بۆ "عومه‌ر" و پۆسته‌چییه‌كه‌ی: كه خانوتان له شووشه بوو. به‌رد له
خانوی خه‌ڵك مه‌گرن!. . . نوری بێخاڵی
له‌لاپه‌ڕه "11" ی ژماره "201" ی هه‌فته‌نامه‌ی "میدیا" دا. " عومه‌ر"
ناوێك له وه‌ڵامی وتارێكی مندا. كه له ژماره "198" ی هه‌مان
هه‌فته‌نامه‌دا بڵاوبوه‌ته‌وه. له‌بری گفتوگۆی شارستانیانه.
دابه‌زیوه‌ته نزمترین ئاستی ئه‌خلاقی و له جیاتی په‌نابردن بۆ لۆژیكی
عه‌قڵ. _شه‌لم كوێرم. نابوێرم" كه‌وتونه‌ت تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن و
تانه‌وته‌شه‌ری بی بنه‌ما. مه‌گه‌ر ته‌نها له هه‌مبانه‌كه‌ی خۆی و
ئه‌وانه‌دا هه‌بێت كه له پشتییه‌وه ختوكه‌یان داوه.
ئه‌و به كۆمه‌ڵی ده‌سته‌واژه‌ی پچڕ پچڕ و زانیاری دووباره. گوایه
ده‌یه‌وی هه‌ندی شتم له‌باره‌ی ئیسلام و مێژووه‌كه‌یدا فێربكات. بی خه‌به‌ر
له‌وه‌ی كه هیچ شتی نوێی نه‌گوتووه و قسه‌ی نه‌سته‌قی دووباره‌وه‌بوون.
هه‌مان ئه‌و پاساوه مناڵبازاڕی و گاڵته‌جاڕییانه‌ن كه خۆی و هاوبیر و
پیشه‌كانی بۆ فرۆشتن و ساخكردنه‌وه‌ی حه‌قیقه‌ته ره‌هاكانیان
ده‌یجوونه‌وه. . ئه‌گه‌ر وانییه. ئه‌ی ئه‌وه چ عه‌قڵێكی دۆگما و
دنیابینییه‌كی ئیفلیج و بیركردنه‌وه‌یه‌كی نه‌زۆكه و ده‌یه‌وی پێمان بڵێت.
ته‌نها ئه‌و ده‌ق و سه‌رچاوه مێژووییانه‌ی میزاجی خۆمان ده‌یخوازی راستن و
قبوڵمانن و ئه‌وه‌ی ئێوه چه‌واشه‌كاری و هێرشی دڵڕه‌شی جاچپه‌رستانن؟!
"عومه‌ر" كه په‌روه‌رده‌ی "فه‌للاقه‌خانه‌ی!" پۆسته‌چیه‌كه‌یه‌تی و هه‌ر
به زه‌بری فه‌للاقه فێری هه‌ندی شت كراوه. زۆر له‌وه گوناهتر و
بێده‌ره‌تان تره. تا منیش بێم ولێره په‌ڕه‌ی بكه‌م. . . ئی ئه‌و كۆلكه
خوێنده‌واره و ساده‌گۆیه. كه‌وا به‌فیتێك براوه‌ت سه‌ر كه‌لی دار و
له‌خشته برابێت و بی ئه‌وه‌ی من بناسی و شاره‌زای من بێت. حوكمێكی
پێشوه‌خته‌ی كوێرانه‌ی وابدات كه نه‌شاره‌زا و ده‌ستكورت و به‌سه‌زمانم
له كلتوری ئیسلام دا ن چه پێوه‌ری بڕوا و ئه‌خلاقی ئێمه‌ی عه‌لمانی تاوان
و بێویژدانییه. قوربان بریندار بكه‌ین. . باشه به‌و به‌ڕێزه ده‌ڵێم: چی
ده‌ڵێیت كه پێت رابگه‌یه‌نم. ئه‌و ده‌مه‌ی تۆ وه‌ك چۆله‌كه‌ی سه‌ربڕام له
ترسی فه‌للاقه‌ی مامۆستاكه‌تدا " ئه‌فزه‌ر ئا و ده‌مزه‌ر ئه‌للیت"
ده‌گوته‌وه. من له زانكۆ و له‌سه‌ر ده‌ستی مامۆستا و پسپۆری شاره‌زا
عه‌قائید و فیقه و شه‌ریعه و علومه‌كانی قورئان و حه‌دیسم ده‌خوێند؟ ئه‌و
كاته‌ی تۆ له حوجره‌ی پۆسته‌چییه‌كه‌تدا خه‌ریكی ئه‌زبه‌ركردنی جز‌و
عه‌ممه بوویت. من به‌رگه‌كانی مێژووی "گبری"م هه‌ڵگێڕ و وه‌رگێڕ ده‌كردن.
