بی
ده‌نگی سته‌مه زولمه. . . . شه‌وبۆ فواد
له‌و ڕۆژه‌وه شاری
پێشه‌وای قازی محمد به‌رده‌وام به شه‌وو به ڕۆژ خۆپێشاندان‌و ناڕه‌زای
ده‌رده‌بڕن. به‌رامبه‌ر ئه‌و کاره نامرۆڤانه‌ی که ده‌رهه‌ق به سه‌ید
کمال ئه‌سفه‌ره‌م ناسراو به شوان سه‌ید قادر. ئه‌ندامی یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی
کوردستان د‌را. شوان سه‌ید قادر له لایه‌ن دووژمنه‌وه بریندار ده‌کرێت و
به ماتۆ ڕ به سه‌ریدا ده‌ڕۆن و پاشان له دوای ئوتۆ مبێله‌که‌یان
ده‌که‌ن و
ڕایده‌کێشن. له ئاکامی ئه‌م کرده‌وه کافرانه و نامروڤانه و وه‌حشیه
تانه. کاکه شوان گیانی پاکی له ده‌ست ده‌داو پێش که‌ش به خاکی
داگیرکراوی کوردستان ده‌کات وه له دوایدا بێحورمه‌تیکردن به ته‌رمه‌که‌ی
ده‌کرێت. ئه‌م کاره له لایه‌ن هێزه‌کانی دوژمن ئه‌نجام د‌راوه. ئێستا
خه‌ڵکی شاری مه‌هابات. مه‌ریوان. بانه. سنه و چه‌نده‌ها شاری تری
کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌کان. سه‌ربازی ئێرانی به
ته‌قه‌کردن و ده‌سگیرکردنی لاوان ده‌یانه‌وێت کۆتای به خۆپێشاندانه‌کان
بهێنن. له دوای ئه‌م کردارا نامرۆڤه. هیزوکانی ئیران به به‌رده‌وامی
لاوانی ئه‌و شارانه ده‌ستگێر ده‌که‌ن. له زێندانه‌کاندا زیندان ده‌کرین.
هه‌روه‌ها ده‌ست ده‌رێژی ده‌کرێته سه‌ر کچان و ئافره‌تانمان به زۆر‌و
زۆرداری ئابرویان ده‌به‌ن. چه‌نده‌ها ساڵه دوژمنانی کورد به هه‌موو
جۆرێك هه‌وڵیان داوه بۆ له ناو بردنمان وه به هه‌موو شێوازێکی
نامرۆڤانانه به‌ڕه‌نگاره‌مان بوونه‌ته‌وه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر
ئه‌وان وا هه‌ست بکه‌ن. ئێمه‌ی کورد به‌م جۆره کرده‌وه ناشرینانه کۆ
ڵ بدین.
ده‌با هه‌موو
دوژمنانی کورد‌و کوردستان باش بزانن که ئێمه‌ی کوردی کۆڵ نه‌ده‌ر. که
خاوه‌ن شه‌هیدو ئه‌نفال و هه‌لبجه‌و کوشت‌ن و جۆره‌ها کاره‌ساتی تری دڵ
ته‌زێنن له به‌ر ئه‌وه تاکو تاکه کوردێك له سه‌ر ئه‌م زه‌مینه مابێت.
ئه‌وه به به‌رده‌وامی داوه‌ی مافی خومان ده‌که‌ین وه ئاماده‌ین له‌پێ
ناوی خاك و نیشتیما نه‌که‌مان وه‌کو باو باپیرانمان به‌رگری لێ بکه‌ین و
وه خوێنی بۆ بڕێژین و خه‌باتی بۆ بکه‌ین. بلام ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌وێت بڵێم
ئه‌وه‌یه‌که شاره‌کانی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان ئێستا توشی کاره‌ساتێکی دڵ
ته‌زێن بونه.
لێڕه‌دا ڕووی خۆم
ده‌که‌مه هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که له جیهاندا باسی مافی مرۆڤ ده‌که‌ن.
که له میدیاکاندا بڵاوی ده‌که‌نه‌وه که‌مافی مرۆڤ مافێکی مه‌زنه.
