لالۆ منیش زیندانیی سیاسی بووم! به‌شی (7)
.... عه‌تای مه‌لا که‌ریم
کاوه‌ی
ئاسنگه‌ر
دوای ئه‌وه‌ی به نیو
کاژێر له‌به‌رده‌م ژوره‌که‌مدا ته‌قه‌و زرمه‌ی لێدان به‌رده‌وام بوو. زرم
که‌سێکی چاو به‌ستراویان فڕێدایه به‌ر ده‌رگاکه:
+ناوت چییه؟
-
کاوه.
+ کارت چییه
-
ئاسنگه‌ر.
+خه‌ڵکی کوێی
-
پێنجوێن
به‌ر له‌وه‌ی ئه‌و
بیهێننه ژوره‌وه بۆ ئوتێله‌که‌ی من. هاتن ده‌ستی منیان کرده‌وه‌و به
هه‌موو هێز پاڵێکیان پێوه‌نام بۆ ده‌ره‌وه. له‌لایه‌که‌وه ووتم به‌خوا
هێناویانه له‌م ژوری ئه‌شکه‌نجه‌یه‌دا هه‌ندێک ئه‌شکه‌نجه‌ی بده‌ن و
له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ووتم به‌خوا دیاره هاوڕێم بۆ په‌یدا بوو. ئه‌ویش
لێره وه‌ک من ده‌به‌ستنه‌وه. به‌وه‌ش دڵخۆشی خۆم ده‌دایه‌وه ده‌مووت من
ده‌به‌ن بۆ ژوری زیندانی گشتی و ئه‌م براده‌ره تازه‌یه ده‌که‌نه جێگای
من! به‌ڵام هه‌ر ئه‌گه‌ری یه‌که‌م ڕاست ده‌رچوو.
له ڕێگا چاویان
به‌ستم. ووتم ته‌واوه. من هه‌رگیز چاوم نابه‌ستن. به ئه‌مری مه‌دحه‌ت.
که‌چی ئه‌وه‌ته چاویان به‌ستم دیاره به‌خوا بۆ ژوری گشتیم ده‌به‌ن!
بردمیان بۆ ژوریک
له‌وێ له کونجێکدا فڕێیاندام و ووتیان دانیشه. به‌ڵام سه‌د شوکور به
ڕۆژانی ئه‌شکه‌نجه ئه‌مڕۆ هه‌ر نه‌ڕۆیشت.
زرمه زرم و چکه چک
ده‌هات. وام ده‌زانی له که‌سانی دیکه ده‌ده‌ن و هه‌ر ئێستاش سه‌ره‌ی من
دێت. وورده وورده بۆم ده‌رکه‌وت ئه‌و ده‌نگ و چرکه چرکه هی ده‌زگای
چاپی ده‌ستییه (تابعه) . قه‌ره‌باڵخ و چه‌نه‌باز بوون. ده‌هاتن و ده‌چون
و خشه‌ی کاغه‌ز ده‌هات و بێنه‌و به‌ره بوو. ده‌ڵێن قه‌ساب خه‌می گۆشتێتی و
بزن خه‌می گیان! من هه‌ر له ئه‌ندێشه‌ی ئه‌وه‌دا بووم که‌ی بێنه گیانم!
و ده‌ست بکه‌ن به
ئه‌شکه‌نجه‌یه‌ک که نه‌بینرابێت و نه‌بیسترابێت. له‌م دونیایه‌دا له
نینۆک ده‌رهێنان و بوتڵ بۆ دانان و به پانکه‌دا هه‌ڵواسین و ئوتو به
پشتدا هێنان ده‌ترسام! (له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌نده‌ی من له زیندان بووم. نه بۆ
خۆم و نه بۆ که‌سی دیکه ئه‌و جۆره ئه‌شکه‌نجانه‌م نه‌بینی و نه بیست)
خۆ له‌وانه‌یه شتی له‌وانه خراپتریشیان به‌سه‌ر هێنابم به‌ڵام مرۆ
هه‌میشه له نادیار‌و شاراوه ده‌ترسێت و هه‌ر شتێکت بینی ئیتر سامت لێی
ده‌شکێت. باپیرم ده‌یوت: فه‌رمانی نه‌کردو یاخییه. دیاره هه‌موو شتێکی
نه‌کردو یان نه‌بینراو هه‌ر یاخییه.
