لالۆ منیش زیندانیی سیاسی بووم! به‌شی (8)
....
عه‌تای
مه‌لا که‌ریم
هۆڵی
خۆپیشانده‌ران
دوای ئیفاده‌و ئیمزا
ئیتر گوساد نه‌یبردمه‌وه بۆ ژوره‌که‌ی خۆم (ئوتێل عه‌تا) . په‌لی گرتم و
به‌نێوان دۆڵابه‌کاندا به‌هه‌مان ڕێگادا که یه‌که‌مجار هێنابومیان بردمی
بۆ به‌رده‌م هۆڵێکی گه‌وره. له‌وێ ته‌سلیمی پاسه‌وانه‌که‌ی کردم و پێی
ووت: ئاگات له‌مه بێت. ئه‌مه مه‌سه‌له‌که‌ی قورسه و وه‌ک ئه‌وانی دیکه
نییه. پاسه‌وانه‌که‌ش وه‌ک به‌ڵا ڕوی له ماڵی کردبێت بردمییه ژوره‌وه‌و
هه‌ڕه‌شه‌ی له جه‌ماعه‌ت کرد که که‌س قسه‌م له‌گه‌ڵ نه‌کات. هه‌رکه‌س
یه‌ک حه‌رف قسه‌م له‌گه‌ڵ بکات ئه‌نجامی ئه‌شکه‌نجه‌یه! گه‌ماڵ باوکه
ده‌ت ووت ڕۆسته‌می زاڵیان له‌لا یه‌خسیر کردووه.
که سه‌یری ژورم کرد
ژووری چی هۆڵێکی گه‌وره بوو پڕ بوو له مناڵ و گه‌نج و پیر. ئه‌چومه لای
هه‌ر که‌سه‌وه به په‌له لێم دوور ده‌که‌وته‌وه وه‌کو پانزده هه‌زار
ڤۆڵتم له‌سه‌ر بێت. هه‌تا شه‌و به‌و جۆره بوون دوایی یه‌که یه‌که سامیان
شکاو که‌وتنه قسه‌کردن له‌گه‌ڵم. [هیوادارم هه‌ندێک له‌و به‌ڕێزانه ئه‌م
یاده‌وه‌ریانه به تێبینی و ڕه‌خنه‌کانیان ده‌وڵه‌مه‌ند بکه‌ن و شاهیدی
حه‌ق بن له‌سه‌ر قسه‌کانم و هه‌ر که‌مو کوڕی یان زیاده‌یه‌کی پێوه‌بێت
ئاگادارم بکه‌نه‌وه]. من حاڵم زۆر خراپ بوو. دوای چوارده ڕۆژ
به‌سترانه‌وه‌و هه‌ڵواسراوی. دانیشتن به‌ناچاری له‌سه‌ر بنکه‌ی کۆنکرێتی
ستونه‌کان. هه‌ر گوپه‌ی سمتم چوار چوار دومه‌ڵیان لێده‌ر‌هاتبوو. له‌لادێ
هه‌ر که‌س دومه‌ڵی لێبهاتایه ده‌یانووت ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بیت. به‌و حسابه
بوایه من ملیۆنه‌ریم به‌ده‌ست ده‌هێنا! ئێستا کرابومه‌وه‌و به‌ره‌ڵاکرابوم
ئینجا هه‌ستم به ئازار‌و ناسۆر ده‌کرد. ویستم پاڵکه‌وم. به‌ڵام لام نه‌بوو
له‌سه‌ری پاڵبکه‌وم. کابرای پاسه‌وانیش ئاگر به‌ربوبوه ماڵی. ئارامی
لێهه‌ڵگیرابوو. چونکه ئاگادارکرابوه‌وه زۆر ده‌ترساو هه‌ر کلای چاوی
له‌سه‌رم بوو.
ئاخر ده‌بێت من چی
بم؟ به‌چیم تێبگه‌ن؟ هۆڵه‌که هۆڵی قوتابخانه بوو بوو. هه‌ر وه‌ک پێشتر
باسم کرد لێره فه‌رمانگه‌ی ئه‌من پێویست‌تر بوو له قوتابخانه. هه‌ر بۆیه
ئه‌م هۆڵه‌ش هه‌ر وه‌ک خۆی به ده‌رگای ساج و سێ په‌نجه‌ره‌ی گه‌وره‌وه
کرابوو به زیندان؛ په‌نجه‌ره‌کان یه‌کێکیان له ته‌نیشت ده‌رگاکه‌و
دوانه‌که‌ی دیکه‌ش له‌پشته‌وه له‌سه‌ر گه‌راجێکی گه‌وره بوون.
