كامیان گرنگه.. ده‌ستوور یان كاره‌با؟!. مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی
ئه‌و پرسیاره‌ی سه‌ره‌وه له هه‌ر هاووڵاتیه‌كی كورد بكه‌یت ئه‌گه‌ر له
ده‌وڵه‌مه‌ند و موسته‌فیده‌كانیش بێت ئه‌وا هه‌ر دڵنیام. كاره‌با
هه‌ڵده‌بژێرێت. ئه‌وانه‌ی له كوردستان و به‌تایبه‌تیش له شاری هه‌ولێر
ده‌ژین ده‌زانن بێكاره‌بایی و بڕانی كاره‌با له پله‌یه‌كی گه‌رما كه
هه‌ندی جار (48) پله تێده‌په‌ڕێنی و بۆ چه‌ندین كاتژمێر. چه‌ند
كاریگه‌ریی سلبی له‌ناو رای گشتیدا دروستكردوه. له‌وانه‌یه هه‌ندێك
له‌سه‌ر ئه‌م نوسینه وه‌ته‌نیه‌ت و كوردایه‌تیمان پی بفرۆشن و باس له
خۆراگری كورد له رۆژه سه‌خته‌كاندا بكه‌ن و به وشه بریقه‌داره‌كانیان
بڵێن گه‌لێك زوڵم و سته‌می سه‌دامی دیبێت و ئاواره و ئه‌نفال و كۆچی
به‌كۆمه‌ڵی دیبێت. چۆن له نه‌بوونی كاره‌با نیگه‌ران ده‌بێت؟!. لێره‌دا
پێویسته ببینه ئاوێنه‌ی شه‌قامی كوردستان و به‌رپرسانی حكومه‌تی كوردستان
و سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد ئاگادار بكه‌ینه‌وه كه خه‌ڵكی له‌وانه‌یه
له گه‌نده‌ڵی ناو دام و ده‌زگاكان و له بێبه‌رنامه‌یی حكومه‌ته‌كانمان و
له لاوازی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و گرانی و.. .. هتد. چاوپۆشی بكات یان
(ده‌ست به كڵاوه‌كه‌یه‌وه بگرێت تا با نه‌یبات) . به‌ڵام به‌رده‌وامبونی
ته‌نگژه و نه‌بوونی كاره‌با له‌م بارودۆخه‌ی كوردستاندا كه نزیكه‌ی 14
ساڵه به‌شێكی گه‌وره‌ی كوردستان له‌لایه‌ن كورده‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت و
نزیكه‌ی دوساڵیشه كورد له‌گه‌وره‌ترین پله‌و پایه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدایه. و
له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه سه‌رده‌می مانگه ده‌سكرده‌كان و جه‌نگی
ئه‌ستێره‌كان و شۆرشی جیهانگیری و ئینته‌رنێته. كه‌چی تازه به تازه
پاساوی نه‌بوونی كاره‌با به (كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی دوكان و بڕینی 50
میگاوات كاره‌بای دوبس و ده‌ستپێوه‌نه‌گرتنی كاره‌با له‌لایه‌ن
خه‌ڵكیه‌وه) بهێننه‌وه.
برایانی به‌رپرس. سه‌ركرده (خۆشه‌ویسته‌كانمان) ..