به‌هه‌ر حاڵ ئه‌و
ڕۆژه لێدانم نه‌بوو. به‌ڵام سه‌د خۆزگه به ڕۆژانی لێدان! به‌م جۆره
مامه‌وه تا نیوه‌ڕۆ. نیوه‌ڕۆ یه‌کێک هات چاوی کردمه‌وه‌و هه‌ندێک خواردنی
بۆ دانام. به‌ده‌م خواردن خواردنه‌که‌وه به باشی سه‌یری ژوره‌که‌م کرد.
ژورێکی گه‌وره‌ی درێژ بوو. که زیاتر له هۆڵ ده‌چوو. ژماره‌یه‌ک مێزو
کورسی تێدابوو که هه‌ر مێزه چاپێکی ده‌ستی له‌سه‌ر بوو. یه‌کێک یان دوو
که‌س له‌سه‌ریان کاریان ده‌کرد.
که نانه‌که‌م ته‌واو
کرد هه‌مدیس چاویان به‌ستمه‌وه‌و له‌جێی خۆم مامه‌وه تا لای عه‌سر. عه‌سر
ئه‌منێک هات په‌لی گرتم و به نوکه شه‌ق هه‌ڵیساندم. هێنامییه ده‌ره‌وه‌و
دوای هه‌ندێک ڕۆیشتن یه‌کێک بانگی کرد. ئه‌ویش دامییه ده‌ست کۆمه‌ڵه
که‌سێک که ده‌نگیان ده‌هات و له‌وێدا ڕاوه‌ستابوون سه‌رقاڵی شیکارکردنی
پرسیاری تاقیکردنه‌وه‌کانی شه‌شی به‌کالۆری بوون. منیش چونکه به‌باشی
کۆششم کردبوو بۆ ئه‌و تاقیکردنه‌وانه خۆم ئاماده‌کردبوو. زۆر باش له
مشتومڕه‌کانیان حاڵی ده‌بوم و وه‌ڵامی ڕاستی زۆر له پرسیاره‌کانیشم
ده‌زانی. نازانم ئه‌وانه هه‌م قوتابی و هه‌م ئه‌منیش بوون یان کوڕ‌و براو
که‌سوکاری ئه‌منه‌کان بوون یان هه‌ردوکی پێکه‌وه تێکه‌ڵاو بوو. که‌وتنه
پرسیار لێکردنم منیش ووتم به‌ڵێ منیش قوتابی پۆلی شه‌شم ئیتر ده‌ستیان کرد
به قسه پێوتنم. ده‌یانوت: ئێوه چیتان ده‌وێت. ده‌تانه‌وێت ببن به
ئه‌بتاڵ ته‌حریر وه‌کو سه‌لاحه‌دین. باشه خۆ سه‌لاحه‌دین خۆی جاشی خۆیان
بووه! ئه‌و داهێنه‌ری کولتوری جاشایه‌تییه‌و ته‌نانه‌ت ووشه‌ی فرسان که
ناوی به‌ڕێزی جاشه‌کان بوو له سواره‌کانی سه‌لاحه‌دینه‌وه سه‌رچاوه‌ی
گرتووه؛ ئیتر بۆ به‌ویش ڕازی نابن! ئه‌بتاڵ ته‌حریر له کتێبی زمان و
ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی پۆلی شه‌شدا باسیان کرابوو.