گه‌راجه‌که ده‌رگای له‌سه‌ر ماڵه‌کانی گه‌ڕه‌کی ماڵه ئه‌منه‌کان
(دورولئه‌من) بوو. پڕ بوو له ئۆتۆمۆبێلی ده‌ستبه‌سه‌رداگیراو (حیجز) و
شکاوو ئۆتۆمۆبێلی خۆیان.
ڕۆژێک منداڵێکی
چلوره‌فرۆش به‌به‌رده‌می گه‌راجه‌که‌دا تێپه‌ڕی. پڕ به دنیا هاواری
ده‌کرد: چلوره. . . چلوره. کابرای پاسه‌وان ڕای‌کرد ڕاوینا. به ده‌نگی
ئه‌و مناڵه کورده هه‌موو زیندانییه‌کان هه‌ستیان به حه‌وانه‌وه کرد.
بێجگه له من و کا‌وه‌ی ئاسنگه‌ر هه‌رچی له‌وێ بوو له‌سه‌ر شتی سوک
گیرابوو: زۆربه‌یان له‌سه‌ر خۆپیشاندان گیرابوون. که ئه‌مانه گه‌نج و
مناڵ بوون زۆربه‌یان قوتابی و هه‌ندێکیشیان کاسبکار بوون. ئه‌وانی دیکه
به‌ته‌مه‌نتر بوون. یه‌کێک ئۆتۆمۆبێلی فرۆشتووه‌و به فه‌رمانگه‌ی ئه‌منی
نه‌وتووه و یه‌کێکی دیکه بۆیه‌ی سور له‌به‌رده‌م ماڵه‌که‌یدا ڕژاوه‌و
ووتویانه تۆ موخه‌ڕیبیت! ئیتر شتی له‌و بابه‌تانه.
ڕۆژێک دووسێ منداڵیان
هێنا و به پاڵ و به شه‌ق کردنیانه ژوره‌وه‌و پێیان ده‌وتن جامخانه‌ی
چه‌ند دوکانتان شکاندووه؟ ئه‌و کاته بڕیاری مانگرتنی گشتی درابوو. ئه‌و
منداڵانه‌ش جامخانه‌ی ئه‌و دوکانانه‌یان شکاندبوو که دوکانیان کردبوه‌وه و
مانیان شکاندبوو! یه‌کێک له منداڵه‌کان زۆر ووریا دیار بوو. هێشتا
دانه‌نیشتبوو له‌پڕ له حه‌وشه‌که‌دا که‌ناسێکی بینی که ده‌یناسی.
یه‌کسه‌ر به هه‌موو هێزی هاواری کرد: به‌ماڵه‌وه بڵێ گیراوه. . .
هه‌رچه‌ند جه‌ماعه‌ت هاواریان لێکرد کوره ووسبه‌و پاسه‌وان تێی خوڕی ئه‌و
هه‌ر په‌یامی خۆی گه‌یاند. ئه‌و منداڵه زۆر کرده‌و زرنگ و وریا دیار بوو.
ده‌یووت قاچاخچێتیم کردووه سامم شکاوه له‌م به‌زمانه!
شه‌ربه‌تی ڕاوخ و میز
له‌سه‌ره‌تای
هه‌شتاکاندا له عێراق جۆره شه‌ربه‌تێک هه‌بوو له قوتودا ناوی ڕاوخ بوو.
شه‌ربه‌تێکی خۆش بوو به تامی ترێ و هه‌رمێ و هه‌ڵوژه‌و قۆخ دروستکرابوو.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که بیانی بوو به‌ڵام هه‌ر به گوێره‌ی نرخی ڕۆژ نرخی
گونجاو بوو. هه‌روه‌ک پێشتر باسم کرد من که گیرام پاره‌و کاتژمێرو
چاویلکه‌و ناسنامه‌کانیان لێسه‌ندم و کردیانه زه‌رفێکه‌وه‌و ناوی خۆمیان
لێنوسی. له‌م هۆڵه‌دا باره‌که جۆرێکی دیکه بوو. هه‌موویان بێجگه له من
و (وابزانم کاوه‌ش) پاره‌و شمه‌کی خۆیان پێ‌بوو. یه‌کێک له ئه‌منه
پاسه‌وانه‌کان هه‌موو ئێواره‌یه‌ک پاره‌ی لێ کۆده‌کردنه‌وه و لیستێکی
ده‌کرد و ده‌چوو له بازاڕ شتی بۆ ده‌کڕین؛ بێگومان به‌رژه‌وه‌ندی خۆیشی
تیا بوو!
