دیمانه یه‌ک له‌گه‌ڵ دیندار کۆچه‌ر به‌رپرسی ڕێکخراوی یه‌کێتی قوتابی ولاوی کورد له هۆڵه‌ندا... سازدانی : ساسان ده‌روێشwww. kurd4all. nl– هۆڵه‌ندا ڕێکخراوی یه‌کێتی قوتابی ولاوی کورد. وه‌ک پێشه‌نگی هه‌موو ڕێکخراوه‌کانی تری. قوتابیان ولاوان وگه‌نجان و نه‌وجه‌وانان له ته‌مه‌نێکی کورت وپڕ له‌گه‌شه‌سه‌ندندا. فراوانێکی زۆر به‌رچاوی له‌کوڕان وکچانی کوردی په‌ناهه نده له خۆی کۆکردۆته‌وه‌و له وپێناوه‌دا زۆرترین خزمه‌تی پێ پێشکه‌ش کردون. له ڕێگای زانیاری به‌خشین و بڵاوکردنه‌وه‌ی چالاکیه‌کانیان له‌سه‌رماڵپه‌ڕی ڕێکخراوه‌که‌یان له‌سه‌رتۆڕی ئینته‌رنێت وله‌چاپ دان وبڵاوکراوه‌ی وه‌رزی و سازدانی چالاکی هه‌مه‌چه‌شن وله ته‌مه‌نی دامه‌زراندنیانه‌وه یه‌که‌م کۆنفرانسی سه‌رکه‌وتوانه‌ی خۆیان له‌که‌ش وهه‌وایه‌کی ئازاد به‌ئه‌نجام گه‌یاندوه. وه‌ک هه‌ندێ له‌ڕێکخراوه‌ڕۆشنبیری وکلتوریه‌کوردیه‌کانی هۆڵه‌ندا وه‌ک رێکخراوێکی سه‌ربه‌خۆ و ڕه‌سمی له ده‌زگاکانی حکومه‌تی هۆڵه‌ندی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کرێ. بۆ زیاتر زانیاری ئه‌م دیمانه‌یه‌مان له‌گه‌ڵ به‌رپرسی ڕێکخراوه‌که به‌ئه‌نجام گه‌یاند.
پ/ ده‌کرێ پێمان بڵێن دیندارکۆچه‌رکێ یه؟و/ پێم خۆش نیه‌باس له‌خۆم بکه‌م وکات له‌ئێوه‌بگرم. به‌ڵام زۆرجارخۆدزینه‌وه‌له‌خۆناساندن وون کردنی کار و کرداره له‌مێژووی ڕابردوو. بۆ یه‌به‌پێویستی ده‌زانم خۆم بناسێنم. چونکه ئه‌وه مێژووشاهیده‌که‌گه‌ردی ناپاکی نه نێوچه‌وانی هیچ تاکێکی بنه‌ماڵه‌که‌مانی نه گرتووه نه‌هی خۆشم. ئه‌وه‌نده‌ی به‌بیرم بێ له‌ناوشۆڕش و کوردا یه تیدا گۆش وپه‌روه‌رده‌کراوم وهیچ کاتێک دوور له‌ناوی بارزانی وکوردستان نه‌ژیاوم. بۆیه ئێستاخۆم به به‌خته‌وه‌ر ده‌زانم بڵێم. ناوم دیندار ئه‌حمه‌د حه‌مۆ یه‌وکوڕه کوردێکی پاشووری کوردستانم وله‌ساڵی 1980 له کانی سپی سه‌ربه‌پارێزگای دهۆک چاوم به‌کوردستانێکی سووتماک وداگیر کراوهه‌ڵ هانی وه. له‌ناوخه‌ڵکدا به دیندار کۆچه‌ر. ناسراوم ته‌مه‌نم یه‌ک ساڵان ده‌بووم گوندی خۆمان وکه‌س وکارمان جێهێشتوو به‌ناچاری ژیانی دوور له‌وانمان هه‌ڵبژارد له‌به‌ر باری سیاسی وبوونی باوكم به‌پێشمه‌رگه‌وگر تنه‌به‌ری سه‌نگه‌ری خه‌بات وکوردایه‌تی وبه‌کۆی خێزانی به‌ره‌وگونده‌ئازادکراوه‌کانی کوردستان