ده‌یان ووت ئێوه بۆ
وا ده‌که‌ن. خوێندن به خۆڕاییه. حکومه‌ت هه‌موو شتێکتان ده‌داتێ. ئیتر بۆ
واده‌که‌ن!؟ به‌ده‌م ئه‌م قسانه‌وه یه‌ک دوو هه‌نگاو دورکه‌وتبومه‌وه
له‌و شوینه‌ی که کابرای ئه‌من جێیهێشتبوم. من چونکه چاوم به‌سترا بوو
نه‌م ده‌زانی کوێ کوێیه. کابرای ئه‌من په‌یدا بوو ووتی وه‌ره. منیش
به‌لایه‌کی دیکه‌دا هه‌نگاوم نا. یه‌کێک له قوتابی-ئه‌منه‌کان هه‌م تێم
خۆڕی. ئیتر سه‌رم لێتێک چوو نه‌م ده‌زانی بۆ کوێ ده‌چم. کابرای ئه‌من به
ڕاکردن هات و به شه‌ق و زلله تێم که‌وت. قوتابی-ئه‌منه‌کان حه‌په‌سابون.
کابرای ئه‌منیش بۆ ئه‌وه‌ی که پێیان بسه‌لمێنێت چه‌نده به غیره‌ته
به‌شه لێدانی ئه‌و ڕۆژه‌شی بۆ ته‌واو کردم!
ئه‌رێ
ده‌ستخه‌تی كێ بوو!؟
له‌ناو نوسراوه‌کاندا
ده‌فته‌رێکی تێدا بوو. بریتی بوو له پوخته‌ی ئه‌و کتێبانه‌ی که
ده‌مخوێندنه‌وه. ئه‌و کتێبانه چونکه خوازراو بوون و هی خۆم نه‌بوون و
زۆربه‌ی جار جارێکی دیکه ده‌ستم نه‌ده‌که‌وتنه‌وه. ئه‌و باسانه‌ی که زۆر
له‌لام گرنگ و پڕبایه‌خ و سه‌رنج ڕاکێش بوون له‌و ده‌فته‌ره‌دا
ده‌منوسینه‌وه.
به‌شێکی زۆری ئه‌و
ده‌فته‌ره ده‌ستخه‌تی خۆم بوو به‌ڵام هه‌ندێکیشی هی کاک جه‌لالی شێخ
ره‌ئوفی کوڕی پورم بوو. که به هاوڕێیه‌تی و براده‌رایه‌تی و له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی ده‌ستخه‌تی زۆر خۆش بوو بۆی نوسیبومه‌وه. کاک جه‌لال تاقه‌تی
سیاسه‌ت و مه‌سه‌له فیکرییه‌کانی نه‌بوو به هیچ جۆرێک له ناوه‌رۆکی ئه‌و
بابه‌تانه لێپرسراو نه‌بوو.
ئه‌مڕۆ به
پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی ڕۆژه‌کانه‌وه که‌س لێی نه‌پرسیم. که‌س نه‌هات بۆ
لێکۆڵینه‌وه‌و ئه‌شکه‌نجه‌دانم. بوو به نیوه‌ڕۆ تۆزه خواردنه‌که‌یان بۆ
هێنام. که‌له‌پچه‌که‌ی کردمه‌وه‌و ده‌ستم کرد به قاوه‌ڵتی. ئه‌وه‌نده‌ی
نه‌برد محمد هاته‌وه. ده‌ستێک شاڵی کوردی له‌به‌ردا بوو یه‌کێ نه‌ی
ناسیایه ده‌ی ووت ئه‌مه نه‌ک هه‌ر کورده به‌ڵکو په‌رژینێکی قایم بێت
پێشمه‌رگه‌یه. به‌په‌له ده‌ستی که‌له‌پچه کردمه‌وه به ستونه‌که‌وه‌و
بۆ دڵنیایی بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت داخراوه هه‌ردوو ده‌ستی پێ به‌رزکرمه‌وه.
له‌و کاته‌دا ئه‌منێک هاته ژوره‌وه. سه‌یرێکی محمدی کرد‌و ووتی ئه‌وه
چییه له‌به‌رتدا؟ محمد ووتی ده‌رچونم هه‌یه.