ئه‌و پسکیت و خواردنی
ده‌هێناو یه‌کێک له‌و شتانه‌ی که زیندانییه‌کان زۆر حه‌زیان لێی بوو
شه‌ربه‌تی ڕاوخ بوو. که ده‌ستیان ده‌کرد به پاره کۆکردنه‌وه من له
شه‌رمان بچکۆله ده‌بومه‌وه. سه‌رم داده‌خست و نقه‌م له‌خۆم ده‌بڕی.
ئه‌وانه‌ی که له ده‌ورو به‌رم بوون تێگه‌یشتن که پاره‌م پێ نییه و منیش
ئینجا مه‌سه‌له‌که‌م تێگه‌یاندن. ئه‌وانه‌ی له‌وێ بووبوونه هاوڕێم
کۆمه‌ڵێک فیته‌ر بوون که وه‌ک خۆیان ده‌یان ووت له شه‌قامی ئیبراهیم
پاشا‌و له نزیک شوێنی کارکردنی خۆیان گیرابوون. ئه‌و ماڵه‌یان ده‌زانی که
من لێی ده‌ژیام. ئه‌وان پاره‌ی باشیان پێ‌بوو. ووتیان خه‌م مه‌خۆ ئێمه
پاره بۆ تۆش ده‌ده‌ین و ناهێڵین هیچ که‌سیش بزانێت. ئیتر هه‌موو جارێک که
پاره‌یان کۆده‌کرده‌وه که سه‌ره ده‌گه‌یشته سه‌ر من یه‌کسه‌ر یه‌کێکیان
پاره‌که‌ی بۆ ده‌دام.
سه‌یری ده‌ستی
یه‌کێکیانم کرد کاژێرێکی له‌وه‌ی منی له‌ده‌ستدا بوو. من تازه
کاژێره‌که‌مم کڕیبوو زۆرم خۆشده‌ویست! یه‌کسه‌ر تێگه‌یشت و ووتی به‌خوا
ده‌بێت تاوێک له‌ده‌ستدا بێت و یاری به ژمێره‌ره‌که‌ی بکه‌یت بۆ
بێتاقه‌تی. هه‌رچه‌ند ووتم زۆر سوپاس و ئه‌مانه به‌زۆر کردییه ده‌ستم. من
به‌داخه‌وه ئێستا ئه‌و جوامێرانه نانسمه‌وه‌و ئه‌وانیش هه‌روه‌ها. حه‌زم
ده‌کرد هاوڕێیه‌تیمان به‌رده‌وام بوایه.
ئێواره‌یه‌ک کابرای
ئه‌من ڕاوخێکی زۆری هێنابوو. دوو کارتۆن بوو. هه‌موو به پێکه‌نینه‌وه
ووتیان به‌خوا چاکه هه‌موو پاره‌که‌ی داوه به شه‌ربه‌تی ڕاوخ! که‌س بیری
له ئه‌نجامه‌کانی نه‌کرده‌وه. یه‌کی دوو سێ قوتومان به‌رکه‌وت. به‌ڵام
ئه‌ی میز کردن؟ که‌س بیری بۆ ئه‌و مه‌ینه‌ته نه‌چوو.
یه‌که‌م که‌س هاواری
لێهه‌ستاو هه‌ندێک به‌و نێوه‌دا سوڕایه‌وه. ئۆقره‌ی لێهه‌ڵگیرا! هه‌ر
ده‌هات و ده‌چوو هیچی نه‌دۆزییه‌وه. خه‌ڵکانی دیکه‌ش هاواریان لێهه‌ستا.
له‌پڕ یه‌کێک ووتی کوره بیکه‌ره کارتۆنی قوتووه به‌تاڵه‌کان! ئه‌ها وا
له‌لای ده‌رگاکه. ئیتر یه‌که‌م که‌س به‌بێ سێ و دوو قوتویه‌کی هه‌ڵگرت و
پڕی کرد له میز. دووه‌م که‌س و سێهه‌م که‌سیش هه‌مان ڕێچکه‌یان گرت.
