كه‌ركوك
كورد
ئاسنی سارد ده‌كوتێـته‌وه! ... كاوێزمه‌لاپه‌روێز
كه‌س نكۆلی له‌وه ناكات له ماوه‌ی پتر له دووسالی رابردوو له
درووستكردنه‌وه‌ی ده‌وله‌تی ئێراق كورد رۆلی به‌رچاو گرنگی بینی. كه له
كاتی خۆیدا قسه‌ی پێویست له‌سه‌ر ئه‌و رۆڵه‌ی كورد زۆر كرا زۆر بوون ئه‌و
رایان ده‌خسته به‌ر چاو كه ده‌وڵه‌تێكی لاواز یان ده‌وڵه‌تێكی شه‌ق و شر
بۆ سه‌ڵماندنی ماڤه‌كانی كورد بۆ كورد باشتره له ئێراقێكی به‌هێز كه
ماڤه‌كانمان بسلمێنی به‌و مانایه له دوای رووخانی سه‌دام و رژێمه‌كه‌ی
ساناتربوو شوێن ماڤه‌كانمان بكه‌ینه‌وه وه‌ك له‌وه‌ی ئه‌مرۆ كه لایه‌نه
سیاسیه ئێراقیه‌كان هه‌زار شێرورێوی بۆ یه‌ك به‌یه‌كی ماڤه‌كانمان
ده‌هێننه‌وه ده‌كرا ئه‌وكات زۆر له مه‌سه‌له چاره‌نوسسازه‌كانمان یه‌كلا
بكه‌ینه‌وه ئه‌وجا سه‌ركردایه‌تی كوردستان ئه‌و رۆڵه به‌بینی بۆ
دروستكردنه‌وه‌و رێخستنه‌وه‌و به هێزكردنی ده‌وڵه‌وتی ئێراق كه پێش
زه‌مه‌ن كه‌وت و زوو به‌زوو سنگی خۆی ده‌رپه‌راند و ئه‌كته‌رێكی سه‌ره‌كی
بوو له سه‌ر شانۆی سیاسی ئێراق و جیپه‌نجه‌ی به رێخستنه‌وه‌ی مالی
ئێراقیان رادیاره.
ئێستا له ئێراق چی روو ئه‌دات رووداوه‌كان چه‌ند له قازانجی كوردستانه.
هه‌موو كورد به سه‌ركردایه‌تی و جه‌ماوه‌ره‌وه به گومانه‌وه له
عه‌ره‌ب ده‌روانین گومانه‌كانیش رێك شوینی خۆیه‌تی عه‌ره‌ب تا به ئێستا
به عه‌قلی شوفێنی له دۆزی كورد ده‌روانن بۆیه ساده نیه تا ئه‌و
شوێنه‌ی پیان بكرێت دانی خێر به ماڤی ره‌وای گه‌لێك دانانێن كه له‌سه‌ر
ئاخی خۆیه‌تی و هه‌ولی له ناوبردنی دراوه كه به‌شێك له‌وانه‌ی ئه‌مرۆ
به‌شدارن له‌و پرۆسه سیاسیه به‌شداریش بوون له پیاده‌كردنی سیاسه‌تی له
ناوبردنی كورد. .
واقع ئیراده‌ی نێوده‌وله‌تی له رابردوو ناچاری كردبووین له چوار چێوه‌ی
ئێراق وه‌ك ئێراقی گه‌رچی مه‌غدوور و تێكشكاویش بووین بژین لی له‌م سالاَنی
دوایی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان ئه‌و واقعه‌ی له‌سه‌ر فه‌رزكردین كه
به‌شێك بین له ئێراق تا ئێرا ئه‌و واقعه قبول كراوه بۆیه ده‌بی ئێمه
وه‌ك كوردستانی مه‌رجمان هه‌بی بۆ بوون به ئێراقی شوَێن داخوَازی
ره‌واكانمان له چوارچێوه‌ی ئێراقێكدا بكرێته‌وه كه زه‌مانه‌ت بێت بۆ
دووباره نه‌بونه‌وه‌ی كاره‌سات و مالوێرانی. تێك‌شكان. له ناوبردن. .
