نانی
هه‌ولێریان بی خێیه!! ... كامه‌ران خۆشناو*
ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه
مه‌سه‌لێكه وله‌ناو هه‌ولێریان باوه. هه‌رچه‌نده من وه‌كو كوردێك زۆر
باوه‌ڕم به‌ناوچه‌گه‌ری وشارگه‌ری نی یه. . . به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی شێخ
نه‌زانن و گروپه‌كه‌ی و و ئه‌و زنجیره ریپۆرتاژو مێزگردو مه‌قالاته‌ی دوای
زۆر شتی لا بزواندم وله‌هه‌موویان گرنگتر خۆشه‌ویستیم بۆ شاره‌كه‌م.
من باس له‌و
مه‌سه‌له‌یه ناكه‌م و گوێ به‌وهه‌موو تانه‌و ته‌شه‌رو قسه قۆڕ و
حه‌پینه‌ی له‌ئاست شاره‌كه‌مان كرا ناده‌م. به‌ڵام به‌و دیمانه‌یه‌ی
له‌گه‌ڵ سیوه‌یلی ناوێك كرا‌و وله‌ژماره 201 ی هه‌فته‌نامه‌ی میدیا
بڵاوكرایه‌وه جام له‌سه‌ری رژاو مه‌سه‌له‌ی به‌رگری له ناوی هه‌ولێر و
له‌مێژوو و كه‌لتوری بووه ئه‌ركێكی سه‌ر شانی هه‌ریه‌كی هه‌ست به ئینتیما
ده‌كات بۆ ئه‌م شاره وبه‌شانازیه‌وه ده‌لێی من هه‌ولێریم.
1- هه‌فته‌نامه‌ی
میدیا كه‌ماوه‌یه‌كه ره‌واجی په‌یداكردووه به‌داخه‌وه ئه‌وا بی سنوور
به‌گژ ئیسلام وهه‌ولێر داده‌چیت و به‌بی رێزگرتن له هه‌ستی خه‌ڵكی ئه‌م
شاره مه‌قاله‌كانی نه‌به‌ز و رێبوار بڵاوده‌كاته‌وه كه‌یه‌كه‌میان
داواده‌كات سیواكه‌كان بسوتێنرێن و مزگه‌ت به شوێنی لاقه‌كردن داده‌نێت.
وئه‌وه‌ی دووه‌میشیان نێربازی به‌كلتورێكی هه‌ولێریان ده‌زانی.
2-هه‌فته‌نامه‌ی
میدیا گرنگی یه‌كی زۆری به‌م دیمانه‌یه داوه‌و وه‌ك بلێی له‌گه‌ڵ سارته‌ر
یان كامۆ دیمانه ده‌كات. 2 لاپه‌ڕه‌ی بۆ ته‌رخانكردووه‌و وێنه‌یه‌كه
سیوه‌یلی به‌ده‌ردی عه‌ره‌ب گۆته‌نی به (له‌قـگـه) داناوه كه‌زۆر به
وێنه‌كانی دیعایه‌ی ئینتیخابی ده‌چێت.
3- هه‌فته‌نامه‌ی
میدیا سیوه‌یلی به مامۆستای زانكۆ ناوده‌بات. گه‌ر یه‌كێك ئه‌مه
بخوێنیته‌وه واده‌زانێت ناوبراو له‌علمی فه‌له‌ك یان ئه‌ندازیاری ئه‌تۆمی
دكتۆرای هه‌یه. ونازانی ماسته‌ری (مامۆستا) له هونه‌ری تاراوگه‌یه!!!
4- سه‌ره‌تا سیوه‌یلی
لێمان ده‌بێته فڕۆیدو ده‌ست ده‌كات به‌ته‌حلیلی نه‌فسی گروپه‌كه‌و ئه‌وه‌ی
ده‌كرا به دوودێر بگوترێت. ئه‌و ئه‌و به‌دوو ستون نیو ده‌یڵی و باس هه‌ر
باسی قون و حیزو چاوشكاندنه!!!!
