وه‌ی یارمه‌تی و
مووچه‌و ئیمتیازات به جۆرێك بووه كه هه‌موو ئاسته‌كان یه‌ك له‌یه‌كه‌وه
ئه‌وه‌نده نزیك بوون
ته‌نها رێز بۆ جیاوازیی ئاست و مه‌سئولیه‌ته‌كان دانراوه. نه‌ك هیچ
ئیعتیبارێكی تر
ئه‌وه‌نده‌ی له ژیر ده‌ستی خۆماندا بووه. ئه‌وه‌ش كه په‌یوه‌ست بووه
به مافه‌كانی تاك وه‌ك
هاوولإتی له‌ژێر ده‌ستی دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمدا. ئه‌وه ئێمه
لێی به‌رپرس
نین. مه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی كه هه‌وڵ و كۆششی بۆ بده‌ین بۆ
وه‌ده‌ستهێنانیان. ئه‌گه‌ر چی زۆر
جار له‌به‌ر یه‌كگرتووبوون مه‌حروم بوون. بۆیه هه‌وڵدانی حیزب ره‌نگه
زیاتر ئاڵۆزی
كردبێت له‌باتی چاره‌سه‌ر.
8-
پاراستنی هاوسه‌نگی له نێوان مه‌بادیئو مه‌سالیحدا چ
مه‌سالیحی حیزبی یان مه‌سالیحی نه‌ته‌وه‌و گه‌ل و ولإت بێت. ئه‌مه
له‌لایه‌ك. . له‌لایه‌كی
تریشه‌وه هیچ رۆڵێك و هیچ سات و كاتێك نه‌بووه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی
بچو‌وكدا
قوربانی به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌وره بده‌ین. به‌ڵكو هه‌میشه پێچه‌وانه‌كه‌ی
پیاده‌كراوه‌و پێش
خراوه.
9-
هۆكاربوونی هێنانی چه‌ند رێكخراوێكی خێرخوازی ئیسلامی وه‌ك (رابیته‌و
ئیغاسه‌و نه‌دوه) كه هه‌ریه‌كه‌و رۆڵێكی زۆر گرنگی نواندووه له ساته
سه‌خته‌كانی پاش
راپه‌رِین و ئابڵۆقه‌ی ئابووریی سه‌ر عێراق و كوردستاندا له
دروستكردنه‌وه‌ی مزگه‌وت بۆ
گونده رووخاوه‌كان و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تی ته‌ندروستی و به‌خێوكردنی
هه‌تیوان به‌بێ
جیاوازی و دروستكردنی چه‌ند قوتابخانه‌و سه‌رچاوه‌ی ئاو‌و چاككردنی هه‌ندێك
رێگاوبان و
پرد‌و ته‌نانه‌ت دروستكردنه‌وه‌یان و یارمه‌تیدانی چه‌ند گوندێكی كوردستان.
با بووه‌ستێ
یارمه‌تییه فریاگوزارییه‌كانی تر وه‌ك خۆراك و پۆشاك و. . . هتد. له
كاتێكدا كه زۆرێك
له دام و ده‌زگاكانی خودی حكومه‌تی هه‌رێم لێی به‌هره‌مه‌ند بووبوون.
10-
له هه‌موو
ئه‌مانه گرنگتر یه‌كگرتوو ره‌سوڵێكی خۆبه‌خش و دیبلۆماتێكی چالاكی ئه‌مین
بوو له
گه‌یاندنی كێشه‌ی ره‌وای گه‌له‌كه‌مان به لایه‌نه ئیسلامییه جیهانی و
عه‌ره‌بییه‌كان و
ئه‌وه‌نده‌ی ده‌نگی گه‌یشتبێ به گه‌لان و حكومه‌ته‌كانیش له خستنه‌رِووی
كێشه‌كه. وه‌ك
كێشه‌ی خاك و خه‌ڵكێكی موسڵمانی سته‌ملێكراو له‌لایه‌ن حكومه‌ته یه‌ك
له‌دوای یه‌كه‌كانی
عێراق. به‌تایبه‌ت رژێمی له‌ناچووی به‌عس و سه‌دام له‌كاتێكدا وێنای
به‌جۆرێك كرابوو
كه كورد خه‌ڵكێكی (یاخیبوو) ن له ده‌سه‌لإتی شه‌رعی مه‌ركه‌زی و
خه‌نجه‌ری پشته‌وه‌ن له عه‌ره‌ب
و
موسڵمان دراون. هه‌روه‌ك قه‌واره‌ی زایۆنی له فه‌له‌ستیندا. به‌جۆرێ چاو
خشێنراوه به‌و
وێنایه‌دا زانایه‌كی وه‌ك (قه‌رزاوی) له‌سه‌ر كه‌ناڵی (الجزیره) بڵێ
كوردیش مافی
خۆیه‌تی وه‌ك هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر ده‌سه‌لإت و حكومه‌تی سه‌ربه‌خۆیی
هه‌بێت.
11-
یه‌كگرتوو
بێ چه‌ك و میلیشیایی له كوردستاندا داهێنا. به‌جۆرێك كه له‌و
ساته‌وه‌ختانه‌ی هاته
ئاشكراكردن هیچ كه‌س نه‌یده‌سه‌لماند كه بتوانێ به‌بێ چه‌ك یان بێ پاڵپشتی
تر
به‌رده‌وام بێت. تا وای لێهات زۆرێك له حیزبه چه‌كداره‌كان ئاواتیان پێ
ده‌خواست. كه
ئه‌وانیش هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پێش تووشبوون به قه‌یرانه‌كانی چه‌ك و
میلیشیا ئاوایان
بكردایه.
12-
یه‌كگرتوو له كاتی قه‌یرانی جه‌نگی ئیسلامی ـ عه‌لمانی له ساحه‌یه‌كی
هاوبه‌شدا كار بكه‌ن و رێز له ئیراده‌و خواستی یه‌كتر بگرن و به‌دوای
موشته‌ره‌كاتدا
بگه‌رِێن و له‌سه‌ری پێك بێن و كاری بۆ بكه‌ن له‌باتی ململانێی بێ ئاكام. .
هه‌تا
دواییش به‌داخه‌وه شه‌رِی عه‌لمانیشی پێ ئیزافه بوو. به‌م جۆره‌و له‌سه‌ر
ئه‌م حاڵه‌ته‌و
به‌م نه‌فه‌سه‌وه سه‌ركردایه‌تیی یه‌كگرتوو توانی له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند
ساڵه ئاڵۆزه‌ی ژیانی
سیاسیی كوردستان و ناوچه‌كه‌دا په‌ره بدات به كار‌و ره‌وتی خۆی و بتوانێت
كه‌شتی
یه‌كگرتوو ئاراسته‌ی راست بكات. سوپاس بۆ خوا ئه‌مه‌ش شایه‌تیی دوور‌و نزیك
و دۆست و
نه‌یارانیشی له‌سه‌ره. لێره‌دا ده‌بێت ئه‌وه‌ش بووترێ كه كادیر‌و
ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی
یه‌كگرتوو زۆر ئه‌شكه‌نجه‌و ئازار‌و تالإویان چه‌شت و ته‌حه‌ممول كرد. كه
له هه‌موو لاوه
بۆیان ده‌هات به‌تایبه‌ت ده‌سه‌لإته‌كان. به‌لإم به‌هۆی مه‌بده‌ئیبوون و
ریسالیبوونی خۆیان
توانییان سه‌ره‌وه‌رییه‌كان تۆمار بكه‌ن سوپاس بۆ خوا. |