یه‌کێک له گیراوه‌کان ووتی فڵان که‌س قوتوه‌که‌ی پڕکردووه‌و ڕژاوه‌ته
سه‌ر ئه‌رزه‌که. جه‌ماعه‌تیش ووتیان جا چۆن ده‌بێت. بتکردایه‌ته
قوتویه‌کی دیکه. ئه‌ویش ده‌یووت ڕاسته داویه‌تی به‌سه‌ریدا به‌ڵام
نه‌ڕژاوه‌ته سه‌ر ئه‌رزه‌که! ئه‌ی چی لێهات؟ جه‌ماعه‌ت به‌مه زۆر
پێکه‌نین.
سه‌ره گه‌یشته سه‌ر
من. منیش زۆرم میز ده‌هات و کورد وته‌نی خۆ خله له بله که‌متر نییه!
به‌ڵام من چونکه به جیا له‌وان حساب کرابووم و به‌هه‌ر هۆیه‌که‌وه
بووبێت به گرنگ و ترسناک دانرا بووم له‌لای پاسه‌وانه‌کان! یه‌کسه‌ر
نه‌موێرا بچم بۆلای ده‌رگاکه‌و میز بکه‌مه ئاوده‌ستی قوت‌و. هه‌ستام
هه‌ندێک سه‌یری ئه‌م لاو ئه‌ولام کرد‌و هه‌رچۆنێک بوو خۆم گه‌یانده لای
ده‌رگاکه. سه‌یری ده‌ره‌وه‌م کرد چاوم به پاسه‌وانه‌که که‌وت. یه‌کسه‌ر
لای کرده‌وه ومنیش وه‌ک یه‌کێک هه‌ر پیاسه بکات گه‌ڕامه‌وه. به‌ڵام
بگه‌ڕێمه‌وه چی بکه‌م؟ به‌رموسه‌ڵانم خه‌ریک بوو ده‌ته‌قی. به‌ته‌واوی
ئوقره‌م لێهه‌ڵگیرابوو. له‌دڵی خۆمدا ووتم باشه بۆ ئه‌وه‌نده بترسم وه‌ڵا
سه‌ریشم ببڕن ده‌چم. ئه‌مجاره چوم و ڕاسته‌و ڕاست وه‌ک ئه‌وان خۆم به‌تاڵ
کرده‌وه.
پاسه‌وانه‌که باش
ئاگاداری ئه‌م هاتن و چونانه‌ی من بوو بوو. وای لێکدابوه‌وه که ده‌مه‌وێت
ڕابکه‌م. ده‌ڵێن که‌س به ده‌رده‌ی که‌س نازانێت. ئیتر هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م
خۆش بوو تا گه‌یشتمه‌وه جێگاکه‌ی خۆم و پاڵکه‌وتم.
له‌گه‌ڵ کاتی
ئاڵوگۆڕی پاسه‌وانه‌کاندا پاسه‌وانه‌کان بوون به‌دوو. پاسه‌وانه کۆنه‌که
پاسه‌وانه نوێکه‌ی له هه‌ڵسوکه‌وتی من ئاگادارکرده‌وه. ئیتر به جوته
به خۆیان و که‌له‌پچه‌یه‌که‌وه هاتنه ژوره‌وه. که‌له‌پچه‌که‌ی به
جۆرێک توند کرد له ده‌ستمدا که خوێن به‌حاڵ هاتوچۆی ده‌کرد. ئینجا
پاڵێکیان پێوه‌نام و به‌ر له‌وه‌ی بڕۆن به ته‌وس و گاڵته پێکردنه‌وه
ووتیان: ئینجا ڕابکه.
من هه‌ر ده‌جوڵام و
ئه‌مدیواودیوم ده‌کرد. لام نه‌بوو له‌سه‌ری بکه‌وم و ده‌سته‌کانیشم خه‌ریک
بوو سڕ ده‌بون. گوێم لێ بوو یه‌ک دوانێک له زیندانییه‌کان ده‌یان ووت:
گوناهه. شانسی نییه! له‌ولاوه یه‌کێک هه‌ڵی دایه‌و ووتی: ئۆخخخه‌ی با
وای لێبکه‌ن. خه‌تای خۆیه‌تی ئۆقره ناگرێت و هه‌تا ئێستاش هه‌ر ناخه‌وێ و
جوڵه جووڵێتی! من حاڵی ئه‌وه‌م نه‌بوو وه‌ڵامی که‌س بده‌مه‌وه ئه‌گینا
ئۆقره‌و مۆقره‌ی چی! من شوێنم نه‌بوو له‌سه‌ری پاڵبکه‌وم. هه‌موی برین بوو.
