که‌رکوک
و نه‌وته‌که‌ی سه‌نگه‌ری پاراستنی نه‌وه‌کانمان ... وه‌هاب شاه محمد
دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت له
کۆتای چه‌رخه‌کانی هه‌ژده له لایه‌ن زل هێزه‌کانی ئه‌وکاته‌ی جیهان.
ئینگلیز‌و فه‌ره‌نسا وه‌ک که‌ره‌سه‌ێکی پێویستی پیشه‌سازی ێکێ بوو له هۆیه
هه‌ره گرنگه‌کانی به‌رپابوونی شه‌ری جیهانی یه‌که‌م که ئه‌م دوو وڵاته
بۆ پێشخستن و گه‌شه‌کردنی ئابووری و پیشه‌سازێکانیان. پاشان بوونیان وه‌ک
زل هێزێکی جیهانی پاڵی پێوه‌نان بۆ چوونه ناو شه‌ر دژ به ئیمپراتۆریه‌تی
عوسمانی ئه‌و کاته‌و رووخانی. هه‌ردوو هێز زل گرنگی نه‌وتیان بۆ پێشخستن و
به‌رێوه‌بردنی هه‌موو ئه‌و کارخانه‌و پیشه‌سازیانه‌ی خۆیان ده‌زانی. بۆیه
به هه‌موو هێزێکی خۆیان خواستیاری ده‌ست به‌سه‌راگرتنی چاڵه‌نه‌وته‌کانی
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست بوون که تاکو ئه‌مرۆش نه‌وت به ێکی له
که‌ره‌سه‌کانی هه‌ره گرنگ بۆ ئه‌م وڵاتانه‌و زۆر وڵاتی تری پیشه‌سازی تر
داده‌نرێ.
ئه‌مریکا وه‌ک زل هێزێکی
جیهانی تازه که پاش جه‌نگی جیهانی دووه‌م هاته پێشه‌وه. پێش
به‌کارهێنانی هێزی سوپای بۆ پاراستن و ده‌سکه‌وتنی چاڵه نه‌وته‌کانی
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له‌رێگای کرینی نه‌وتی ئه‌م ناوچانه پێویستێکانی
نه‌وتی خۆی ده‌ست ده‌که‌وت. به‌ڵام سه‌رکه‌وتنی سۆڤێت له جه‌نگی جیهانی
دووه‌م وای له ئه‌مریکای زل هێزی جیهانی کرد که هێزی سوپای و په‌یمانی
تایبه‌ت له‌گه‌ڵ وڵاتانی که‌نداو ئیسلامی دژ به فه‌لسه‌فه
کۆمه‌نیسته‌که‌ی سۆڤێت مۆربکات و هه‌رچی پێویستێکانی که‌ره‌سه‌ی خاوی
نه‌وتی له‌م وڵاتانه‌وه ده‌ست بکه‌وێت.
نه‌وت و به‌رزبوونه‌وه‌ی
نرخی له جیهان داهاتێکی باش بوو بۆ وڵاتانی نه‌وتی. که هیچ پێشکه‌وتنێکی
ئه‌وتۆی پیشه‌سازیان نه‌بوو. وه‌ک وڵاتانی رۆژهه‌ڵات. رۆژئاواش هیچ کاتێک
رێگاخۆشکه‌ر و هاوکاری ئه‌م وڵاتانه نه‌بوو بۆ گه‌شه‌پێدان و پێشخستنی
پیشه‌سازی له‌م وڵاتانه. هه‌موو کارێکی ده‌کرد بۆ دواخستانیان له‌و
رووانه‌وه‌و بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه پێویستیان به یارمه‌تی و ته‌کنه‌لۆجیای
رۆژئاوا هه‌بێ له گه‌شه‌کردنه ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تێکانیان. به‌ڵام له
هه‌مان کات ئه‌و پێویستیه‌ی ئه‌م وڵاتانه‌ی که‌نداو بۆ داهاتی نه‌وت
ژیانێکی ئاسووده‌و هێمنی بۆ ته‌رخان کردن له لایه‌ن زل هێزه‌کانی رۆژئاوا.
پاشان ژیانێکی ئابووری ئه‌وتۆ که وه‌ک خه‌و وابوو بۆ زۆر له وڵتانی
که‌نداوی عه‌ره‌بی نه‌وت دار.