5-له‌پرسیاری
دووه‌میش كه هه‌ڤپه‌یڤساز سیوه‌یلی ده‌كاته (نۆستار ئه‌دامۆس)
وانیشانده‌دات كه‌وا پارساڵ ئه‌و پێشبینی تیرۆری ناوه‌خۆی كردبوو. بی
ئاوڕدانه‌وه‌ی له‌كاری گروپه تیرۆریستیه‌كان هه‌ر له تیرۆركردنی پارێزگای
هه‌ولێر. تاده‌گاته تاوانه‌كانی خێڵی حه‌مه. وه‌كو ئه‌وه‌ی كه‌ئه‌و
به‌رائه‌ت ئیختیراعه به‌ناوی سیوه‌یلی تۆماربكات. وله‌وڵامدا ئه‌وجاره
(مامۆستا) ده‌بێته (مه‌هاتما گاندی) و باس له مافی (بۆق و مارمیلۆق و
حه‌شه‌رات) ده‌كات و دواتر وه‌كو شاره‌زایه‌كی ئابوریناس باس له خواردن و
قۆزی وشیش كه‌باب ده‌كات و وه‌كو ئه‌وه‌ی بڵێی (مامۆستا) نه‌باتیه‌و
وبه‌عومری نه‌وه‌ك گۆشت به‌ڵكو تكه‌ی پۆپیته‌ی كه‌ڵه‌بابیشی نه‌خواردیه.
ته‌قیمی خه‌ڵك له‌سه‌ر خواردن ده‌كات. كه‌ئه‌مه‌ش به‌رَاستی بیردۆزێكی
بێوێنه‌یه و تازه‌بابه‌ته‌و ونازانم سیوه‌یلی خۆی وه‌كو مه‌هاتماگاندی
هه‌ر به‌شیری بزنی یاخود وه‌كو جونبوڵات هه‌ر ته‌نها به مه‌ڕه‌بای گێلاسی
ده‌ژی یانیش ئه‌ویش كه‌ده‌چێته چێشتخانه‌و له‌ده‌عواتی مه‌سئولان به
(موسه‌حه‌ب و ده‌جاج بلته‌نور) نه‌بی تێرناخوا.
6- له وڵامی پرسیاری
سێیه‌میش. (مامۆستا) ئه‌وجاره ده‌بێته مێژوونووس و باس له ئیسلام و
روحانیه‌ت ده‌كات. وزۆر له‌سه‌ر وشه‌ی (ڕشهد) راده‌وه‌ستێت و نازانم ئه‌و
یه‌كم جار له‌شێخ نازانای بیستووه كه سه‌ری منداڵێك ده‌برَێت. یان له
كازم ساهیری بیستووه پێشتری كه گۆرانیه‌كی به ناوه‌ی هه‌یه َ. یانیش
له جه‌ماعه‌تی (ڕشهد بالله) كه‌ئێستا له‌گه‌ڵیان ئاواز له‌سه‌ر ئه‌و بایه
ده‌ژه‌نی كه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی كردۆته حوجه‌یه‌ك بۆ هێرش كردنه سه‌ر
ئیسلام. وهومووشمان خه‌لفیه‌تی ئه‌م كه‌سانه ده‌زانین. نه‌خێر
سیوه‌یلی ئیسلامی راسته‌قینه دووره له‌م كرده‌وانه. وتوندو تیژی هه‌ر
له ئاینی ئیسلام نیه. به‌ڵكو له‌ئاینه‌كانی تریش ئه‌مه هه‌یه‌و بكوژ
ئه‌گه‌ر موسوڵمان یاجوله‌كه یا گاور یاخود هندۆسی بێت. ئه‌وا هیج جیاوازی
نی یه. وناكری به‌كاری چه‌ند كه‌سێكی نامۆی بی ئابڕوو ئاینێك یا
نه‌ته‌وه‌یه‌ك یا تیره‌یه‌ك هه‌تا ده‌گاته خێزانێك تاوانباربكه‌ین.
7-له وڵامی پرسیاری
چواره‌م سیوه‌یلی هه‌مدیس ده‌بێته فرۆید. به‌ڵام ئه‌م جاره فاوڵی زۆر
ده‌كات:
أ-
ده‌لێ
(به‌ڕاستی په‌یوه‌ندیه‌ك هه‌یه له‌نێوان ئایین و نێربازییدا) !!. ئه‌وه‌ی
زانراوه كه‌وا له‌هیچ ئایینێك نه‌ئه‌وه‌ی ئاسمانی نه‌ئه‌وه‌ی ده‌ستكردی
مرۆڤ ئه‌م كار حه‌ڵال نه‌كراوه به‌ڵكو به‌توندی به‌رپه‌چ دراوه‌ته‌وه.