دوای ئه‌وه‌ش که‌س
له منی نه‌پرسییه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رگیز ڕۆژی وا ئارام و هێمنم به
خۆمه‌وه نه‌بینیبوو. گوێم هه‌ڵخستبوو بۆ بچوکترین سرته. له ژوره‌که‌ی
پشتمه‌وه گوێم له زرمه‌ی لێدان و ته‌قه ته‌ق و ده‌نگ بوو. منیش وه‌ک شێت
یان وه‌ک که‌سێک بڵێت منیش لێره‌م وه‌رن لێم بده‌ن! یان وه‌ک که‌سێک بڵێت
حه‌یفه ئه‌مڕۆ به‌بێ تێهه‌ڵدان بگوزه‌رێت. له خۆمه‌وه که‌وتمه ده‌نگه
ده‌نگ و هه‌ڵا و زه‌ن! جار جارێکیش سه‌یریکی بڵندگۆکانی پشت سه‌رم ده‌کرد.
به‌ڵام که‌س ده‌نگی نه‌بیستم و که‌س گوێی پێنه‌دام. له ڕاستیدا ته‌نیایی
خۆی له‌خۆیدا سزایه‌کی تونده. جا ئه‌گه‌ر به‌سترابیته‌وه‌و لێدانیشت
هه‌بێت ئه‌وا بیری ئه‌وه‌ت نییه که ته‌نیایی خۆی له‌خۆیدا سه‌خته!
لای ئێواره له‌پڕ
مه‌دحه‌ت خۆی کرد به ژوردا. په‌شۆکاوو دزێو. له هه‌موو کاتێکی زیاتر
قێزه‌ون دیار بوو. قاتێک چاکه‌ت و پانتۆڵی له‌به‌ردا بوو ده‌ت ووت هه‌ر
ئێستا له باله‌ی کۆنه‌که له‌فه‌رده ده‌رت کێشاوه‌ته ده‌ره‌وه؛ چرچ و
لۆچ و پیس و ناشیرین. خۆیشی توڕه‌و تڕۆو ته‌نیا. له‌گه‌ڵ قاچی خسته ئه‌م
دیو ده‌رگاکه شیڕاندی: ها سه‌گباب ئه‌تو هه‌ر ئیعتراف ناکه‌یت. په‌لاماری
تێڵایه‌کی دا‌و ده‌ستی کرد به لێدانم. به‌جۆرێک ده‌ت ووت هه‌ر ئێستا‌و ئه‌م
چرکه‌یه ده‌ستگیرکراوم. هه‌تا توانی به کێبڵ لێیدام. وه‌کو شێت یان
دڕنده‌یه‌کی کێوی به‌وه‌ش تێری نه‌خواردو په‌لاماری فه‌لاقه‌که‌ی دا. ئاخر
ئه‌م که‌ربابه ته‌نیایه خۆ فه‌لاقه لانی که‌م سێ که‌سی ده‌وێت! دوانیان
داره‌که ده‌گرن و یه‌کێک یان دوانیش له‌بنی پێی ئه‌و که‌سه ده‌ده‌ن. جا
تۆ خه‌می چیته! وابزانم خۆیشی بیری نه‌بوو. بۆیه چه‌ند جارێک دار
فه‌لاقه‌که‌ی کێشا به پشتی کڵۆتمدا. یه‌که‌مجار هێنده به‌هێز بوو خۆم
پێڕانه‌گیراو میزم کرد به خۆمدا. زۆر له حاڵی خۆم ته‌ریق بوومه‌وه. باش
بوو داری فه‌لاقه‌که قورس بوو زوو ماندوو بوو ئه‌گینا له‌وانه‌یه پشتی
بشکاندمایه. دوای ئه‌وه‌ی ماندوو بوو داری فه‌لاقه‌که‌ی به‌و په‌ڕی
نائومێدییه‌وه کێشا به ئه‌رزداو ملی شکاند. هه‌ر چۆن هاته ژوره‌وه به‌و
جۆره‌ش به‌ده‌ستی به‌تاڵ گه‌ڕایه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی پیتێک به‌ده‌ست بهێنێت.