وژێرده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه هه‌نگاومان ناوگوزه‌رانمان وه‌ک ماڵه پێشمه‌رگه‌کانی تر بوو. به‌ڕۆژ له‌ناوحه‌شارگاوئه‌شکه‌وته‌کان بووین له‌ترسی تۆپ وته‌یاره‌ی دوژمن و به شه‌ویش له‌ترسی هێرشی دوژمن خه‌وله‌چاومان ده‌تۆرا. ڕۆژ به‌ڕۆژ له‌گه‌ڵ جوانی سروشت وسیمای جوانی کوردستان وتابلۆ ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌کانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان وسه‌رکه‌وتنه‌کانیان ده‌بوونه توێشه به‌ره‌ی خۆڕاگریمان ومانه‌وه‌مان. منداڵێک ته‌مه‌نی یه‌ک ساڵان بێ وله‌جێگاوڕێگای خۆی دووربێ وله چیاکان بێ ده‌بێ ژیانی ڕۆژانه‌ی چی بێ له‌ده‌ست وه‌شاندنی دوژمن وسه‌رکه‌وتنی باوکی. ئاله‌م کات وساته‌دا ته‌مه‌ن بواری ئه‌وه بدات بچمه به‌رخوێندن. ده‌بێ له‌کوێ بێ وچی فێربم له‌ژێر ده‌وه‌ن و حه‌شارگاکاندا بێ شک وانه‌کانی خۆش ویستنی کوردستان وهه‌نگاونانی ته‌مه‌نم ده‌بێ وبوومه‌ته حه‌وت ساڵان نازانم ڕێگای قوتابخانه له‌کوێ؟ تا دوژمن بۆ نه‌مانی ئه‌وترسکه‌یه‌و ئه‌وهیوایه‌ی کوردویستی هه‌ڵۆکان له‌چیاکان ببڕێ وده‌ستی کرد به هێرشی ئه‌نفال بۆ ده‌ڤه‌ره‌کان دوای به‌رگری پێشمه‌رگه له‌هێرشه‌کانی ئه‌نفال وخۆکێشانه‌وه‌یان بۆ سه‌رسنووره‌کانی کوردستان وده‌ست پێکی ئه‌نفالی بادینان له25/8/1988 وبێ جێگای ئێمه‌ی به‌کۆی خێزانی له‌وچیایه‌وباوکمی پێشمه‌رگه‌وده‌ست به‌تفه‌نگ له‌ئۆردوگای دیار به‌کر گیرساینه‌وه ده‌بێ ژیانی ئاواره‌ی چی بێ وبه‌ره‌وکوێ تر هه‌واری نوێت پێ هه‌ڵداتا ساڵی 1990 له‌وێ گوزه‌راین به‌ژیانی ئاواره‌ی ودواتر بڕیارمان دا به‌ره‌وئه‌وروپا هاتین. باوکم له‌ژێر گه‌رمای ڕۆژوسه‌رمای به‌فر وباران له‌ووڵاتی یۆنان کرێکاری ده‌کرد بۆ په‌یداکردنی پار و یه‌ک نان وگوزه‌رانی ژیانمان. له‌پاڵ ئه‌م هه‌موو نه‌هامه‌تی وکێشمه‌کێشی ژیانه‌داودابین کردنی بژێوی ژیان و مسۆگه‌رکردنی داهاتویه‌کی ڕووناک باوکم منی خسته به‌ر خوێندن له‌یۆنان. سوپاس بۆخوای گه‌وره‌که‌ڕه‌نجی ماندوو بوون وئاره‌قی ناوچه‌وانی باوکم به فیڕۆنه‌داتوانیم سه‌ره‌تای وناوه‌ندی به‌پله‌ی زۆر باش ته‌واوبکه‌م له‌گه‌ڵ فێر بوونی کۆمپیوته‌رتاله‌ساڵی 1997 به‌ره‌وهه‌نده‌ران هاتین وله هۆڵه‌ندا گیر ساینه‌وه‌وداوای په‌نابه‌ریمان کرد‌و له‌یه‌کێ له ئۆردوگاکانی