ب-
ده‌لی
(شاری هه‌ولێر وه‌ك شارێكی تایبه‌تمه‌ند به‌درێژایی مێژووی خۆی
دابڕنه‌بووه له‌كرده‌ی نێربازی. نێربازی له‌هه‌ولێردا كلتورێكی دوور‌و
درێژه) . نازانم جه‌نابی موئه‌رخی قه‌دیرو مێژوونوسی جه‌لیل. ئیبن
سیوه‌یلی ئه‌م ئیكتیشافه تاریخی یه خه‌ته‌ره‌ی له‌كوێوه هێنا؟ به‌ڵگه‌ی
چی یه؟ ئه‌وه یه‌كه‌م جاره باسی وه‌ها ده‌بیستین. یان ئه‌وه‌تا
سیوه‌یلی ئه‌و ئیكتیشافه‌ی خۆی به‌به‌ڵگه‌و دیكۆمینت ده‌سه‌لمێنی. یانیش
ئه‌وه‌تا خۆی ئه‌م كاره‌ی له‌گه‌ڵ كراوه وله‌سونگه‌ی هینی خۆیدا هه‌ولێر
ده‌بینی!!!!
من لێره هه‌ڵوه‌سته
ده‌كه‌م چونكه له وه‌ڵامی هه‌ر پرسیارێك سیوه‌یلی ده‌بێته شتێكی تر.
جارێك جیمس بۆندو ته‌حلیلی ده‌زگای ئاسایش و جارێكی تر هه‌یكه‌ل و
ته‌حلیلی ئیعلامی. . . . هتد) .
من نازانم سیوه‌یلی
بۆ ئاوا به‌هه‌ولێر ده‌لێت. ئایا ئه‌و كه‌له سیوه‌یلستان هاتووه‌و
كه‌ره‌نگه لای ئه‌و جمهوریه‌تی ئه‌فلاتۆن بێت وهیچ كاری وای تێدا روو
نه‌دابێت بۆ رازی بووه له‌ناو قه‌می لوگ بژی گه‌ر وه‌ك وان نه‌بێت؟هه‌ولێر
كه‌پایته‌ختی كوردستانه و به‌ره‌مزی مقاوه‌مه‌تی كورد داده‌نرێت له‌دژی
داگیركه‌ران. به‌شاری به‌رخودان و شه‌رف و ئایین ناسراوه به ده‌می سی
وه‌كو سیوه‌یلی پیس نابێت.
سیوه‌یلی. . سه‌بر
سه‌بر. ئاوا چاكه‌ی خه‌ڵكی هه‌ولێر ده‌ده‌یته‌وه كه دوای گه‌ڕانه‌وه‌ت
له قاپ شوشتنی هه‌نده‌ران تیایدا بوویته مامۆستای زانكۆ.
نه‌خێر سیوه‌یلی. .
. سی سه‌ده‌ی تریش. . . . سی ملیۆن رێبواری وه‌ك تۆ ناتوانی له‌حورمه‌ت
و شه‌را فه‌تمه‌ندی ئه‌م شاره كه‌م بكاته‌وه.
نه‌خێر سیوه‌یلی. .
. سی ماسته‌ری وا به واسـگه ته‌عدیلكراوی تریش. . . . سی ملیۆن
شه‌هاده‌و خزمایه‌تی مه‌سئول و پانكردنه‌وی وا ناتوانێت هه‌تك به‌هه‌ولێر
وهه‌ولێریان بكات.
نه‌خێر سیوه‌یلی. .
. سی دیمانه‌و هه‌ڤپه‌یڤینی وا پاره دراوی ریكلامی. . . . . سی ملیۆن
مه‌قاله‌ووتارو مێزگردی سواوی وا ناتوانێت كه‌لتورو مێژووی پڕ سه‌روه‌ری
ئه‌م شاره له‌كه‌داربكه‌ن.
نه‌خێر سیوه‌یلی. .
. سی ئه‌ونده قسه‌زانبیت و له‌هونه‌ری ماستاوچیاتی و شان سڕینه‌وه
وه‌ستا بیت. . . . سی ملیۆن مه‌سئول و وه‌كیل و وه‌زیر خزمت بیت نا‌توانیت
پایته‌خت سووك بكه‌یت.
رێبوار. . . .
هه‌ولێر ته‌مه‌نی هه‌زاره‌ها ساڵه‌و سه‌ده‌ها داگیركه‌ری دیوه. . .
ئه‌وان رۆیشتوون و ئه‌و ماوه.
رێبوار. . . .