عیراق وه‌ک وڵاتێکی
تازه‌ی درووستکراو له‌لایه‌ن زل هێزه‌کان ێکێ بوو له‌و وڵاته نه‌وتیانه‌ی
ناوچه‌که. به‌ڵام وڵاتێک مه‌رجه تایبه‌تێکانی خۆی هه‌بوو. چوونکه له
چه‌ند میله‌تێ پێک هاتبوو. که کورد به‌شێک بوو لێی. کاتێ خاکه‌که‌ی به
زه‌بری چه‌ک کرا به به‌شێک له عیراقی تازه. دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت له
که‌رکوکی کوردستان و نه‌بوونی سنورێکی ده‌ریای له‌گه‌ڵ کوردستان ده‌کرێ
هۆێکی گرنگی بریاری زل هێزه‌کانی ئه‌وکاته‌ی جه‌نگی جیهانی دووه‌م بێ بۆ
دابه‌شکردنی خاکی کوردستان به‌سه‌ر ئه‌م وڵاتانه‌ی ئه‌مرۆ. چوونکه
گوێزانه‌وه‌ی نه‌وت ئاسانتر ده‌بوو بۆ رۆژئاوا له رێگای وڵاتانی وه‌ک
عیراق و ئه‌وانی تر که سنووری ده‌ریایان هه‌بوو.
ده‌سه‌ڵاتدارانی
عه‌ره‌بی عیراقی تازه گرنگی نه‌وتیات باش بۆ ده‌رکه‌وت بۆ به‌هێزکردنی
عیراقێک له رووی سه‌ربازیه‌وه. به‌تایبه‌ت کاتێ ئه‌وه‌یان بۆ ده‌رکه‌وت
که کورد وا به ئاسانی قه‌بووڵی ئه‌وه ناکات ببێ به به‌شێک له‌و عیراقی
تازیه‌و خواستیاری جیابوونه‌وه‌و سه‌ربه‌خۆیه. شۆرشی شێخ مه‌حمود بۆ
کوردستانێکی ئازاد وه‌ک زه‌نگێکی خه‌ته‌ر بوو بۆ ده‌سه‌ڵاتدارنی عیراقی
تازه. به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و عه‌ره‌به ناسونالیستانه‌ی تازه په‌یدابوو له
عیراق.
به‌هێزکردنی سوپا ێکێ
بوو له‌و نه‌خشه پان و به‌رینه‌ی ناسیونالیستی عه‌ره‌بی له عیراق.
چوونکه بێ بوونی سوپاێکی به‌هێزی له‌و جۆره ناکرێ به‌رنگاری شۆرشه
کوردێکان ببنه‌وه. پاشان به‌ستنی رێکه‌وتنامه‌ی ئه‌منی و سه‌ربازی له‌گه‌ڵ
وڵاتانی بێ نه‌وتی وه‌ک تورکیا‌و سوریا. ناسیونالیستی عه‌ره‌بی تازه‌ی عیراق
هه‌موو زانیارێکان ده‌رباره‌ی چاڵه نه‌وته‌کانی که‌رکوک و به‌شه‌کانی تری
کوردستان ده‌ست که‌وتبوو. بۆیه پێش ده‌رهێنانی نه‌وت له به‌شه
عه‌ره‌بێکانی ناو عیراق نه‌وتی که‌رکوکیان ده‌رده‌هێناو ده‌فرۆشت.
بۆئه‌وه‌ی پاش ته‌واوبوونی ئه‌وجا ده‌ست به ده‌رهێنانی نه‌وتی به‌شه
عه‌ربێکه بن.