ژیانمان برده‌سه‌رتاچووینه‌خانووی خۆمان که بۆ ماوه‌ی هه‌شت ساڵ ده‌بێ ده‌گوزه‌رێن بۆ خۆگونجاندن له‌م ووڵاته‌وتێ گه‌یشتن له‌زمان وکلتوروڕۆشنبیریه‌ت ومێژووی ئه‌م ووڵاته ده‌ستم کرد به‌خوێندنی زمان ودواتر دووساڵ خوێندنی ئابووریم خوێندبه‌ڵام به‌داخه‌وه‌له به‌ربارودۆخی ژیانی په ناهه نده‌ی بڕیاره‌کانی ووڵاته‌که‌نه‌م توانی درێژه به‌خوێندنی بده‌م. به‌ڵام ئه‌وبۆشایه‌م به‌کۆمپیوته‌روئینته‌رنێت پڕ کردۆته‌وه‌وشاره‌زایه‌کی زۆر باشم تیداهه‌یه. ئێستا زۆر چاک هۆڵه‌ندی وئینگلیزی وکوردی به هه‌ردوو زاراوه‌که‌وه ده‌زانم له‌گه‌ڵ نووسینی کوردی به‌پیتی لاتینی. له‌ساڵی 1994 دبلۆمای ئه‌کادیمی ڕاگه‌یاندنم له‌په‌یمانگای ڕۆژنامه‌وانی وه‌رگرتووه‌له‌بواری ده‌رهێنانی ته‌له‌فزیۆن وه‌ک ئاره‌زوویه‌کی هه‌میشه‌ی منداڵیشم لێره بوارم بۆ ڕه‌خسا بۆگه‌شه‌کردنی یاری باسکه‌که‌تاگه‌یشتمه‌پله‌ی دووی هۆڵه‌ندی که‌ئێستاش جارجاره‌هه‌رمه‌شق ده‌که‌م. هه‌روه‌ها به‌پێ ی تواناتوانیومه‌له‌بواره‌جیاجیاکانی ڕاگه‌یاندنی کوردی داکاربکه‌م به‌نووسینی ڕاپۆرت و ڕیپۆرتاژ دروست کردن بۆ که‌ناڵی سته‌لایتی کوردستان تی ڤی وده‌ست به‌کار بوونم له‌ستۆدیۆی کوردسستان تی ڤی له‌ئه‌ڵه‌مانیاو بۆ بۆنه‌ویاده نیشتیمانیه‌کانیش له هۆڵه‌ندا به چه‌ندین ووتاربه‌شداریم کردوه‌جگه له‌ئاماده‌کردنی گۆڤاری وه‌رزی ڕۆژی ڕێکخراوه‌که‌مان که‌له‌ساڵی 2002 وه‌دامه‌زراوه. دوای دووساڵ کارکردنم له‌م ڕێکخراوه دا به‌هه‌ڵبژاردن بوومه‌په‌رپرسی ڕێکخراوه‌که‌مان له‌سالێ 2004که‌تاکو ئێستا به‌به‌رده‌وامی کارده‌که‌م بۆخزمه‌ت کردنی کوڕوکچانی کوردی په‌ناهه‌نده‌له‌هۆڵه‌نداوهیوادارم هه‌مووکاروچالاکیه‌کانم بۆخزمه‌تی کوردوکوردستان بووبن. پ/ باست له هه‌ڵبژاردنی خۆت کرد ده‌توانی پێمان بڵێی چۆ ن بوو. وه‌یان ده‌سته‌ی کارگێڕی کێن؟و/ له‌به‌رواری 5/9/2005کۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی کارگێری کۆنی یه‌کێتیه‌یه‌که‌مان له‌شاری ئوتریخت و به‌ئاماده‌بوونی به‌رپرسی ڕێکخراوه‌که‌مان به‌ڕیز شه‌وکه‌ت غازی. به‌ده‌نگ دانێکی دیموکراسی به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ هاتمه‌هه‌ڵبژاردن. بۆدرێژه‌دان به‌کۆبوونه‌وه‌ی پێشوومان وده‌ست نیشان کردنی ده‌سته‌ی کارگێری نوێ ی ڕێکخراوه‌که‌مان له‌به‌رواری 17/9/2004 له‌شاری ئه‌مستردام هاتنه‌هه‌ڵبژاردن. که‌پێک هاتوون له‌م به‌ڕێزانه (دیندار کۆچه‌ر- به‌رپرس. ژین قازی – سکرتێر. چه‌په‌ر ئارام – دارای. شێرزاد ڕۆژ به‌یانی – ڕێکخستن. که‌یوان داکانی –په‌یوه‌ندیه‌کان. تارا قازی – ڕاگه‌یاندن)