. ئه‌ی چی ده‌ڵێیتكه به‌قه‌د به‌ژنی جه‌نابتان سه‌رچاوه و كتێبم له‌سه‌ر
دیرۆك و فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلام خوێندۆته‌وه؟ له‌م ده‌رفه‌ته‌دا نا. به‌ڵكو
له شوێنكاتێكی تر بۆ وه‌ڵامی تۆ و پۆسته‌چییه‌كه‌ت. خوا یار بێت و " مام
هێمن" گوته‌نی: ته‌مه‌ن مه‌ودا بدا. هه‌ر له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌كانی ئه‌م
هه‌فته‌نامه‌یه‌دا قسه ده‌كه‌م.
"عومه‌ر" گیان. تۆ زۆر له‌وه به‌سه‌زمان تری. تۆڵه‌ی هه‌ڵچوون و
كه‌فوكوڵه هه‌رزه‌ییه‌كه‌ت لێبكه‌مه‌وه. . تۆیێك به ختوكه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ
زه‌نگی كڵێسادا كه‌وتیه شه‌ڕ. چۆن له خۆمی ده‌وه‌شێنمه‌وه له‌گه‌ڵتا
بكه‌ومه دمودوو. . .
ده‌زانی كه ئه‌و نووسینه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه هی خۆت نییه؟ ئاخر تۆ زۆر
له‌وه بی تفاق تری بێیته نێو ئه‌و گه‌مه‌یه. به‌ڵام مخابن بێویژدانیان
له‌گه‌ڵدا كردیت و تۆیان كرده نێچیرێكی چه‌وری تیری قه‌ڵه‌مه‌كه‌م.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دڵنیات ده‌كه‌مه‌وه كه عه‌لمانییه‌ت فێری كردووین
له‌وه گه‌وره‌تر و لێبورده‌تر و به‌به‌زه‌یی تر بین. كه له‌گه‌ڵ
قوربانییه فریودراوه‌كان. كه به‌هه‌ر ناو و پاساوێكه‌وه بێت.
له‌به‌رامبه‌ر ئێمه‌دا تۆوی ناحه‌زیان له مێشك و دڵدا چاندوون. . بۆیه
دڵنیابه نه‌ك دیسان تیربارانت ناكه‌م. بگره هه‌ر كاتێك یارمه‌تیت ویست
ئاماده‌ی هاوكاری كردنتم. به‌ڵام له‌یاد نه‌كه‌یت ئه‌وه‌ی ئامۆژگاری
نه‌وێت. یارمه‌تی دانیشتی شایسته نییه!!
ئه‌وه‌ی ناچاری كردم كه ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه بنوسم و دوا قفڵ بێت له
ده‌رگای بیری تاریك و ده‌می پڕجوێن و بوختان پژێن و تانه‌و ته‌شه‌ر رشێنی
تۆ و پۆسته‌چی و هاوشێوه‌كانتان كه زاتی ئه‌و هه‌ڵه‌یه بكه‌ن بده‌م.
ته‌نها دوو سه‌رنجن و به‌س. . یه‌كه‌میان شاره‌زایی و پسپۆریتان له
پاشه‌ملگرتن و تۆمه‌ت بۆ هیڵبه‌ستن. ئه‌وه‌ی تریان قسه‌كردنته له‌سه‌ر من.
