ڕه‌گه‌زی می كوشته‌ی داب و نه‌ریت و ده‌ستی پیاو ... به‌ختیار سه‌باح
رواندزی
مرۆڤ
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه كه له دایك ده‌بێت
دوو
ره‌گه‌زی
جیاوازه‌ن
له رووی بایۆلۆجیه‌وه. كه ئه‌مانه گۆڕانیان بۆ نیه. دواتر له ڕێگه‌ی
هه‌ڵًسوكه‌وته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه هه‌ر له په‌روه‌رده كردنیه‌وه
له ماڵ و
قوتابخانه.
كه دوو
قۆناغی زۆر گرنگ و هه‌ستیارن. له دروست كردنی كه‌سایه‌تی تاك و ئاراسته
كردنیان.
له
قۆناغه‌كانی خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و دواناوه‌ندی. كوڕ و كچ له
یه‌كتر جیا ده‌كرێنه‌وه و هه‌ست به دووره په‌رێزی ده‌كه‌ن
و
جیاوازیه‌كان له‌وی سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن. تا ده‌گه‌نه قۆناغی زانكۆش
به
یه‌كتر نامۆن. جا ده‌بێت له داهاتووش ئه‌و ئه‌رك و رۆڵانه‌ی كه بۆیان
دیاری كراوه به ئه‌نجامی بگه‌یه‌نن.
له هه‌مان كاتیش‌دا
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له ناو هه‌ناوی كۆمه‌ڵگه
به دیار
ده‌كه‌وێت. چونكه ئه‌گه‌ر ته‌نها نموونه‌یه‌كی بچوك بهێنینه‌وه هه‌ر له
مناڵیه‌وه ئه‌و شتانه‌ی بۆ كوڕ ده‌كڕدرێت
زۆر جیاوازه له هی كچ. كه‌واته ئه‌م جیاوازیانه‌ی باسمان كردن دروستكراو
و داهێنراوی
مرۆڤ وكلتورو
كۆمه‌ڵگه‌یه
هیچ په‌یوه‌ندێكیان به جیاوازیه بایۆلۆجی و فیسیۆلۆجیه‌كانه‌وه
نیه.
ئه‌مانه ئێستا
به‌رده‌وامن له ناو كۆمه‌ڵگه‌ی
ئێمه‌و هه‌موو كۆمه‌ڵگه
پیاو
سالاریه‌كان. كه كاریگه‌ری و ره‌نگدانه‌وه‌ی سلبیان به سه‌ر ئافره‌ته‌وه
هه‌یه وده‌بێته
هۆی چه‌وسانه‌وه و ئازار پێگه‌یاندنیان. ئه‌م جیاوازیانه‌ش واته ئه‌رك و
رۆڵه‌كانی ژن و پیاو له كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك
بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كیتر
و له كلتورێك بۆ كلتورێكی
دیكه به
رێژه‌یه‌ك جیاوازیان تێده‌كه‌وێت كه به پێی راده‌ی پێشكه‌وتن و
شارستانیه‌تی كۆمه‌ڵگه‌و
هوَشیاری
تاكه‌كانه.
ئه‌وه‌ی
ئیمرۆش له نێوه‌ندی میدیا و ڕاگه‌یاندنه‌كان بۆته جێ باس و قسه له سه‌ر
كردن ئافره‌ته. . ئافره‌ت وه‌ك هێزێكی كارا‌و ئه‌كتیڤی نێو كۆمه‌ڵگه
و ته‌واوكه‌ری ره‌گه‌زی نێر.
له
دروست كردنی خێزان و زیاد كردنی وه‌چه‌ی نوی بۆ به‌رده‌وامی ژیان. به‌ڵام
له لای ئێمه به چاوێكی
كه‌م
سه‌یری ده‌كرێت. ئیتر
هه‌ندی له خاوه‌ن هزرو رۆشنبیران مه‌به‌ستم پیاوه‌كانه. خۆیان زۆر به
كه‌سی پێشكه‌وتوو و مودێرن ده‌زانن. چ له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن بی
یاخود رووپه‌ڕی رۆژنامه‌كان بێت. قسه له سه‌ر ئافره‌ت و مافه‌كانیان
ده‌كه‌ن. به‌ڵام كاتێك دێته سه‌ر كاری پراكتیكی و جێبه‌جێ كردن.
هه‌ڵسوكه‌وت و ڕه‌فتاریان پێچه‌وانه‌ی هه‌موو قسه‌كانیانه.
لێره‌وه جارێكی‌تر ئافره‌ت ده‌بێته كۆیله و به ده‌ستی پیاو سالاریه‌وه
ده‌ناڵێنێت. به‌ڵام ده‌بێت ئافره‌تیش باوه‌ڕی به هێز و توانا فیكری و
جه‌سته‌یه‌كانی خۆی هه‌بێت و زیاتر هه‌وڵ بدات بۆ به‌ده‌ست هێنانی
مافه‌كانی چونكه (ماف ده‌سه‌ندری. نادری) نابێ چاوه‌رێی ده‌ستی پیاو بێ
بوَ وه‌رگرتنیان.
وێڕای ئه‌وه‌ی
له زۆربه‌ی لێكۆڵینه‌وه زانستیه‌كانیش ده‌ركه‌وتووه كه له رووی
هزره‌وه ئافره‌ت زۆر له پیاو به تواناتره. ئه‌گه‌ر به هه‌ندی ئیش و
كاری ساده‌ی ماڵه‌وه خه‌ریك نه‌كرێت. ئه‌وانه‌ی باسم كردن واقیع و
هه‌ڵقولاَوی كۆمه‌ڵگه‌ن. به‌ڵام خه‌ریكه باوه‌ڕم به هه‌موو ئه‌مانه
نامێنێت. كاتێك ئافره‌تێكی ده‌رچوی زانكۆ ده‌بێته پێنجه‌مین ژنی پیاوێك و
به شانازیه‌وه باسی ئه‌و هاوسه‌رگیریه‌ی
ده‌كات. ئایا ئه‌مه چ كاره‌ساتێكه بۆ ئافره‌تێكی خوێنده‌وار به‌م
شێوه‌یه بیر بكاته‌وه. ئه‌ی چ به ئافره‌تێكی قوڕبه‌سه‌ری نه‌خوێنده‌واری
ماڵه‌وه بڵێین.
. ده‌ك ده‌ستت
خۆش سیسته‌مه سه‌قه‌ته‌كه‌ی زانكۆ. كه ئه‌و به‌رهه‌مه‌ت
پێشكه‌شی
كۆمه‌ڵگه
كرد.
|