پ/ ئه‌وگۆڕانکاریانه چین له‌دوای ده‌ست به‌کاربوونت وه‌ک به‌رپرس کردبێتان؟ و/ زۆر گۆڕانکاریمان له‌سیسته‌می کارکردنمانداکردوه چونکه‌هه‌مووپارت وڕێکخراوێک له هه‌موودنیادا ئه‌گه ر بیه‌وێ زۆر ترین ده‌نگی خه‌ڵک له‌خۆی کۆبکاته‌وه‌نابێ به‌یه‌ک دروشمه‌وه‌کاربکات چونکه‌له‌گه‌ڵ گۆڕانکاریه‌کانی جیهانداڕه‌نگه‌ئه‌ودروشمه‌نه‌بێته‌خزمه‌ت کردنی خواسته‌کانیان بۆیه ئێمه‌ش به‌هه‌لمان زانی دوای ده‌ست خۆکێشانه‌وه‌ی کاک شه‌وکه‌ت غازی له‌به‌رکه‌می کات وخوێندن نه‌یتوانی به‌رده‌وام بێ. به‌ڵام وه‌ک بیروباوه‌ڕ له‌گه‌ڵ ترپه‌ی دڵمانداکارمان له‌گه‌ڵ ده‌کات. توانیمان ده‌ست کاری هه‌یکه‌لی ڕێکخراوه‌که‌مان بکه‌ین له‌شێوه‌ی کۆنفرانسیک وکاره‌کان چڕ‌وپڕ تربکه‌ین و به‌ڕه‌سمی له‌ژووری بازرگانی هۆڵه‌نداناونووسی خۆمان کردوه هیوادارم بتوانی ئه‌وخزمه‌ته‌ی که‌پێمان ده‌کرێ به‌ئامانه‌ته‌وه‌بی که‌ین وله‌خزمه‌تی کوردستان دابێت. پ/ چالاکیه‌کانی به‌ڕێزتان چی یه‌وجموجۆڵی ڕێکخراوه‌که‌تان چین؟و/ له پرسیاری پێشووتا وه‌ڵامی چالاکیه‌کانی خۆم دایته‌وه. به‌نیسبه‌ت چالاکیه‌کانی ڕێکخراوه‌که‌شمان. له و ڕۆژه‌ی ڕێکخراوه‌که‌مان چاوی گه‌شی له تاراوگه‌و له ناو قوتابیه ئاواره‌ودووره کوردستان هه‌ڵ هانی. له ئاکامی نه‌بوونی ڕێکخراوێک وکۆکردنه‌وه‌یان وناساندنیان به‌شێوه‌ی فه‌رمی له‌لایه‌ن حکومه‌تی هۆڵه‌ندی. کۆمه‌ڵێک لاوی خوێن گه‌رم ئه‌وخه‌ونه ی قوتابیان ولاوان وگه‌نجانیان هێنایه دی. به‌دامه‌زراندنی ڕێکخراوه‌که‌مان بۆئه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیانه بیروڕای ئازاد و داکۆکی بکه‌ن له نه‌ته‌وه‌که‌یان و خاکه‌که‌یان ڕێکخراوه که‌مان دامه‌زرا. له وڕۆژه‌وه چه‌ندین چالاکی جۆراو جۆرمان سازداوه جگه له به‌شداربوونمان له کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه نیشتیمانی ونه‌ته‌وه‌یه‌کانی کوردی. ڕه‌نگه لێره‌دا نه‌توانرێ باس له هه‌موویان بکرێ. به‌ڵام ده‌توانین سه‌ردانی ماڵ په‌ڕه‌که‌مان بکه‌ن. ئه‌و کاته به‌ویژدانه‌وه ده‌توانن چالاکی ڕێکخراوه‌که‌مان هه‌ڵسه‌نگێنن. ئه‌مه‌ش ناونیشانه که‌یه‌تی: www.kurd4all.nl
