خۆزگه ی پێشمه رگه یه کی دێرین

 

 

ئه‌ی شه‌وی تار

له‌یادی دڵدارێکی بێ ئاکام شیرین تری

وه‌ره. ڕۆژ به‌تیشکه زێڕینه کانیه وه

به ناخی خۆت بخنکێنه!

ئه ی تیشکه زێرینه کان

ئێوه که جورئه ت به ترسنۆکه کان ده ده ن و.

شوێن پێی ئاسکه کان هه ڵده گرن.

لێتان بێزارم

ئه ی شه وی تار

له تۆدا. ته نها. هه ڵۆکان. ئاسکه کان بینان

وه‌ره. وه‌ک چۆن دڵدارێکی هه‌رزه‌کاری سه‌ر چڵ.

خۆشه ویستی له باوه ش ده گرێ.

له باوه شم بگره!

------------------------------------------

کاوه kawa963@spray. se