ماندوبوم. کڵۆتم هه‌موی دومه‌ڵ بوو. سه‌رباری ئه‌وه‌ش من فس فس پاڵه‌وان
بووم! پاسه‌وانه‌که هه‌رده‌م چاوی له‌سه‌رم بوو منیش له ترس و
دڵه‌ڕاوکه‌یه‌کی به‌رده‌وامدا بووم.
به‌یانیان چوار چوار.
یان شه‌ش شه‌ش به‌ڕیز ده‌یانبردین بۆ سه‌رئاو؛ وه‌ک شه‌مه‌نده‌فه‌ر
ده‌ستمان ده‌خسته سه‌رشانی یه‌کتر و ده‌ڕۆیشتین. ئه‌م به‌یانییه مقۆ مقۆ
له‌ناو زیندانییه‌کاندا دروست بوو له‌سه‌ر دوو کارتۆنه‌که. کام
کارتۆنانه؟ کارتۆنه ڕاوخه‌کان هه‌ر وه‌ک خۆیان پڕ و قورس بوون به‌ڵام
بۆنیان ناخۆش و که‌بس نه‌کراو بوون! هه‌ریه‌که شتێکی ده‌ووت. یه‌کێک ده‌ی
ووت به پاسه‌وانه‌که ده‌ڵێین و ده‌چین ده‌یانڕێژین خۆ ته‌یاره نییه!
یه‌کێکی دیکه ده‌ی ووت به خوا جوانه! ئه‌وان له خورت و خۆڕایی به
سۆنده دامان ده‌گرنه‌وه جا چ جای ئه‌وه‌ش! ئه‌ی چی‌یان لێبکه‌ین؟ خۆ
ناکرێت هه‌ر له‌وێدابن! هه‌ر ده‌بوا به پاسه‌وانه‌کان بوترایه. به‌ڵام کێ
زات ده‌کات! ده‌ڵێن جارێک خێڵی مشک هه‌موو کۆبونه‌وه. ووتیان کاکه پشیله
حه‌شری لێتاڵکردوین. هه‌مومان ده‌خوات. با چاره‌سه‌رێک بدۆزینه‌وه. هه‌موو
له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێککه‌وتن که زه‌نگۆڵه‌یه‌ک بکه‌نه ملی پشیله و
هه‌رکاتێک هات گوێیان لێبێت! ئه‌مه زۆر باش بوو به‌ڵام کێ زات ده‌کات
زه‌نگۆڵه‌که بکاته ملی پشیله!؟
پیاوێکی لێ بوو
له‌چاو هه‌موماندا هه‌م به‌ته‌مه‌ن و هه‌م ڕۆشنبیر یان خوێنده‌وار دیار
بوو. کێشه‌که‌شی له‌هی هه‌موان سوکتر بوو. له‌سه‌ر ئۆتۆمۆبێل فرۆشتن
گیرابوو؛ له‌و سه‌رده‌مه‌دا هه‌ر که‌س کاری کڕین و فرۆشتنی بکردایه
ده‌بوایه به فه‌رمانگه‌ی ئه‌منی بوتایه. ئه‌م پیاوه ئه‌و کاره‌ی
نه‌کردبوو بۆیه لێره ده‌ستبه‌سه‌رکرابوو. ئه‌م پیاوه بوو بوو به
ده‌مڕاستی زیندانییه‌کان و لای پاسه‌وانه‌کانیش وه‌کو ئه‌ڵقه‌ی په‌یوه‌ندی
و وه‌رگێڕ له‌نێوان هه‌ردولادا تاڕاده‌یه‌ک ڕێزی لێده‌گیراو گوێیان
لێده‌گرت. هه‌موو له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێککه‌وتین که ئه‌و به پاسه‌وانه‌که
بڵێت و دوو که‌س له خۆمان بچن بیڕێژن.
ئه‌و پێشنیاره‌که‌ی
قبوڵکرد به‌ڵام هه‌ر ده‌می هه‌ڵهێنایه‌وه پاسه‌وان گڕیگرت و وه‌ک سه‌گی
هه‌وشار که‌وته هاوار هاوار و دوو سێ پاسه‌وانی دیکه‌شی کۆکرده‌وه.
