ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو كه‌ به‌شداره‌ له‌ گفتوگۆكانی سه‌رانی پێكهاته‌ سه‌ره‌كیه‌كانی عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی به‌رده‌م نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور ده‌ڵێت: ئه‌مریكاش داوای مافی چاره‌ی خۆنووسینی كوردی پێ هه‌زم ناكرێت

 

په‌یامنێری به‌غدا / 17 ی ئابی 2005

له‌ درێژه‌ی گفتوگۆكانی به‌غدای نێوان سه‌رانی پێكهاته‌ سه‌ره‌كیه‌كانی عێراق بۆ لابردنی كۆسپه‌كانی به‌رده‌م نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور. دوێنی سێشه‌ممه‌ 16 ی ئاب لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ دانیشتنی ئه‌نجامدا به‌مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه‌ی هه‌ندێ سیاغه‌ی یاسایی. هه‌روه‌ك به‌رِێز مامۆستا سه‌لإحه‌ددین موحه‌ممه‌د به‌هائه‌ددین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ئه‌ندامی شاندی كوردی پێی رِاگه‌یاندین كه‌ ده‌زگاكانی رِاگه‌یاندن ده‌یانه‌وێت وای بخه‌نه‌ رِوو كه‌ ته‌نها داواكاریه‌كان كورد رِیگرن له‌ به‌رده‌م كۆتایی هێنان به‌ نوسینی ده‌ستور. به‌لإم له‌ رِاستیدا لایه‌نی دیكه‌ش داواكاریان هه‌یه‌ و ئه‌وانیش به‌شێكن له‌ دواخستنی كۆتایی هێنان به‌ پرِۆژه‌كه‌. هه‌روه‌ك به‌رِێزیان ئه‌وه‌شیان خسته‌ رِوو كه‌ كورد سووره‌ له‌سه‌ر داوای مافی چاره‌ی خۆنوسین له‌ كاتێكدا لایه‌نه‌كانی دیكه‌ به‌ ئه‌مریكاشه‌وه‌ ئه‌م داوایه‌یان پێ هه‌زم ناكرێت. بۆیه‌ به‌دوای ئه‌وه‌دا ده‌گه‌رِێن ئه‌و داوایه‌ی كورد به‌ شێوه‌یه‌ك دابرِێژرێت كه‌ زۆر حه‌ساسیه‌ت دروست نه‌كات بۆ به‌رامبه‌ر. برِیاریش وایه‌ ئه‌مرِۆ دانیشتنی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان به‌رده‌وام بێت.

له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ ئه‌مرِۆ چوارشه‌ممه‌ به‌رواری 17/8/2005 3 ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز ناوه‌راستی شاری به‌غدای هه‌ژاند. ته‌قینه‌وه‌كه‌ به‌ هۆی ئۆتۆمبیلی مینرێژكراو بئه‌نجامدرا. دوانیان له‌ گه‌راجی نه‌هزه‌ بووه‌ و ئه‌وی تریان له‌ نه‌خۆشخانه‌ی كیندی بووه‌. ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌م له‌ كاتژمێر هه‌شت له‌ناو گه‌راجه‌كه‌ له‌ نزیك ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی به‌ره‌وه‌ كوت و عیماره‌ و به‌سره‌ بووه‌و ئه‌وی تریان له‌ ده‌ره‌وه‌ی گه‌راجی نه‌هزه‌ دوای 15 خوله‌ك له‌ دوای ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌م له‌ ناوه‌رِاستی چه‌ند ئۆتۆمبیلێكی پۆلیس رِووی دا. به‌لإم ته‌قینه‌وه‌ی سێیه‌م له‌ نزیك نه‌خۆشخانه‌ی كیندی بووه‌ كه‌ نزیكه‌ له‌ گه‌راجه‌كه‌و برینداره‌كانی ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می بۆ گوێزراوه‌ته‌وه‌. سه‌باره‌ت به‌ قوربانیه‌كان سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وازره‌تی ناوخۆ رِایگه‌یاند كه‌ 31 كوژراون 65 بریندارن و سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكا 37 كه‌س كوژراون و 58 كه‌سیش بریندارن به‌لإم بی بی سی رِایگه‌یاند40 هاولإتی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 80 دیكه‌ برینداربوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ هه‌ر ئه‌مرِوَ سوپای ئه‌مریكا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رِایگه‌یاند له‌ ماوه‌ی 48 كاتژمێری رِابردوو 4 سه‌ربازی ئه‌مریكی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.