نزیکه‌ی ده خوله‌ک
له‌وه‌دوا گوساد هاته‌وه. ده‌ستی کردمه‌وه‌و په‌لکێشی کردم. له دڵی خۆمدا
ووتم به‌خوا دیاره هێشتا تێریان له لێدانم نه‌خواردووه‌و ده‌م به‌ن بۆ
ژوره‌که‌ی مه‌دحه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌مویان بمکوتن. به‌ڵام به
پێچه‌وانه‌وه به لایه‌کی دیکه‌دا بردمی. بردمییه ژورێک له ژوری
فه‌رمانگه‌ی ئاسایی ده‌چو نه‌ک ئه‌شکه‌نجه. پیاوێک له‌دوای مێزێکه‌وه
دانیشتبوو. ده‌فته‌ره بۆری من له‌سه‌ر مێزه‌که‌ی به‌رده‌می دانرا بوو.
ده‌فته‌ره‌که شریتی بیره‌وه‌ری من بوو. هه‌ر بۆیه هه‌موو شتێکی وه‌ک فیلم
به‌به‌رده‌ممدا تێده‌په‌راندو نه‌م ده‌توانی له‌بیری بکه‌م.
کابرا به شێوه‌ی
ده‌موچاوو سمێڵی پڕ‌و زمانه نیوه کوردی و نیوه عه‌ره‌بییه‌که‌یدا یان
تورکمان بوو یان خه‌ڵکی ناوچه‌کانی هێڵی به‌یه‌کگه‌یشتنی کورد‌و عه‌ره‌ب و
تورکمان بوو. ئیشاره‌تی بۆ قه‌نه‌فه‌که کرد‌و ووتی دانیشه. منیش وه‌ک
پیاوانی به‌ڕێز له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌که دانیشتم. ده‌ستی دایه ده‌فته‌ره‌که.
به‌ڵام گوساد وه‌ک له غه‌یبه‌وه پێی بڵێن ده‌فته‌ره‌که‌ی له‌ده‌ست
وه‌رگرت په‌ڕه‌کانی هه‌ڵدایه‌وه‌و له شوێنێکدا ووتی لێره‌دا
ده‌ستخه‌ته‌که‌ی زۆر ڕونه! ئاخر گه‌ماڵ باوک تۆ له کوێ ده‌ستخه‌تی منت
بینیوه! کوره تۆ حه‌قت چییه ڕه‌نگه ڕاست بکات!
لێره‌دا زانیم ئه‌م
به‌زمه بۆ پشکنینی ده‌ستخه‌تی منه. باشه ئه‌م گه‌وجانه بۆ له‌یه‌که‌م
ڕۆژه‌وه له‌جیاتی ئه‌و هه‌موو فه‌لاقه‌و لێدان و هه‌ڵواسینه بۆ بیریان
له‌وه نه‌کردۆته‌وه. نه‌خێر ئه‌مانه هه‌ر زمانی کوته‌ک ده‌زانن. هه‌ر
ئه‌شکه‌نجه‌و کوشتن ده‌زانن. زۆر جاریش ئه‌وه باشتره‌و زیاتر له
به‌رژه‌وه‌ندی زیندانییه وه‌ک له لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی و وورد و
هێمنانه. که به تیله‌ی چاو سه‌یرێکی ده‌ستخه‌ته‌که‌ی خۆمم کرد. هه‌موو
گیانم هاته له‌رزه‌و شێوه‌ی ده‌موچاوم گۆڕاو ترپه‌ی دڵم به ئاسانی
ده‌بیسترا. به‌ڵام ئه‌وان له‌لایان سوکی بوو بیر له‌وه بکه‌نه‌وه به‌و
شێوازانه ڕاستیان بۆ ده‌ربکه‌وێت؛ هه‌ڕه‌شه‌و ئه‌شکه‌نجه. ئه‌شکه‌نجه‌و
هه‌ڕه‌شه. ئه‌مه‌بوو شێوازی ئه‌وان. له‌لایه‌نی ئێمه‌شه‌وه؛ خۆڕاگری و
متق نه‌کردن.
