له‌گه‌ڵتانین هه‌تاهه‌ین چاوه‌روانی رۆژهه‌ڵاتین!! ... ئامانج عه‌بدوڵا
سوور
خۆپێشاندانه‌كه‌ی
رۆژی یه‌ك شه‌مه 7/8/2005 له‌سلێمانی بۆ رووخاندنی كۆماری ئیسلامی ئێران
نه‌بوو هه‌روه‌ك بۆ داماڵین و رووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیه‌كان و
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌سستی به‌رێوه‌چونی یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئیداره‌ش
نه‌بوو. كه‌سیش داوای نه‌ده‌كرد ئه‌وه‌ندنه‌ی كوخێكی تیا چیبێت بستی زه‌وی
بده‌نی!!لی رێپێوانه‌سیڤڵه‌كه‌ی ئه‌ورۆژه زۆر به‌هێمنی ده‌ربرینی هاوپشتی
نه‌ته‌وه‌یی بوو بۆ بۆ كوردی رۆژهه‌ڵات وپرۆتستۆكردنی كاری وه‌حشیگه‌ری
مامۆستاوفێرگه‌ناره‌واكه‌ی تیرۆروداگیركردن بوو كه‌له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان
ده‌سه‌ڵاتی جمهوری ئیسلامی پیاده‌ی ده‌كات.
ئاخر ئه‌وده‌مه‌ی مام
جه‌لال ده‌بێته سه‌رۆك كۆماری عێراق وكاك مه‌سعودبارزانیش به‌سه‌رۆكی
كوردستان هه‌ڵ ده‌بژێری له‌رۆژهه‌ڵات به‌شیرینی به‌خشینه‌وه‌وگه‌ردن ئازادی
وئاهه‌نگ وهه‌ڵسورانی ئاڵای كوردستان پێشوازی ده‌كه‌ن ودواجار كورانی
كلتوری خامنه‌ئییوفاشیزم رووبه‌رووی ئاگروئاسنیان ده‌كه‌نه‌وه.
تاله‌كه‌له‌پاچه‌كردنی كاكه‌شوانه‌ی سه‌ید قادردا ئه‌گاته لوتكه‌ی
وه‌حشیگه‌ری داگیركه‌ری قێزه‌ون. كه‌چی له‌هه‌ڵوێستێكی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌ی
زیاد له (500) پێنج سه‌د كه‌سی شاری سلێمانی دا له‌كه‌شێكی ئازاد‌و
له‌سه‌رشه‌قامی پان ئه‌وكاته‌ی به‌هێمنی رێپێوانێك سازده‌كه‌ن بۆ پشتیوانی
له‌براو خوشكه‌كانیان له‌رۆژهه‌ڵات له‌وده‌مه‌دا كوره‌جه‌ربه‌زه‌كانی
ئاسایش ته‌قه‌یان به‌سه‌ردا ده‌كه‌ن. ره‌نگ بی ده‌سه‌ڵات لێره چاوه‌روان
بووبی دی بۆڤوار وته‌نی چكلێت باران بكری!!بۆیه له‌بری په‌ره‌ی گوڵی ئاڵ
گوله‌ی گه‌رمی بۆ نازڵ ئه‌كردن!!!!!
له رۆژی ئه‌م
رێپیوانه هێمنانه‌یه‌دا كوردێكی رۆژهه‌ڵاتم بینی فرمێسك له‌چاوه‌كانی دا
قه‌تیس مابوو ئه‌وله‌به‌ر خۆیه‌وه ده‌یوت پاداشته‌كه‌مان به‌پاداشتی
كابرای كه‌لی خان چوو.
كاره‌ساتی ته‌قه‌كردن
له‌رێپوانێكی هێمنانه چه‌نده له‌رووی مه‌ده‌نیه‌وه ئابروو چونه هێند
له‌رووی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه شه‌رمی لی ده‌چۆری.
ده‌بی براكانمان
له‌رۆژهه‌ڵات ته‌فسیری ئه‌م ته‌قه‌كردنه له‌سه‌ر هاووڵاتیانی ئه‌م شاره
ته‌وزیف نه‌كه‌ن باوه‌ربكه‌ن سورا باڵی سه‌رهه‌ڵدان ئێمه هه‌موو
له‌گه‌ڵتانین.
ئامانج عه‌بدوڵا
سوور
9/8/2005
Amanj2004202@yahoo.
com |