پ/ باست له‌ماڵ په‌ڕه‌که‌تان کرد. که‌چالاکیه‌کانتانی ئه‌رشیف کردوه. ئایاته‌نهاچالاکیه‌کانه. یان زانیاری وهه‌واڵیشی له‌خۆگرتووه؟ و/ له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی ڕێکخراوه‌که‌مان ودابه‌ش کردنی ئیش وکاره‌کان. من ئه‌وکاته‌وه‌ک کارگێڕێکی ڕێکخراوه‌که‌مان پۆستی ڕاگه‌یاندنم وه‌رگرت وه‌ک به‌رپرسی وسه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی خۆم بووم. که له بناگه‌وه‌ماڵپه‌ڕه‌که‌م دامه‌زراند بۆ ئه‌رشیف کردنی چالاکیه‌کانمان له‌شیوه‌ی هه‌واڵ وڕیپۆرتاژی وێنه‌ی وهه‌ندێک جاریش هه‌واڵی گرنگی کوردستان وتاراوگه‌شمان به‌هه‌ردووزمانی کوردی وهۆڵه‌ندی تێداپه‌خش ک ردوه. وه هه‌ندێک جاریش بیروڕاوووتاری سه‌ربه‌ستی قوتابیانیشمان تێدابڵاوکردۆته‌وه. سه‌ره‌ڕای بڵاوکردنه‌وه‌ی گۆڤاری وه‌رزی ڕۆژ که‌ئه‌وێس گۆڤارێکی ڕۆشنبیری ڕێکخراوه‌که‌مانه. که‌چه‌ندین بابه‌تی هونه‌ری وڕۆشنبیری وسیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تی گرتۆته‌خۆی به‌هه‌ردووزمانی کوردی وهۆڵه‌ندی به‌هه‌مان شێوه‌ژماره‌کانی له سه ماڵپه‌ڕه که‌یه. پ/ پێت وایه‌گه‌نجی کورد به‌ڕێکخراوه‌که‌تان پێش ده‌که‌ون؟و/ پێشکه‌وتن به‌لێکدانه‌وه‌وپێناسه‌کردنی زۆر ڕووی هه‌یه. ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ گه‌نجی کوردپێویسته‌له‌سه‌ری بیکات بۆپێشکه‌وتنی خۆی ودواڕۆژی نه‌ته‌وه‌که‌ی ته‌نهاوته‌نهاخوێندنه. که‌مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێته‌لوتکه‌ی سه‌ربڵندی وگه‌یشتن به‌خۆزگه‌وهیواوئاواته‌کان. بۆیه‌ئێمه‌ی کوردیش پێویستمان به‌وه‌هه‌یه‌گه‌نجان له‌سه‌رئه‌وبناگه‌یه‌پشت ئه‌ستووربکه‌ین بۆزامن کردنی داهاتووی کوردوپاراستنی ده‌سکه‌وته‌کانی. هانیان بده‌ین وڕیگای کوردایه‌تیان نیشان بده‌ین وخۆیان له‌بیرنه‌چێ. هه‌لومه‌رجێکی سیاسی ئێمه‌ی هێناوه‌ته‌ئێره‌وده‌بێ ڕۆژێک بگه‌ڕێنه‌وه‌گه‌لی کوردچاوه‌ڕوانمانن له‌هه‌ڵمه‌تی ئاوه‌دان کردنه‌وه‌وبوژاندنه‌وه‌یزیاتری کوردستان به‌شداربین به‌وزانیاریانه‌ی که‌وه‌رمان گرتووه‌له‌ڕێگای بڕوانامه‌کانمانه‌وه‌له‌ووڵاتانی ئه‌وروپادا. هه‌روه‌هازیاترکردنی دۆستی بیانی وزیاترئاشناکردنی کێشه‌که‌مان ومێژووی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌وخه‌باته‌دورودرێژوخوێناویه‌ی ڕزگاریخوازی کورد. پ/ به‌ڕای جه‌نابتان گرنگی ڕۆڵی قوتابیان ولاوان چیه‌له‌هه‌نده‌ران؟