به‌بی ئه‌وه‌ی دوور و نزیك ئاشنای من بیت و بزانیت من چیم و كێم.
ده‌ڵێن ته‌نها باوك پێی خۆشه كوڕه‌كه‌ی له‌خۆی پیاوتر بێت و مامۆستا
قوتابییه‌كه‌ی له خۆی زیره‌كتر. به‌ڵام تا ئه‌و چركه ساته و
بوختانبارانه‌ی تۆ‌و هانده‌ره‌كه‌ت نه‌مزانیبوو كه كه‌سێك بگاته ئه‌و
ئاسته‌ی له پێناو مه‌رامه نه‌گریسه‌كانی سوخته‌ی خۆی بكاته قۆچی قوربانی
و پۆسته‌چییه‌تی بۆ بكات!!
كه تانه وته‌شه‌نامه‌ی به‌ڕێزتم خوێنده‌وه. یه‌كڕاست گومانی ئه‌وه‌م كرد
كه به‌ڵی تۆ نا و و كه‌سێكی به‌رجه‌سته‌یت. به‌ڵام كراویته ده‌مامك و
سێبه‌ری كه‌سێكی تر كه ئازایه‌تی و جورئه‌تی رووبه‌ڕووو بوونه‌وه‌ی نییه
و ده‌یه‌وی له پشتی ناوی تۆوه ئه‌و سیناریۆیه‌ی بوختان بۆ هه‌ڵبه‌ستنه
به‌رهه‌م بهێنی. . چونكه چۆن گومانم له‌وه نییه كه خۆر له
رۆژهه‌ته‌وه هه‌ڵدێت. ئاواش دڵنیام كه تۆ زۆر له‌وه بیركۆڵ و
نه‌خوێنده‌وارو هه‌ژارتری له‌مه‌یدانی مه‌عریفه و ده‌سته‌پاچه‌ییت له
بواری نووسیندا. تا یتوانی ئه‌و شته بنوسی و تۆمه‌ت و بوختانه‌كان
ریزبه‌ند بكه‌یت. . خوا‌و راستانیش گومان و گریمانه‌كه‌م راست ده‌رچوو.
ئه‌وه نییه كه‌سی ده‌مامكدراوی پشت ناوی تۆ. به‌ده‌می خۆی به‌من و
ئه‌وانی تر ده‌ڵی: من ره‌وانه‌كدنی رلااسپارده‌كه‌شم له كۆڵ عومه‌ر
كرده‌وه و هه‌ر به ئیمه‌یلی خۆم بۆیم پۆستكرد و. وه‌لڵا بۆخوا و هه‌ق
خۆشه. له‌دواكه‌وتنی بڵاوكردنه‌وه‌ی نووسینه‌كه‌ش تێلم بۆ
سه‌رنووسه‌ره‌كه‌ی كرد!!
هه‌ست ناكه‌یت مامۆستاكه‌ت له‌وه‌شدا زۆر زیره‌كانه مامه‌ڵه‌ی كردووه.
به‌ڵام تۆ بێئاگای له‌وه‌ی سوكایه‌تی پێكردووی. ئاخر ئه‌و تێگه‌یشتووه و
د‌رك به‌وه ده‌كالت كه له كورده‌واریدا " قاسید رووڕه‌شه". ئه‌مه‌ش زۆر
ئاساییه. چونه‌ك كه ده‌ڵی من پۆستمكرد و تێلم بۆ هه‌فته‌نامه‌كرد. رێك
گه‌مه زمانه‌وانی و ره‌وانبێژییه‌كانی كلتوره‌كه‌تانمان بیر ده‌خاته‌وه
"كلمه حق یراد بها باگل _ اسلوب المدح بما یشبه الژم!!"