به‌ڵام له‌به‌ر بوونی
نه‌وتێکی زۆر له که‌رکوک وه توانای ده‌رهێنانی بۆ ساڵانێکی زۆر له
دووارۆژ. ناسیونالیستی عه‌ره‌بی عیراق به‌رناو پیلانی تازه‌ی دارشت بۆ
ده‌ست گرتن به‌سه‌ر چاڵه‌نه‌وته‌کانی که‌رکوک. ئه‌ویش به عه‌ره‌ب کردنی
شاره‌که‌و ده‌ورووپشتی. چوونکه بزووتنه‌وه‌ی ئازادی خه‌ڵکی کورد مه‌ترسێکی
گه‌وره بوو بۆ ده‌سه‌ڵاتی عیراق له که‌رکوک و ده‌ورووپشتی. هه‌ر
له‌سه‌ره‌تای به‌هێزبوونی سوپای عیراق ده‌ستکرا به جێبه‌جێ کردنی پرۆسه‌ی
به‌عه‌ره‌ب کردنی که‌رکوک و ناچه نه‌وتێکانی تر. به‌ڵام گه‌رمی ئه‌و
پرۆسه‌یه له سه‌ره‌تای ساڵای هه‌فتا ده‌ستی پێ‌کرد. ئه‌ویش به هۆی
به‌رزبوونه‌وه‌ی زۆری نرخی نه‌وت له جیهان. که داهاتێکی باش بوو بۆ
به‌هێز کردنی سوپای عیراق و دامووده‌زگا ئاسایشێکانی. ده‌سه‌ڵات گرتنه
ده‌ستی به‌عس که له‌سه‌ر ئایدلۆجیاو فه‌لسه‌فه‌ی نازێکانی ئه‌ڵمان درووست
بوو. که هه‌موو که‌مه نه‌ته‌وایه‌تێک و میله‌تێکی دژ به‌و ئایدلۆجیایه
وه‌ک هه‌ره‌شه‌ێکی گه‌وره ده‌بینێ وه پێویسته هه‌موو کارێک بۆ
له‌ناوبردنی بکرێ. بۆیه به‌عس هه‌موو هێزێک و به‌رنامه‌ێکی خۆی خسته‌گر بۆ
له‌ناوبردنی کورد. که ئه‌نجامه‌که‌شی. به‌عه‌ره‌ب کردنی توندی ناوچه
نه‌وتێکانی وه‌ک کرکوک. ئه‌نفال. کیماباران کردنی کوردستان وه
گرێزانه‌وه‌ی خه‌ڵکه‌که‌ی بوو بۆ ناوچه عه‌ره‌بێکانی عیراق.
دیاره نه‌وت له
وڵاتانی که‌نداو و جیهانی تر بوو به داهاتێکی باش بۆ ئه‌و میله‌تانه. که
گه‌شه‌ێکی ئابووری. کۆمه‌ڵایه‌تی وه پیشه‌سازی به خۆه دی. نموونه‌ش
وڵاتانی که‌نداو. مالیزیا وه زۆری تر. بوونی نه‌وت نه‌ک ته‌نها
بووژانه‌وه‌ی به‌دواوه بوو له‌م وڵاتانه به‌ڵکو بوو به فاکته‌رێک بۆ
نزیک بوونه‌وه له هه‌ردوو جه‌مسه‌ری رۆژئاوا‌و رۆژهه‌ڵات که پێویستێکانی
نه‌وتیان رۆژ به ۆۆژ له زیادبوون دابوو.
بوونی نه‌وت
له هه‌ندێ وڵات بووه هۆی به‌ستنی رێکه‌وتنامه‌ی تایبه‌ت له گه‌ڵ زل
هێزه‌کانی جیهان بۆ هه‌ر هه‌ره‌شه‌و په‌لاماردانێک له‌لایه‌ن وڵاتانی
دراوسێ و جیهانی. چوونکه بێ بوونی رێکه‌وتنامه‌ی ئاسایشی له‌و جۆره
هه‌میشه ئه‌و چاڵه نه‌وتانه له‌ژێر هه‌ره‌شه‌ی ئه‌م و ئه‌وی پێویست به
نه‌وت بوو.
رۆژئاوا که زیاتر
کۆمپانیا گه‌وره جیهانێکان تیادا سیاسه‌تی ناوه‌وو ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که
دیاری ده‌که‌ن. ناکرا هه‌ڵوێستێک که دژ به به‌رژه‌وه‌ندێکانی وڵاتانی
خاوه‌ن نه‌وت بگرێته به‌ر. به‌ڵکو فشاری ئابووری گه‌وره‌ی ده‌خسته سه‌ر
حکوماته‌کانی خۆی بۆ پاراستنی ئه‌و وڵاتانه‌ی چاڵی نه‌وتی تیا‌بوو. ئه‌مه‌ش
رێگا خۆشکه‌ر بوو بۆ ئارامی و ئاسایشی ئه‌و وڵاتانه. له‌هه‌مان کات
گه‌شه‌کردنێکی خێرا‌و باش له رووی ئابووری. خۆێندن. کۆمه‌ڵایه‌تی و زۆر شتی
تر که ئێمه‌ی کورد ساڵه‌های ساڵ بوو ئاره‌زووی بووین.