هه‌ولێر ته‌مه‌نی هه‌زاره‌ها ساڵه‌و ملیونه‌ها رێبواری وه‌ك تۆی بی
ئه‌مه‌كی دیوه. . . ئه‌وان رۆیشتوون و ئه‌و ماوه.
رێبوار. . . .
هه‌ولێر ته‌مه‌نی هه‌زاره‌ها ساڵه‌و سه‌ده‌ها خۆ به رۆشه‌نبیر زانی وه‌ك
تۆی دیوه. . . ئه‌وان رۆیشتوون و ئه‌و ماوه
رێبوار. . . .
هه‌ولێر ته‌مه‌نی هه‌زاره‌ها ساڵه‌و ئاوابوونی سه‌ده‌ها ئه‌ستێره‌ی
سیوه‌یلی وه‌ك تۆی دیوه. . . ئه‌وان رۆیشتوون و ئه‌و ماوه.
رێبوار. . . .
ئه‌وه‌ی به داگیركه‌ران نه‌كرا به‌تۆش ناكری. فه‌سادی فكری
زۆرترسناكتره له فه‌سادی ئه‌خلاقی. ئه‌وه‌ی دووه‌میان چه‌ند كه‌سێك
فریوو ده‌دات و هه‌ر خراپه‌ی هینی خۆی هه‌یه. كه‌چی ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م
گه‌لێك چه‌واشه ده‌كات سیوه‌یلی. وه‌ستا فاریق به كارتیغ و حه‌ڕبه‌كه‌ی
چه‌ند لاشه‌یه‌كی ناسكی پۆله لاوێكی خه‌ڵه‌تانی خوێنی ئه‌م شاره‌ی
پارچه‌پارچه‌كرد. كه‌چی تۆ خه‌ریكه به‌و قه‌ڵمه ره‌شه‌ی ده‌ستت
وبه‌بیره نامۆكانت وڵاتێك پارچه‌پارچه ده‌كه‌یت و هه‌ولێری ره‌مزی
به‌رخودان و به‌ره‌نگاری كورد‌و ره‌مزی ئایین و بڕوا و پاكی كوردستان نێرباز
ده‌كه‌یت!!!
·
سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری ئه‌ندازیار
Kamaran70@maktoob. com
Kamo_khoshnaw@yahoo.
com
تێبینی / دوای دوو
رۆژ له ده‌ركه‌وتنی بابه‌ته‌كه‌ی رێبوار سیوه‌یلی له هه‌فته‌نامه‌ی
میدیا. ئه‌م وڵامدانه‌وه‌یه‌م بۆ هه‌فته‌نامه‌ی میدیا برد. به‌ڵام
به‌داخه‌وه بڵاونه‌كرایه‌وه. سه‌ره‌تا كاك ئاكۆ سه‌رنووسه‌ری میدیا
په‌یوه‌ندی پێ‌كردم وبه‌بیانووی ئه‌وه‌ی كه شوێن نه‌ماوه بۆ ژماره‌ی
دواتری دواخست به‌ڵام ئه‌وه سی ژماره‌ی میدیا ده‌كه‌وێته بازاڕ‌و وادیاره
جه‌ماعه‌ت خۆیان له غه‌شیمی ده‌ده‌ن. به‌هه‌ر حاڵ شوره‌ییه بۆیان
كه‌مه‌ودا ده‌ده‌ن به‌م جۆره كه‌سانه كه به‌كه‌یفی گونی خۆیان قسه
بكه‌ن و هێرش بكه‌نه سه‌ر هه‌موو دونیا و مه‌ودا نه‌ده‌ن كه‌وڵامیان
بدرێته‌وه. من داوای لێبوردن له خوێنه‌ران ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه‌م
وشه‌ی ناشیرینی تیابێت به‌ڵام وه‌كو گوتویانه (وڵامی
سندانی
قوزه‌لقوڕته) . من دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه كه‌من سیوه‌یلی ناناسم به‌ڵام
ناكری كه‌لتوری هه‌ولێریان بكاته نێربازی و به‌چه‌ند پاڕانه‌وه‌یه‌كی
شه‌خسی له‌لای سكرتێری رۆژنامه‌وانی چه‌ند مه‌سئولێكی به‌رزو ته‌وقیعی
چه‌ند زۆڵه هه‌ولێریه‌ك و بابه‌تی سواوی چه‌ند هه‌نده‌رانیه‌ك وه‌ك
به‌رزه‌كی بانان بۆی ده‌ربچێت. نه‌خێر. . . . ئێره هه‌ولێره
حه‌یاتم!!! |