به ناوی کوردستانی
گه‌وره.
soransa@hotmail.
com
په‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌رخ. گورگ و باخه وێنجه له چۆم. ... ح. س. سۆران
شوانێکی گه‌ڕاوه‌ی به ئه‌زموون. که به‌رخێکی لاسار. گورگێکی شڕ و دڕ و
باخه وێنجه‌یه‌کی سه‌وزی تورتی پێ بو. له درێژه‌ی رێگه‌که‌ی دا. گه‌ییه
قه‌ر‌اغی چۆمێک. به‌ڵام چون ئه‌م سێ شته زۆر قورس بوون. ویستی دانه
دانه. به جوێ. له چۆم بیان په‌ڕێنێته‌وه و درێژه به بڕینی رێگه‌که‌ی
بدا.
هه‌رچی چوه ته‌رکی قووڵایی بیری بیره‌وه. بۆی ساز نه‌ده‌بو چۆن ئه‌م
کاره موشکوڵه پێچه‌ڵ پڵووچه ئه‌نجام بدا: ئه‌گه‌ر گورگه به‌رێته ئه‌و
به‌ری چۆم دای بنێ و بێت یه‌کێکی دیکه‌یان به‌رێ. له‌م به‌ری چه‌م. هه‌تا
ئه‌و دێته‌وه. به‌رخ وێنجه‌که ده‌خوا. ئه‌گه‌ر وێنجه ده‌باته ئه‌و به‌ر.
هه‌تا دێته‌وه ئه‌م به‌ر. گورگ به‌رخ ئه‌شکێڵ ده‌نێ. ئه‌گه‌ر به‌رخ
به‌رێته ئه‌و به‌ر دای بنێ. ده‌بو بێته‌وه وێنجه یا گورگ به‌رێ بۆ ئه‌و
به‌ری چۆم و له کن به‌رخ دایان بنێ. که
هه‌تا شوان ده‌هاته‌وه بۆ ئه‌م به‌ر. یا گورگ به‌رخی ده‌خوارد یا به‌رخ
وێنجه‌ی ده‌خوارد.
به‌ڵام. شوانه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی به‌م چه‌شنه چاره سه‌ر کرد: به‌رخی
برده ئه‌و به‌ر. هاته‌وه ئه‌م جار گورگی برد دای نا و به‌رخی هێناوه بۆ
ئه‌م به‌ر ؛ باخه وێنجه‌ی برده ئه‌و به‌ری چۆم و له کن گورگ دای نا.
ئه‌م جار هاته‌وه. به‌رخیشی په‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌و به‌ر و به‌م چه‌شنه
کاره‌که‌ی چاره سه‌ر کرد.
ئێستا ئه‌م شته له وڵاتی ئێڕاق. له ئامریکا { شوان } روی داوه. که
ده‌بێ کورد{ یۆنجه }. شیعه‌ی عاره‌ب { گورگ} و سووننی عاره‌ب { به‌رخ }.
به بێ گێچه‌ڵ. له چۆمی ده‌جله بپه‌ڕێنێته‌وه.
به بیروڕای ئێوه. ئه‌و شوانه ده‌بێ چی بکا. تا ئه‌م ئه‌رکه وا ئه‌نجام
بدا. که پاکیان بێ وه‌ی بن و نه گورگ به‌رخ بخوا و نه به‌رخ یۆنجه؟
عه‌قڵ و ئاوه‌زی ساغ و سه‌لیم ده‌ڵێ: وا باشتره ئامریکا له‌م به‌ری چۆم
لێکیان جوێ بکاته‌وه و هه‌ر که‌س له ماڵی خۆی سه‌ربه‌ست و جیاواز بژی؟
چون ئه‌م سێ گه‌له هێنده به یه‌که‌وه تۆفیری بنه‌ڕه‌تیان هه‌یه.
ئه‌گه‌ر سه‌د ساڵ له مه‌نجه‌ڵێک دا به‌یه‌که‌وه بیانکوڵێنی. قه‌ت
ناکوڵێن. به تایبه‌ت کورد و عاره‌ب - پێویستیش نیه به یه‌که‌وه
بیانکوڵێنین.
تاران - 26ی گه‌لاوێژی 2705
|