ده‌سه‌ڵاتدارانی
ناسیونالیستی عه‌ره‌بی عیراق به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو وڵاتانی نه‌وتی تر.
داهاتی نه‌وتی وڵاتیان خستبووه ژێر ده‌ست له پێناو خزمه‌تی خۆیان جێبه‌جێ
کردنی پیلان وبه‌رنامه سیاسێکانیان. ئه‌ویش به کرینی چه‌ک بۆ به‌هێز
کردنی سوپا و دامووده‌زگا ئاسایشی و زانیارێکانی بۆ ده‌م کوت کردنی خه‌ڵکی
ناوه‌وه. وه په‌ڵاماردانی وڵاتانی ده‌ورووپشت. که ئه‌نجامه‌که‌ی ئه‌و
هه‌موو ساڵی شه‌رو نائارمی ناوچه‌که‌و ئاڵۆزبوونی سیاسی بوو.
کورد وه‌ک میله‌تێکی
کۆڵنه‌ده‌ر له خه‌بات بۆ ئازادی هه‌میشه وه‌ک مه‌ترسێکی گه‌وره
چاولێده‌کرا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق. هه‌موو به‌رنامه‌و نه‌خشه‌ێک
له پاڵ کاری سه‌ربازی به‌کارده‌هێنرا دژی. ناوچه نه‌وتێکانیش که‌وتبووه
ژێر پرۆسه‌ی به عه‌ره‌ب کردن و سرینه‌وه‌ی هه‌موو ناسنامه‌ێکی کوردی له‌و
ناوچانه. جیهانیش به هۆی به‌رژه‌وه‌ندیه ئابوورێکانی له‌گه‌ڵ رژێمی
به‌عس بێده‌نگ بوو به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و کاره‌ساتانه. ته‌نها دۆستێکی
کورد له خه‌باته‌که‌ی کۆڵنه‌دانی بوو له شۆرش.
نه‌وت بۆ ئێمه‌ی کورد.
چی ئێستا بێ یان دووارۆژ گرنگێکی یه‌کجار گه‌وره‌ی له گه‌شه‌کردنی
کۆمه‌ڵگاکه‌مان هه‌یه. پاشان ده‌کرێ ببێ به سه‌نگه‌رێک بۆ رێگاگرتن له
هه‌موو هه‌ره‌شه‌و په‌لاماردانێک. چوونکه ئێمه‌ی کورد به هۆی باری سیاسی‌و
جوگرافیمان ته‌نها نه‌وته ده‌توانێ پاڵپشتمان بێ. که که‌رکوک وه‌ک
ناوچه‌ێکی نه‌وتی گه‌وره له جیهان جێ چاوتێوه‌روانی هه‌موو هێزه‌کانی
ناوچه‌یی و جیهانییه. پێویسته که‌رکوک و کوردستانێتی بوونی یه‌که‌م
خه‌باتی ئێمه‌ی کوردی ئه‌مرۆ بێ. چوونکه چاره‌نووسی داوارۆژی نه‌وه‌کانمان
دیاری ده‌کات و هه‌موو ده‌ورووپشت و دنیای دوور ده‌کات به دۆست و
پاڵپشتێکی گه‌وره بۆمان. نابێ به هیچ جۆرێک سازش له‌سه‌ر کوردستانێتی
که‌رکوک و ناوچه نه‌وتێکانی ترمان بکرێ که تاکو ئێستا نه‌گه‌راونه‌ته
باوه‌شی کوردستان. که دوژمنانمان هه‌موو هه‌وڵێک بۆ نه‌گه‌رانه‌وه‌یان
ده‌ده‌ن.
نه‌وت هه‌میشه
ته‌رازووی شه‌رو ئاشتی بووه له جیهان. بۆیه ده‌بێ ئێمه‌ش که‌رکوک بکه‌ین
به ناوه‌ندی هه‌موو رێکه‌وتنێک له گه‌ڵ لایه‌نه‌کای تر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و
ته‌رازووی ئاشتیه نه‌وه‌کانی دوواررژمان بپارێزێ.
سوید
|