هه‌مویان هاتنه ژوره‌وه‌و ووتیان ده‌بێت بزانین کێ له‌ژوره‌وه میزی
کردووه! هه‌موی سه‌یری یه‌کتری ده‌کردو که‌س فزه‌ی لێوه نه‌ده‌هات. ئاخر
که‌س نه‌مابوو ئه‌و شه‌وه. که بوو به شه‌وی ڕاوخه‌که. نه‌ی قه‌وماندبێت!
هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌یان به‌رده‌وام بوو هه‌تا یه‌که‌م که‌س کوڕێک
په‌رده‌ی بێده‌نگی به‌زاندو ووتی: من میزم کردووه. به شه‌ق و زلله دایان
گرته‌وه‌و ووتیان کێی تریش؟ که‌س ده‌نگی نه‌بوو. له ته‌نیشتییه‌وه
دانه‌یه‌کی دیکه‌یان داگرته‌وه‌و ووتیان تۆیش نه‌بویت؟ ووتی به‌ڵێ منیش
بووم.
من له‌و سه‌ری
هۆڵه‌که جێگیربووم. دڵم بۆ ئه‌و دوانه گه‌رم بوو که بوون به قۆچی
قوربانی هه‌مووی. ووتم: عه‌یب ناکه‌ن. بێغیره‌تینه! بۆ هه‌ر ئه‌و دوانه
داپڵۆسێت. هه‌موومان نه‌مانکردووه؟ له‌ولاوه پاسه‌وانه‌که زوومی خسته
سه‌ر من و ووتی ؛ چییه؟ ئه‌وه ده‌ڵێت چی؟ ووتم به‌ڵێ منیش میزم کردووه!
ئیتر وه‌ک یه‌کێک بڵێت دۆزیمانه‌وه لێیانگه‌ڕێن! وازیان له هه‌مویان
هێناو هاتنه وێزه‌ی من. دوای ئه‌وه‌ی به هه‌مویان چاک کوتامیان پارچه
پشتێنێکیان هێناو کردییه سه‌رچاوم. ئینجا به‌هه‌موو هێزی جه‌ڕاندی تا
کرچه کرچ له سه‌رمه‌وه هات. دوای ئه‌وه شه‌قێکی تێهه‌ڵدام و ووتی: تۆ
ئه‌مشه‌و چوارجار هه‌وڵی ڕاکردنت داوه! ئینجا بڕۆ له په‌نجه‌ره‌که‌وه
ڕابکه له ده‌رگاکه‌وه بوار نییه. منیش به‌ده‌م ئازاره‌وه ده‌م بۆڵاندو
جنێوم ده‌دا به‌وانه‌ی که نه‌یانده‌وێرا قسه بکه‌ن. دوای ئه‌وه‌ی که
له‌باتی هه‌موان من ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی باشم خوارد پاسه‌وانه‌که قبوڵی
کردبوو که دوو که‌س له خۆمان بچن کارتۆنه له‌عنه‌تییه‌کان بڕێژن.
بۆ کاتی نانخواردنی
نیوه‌ڕۆ پاسه‌وانه‌که هاته ژوره‌وه. چاومی کرده‌وه و که‌له‌پچه‌که‌ی
له ده‌ستم کرده‌وه به‌ڵام چی ببینم! به‌رچاوم یه‌که‌مجار ڕه‌ش دوای
ئه‌وه‌ش زه‌ردبوو. ئینجا بوو به ڕێشکه‌وپێشکه. ده‌ستم کرد به چاو
هه‌ڵگڵۆفین. پاسه‌وانه‌که‌ش هه‌ر به تیلای چاو سه‌یری ده‌کردم. هه‌تا
چاره‌که‌کاژێرێک چاوم هه‌ر ڕێشکه‌وپێشکه‌ی ده‌کردو ئازاری سه‌رم هه‌تا
ماوه‌یه‌کی دورودرێژ به‌رده‌وام بوو.
په‌ندێکی کوردی
هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و مه‌یمونه‌ی که چوو سه‌یری ئۆردوو بکات و تیاچوو!
ده‌ڵێت:
مه‌یمون تۆ له‌سه‌یری
ئۆردوت چی!
