ڕاپه‌ره‌ له‌خه‌وی خۆش سه‌رسه‌خت. . . . !!!! ... خاڵه‌ حه‌مه‌

 

ئێمه‌ی سه‌رسه‌خت و نه‌گبه‌ت هه‌ر ووتومانه‌ (خۆزگه‌مان به‌پار) ئه‌م په‌نده‌ چۆک و دڵی هه‌موومانی وه‌ک شه‌قشه‌قه‌ له‌رزاندوه‌و چاوه‌ڕوانی گۆڕڕانی سروشتی و بارانی (ڕه‌حمه‌ت) مان کردوه‌. ئێمه‌ی بێ چاره‌و کوێر هه‌ر چاوه‌ڕوان بوین کورسی ده‌سه‌ڵاتی نه‌گۆڕ بگۆڕڕێ و چه‌ند کورسییه‌کی شه‌قوشڕی ژه‌نگاویش بدرێت به‌ئێمه‌ ساله‌به‌ر ده‌رگا بێت یاخود به‌رامبه‌ر ئه‌و ژوورانه‌بێت که‌ نه‌وه‌کانی کوردیان تیائه‌شکه‌نجه‌ئه‌دان و به‌ره‌و سێداره‌یان ئه‌بردن. .

ئێمه‌ی بێدۆست وکه‌مفام بۆ له‌مه‌ودوا ئه‌بێت بڵێن نه‌فره‌ت له‌پار چونکه‌ ساڵێکی شووم بوو به‌ده‌ستی خۆمان نامه‌ی دروستبونه‌وه‌ی عێراقێکی خوێناویمان مۆر کردو هه‌رچی گێل و نه‌ته‌وه‌په‌رستی عه‌ره‌ب هه‌یه‌. هه‌رچی هه‌رچی و په‌رچی و کوڕه‌ بێ باوکه‌کانی عه‌ره‌ب هه‌یه زاڵمان کردن به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌په‌رستی نیشتمانه‌که‌ی خۆمانداو‌ له‌خۆمانمان ڕاستکردنه‌وه‌و داوای مافیان لێده‌که‌ین. ئای که‌شه‌رمه‌ ئه‌وهه‌ڵه‌یه‌ به‌سه‌رکه‌وتن بزانین. ئای که‌شه‌رمه‌ جارێکیتر له‌گه ڵ‌ به‌عسیه‌کاندا ده‌ست تێکه‌ڵاو بکه‌ین. بۆ دواجاریش ئای که‌شه‌رمه‌ 43 ساڵ نه‌گبه‌تی و ماڵوێرانی و زیندان و سێداره‌و ئه‌نفال و کیمیایی باران و گۆڕه‌ به ‌کۆمه‌ڵه‌کانمان له‌یاد بچێت. . هه‌روه‌ها شه‌رمتره‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مساڵ له‌ ووڵاتێکی وێرانی وه‌ ک ئه‌مڕۆی عێراقدا نه‌توانین مافه‌کانی خۆمان بستێنین. بێ ئابڕوییشه‌ گه‌رتۆزقالێک خاکمان لێ زه‌وت بکه‌ن و سنوری خۆشمان جیانه‌که‌ینه‌وه‌. . هیچ له‌گه‌ڵ ئه‌م دڵڕه‌شانه‌ ناوترێ و ناکرێت و چاوی کوتوکوێریان به‌کورد هه‌ڵنایه‌ت. .

ڕاپه‌ره‌له‌خه‌وی خۆش تاده‌ستور نه‌نوسراوه‌ته‌وه‌ و قوڕێکی خه‌ستتریان بۆنه‌گرتوینه‌وه‌.

 

خاڵه‌حه‌مه‌/17/8/2005 دانمارک