ئه‌ی ماف
په‌روه‌رکانی جیهان ئێوه له کوێن؟ ئایا ئاگاداری ئه‌م کاره نامرۆڤانانه
نین که له‌م جیهانه‌دا (ئه‌و جیهانه‌ی که ئێوه باسی مافی مرۆڤی لێ
ده‌که‌ن) به سه‌ر مییله‌تێکی وه‌کو ئێمه‌دا ده‌هێنرێت؟
ئایا ئێمه‌ش یه‌کێك
نین له‌و مرۆڤانه‌ی که ئێوه باسی لێوه ده‌که‌ن؟ ئایا هه‌قی ئه‌وه‌مان
نیه که پشگیریمان لێ بکه‌ن؟ ئایا ئه‌و مافه‌ی که ئێوه باسی لێوه
ده‌که‌ن ئێمه ناگرێته‌وه؟
ئه‌گه‌ر ئێمه
ناگرێته‌وه ده پێمان بڵێن؟
لێره‌دا
ئه‌بێت بوتڕێت. باشه بۆ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان کاک مسعود بارزانی که
به گۆی خۆم گوێم لێ بوو. که ووتی من له ژێر ئالای کوردستان له‌و کاته‌دا
چاوم به دنیا هه‌ڵ
هیناوه. ئه‌ی بۆ لێی بێ وه‌لامه؟ ئایا ڕۆژهه‌لات پارچه‌یه‌ك نیه له
کوردستانه‌کمان؟
هه‌ر خه‌ڵکی ئه‌و
شاره بوو که له ده‌ستووری کاتیی ئیراقدا دان به فێده‌رالیێ نرا ده‌ستی
کرد به ئاهه‌نگ گیران. ئه‌و ڕۆژه‌ی کوردیك بوو به سه‌روك کوماری ئێراق
مه‌هابات جه‌ژنی گیرا. و ئه‌و رۆژه‌ش که باشوری کوردستان سه‌رۆکێکی بۆ خۆی
هه‌لبژارد شاره‌کانی رۆژهه‌لات فه‌رمیسکی شاد و خوشیان رشت.
خه‌ڵکی ئه‌و شاره
ئێستا چاوه‌ڕوانی به‌ڕێزتانن سه‌رۆکی هه‌رێمی و سه‌رۆك کۆماری ئێراقی
فیدڕاڵ که وه‌کو کوردێك بچن به هانایانه‌وه. چیتر بێده‌نگ مه‌به‌ن
به‌رامبه‌ر به‌و زوڵمانه‌ی که به سه‌ر ماندا دێت. ئه‌گه‌ر چی له
مه‌هابات بێت. یا له د‌یاربه‌کر بێت. یا له قامشلی بێت وه یا له
که‌رکوك بێت. به هه ڕه‌شه‌و ناڕه‌زایی ده‌ربڕێنتان به‌رامبه‌ر به‌م
زوڵمه‌ی مه‌هابات. ده ی سه‌لمێنن که کورد هه‌ر کورده و یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك
پشتین.
لێره‌دا گله ێکی
زۆرم له هه‌موو میدیاکانی کوردستان هه‌یه. که له هه‌واڵه کان ئه‌گه‌ر
باسی ئه‌و ڕاپه‌رینه‌ی کوردستان بکه‌ن. ئه‌وه زۆر به که‌م ته‌رخه‌می و
به چه‌ند دێڕیك زوو ده‌ێخویننه‌وه. له ڕۆژنامه کوردێه‌کان که من
ڕۆژانه هه‌وڵ ده‌دم بی خوێنه‌مه‌وه زۆر به که‌می و لاوازی باس له‌و
ڕاپه‌ڕینه ده‌که‌ن. من لێره‌دا نامه‌وێت له‌مه زیاتر باس بکه‌م. به‌لام
وه‌کو گه‌نجێکی کوردی باشووری کوردستان ده‌نگی خۆم ده‌خه مه پال ده‌نگێ
خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵات و وه پشتگیریان لێ ده‌که‌م ده‌ست خۆشیان لێ ده‌که‌م وه
له هه‌مان کاتیش‌دا هیوای سه‌رکه‌وتن و ڕزگاربونیان بۆ ده‌خوازه‌م.
03. 08. 2005
به‌رلین
|