گوساد به په‌له
لاپه‌ڕه‌کانی هه‌ڵدایه‌وه‌و له خه‌تی من تێپه‌ڕی و گه‌یشته ناوه‌ڕاستی
ده‌فته‌ره‌که‌و له کوێدا خه‌تی من نه‌بوو له‌وێدا وه‌ستایه‌وه. ترپه‌ی
دڵم هێواش بوه‌وه‌و هه‌ناسه‌م ئاسایی بوه‌وه. سه‌یرێکی کابرای کرد‌و ووتی:
ئه‌وه‌ته! ئیتر ئاوڕشینێکی فێنکی دڵم کرا. کابرا هه‌ستا سه‌رپێ و پارچه
کاغه‌زێک و قه‌ڵه‌مێکی دایه ده‌ستم. ووتی ناوی خۆتم بۆ بنوسه. منیش ناوی
خۆمم بۆ نوسی. ووتی: ناوی سیانی ده‌ڵێم. ناوی سیانیم بۆ نوسی. بردی له‌گه‌ڵ
خه‌تی ناو ده‌فته‌ره‌که به‌رانبه‌ری کرد. منیش به‌و په‌ڕی دڵنیایی و
متمانه به‌خۆبونه‌وه سه‌یرم ده‌کردو له سه‌دا سه‌د دڵنیابوم که
ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌رزو ئاسمان له‌یه‌ک دوورن.
دوای سه‌رنجێکی ووردی
هه‌ردوو ده‌ستخه‌ته‌که بۆی ده‌رکه‌وت که زۆر له‌یه‌ک جیاوازن به‌ڵام بۆ
ترساندنی من به شێوه‌یه‌کی مه‌به‌ستدارانه سه‌یرێکی کردم و وه‌ک که‌سێک
زۆر دڵنیا بێت له‌سه‌ر قسه‌که‌ی به بزه‌یه‌که‌وه ووتی: ده‌ستخه‌تی تۆیه!
منیش به ده‌گێکی زوڵاڵی پڕمتمانه‌وه ووتم: نه‌خێر هی من نییه. ووتی تۆ
به هه‌موو شتێک هه‌ر وا ده‌ڵێیت. وه‌ڵڵا له‌وێ (له‌م کاته‌دا سه‌یرێکی
گوسادی کرد) یه‌کسه‌ر ئیعترافت پێده‌که‌ن. به هه‌ردوو ده‌ستی ئاماژه‌ی بۆ
قوڕگی کرد‌و به زه‌رده‌خه‌نیه‌کی دڕندانه‌وه ووتی: ئێستا ئیعدام به
ئامێری کاره‌باییه. یه‌ک چرکه نابات ده‌خنکێیت. وه‌ک جاران نییه! من له
یه‌کێک له ژماره‌کانی گۆڤاری کۆمه‌ڵه‌دا ووتارێکم خوێندبوه‌وه به
ناونیشانی: کۆمپیوته‌ر بۆ ئه‌من و گاجووت بۆ
کشتوکاڵ. به‌ڵام دیاره هه‌رد‌ه‌م لۆژیکی به‌عس دڕندانه‌یه بۆیه
ئه‌میش شانازی به ئامێری له‌سێداره‌دانی کاره‌باییه‌وه ده‌کات نه‌ک به
هۆکاره نوێکانی ژیان و به‌خته‌وه‌ری مرۆڤ؛ که ئه‌وان هه‌رگیز
نه‌یانویستووه. منیش وه‌ک وه‌ڵامێکی ناویستانه‌و ناچارانه‌ی ئه‌و هه‌موو
نه‌زاکه‌ته‌ی به ته‌وس و زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌که‌وه سه‌یرێکم کرد.