ده‌زانم ئێوه كاره‌باكانتان له یابانه‌وه راكێشاوه و ئه‌گه‌ر كاره‌بای
(تۆكیۆ و پاریس و لاس فیگاس و ژنێف) یش ببڕێت كاره‌بای ئێوه هه‌ر
به‌رده‌وامه. ئه‌و هه‌موو سپلت و پلاجكتۆره ره‌نگاو ره‌نگانه‌شتان پیرۆز
بێت كه داتان ناوه. به‌ڵام ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه كه خه‌ڵكی تریش وه‌ك
ئێوه منداڵه‌كانیان خۆش ده‌وێت و خوازیارن منداڵه‌كانیان به‌روناكی بخوێنن
و سه‌عی بكه‌ن. خوازیارن موبه‌ریده ساده و ژه‌نگ گرتوه‌كانیان له
سه‌عاته گه‌رمه‌كانی شه‌و و رۆژی ناوچه گه‌رمه‌كانی كوردستاندا كاربكات و
منداڵه بێنازه‌كانیان ته‌نگه‌نه‌فه‌س نه‌بێت. ئه‌گه‌ر من كاره‌بام نه‌بێت
و ژیانم به‌هۆی بێكاره‌باییه‌وه هه‌راسان بوو. نه‌فره‌ت له (شاری
خه‌ونه‌كان) بێت كه به‌ناوی جوانكاری و بونیادنانه‌وه‌ی كوردستان دروستی
ده‌كه‌ن و زیاتر له سه‌د پلاجكتۆرتان بۆ داگیرساندوه و هه‌رگیز كاره‌بای
لێنابڕێت. كه من زۆربه‌ی رۆژه‌كانم به باوه‌شێنكردن به‌سه‌ر برد.
نه‌فره‌ت له‌و به‌رزه‌پردانه‌ی كه بۆ هاتوچۆی (مۆنیكا) كانتان دروستی
ده‌كه‌ن. كه‌من زۆربه‌ی شه‌وه‌كانم به بی نووستن و له به‌ر فانوسێكی
ئێرانی‌دا به‌سه‌ربرد نه‌فره‌ت له‌و پاركانه‌ی كه به‌ده‌یان ملێۆن دۆلار
دروستتان كردوه. كاتێك منداڵه‌كه‌م پێمده‌ڵێت بابه كه‌ی كاره‌با
دێته‌وه تا كه‌مێك خه‌وم لێبكه‌وێت؟ سه‌د جار نه‌فره‌ت له‌و ده‌ستووره
ده‌كه‌م كه ئێوه خۆتان پێوه خه‌ریك كردوه و ده‌شتانه‌وێت به‌ره‌و
سندوقه‌كانی ده‌نگدان بڕۆم و ده‌نگ بده‌م به ئێوه و ده‌ستووره‌كه‌تان.
به‌رپرسه‌كانی كوردستان..
ئه‌مه دواجاره له‌سه‌ر ئه‌م شێوازه بنووسم و ته‌مه‌ننا ده‌كه‌م ناچار
نه‌بم واز له نوسین و كاری رۆژنامه‌نووسیش بهێنم. به‌ڵام پێش
به‌رژه‌وه‌ندی خۆم. له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئێوه و ده‌وڵه‌مه‌ندی و ده‌سه‌ڵاتی
ئێوه قسه‌ده‌كه‌م.. چاره‌سه‌رێكی خێرا بۆ كاره‌با بدۆزنه‌وه. چونكه
شه‌وانه و له‌كاته گه‌رمه‌كانی كوردستاندا كه كاره‌با ده‌بڕێت به
سه‌دان هه‌زار كه‌س نه‌فره‌ت له‌و ده‌ستووره ده‌كه‌ن كه سه‌رۆكی كوردستان
و زۆربه‌ی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد گیانی خۆیان بۆ خستۆته مه‌ترسی و له
به‌غدا كارده‌كه‌ن بۆ چه‌سپاندنی مافه‌كانمان تیایدا. له‌وانه‌شه
به‌رده‌وامبوونی ئه‌م ته‌نگژه‌یه كاریگه‌ری له‌سه‌ر رای گشتی درووست بكات
و ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی كورد له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئاینده‌دا لاواز بكات و
سیاسه‌توانه‌كانیش ده‌زانن ئه‌وه له‌م بارودۆخه‌دا چ كاره‌ساتێك بۆ كورد
له عێراقدا ده‌خولقێنێت..
Mariwan_na@yahoo. com
|