ڕوون
کردنه‌وه و هه‌ڵوێســت له مه‌ڕ هێرش بۆ سه‌ر ڕاژه‌کاری ڕۆژهه‌ڵات ...
که‌ریم مه‌ره‌سه‌نه.. به نوێنه‌رایه‌تی ده‌سته‌ی کارگێڕی ماڵپه‌ڕی
ڕۆژهه‌ڵات
redaktion@rojhilat. org
دوای نیوه‌ڕۆی
دووشه‌ممه 15ی ئاگوست. له لایه‌ن شه‌وپه‌رستانی دژبه‌ری ئازادی
ڕاده‌ربڕین و ڕۆژنامه‌گه‌ری ئازاده‌وه. هێرشێکی به‌رفراوانی ئه‌له‌کترۆنی
کرایه سه‌ر ماڵپه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵات و ئه‌م ده‌زگایه بۆ ماوه‌ی 3 سه‌عات له
وه‌شان وه‌ستێندرا.
چه‌ند تیرۆریستێکی
ئه‌له‌کترۆنی. که خۆیان وه‌ک گرووپی " ئه‌ستێره و مانگ " به نێو
ده‌که‌ن. له هێرشێکی ئه‌له‌کترۆنیدا بۆ ســه‌ر ڕاژه‌کاری (server)
ماڵپه‌ڕه‌که‌مان توانییان بۆ ماوه‌ی 3 سه‌عات وه‌شانی ئێمه بوه‌ستێنن و
له جیاتی ناوه‌رۆکی ماڵپه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵات. نووسراوه‌یه‌کی هه‌ڕه‌شه‌ئامێز
به ئارم و مۆسیقای فاشیستییه‌وه. بخه‌نه سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌مان. دوای
ئه‌و هێرشه. کادره ته‌کنیکییه‌کانی ئێمه توانییان ئه‌م هێرشه پوچه‌ڵ
بکه‌نه‌وه و. سه‌ره‌ڕای هێرشی به‌رده‌وامی دژبه‌ران. وه‌شانی ڕۆژهه‌ڵات
وه‌گه‌ڕ بخه‌نه‌وه. ده‌سته‌ی کارگێڕیش به نۆبه‌ی خۆی په‌یوه‌ندی به
ناوه‌نده حقووقی و لێپرسینه‌وه‌ییه‌کانی ئوروپاوه کردووه و ئێستا
لێکۆڵینه‌وه‌ی یاسایی بۆ دۆزینه‌وه و سزادانی ئه‌م هێرشکارانه
به‌رده‌وامه.
ئێمه ده‌سته‌ی
کارگێڕانی ماڵپه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵات. ئه‌و کرده‌وه‌یه‌ی شه‌وپه‌رستانی دژبه‌رمان
وه‌ک هێرش بۆ سه‌ر ئازادی ڕاده‌ربڕین. ویستی بێده‌نگ کردنی قه‌ڵه‌مه
نه‌ترسه‌کان و ئاسته‌نگ کردنی مافی زانیاری وه‌رگرتنی هاوڵاتیانمان
ده‌نرخێنین. ئه‌م کرده‌وه نا‌شایستانه له لایه‌کی‌تر کاریگه‌ر بوونی
ڕاگه‌یاندنی کوردی نیشان ده‌دا. که له هه‌موو ئه‌م ماوه‌یه دا وه‌ک
ناوه‌ندێکی باوه‌ڕپێکراو له هه‌مبه‌ر چه‌واشه‌کارییه‌کانی وڵاتانی
سه‌رده‌ست ڕۆڵی گێڕاوه و. له پڕوپاگه‌نده‌ی سیاسی زیاتر. ده‌رخستنی
ڕاستییه‌کانی ڕووداو و پێشڤه‌چوونه سیاسییه‌کانی ناوچه و به تایبه‌ت
کوردستانی به ئامانج گرتووه.
ئێمه هاوکات له
گه‌ڵ مه‌حکووم کردنی ئه‌م هێرشه‌دا. ئه‌وه وه‌ک کرده‌وه‌یه‌کی دوور له
هه‌ر چه‌شنه ئه‌خلاقێکی سیاسی ـ کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌نرخێنین و به
به‌رده‌وامی زنجیره هێرشه‌کانی وڵاتانی سه‌رده‌ست له دژی خه‌ڵکی کوردستان
پۆلبه‌ندی ده‌که‌ین.
له سه‌ر ئه‌و
ئه‌ساسه داوا له ڕای گشتی کورد و جیهانی ده‌که‌ین. بۆ پشتگیری کردن له
مافی ڕاده‌ربڕینی ئازاد و مافی دانوستاندنی زانیاری. ئه‌م کرده‌وه
تیرۆریستییانه که ئێستاش له دژی ئێمه له ئارا دایه. له قاو بده‌ن و
له هه‌وڵه‌کانماندا بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی ئازادیخوازانه‌ی گه‌له‌که‌مان به
ڕای گشتی جیهانی و نێوخۆیی پشتیوانمان بن.
ئێمه هه‌روه‌ها
به‌ڵێن ده‌ده‌ین که هه‌روا نه‌ترسانه و به ئیراده‌یه‌کی ته‌واو
ئازاده‌وه وه‌ک ناوه‌ندێکی جێگه‌ی متمانه و سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵی
ڕووداوه‌کانی کوردستان و هه‌ڵوێسته نه‌ترسه‌کانی نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان و
نووسه‌رانی ئازادیخواز بین و به پێداگرییه‌وه داکۆکی له قه‌ڵه‌می ئازاد.
ئینسانی ئازاد و کۆمه‌ڵگای ئازاد بکه‌ین.
که‌ریم مه‌ره‌سه‌نه
به نوێنه‌رایه‌تی
ده‌سته‌ی کارگێڕی ماڵپه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵات
www.rojhilat.org
16ی ئاگوستی 2005 |