روونكردنه‌وه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینیه‌وه
له لاپه‌ره‌ی
یه‌كه‌می هه‌فته‌نامه‌ی (یه‌كگرتوو) كه یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
ده‌ریده‌كات و له ژماره (552) رۆژی 16/8/2005دا هه‌واڵێك بڵاو
كراوه‌ته‌وه به ناونیشانی (له هه‌ولێر هه‌ره‌شه له چه‌ند مامۆستایه‌كی
ئایینی ده‌كرێت) و تیایدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات دوو مامۆستای وتارخوێن
له دوو مزگه‌وتی شاری هه‌ولێر هه‌ره‌شه‌یان لێده‌كرێت و مامۆستایه‌كی
دیكه‌ش له مزگه‌وتێكی سه‌ر به ناحیه‌ی به‌رده‌ره‌ش به‌بی ئاگاداری
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له وتارخوێندنه‌وه قه‌ده‌غه ده‌كرێت و بۆ جێگایه‌كی
دیكه ده‌گوازرێته‌وه.
به‌پێویستی ده‌زانین
كه جه‌ماوه‌ری كوردستان ئاگادار بكه‌ینه‌وه كه ئه‌م هه‌واڵه‌ی
(یه‌كگرتوو) سه‌رله‌به‌ری بی بنه‌ما و هه‌ڵبه‌ستراوه و هیچ مامۆستایه‌ك
هه‌ڕه‌شه‌ی لێنه‌كراوه و هه‌ردوو مامۆستاكه‌ی شاری هه‌ولێر نیگه‌رانی
خۆیان له بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه ده‌ربڕی و به نووسراوی خۆیان بۆ
به‌رێز وه‌زیری ئه‌وقاف ئه‌و هه‌واڵه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه. سه‌باره‌ت به
مامۆستاكه‌ی به‌رده‌ره‌ش كه ناوی (مه‌لا غیاس) ه له به‌رواری 11/8 خۆی
داوای گواستنه‌وه‌ی كردوه له مزگه‌وتی گوندی (جوجه‌ر) ی گه‌وره بۆ گوندی
(گوره‌شێر) له ده‌ڤه‌ری شه‌قلاوه و له‌سه‌ر ئه‌م داواكاریه‌ش
به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی ئاكری به نووسراوی (606) له 11/8 واته هه‌مان
رۆژی داواكاریه‌كه‌ی بۆ ئه‌و شوێنه‌ی كه خۆی داوای كردوه
گواستراوه‌ته‌وه‌ه نووسراو و به‌ڵگه‌ی ئه‌م روونكردنه‌وه‌شمان له‌به‌ر
ده‌ستدایه. ئێمه سه‌ره‌ڕای ناره‌زایی خۆمان له بڵاو كردنه‌وه‌ی هه‌واڵی
دروستكرا و و شێوێنراو كه مه‌به‌ست تیایدا تێكدانی ره‌وشی ئاسایش و كه‌م
كردنه‌وه‌یه له ئه‌رك و ماندوبونی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بۆ مزگه‌وت و مامۆستایانی ئایینی مافی گرتنه‌به‌ری رێ‌و
شوێنی یاساییش بۆ دادگایی كردنی هه‌فته‌نامه‌ی یه‌كگرتوو بۆ خۆمان
ده‌هێلینه‌وه. (یه‌كگرتوو) ئه‌و هه‌واڵه‌ی له رۆژی 16ی ئابدا بڵاو
كردۆته‌وه كه له‌و رۆژه‌دا به سه‌دان پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌سه‌ر
تاسه‌ری كوردستاندا به‌ردی بناغه‌یان بۆ دانرا و هه‌ندێكیشیان كرانه‌وه بۆ
خزمه‌تكردن.
|