دوای ئه‌وه ووتی
وه‌ره. ئاماژه‌ی بۆ کورسییه‌که‌ی به‌رانبه‌ر خۆی کرد‌و منیش دانیشتم. ووتی
باشه. ئێستا بۆم بگێڕه‌ره‌وه ئه‌م شتانه‌ت له‌کوێوه هێناوه‌و بۆ کوێ‌یان
ده‌به‌یت؟ منیش وه‌ک یه‌که‌م جار چیم ووتبو به‌بێ که‌م و زیادو سه‌روبۆر
په‌ڕاندن ده‌ستم کرد به گێڕانه‌وه‌ی. که‌سه‌رنجم ده‌دا قسه‌کان ده‌نوسێت و
هه‌ندێک جار ده‌ڵێت ڕاوه‌سته‌و پرسیارێک ده‌کات. ووتم به‌خوا ته‌واوه.
ئه‌وه‌نده‌ی دیکه متمانه‌م به‌خۆم په‌یدا ده‌کردو. له دڵی خۆمدا ده‌مووت:
دیاره باوه‌ڕیان به درۆکانم کردووه!
ووتی: له‌و شوێنه‌ی
که ده‌ستگیرکرای هیچ شتێکی دیاریکراوی لێ‌بوو وه‌ک مزگه‌وت. دوکان. . .
ووتم به‌ڵێ ڕیزێک دوکانی لێیه. هه‌رچییه‌کم ده‌وت به‌بێ که‌موکوڕی و به
که‌مترین دوباره‌کردنه‌وه‌و به‌بێ هیچ جۆره ڕه‌خنه‌یه‌ک ده‌ینوسی.
+ له دیوار هیچت
نوسیوه؟
-
نه‌خێر
هه‌رگیز شتی وام نه‌کردووه
+ هیچ کارێکی
ته‌قاندنه‌وه‌و وێرانکاریت کردووه؟
-
نه‌خێر
هه‌رگیز نه‌م کردووه
که له نوسین ته‌واو
بوو دوو لاپه‌ڕه‌ی دایه ده‌ست گوساد. ئه‌ویش دایه ده‌ستم و ئاماژه‌ی بۆ
خواره‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌کان کرد‌و ووتی ئالێره‌دا ئیمزای بکه. من له ووشه‌ی
ئیمزا زۆر ده‌ترسام. زیاتر له تێهه‌ڵدانه‌که‌ش! نه‌موێرا یه‌کسه‌ر ئیمزای
بکه‌م و ده‌ستم کرد به خوێندنه‌وه‌ی. ووتی گه‌واد قسه‌کانی خۆته! منیش
دوای خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند دێڕێک دڵنیا بووم که قسه‌کانی خۆمه‌و به
نابه‌دڵێکه‌وه هێڵێکم پیاهێنا.
له‌سه‌ر ئیمزا گه‌لێک
چیرۆکم بیستبوو؛ ده‌یانووت خۆیان ئیعترافه‌کانت بۆ ده‌نوسن و ده‌ڵێن
فه‌رموو ئیمزای بکه! به‌ڵام من دڵنیا بووم که قسه‌کانی خۆمه‌و ده‌رکیشم
به‌وه‌کرد که لێره خزمه‌تم ته‌واو بووه‌و ده‌بێت به‌ره‌و هه‌یئه‌ی
که‌رکوکم ڕه‌وانه بکه‌ن؛ به گوێره‌ی یادداشتی هاوڕێیانی کۆمه‌ڵه.
تێبینی:
تکا
ده‌که‌م له هه‌ر که‌س له‌وانه‌ی ئه‌ڵقه‌کانی ئه‌م بابه‌ته ده‌خوێننه‌وه و
شتێکی ئه‌و ڕۆژگاره‌یان دێته‌وه یاد. یان ناویان هاتووه. یان شاهیدی ئه‌و
ڕۆژانه‌ن له‌گه‌ڵ من؛ هه‌ر تێبینییه‌ک یان ڕاستکردنه‌وه‌یه‌ک یان که‌م یان
زیاد و پێوه‌لکاندنێکیان به‌دیکرد به‌و ناونیشانه ئه‌له‌کترۆنیانه‌ی
خواره‌وه په‌یوه‌ندیم پێوه‌بکه‌ن تا ڕاستیان بکه‌مه‌وه. من زۆر مه‌منون
ده‌بم.
parsendow@hotmail. com
www. knowledgesource.
tk |