یاده‌وه‌ری ... ڕزگار گوڵه‌باخ
دووریت گه‌لێک
ئازاری دام
ساته خۆشه‌کانمی
برد و
ماوه‌ی
نێوانمانی زیاد کرد
به ته‌نها یاد
کردن نه‌بێ
بۆهیچی تر ڕێگه‌ی
نه‌دام
دووریت گه‌لێک
ئازاری دام
بۆیه ئیتر
بڕیارم دا. گه‌ر ئه‌مجاره بێته‌وه‌لام
ئه‌گه‌ر بیت و
ماوه بانگ کا
گه‌ر ئه‌مجاره
ماوه‌ی نێوانی من و تۆ زیاتر بکا
ناچار ه‌بم بیر و
خه‌یاڵ
یاده‌وه‌ری
شیرین و تاڵ
به سه‌فه‌رێک
بنێرمه لات
سه‌فه‌ر به ناو
ده‌شت و ده‌را
ده‌شتی سه‌وز و
پان و به‌رین
له‌جێی خشت و
به‌ردی سرووست
به گوڵه‌باخ بۆی
کرابێ په‌رژین
با سه‌فه‌ر کا
یاده‌وه‌ریم. بیر و خه‌یاڵ
متمانه‌ی خۆمی
ده‌ده‌مێ
تا ڕابردووم له
بیر به‌رێ
ئه‌و کاته‌شی
یاده‌وه‌ریم ده‌گاته لات
له هه‌مان جێ
ژوانی جارانی تر. تۆ ده‌بینێ
له‌و جێ ژوانه‌ی
که‌من جارێک هاتم بۆ لات
ئه‌وسا ئیتر به
په‌ڕه‌ی گوڵ
فرمێسکی چاوانی
گه‌شت بۆ ده سڕێت و
ئه‌وسا ئیتر
یاده‌وه‌ریم ئارام ده‌بێ
ئه‌وسا ئیتر
مه‌لی ڕۆحم ئۆقره ده‌گرێ
چاوه‌ڕوانی
گه‌ڕانه‌وه‌ی یاده‌وه‌ری
له‌گه‌شته‌که‌ی
لای تۆ ده‌کا
من ده‌زانم
یاده‌وه‌ری
بۆ ساته‌وه‌ختێکی
زۆر کورت
له جێ ژوان. له
ئامیزی تۆدا ده‌بێ
ماچێکی لێوانت
ده‌کا
شیله‌ی ڕۆحت تێر
تام ده‌کا
ئه‌و‌یش وێنه‌ی
هاتنه‌که‌ی من
له‌پاش
ساته‌وه‌ختێکی خۆش
ناچار ده‌بێ جێت
بهێڵێ
ئامێزت به جێ
ده‌هێڵێ و ئه‌وسا خوا حافیزه ده‌کا
که
ئه‌گه‌ڕێته‌وه لای من
هه‌واڵی تۆم بۆ
ده‌هێنێ
ئاوسا ئیتر من
تێده‌گه‌م
که ماوه‌ی دووری
نێوانمان
هه‌ر زیاد ده‌کاو
کورت ناهێنێ
ئه‌وسا ئیتر
یاده‌وه‌ری
ده‌ست له‌ملانی
من ده‌بێت و جارێکی تر جێم ناهێڵێ
ئه‌وسا ئیتر من
تێده‌گه‌م
که من و تۆ
چه‌ند لێک دوورین. بۆیه ڕۆحمان ده‌ناڵێنێ
ئه‌و کاته‌شی
یاده‌وه‌ریت جێت ده‌هێڵێ و
به‌ره‌و ئاسمان
مه‌نزڵ ده‌کا
هه‌ر به‌ته‌نیا
ئه‌و ساتانه
یاده‌وه‌ری
ده‌ست به‌ردار‌ی من ده‌بێت و من جێ دێڵێ
به‌یه‌که‌وه
سواری که‌شتی ئه‌وین ده‌بن
بۆ یه‌کجاری
ئه‌وان به‌یه‌کدی شاد ده‌بن
له‌ئامێزی
ئه‌ستێره‌ی عه‌شق و ئه‌ویندا
له ئامێزی
ئه‌ستێره‌ی جوانی ڤینۆسدا
ده‌ست له‌ملانی
یه‌کتر ده‌بن
چه‌نده ئێمه
له‌یه‌ک دووربین
ئه‌وان زیاتر
ئاوێزانی یه‌کتری وله یه‌کتری نزیک ده‌بن
من ده‌زانم یاسای
سروشت وای داناوه
عه‌شقی ڕاست و
پاک و بێگه‌رد
هه‌میشه بێ
ئه‌نجام ماوه
بۆیه منیش هیوام
به هیچ شت نه‌ماوه
به‌ڵام ئه‌وه‌ی
دڵی گووشراوم خۆش ده‌کا
به‌ته‌نها هه‌ر
ئه‌وه‌نده‌یه
یاده‌وه‌ریم.
یاده‌وه‌ریت جێ ناهێڵێ
ماچی لێوی ته‌ڕی
ده‌کا
یاده‌وه‌ریم
له ئامێزی ئه‌ستێره‌دا
تا هه‌تایه
ئه‌وین ده‌کا
له گه‌ڵ
یاده‌وه‌ری تۆدا
ماچ به شنه‌ی
بادا ده‌دا
دڵنیاشم
تا ئه‌و کاته‌ی
که‌من ده‌مرم
ئه‌و چاوه‌ڕوانی
من ده‌کا
سه‌رنج:
یاده‌وه‌ری: ژکریات
ماوه: مسافه