ساڵانێكه
چاوهڕوانم ... جهمال عهزیز
ده ستم له به رۆكی غه مه كانم گیربووه
و
به هه ناوی كۆلكه شیعرێكدا ده چم
ساڵانێكه چاوه ڕوانم
تیشكی چاوت له ئاسمانی غوربه ته وه
له ئاسۆی حه زه كانم هه ڵبێت
چاوی دڵم لهڕێتدایه فرمێسكی بێ تۆی ده ڕژێ
له كه شتی چاوه ڕوانیدا بووم
كه له ده ریایی نامۆیدابه بێ ئامانج
له كه ناری بێ ڕه حمی چاوه كانتا
خۆم دابووه ده ست قه زاو قه ده ر
به ڵام دڵم
مه له وانی سه ركێشی ده ریایی چاوه كانته
ده وڵه مه ندم له ووڵاتی غه ریبی تۆ
هه رچه ند فه قیری ده رگایی پڕنازتم
ساڵانێك بوو خۆشه ویستی وه ك وئێستا نه بوو به مۆد
گشت عاشقێ بۆ په یامی ڕاسته قینه خۆی ده سووتا
ده بوو به مۆم
ئێستاش خۆمن له گوڵزاری خۆشه ویستی تۆدا ده ژیم
په یمانی عهشقی ڕاستیه به خوێنی دڵ
له سه رپه ڕه ی بلوورینی دڵ نووسیوومه
ئێستاش چاوم ڕێگه ی جێژوان
هه ربه موڵكی خۆی ده زانێ
ئێستاش یادوو حه زه كانم
به برژانگی وه ك وچقڵ
ده نووسمه وه
شه ره رم نیه ئه گه ربڵێم وه ك وجاران
تۆم خۆش ئه وێ
هۆشم وه ك وقیبله نووما
به دوای باكوری حه زه كانما له جه سته ی تۆدا
ده گه ڕێ