ئه‌رێ
به‌ڕاستی به‌ڕو نه‌بوو؟
به‌یانیان چوار چوار
ده‌یانبردین بۆ سه‌رئاو. خۆ ئه‌گه‌ر ژماره‌مان زۆر بوایه جاری وا هه‌بوو
شه‌ش شه‌شیش. له‌ڕاستیدا له‌و ماوه‌یه‌دا که به‌ته‌نیا له‌ژوری
ئه‌شکه‌نجه بووم من سه‌رئاوم ته‌نها بۆ خۆفێنک کردنه‌وه‌و هه‌ناسه‌دان و
تۆزێک پشوو پێخۆش بوو. له‌و دواییه‌شدا که بووم به خاوه‌نی ته‌رمۆزه‌ی
مه‌سینه جار جار که‌مێک میزم ده‌کرد؛ به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌وه‌نده بێتاقه‌تی
نه‌ده‌کردم که پێویستم به سه‌رئاو بێت. من ئه‌وه‌نده‌م ئاره‌ق
ده‌کرده‌وه‌و به‌قێزو بێزه‌وه که‌مێکم ده‌خوارد دانیشتنی سه‌رئاوی
گه‌وره‌م هه‌ر له‌بیر نه‌مابوو.
ئه‌م به‌یانییه
ڕیخۆڵه‌م پێچێکی دا. نه‌خێر بوو به دوان و کار له پێچ و هه‌وا ده‌رچوو.
نازانم به‌هۆی شه‌ربه‌ته له‌عنه‌تییه‌که‌وه بوو یان هه‌ر هۆیه‌کی دیکه
دوای پازده ڕۆژی ڕه‌به‌ق دانه‌نیشتن شتێکی ڕه‌قی ڕه‌شی وه‌کو به‌ڕو له
پاشم که‌وته خواره‌وه! له‌ڕاستیدا هه‌ر له به‌ڕو ده‌چو. شێوه‌ی وه‌ک
به‌ڕو وابوو که که‌وتیشه خواره‌وه ته‌قه‌یه‌کی تایبه‌تی به‌ڕوانه‌ی
لێوه‌هات که به‌و شوێنه نامۆبوو. بۆیه حه‌قمه بپرسم: ئه‌رێ به‌ڕاستی
به‌ڕو نه‌بوو!؟
خواردن و
دومه‌ڵ
خواردنی فه‌رمانگه‌ی
ئه‌من که‌م و پیس و ناخۆش بوو. به‌تایبه‌تی ئێواران پیازاوێکیان ده‌هێنا
هه‌رکه‌س لێی بخواردایه بێ دومه‌ڵ ده‌رنه‌ده‌چو! من هه‌ر وه‌ک پێشتر باسم
کرد هه‌رگیز برایه‌تیم له‌گه‌ڵ پیازی کوڵاودا نه‌بووه! ئه‌گه‌ر زۆرم برسی
بوایه سه‌مونه‌که‌م به ئاوه‌که‌ی که‌مێک ته‌ڕ ده‌کرد و ده‌مخوارد. من
چونکه ماوه‌ی چوارده ڕۆژ له‌سه‌ر بنکه‌ی کۆنکرێتی ستونێک به‌به‌رده‌وامی
ده‌نیشتبوم هه‌ردوو سمتم ده‌مێکه بوو دومه‌ڵی لێهاتبوو. به‌ڵام لێره
دومه‌ڵ پشت و سه‌رشانه‌کانیشمی گرته‌وه. هه‌موو زیندانییه‌کان به‌ده‌ست
دومه‌ڵه‌وه ده‌یاناڵاند. هه‌ر که خواردنه‌که ده‌هات ده‌یانووت هه‌ر
پارووه دومه‌ڵێک مسۆگه‌ر ده‌کات. ئیتر نازانم خواردنه‌که شتی پیسی
تێده‌کرا یان هه‌ر نه‌خۆشییه‌کی تایبه‌ت بوو.