له دوا ساته‌كانی 15ی ئاب كه دوا كاتی ته‌واوكردنی ره‌ش نوسی ده‌ستور بوو
سه‌ركردایه‌تی كوردستان و لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی به‌شداریان له‌و
بریاره كرد كه برگه‌ی 61ی یاسایی كاتی ئیداره‌ی ده‌وله‌ت هه‌موار بكرێت
كه نه‌ده‌بوو كوردستانیان ئه‌وه په‌سه‌ند بكه‌ن وا به‌سووك و سانایی
هه‌مواری ئه‌و برگه‌یه بكریت.
درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌و ماوه‌یه بۆ حه‌وت رۆژی تر چه‌ند له به‌رژه‌وه‌ندی
كوردستانه كه زه‌ند ده‌كه‌م هه‌لێكی باشه بۆ عه‌ره‌ب تا فشار بخه‌نه
سه‌ر ئه‌مه‌ریكا فشاری ئه‌مه‌ریكاش بۆسه‌ر كوردستان كه له‌و خالاَنه‌ی
جێگای مشتومرن كورد سازش بكات ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌مه‌ریكاش گرنگه له‌م قۆناغه
سه‌ركه‌وتنی به‌رنامه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی خۆیه‌تی له ئێراق بۆیه ئه‌و
ئه‌گه‌ره ترس و دڵه راوكیی پێوه دیاره لی له هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه
كورد سازش نه‌كات وه‌ك نه‌ده‌بوو كورد قبولی هه‌مواركردنی ئه‌و برگه‌یه
له یاسایی كاتی ئیداره‌ی ده‌وله‌َت بكات ئه‌و ماوه‌یه درێژ بكاته‌وه كه
من وای ده‌بینم ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تا پێش گه‌یشتن به‌و كاته كورد كارتی
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆمه‌له‌ی نیشتمانی ئێراقی نیشان به‌رامبه‌ره‌كه‌ی
لیستی هاوبه‌ندی شیعی و سه‌ركرده شیعیه‌كان دابا ئاراسته‌ی كوبونه‌وه‌كان
به‌شێوه‌یه‌كی تر ده‌بوون كه له به‌رژه‌وه‌ندی كوردا ده‌بوو. چونكی
هه‌نده‌ی شیعه‌ی عه‌ره‌ب له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان زه‌ره‌رمه‌ند
ده‌بوون هه‌نده زیان له‌و پرۆسه‌یه به‌ر كورد نه‌ده‌كه‌وت ده‌شبی كورد
به‌و ئاراسته‌یه كوبونه‌وكان به‌رێوه به‌رێت كه كورد خاوه‌ن ماڤه و لێی
داگیركراوه كه دوێنی نه‌یتوانیوه ئه‌و ماڤانه وه‌ده‌ست بخات سته‌م و
زۆری ده‌سه‌لاَتی تاك ره‌وی ودیكتاتۆری به ئاگر و ئاسن وه‌لاَمی داوا
ره‌واكانی كوردی داوه‌ته‌وه و كوردیش بێده‌نگ و ده‌سته‌وه‌سانی ئه‌و
سته‌مه نه‌بووه كه له رابردو ده‌رهه‌قی كراوه ئه‌مرۆش دونیا گۆراوه
دۆزی كورد له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ی به‌ره‌و پێش چوه بۆیه بۆ سبه‌یش
ئه‌وه‌ی بۆ كورد گرنگه ده‌ست هه‌ڵنه‌گرتنه له‌و ماڤانه‌ی كه خوینی بۆ
رشتوه و قوربانی وه‌ك ئه‌نفال و كیماباران و قركردنی بۆ داوا. جا هه‌ركه‌س
و لایه‌نێك بێـت له بغدا.
كه‌متر له حه‌وت رۆژ له پێشه‌مانه بۆ ئه‌وه‌ی ره‌شنوسی ده‌ستور
بنوسرێته‌وه. لی ده‌بی یه‌ك شت لای كوردستانیان گرنگ بێت ئه‌ویش
مه‌سه‌له‌ی كوردستانه به‌و شێوه‌یه كه كورد ده‌یه‌وی. ئه‌گه‌ر كرا له‌م
ده‌ستوره شوێنی بكرێته‌وه ئه‌گه‌ریش نا رێگای تر ئالیه‌تی تر هه‌ن بۆ
ئه‌وه‌ی ئاسودانه له‌سه‌ر خاك و وه‌ته‌نی خۆمان بژین.
Kawezparwez@yahoo. com
|