23-7-2005
ته‌کساس/ئه‌مریکا
تیرۆریستانی چالاک و ئاسایشی پاسیڤ. . . ئاسۆ بیاره‌یی
تیرۆرستان هه‌موو
کاتێک بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانیان. دوودڵ نه‌بوون له به‌کارهێنیانی
دزێوترین ڕێگای کورت بۆ وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات و تۆقاندنی خه‌ڵکی بێ چاره که
ڕۆژانه به دوای بژێویدا وێڵه.
هۆکاری سه‌ردانی
تۆڕه‌کانی تیرۆر له کوردستان زۆرن. له‌وانه شه‌ڕی براکوژی. سیاسیه‌تی زۆربێ
و بۆربێ و گوێ نه‌دانی ده‌سه‌ڵاتی کوردستانی باشوور به مه‌سه‌له
هه‌نوکیه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کورد و چاره‌سه‌رنه‌کردنیان. بۆ نموونه. هه‌ژاری
و ئاستی بێ‌کاری له ناو لاوان‌دا. که کلیلی دواڕۆژیان پێیه و که‌ڵه‌که‌بوونی
گیروگرفته‌کانیان. هه‌روه‌ها ڕێگه‌دان به کردنی مزگه‌وته‌کان به لانه‌ی
پۆلیسی تیرۆرستان و سه‌نته‌ری جۆشدانی لایه‌نگران بۆ کاری تیرۆرستی و
تێکدانی ئاسایشی کوردستان و له بار بردنی گیانی نه‌ته‌وایه‌تی له نێۆ
کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستاندا.
ڕاسته ئه‌مڕۆ تیرۆر
بووه‌ته دیارده‌یه‌کی جیهانی و مه‌ترسییه‌کی گه‌وره. به‌ڵام شارێکی
گه‌وره‌ی وه‌کو شاری هه‌ولێر. دوای زیاتر له 13 ساڵ فه‌رمانڕه‌وایی کورد.
هێشتا بێبه‌ره له زۆر خزمه‌ت گوزاری و گیانی گه‌نده‌ڵی زاڵه به‌سه‌ر
داموده‌زگاکانیدا. چونکه ئه‌وانه‌ی که کوێخای شارن. نه‌ک سنووری نه‌ته‌وه
نازانن چییه. به‌ڵکو له گرێی خێڵه‌کی و تایفه‌گه‌ریدا تێک ئاڵاون. سنووری
پیرۆزی کوردستانیان پساندووه. دڵه‌ڕاوکێی ئه‌وه‌یانه سه‌رمایه‌که‌یان له
ده‌ست نه‌ده‌ن.
ده‌سه‌ڵاتی کوردستانی
باشوور ده‌بوو له دوای ڕاپه‌ڕین. چالاکانه دۆزی لاوان چاره‌سه‌ربکات و گۆێ
ڕایه‌ڵی داواکانیان بێت. نه‌ک بیانکاته سووته‌مه‌نی شه‌ڕی براکوژی و برسیان
بکات. بۆ چه‌ك هه‌ڵگرتن باوه‌شیان بۆ بکاته‌وه. ده‌بوو سووربێت له سه‌ر
پێکه‌وه‌نانی کۆمه‌ڵگایه‌کی به‌رهه‌م هێنه‌ر. نه‌ک مشه‌خۆر و پاسیڤ. که
هه‌رده‌م چاوه‌ڕێی یارمه‌تی بێت. په‌راوێزکردنی لاوان و کوشتنی داهێنانیان
له قاڵبی حزبیدا. گه‌وه‌رترین زیانی گیانی و ماڵی داوه له‌م به‌شه گرنگه‌ی
کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان.
ته‌قینه‌وه‌کانی شاری
هه‌ولێر و گروپه تیرۆریستیه‌که‌ی شێخ زانا. نیشانه‌ی پاسیڤیه‌تی
ده‌زگاکانی ئاسایشه له شاری هه‌ولێر. که‌مته‌رخه‌مییه له پاراستنی گیانی
هاوڵاتیان. ده‌کرا ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و شاره. زووتر بیری له دامه‌زراوه‌یه‌کی
پته‌وتر بکردایه‌ته‌وه. که بتوانی ڕێگه له دزه‌کردنی تیرۆریستان بگرێت و
پلانه‌کانیان پێش وه‌خت ئاشکرابکات.
بنبڕکردنی تیرۆر و
پارێزگاری ئاسایشی هه‌مووان. ئه‌رکی ده‌زگاکانی حکومه‌ته به‌پله‌ی یه‌که‌م.
دۆزینه‌وه‌ی کار و مسه‌وگه‌رکردنی بژێو. موچه و خوێندن. ڕیشه‌کێشکردنی
هه‌ژاری و ده‌ستکورتی. گه‌وره‌ترین چاره‌سه‌رن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌رمانی
توندڕه‌وی و سه‌رکوێرکردنه‌وه‌ی تیرۆر.
|