کوڕه
به‌سراییه‌که
ئێواره‌یه‌کیان
کاتێکمان زانی دیشداشه له‌به‌رێکیان به پاڵ کرده ژوره‌وه. که‌س
نه‌یده‌وێرا هه‌ر سه‌یریشی بکات؛ ووتیان مه‌که ئه‌مه ئه‌منه‌و به فێڵ
کردویانه‌ته ژوره‌وه! بوو به شه‌و ووتیان: ئه‌رێ وه‌ڵڵا ملازم موحسین
هات! من چونکه پێشتر ملازم موحسین هاتبوو بۆ زیاره‌تم. ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وان
نه‌ده‌ترسام. یه‌کێک خه‌ریک بوو به پارچه پشتێنێک چاوی خۆی ده‌به‌ست و
یه‌کێکی دیکه پشتی ده‌کرده په‌نجه‌ره‌که. کاتێکمان زانی له
په‌نجه‌ره‌که‌وه ده‌ستی کرد به گاڵته‌و قه‌شمه‌ری به زیندانییه‌کان و
له‌گه‌ڵ ووتنی گۆرانی سه‌دام زێڕه‌دا ده‌ستی ده‌کێشا به شیشی
په‌نجه‌ره‌که‌دا له‌باتی مۆسیقا.
له‌پڕ زومی خسته
سه‌ر کوڕه دیشداشه له‌به‌ره‌که: ها گه‌واد. له به‌سراوه هاتویت بچیت بۆ
ئێران. ئێستا له به‌سره خه‌ڵک خوشکه‌کانت ده‌شه‌کێننه‌وه. چه‌ند خوشکت
هه‌یه؟ کوڕه‌ش به ده‌نگێکی مردوی ناو گۆڕه‌وه ووتی: دوو. موحسین ووتی:
ئه‌ی ئه‌م دیشداشه‌یه چییه له‌به‌رتدا؟ گه‌راجی ناوگه‌ڵته!؟ وه‌ڵڵا
بابه گه‌راجی چاکه. ئیتر به پاسه‌وان و زیندانییه‌وه هه‌موو دایانه
قاقای پێکه‌نین. کوڕه‌ی داماویش بۆ شاردنه‌وه‌ی ته‌ریق بوونه‌وه‌که‌ی
زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کی لاوازی گرت.
ئیتر ترس ڕه‌وییه‌وه
له‌سه‌ر کوڕه‌ی دیشداشه له‌به‌ر. له هه‌موو لایه‌که‌وه پرسیار وه‌ک
ته‌رزه‌و باران داده‌باری به‌سه‌ریدا. کاتێک زانیم سه‌ره‌ی منه‌و ده‌توانم
پرسیاری لێبکه‌م. لێی چومه پێشه‌وه‌و به عه‌ره‌بییه‌کی فه‌سیحی ناو
ئه‌لمونجید ووتم: قاموا باستعمال العنف معک؟ من مه‌به‌ستم بوو بڵێم ئایا
ئه‌شکه‌نجه دراویت؟ به‌ڵام کوڕه به‌سراییه‌که ووشه‌ی عنفی له کوله‌که‌ی
ته‌ڕدا نه‌بیستبوو! منیش یه‌ک ووشه عه‌ره‌بی جڵفه‌م نه‌ده‌زانی. هه‌رچۆنێک
بوو بۆ شیکارکردنی پرسیاره‌که‌م ووشه‌ی عنفم گۆڕی بۆ ته‌عزیب. ئه‌م جاره
تێگه‌یشت و ووتی به‌ڵێ. به‌ڵام وابزانم هه‌ر ئه‌و لێدانه که‌م وپچڕ
پچڕانه‌ی پاسه‌وان و ده‌ستاوده‌ستکردنی بینیبوو؛ که به زاراوه‌ی ناو
ئه‌من پێیان ده‌ڵێن سه‌ره مقه‌ست! چونکه هیچ شتێک به‌له‌شییه‌وه دیار
نه‌بوو.
تێبینی:
تکا
ده‌که‌م له هه‌ر که‌س له‌وانه‌ی ئه‌ڵقه‌کانی ئه‌م بابه‌ته ده‌خوێننه‌وه و
شتێکی ئه‌و ڕۆژگاره‌یان دێته‌وه یاد. یان ناویان هاتووه. یان شاهیدی ئه‌و
ڕۆژانه‌ن له‌گه‌ڵ من؛ هه‌ر تێبینییه‌ک یان ڕاستکردنه‌وه‌یه‌ک یان که‌م یان
زیاد و پێوه‌لکاندنێکیان به‌دیکرد به‌و ناونیشانه ئه‌له‌کترۆنیانه‌ی
خواره‌وه په‌یوه‌ندیم پێوه‌بکه‌ن تا ڕاستیان بکه‌مه‌وه. من زۆر مه‌منون
ده‌بم.
parsendow@hotmail. com
www. knowledgesource.
tk
|