و/ به‌ڕای من گه‌وره‌ترین ئه‌رکی نه‌ته‌وه‌ی له‌ئه‌ستۆی ئه‌م توێژه زیندووه‌ی کۆمه‌ڵه‌که‌ماندایه‌له‌کۆمه‌ڵگای کورده‌واری. ئه‌گه‌ربێت وسه‌یری لاپه‌ڕه‌پڕشنگداره‌کانی مێژووی خه‌باتی ڕچگاریخوازی کوردبکه‌ین ده‌بینین هه‌رگه‌نج ولاوه‌بوونه‌ته سووته‌مه‌نی شۆڕش وڕووناک کردنه‌وه‌ی داهاتووی کورد. بۆیه‌له‌هه‌مووکات وساتداوه‌تابی ولاوان بوونه ته‌فاکته‌ری گۆڕانکاریه‌کان. له‌مێژووی ئێستاوداهاتووشمانداهه‌رئه‌وانن ده‌بنه‌ده‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی کورد. خوانه‌کائه‌گه‌ربێتووکوردستان دووچاری هه‌رگرفتێکی سیاسی ببێ جگه‌له‌خه‌ڵکی کوردستان وهێزی له‌شکری شۆڕشگێڕی کوردستان. هێزێکی گه‌وره‌یان له‌پشته ئه‌وه‌ش په‌ناهه‌نده‌کورده‌کانه‌له‌ده‌ره‌وه‌ی کوردستان که‌پێک هاتووه‌له‌گه‌نج ولاوه‌کانی که‌دواڕۆژێکی ڕووناکیان هه‌یه له هه‌ر پێویستیه‌کی کوردستان. پ/ ڕێکخراوه‌که‌تان هیچ جیاوازیه‌کی هه‌یه له‌گه‌ڵ ڕێکخراوه کوردیه‌کانی تری هۆڵه‌نداجگه‌له‌بیروباوه‌ڕتان؟و/ به‌ڵێ زۆر جیاوازیمان هه‌یه له‌گه‌ڵ ڕێکخراوه‌کوردیه‌کانی تر. هه‌رله‌ده‌ست پێک ودامه‌زراندنمانه‌وه هه‌تاهه‌ڵگرتنی دروشمه‌کانمانوجیاوازی بیرکردنه‌وه‌وڕێبازمان. به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه‌ئاماژه‌ی پێ بده‌م له‌جیاوازی گه‌وره‌ئه‌وه‌یه ڕێکخراوه‌که‌ی ئێمه له‌دامه‌زراندنیه‌وه تائێستا بوارمان به هه‌موو قوتابی ولاوانی کورد له‌سه‌رتاسه‌ری هۆڵه‌نداداوه‌کارمان له‌گه‌ڵ بکه‌ن وچالاکیه‌کانمان له‌یه‌ک هه‌رێمی هۆڵه‌ندا کۆنا بێته‌وه به‌ڵکوبۆ سه‌رتاسه‌ری هۆڵه‌ندابێ چونکه‌هه‌ندێ ڕێکخراوی کوردی ته‌نها له هه‌رێمه‌کانداکارده‌که‌ن له‌گه‌ڵ شاره‌وانیه‌کان وچالاکیه‌کانیان ته‌نهابۆئه‌وهه‌رێمه‌شه به‌ڵام ئێمه‌ڕێکخراوه‌که‌مان سه‌رتاسه‌ری یه‌وچالاکیه‌کانیشمان بۆ هه‌مووانه.
پ/ دواووته‌تان چیه؟ و/ سه‌رکه‌وتنی ئه‌وپه‌یامه‌تانم که‌له‌تاراوگه شه‌ونخونی له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن بۆخزمه‌ت کردنی ووشه‌ی جوانی کوردی وهیوادارم خزمه‌ت بێ به‌کوردوکوردستان. |