له‌گه‌ڵ رێزم بۆ هه‌ندی پیاوی ئایینی. وه‌ك ئه‌وه‌یش له روانگه‌ی مرۆڤ
بوونه‌وه رێز و حورمه‌تی زۆرم بۆ تۆی ته‌فره‌دراو و پۆسته‌چییه
پیلانگێڕه‌كه‌ت هه‌یه. چونكه بیروباوه‌ڕی عه‌لمانی فێری كردووین كه
دژه‌كانمان چه‌نده داخ له‌دڵ و لێوان‌لێو له رق و كینه‌بن. ئێمه رێزی
هه‌ستی مرۆییانه‌یان بگرین. له‌به‌رئه‌وه‌ی چۆن گومانمان له حه‌تمیه‌تی
پرۆسه‌ی گۆڕان نییه. ئاواش دڵنیایین كه رۆژێك دێت ناحه‌زه‌كانمان
به‌خۆیان داده‌چنه‌وه شوره‌یی ده‌یانگری له‌به‌رامبه‌ر جوێنباران و
تۆمه‌تبارانكردنیان بۆ ئێمه. بۆیه كه‌ی ئێوه جوێن و بوختان بارانمان
بكه‌ن. ئه‌و ده‌مه پێتان ده‌ڵێین: سڵاو. . . .
به‌س نییه. ئه‌وه هه‌ڵوێستی بوێر و عه‌قڵانی و رۆشنگه‌ری روناكبیرانی
عه‌لمانی و دیموكراتخوازه. كه به‌رده‌وام ته‌ختی ده‌سه‌ڵاتدارانیان
هه‌ژاندووه و چاوه‌ڕێی پاداشتێك نه‌بوونه. تا لوێوه ببنه كۆیله‌ی
ئه‌وان. . باش نه‌بوو و نیی كه ئێمه‌ش وه‌ك زۆربه‌تان به‌درێژایی پیاو و
ده‌رباری سوڵتان و خه‌لیفه‌كان نه‌بووین. . ئه‌وه نییه مێژوو چیڕۆكگه‌لی
ئه‌و راستییانه‌مان بۆ ده‌گێڕێته‌وه كه زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری (ده‌گمه‌ن
نه‌بێت) پیاوانی ئایینی و كه‌هه‌نوت پیاو و ده‌رباری شا و ده‌سه‌ڵاتداران
بوونه و له‌ته‌ك ئه‌واندا و ته‌نها بۆ پاراستن و به‌رده‌وامی پێدانی
به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان. هه‌لپه‌رستانه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته سه‌ركوتكار و
دژه ئازادییه‌كاندا كه‌وتوونه‌ته شه‌ڕی قه‌ڵه‌می بوێر و بیری روناك و
هێزی پێشكه‌وتوخواز. . . ئی نزیكترین نموونه‌م له بواره و ئه‌م رۆژگاره
و هه‌ر له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا. تۆی ده‌سته‌پاچه و مامۆستا پۆسته‌چییه‌كه‌ته. .
ئه‌و رۆژه‌ی له نوێژی باران له ده‌شته دیانا گه‌ڕانه‌وه و به‌ربوونه
شكاندنی جامخانه و بوتڵ و شووشه‌ی دوكانه مه‌شروب فرۆشه‌كانی مه‌سیحیان.
كه‌هه‌ر یه‌كێكتان ئه‌ندام و كادریری رێكخستنی هێزیكی ئیسلامی بوون. تۆ هی.
. . . . ؟ و ئه‌ویش هی. . . . . ؟. كه ئێستاش رۆژانه به‌س بۆ پاروێكی
چه‌ورتر و هێنده‌ی سه‌رگه‌رمی مه‌راییكردن و ساردكرنه‌وه‌ن بۆ ئه‌م و ئه‌و
بوختان هه‌ڵبه‌ستن. نیو ئه‌وه‌نده بیرتان به‌لای شه‌و نوێژ و چی و چیدا
ناچێت!!
ئه‌ری به‌ڕاست. رێگام ده‌ده‌ن لێتان بپرسم. كه گوایه كه‌سایه‌تی
به‌رامبه‌رتان به ئه‌وسه‌ر و ئه‌مسه‌ركردن تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و به
عه‌یبه‌ی ده‌زانن. ئه‌وسه‌ر و ئه‌مسه‌ركردنه كه‌ی ئێوه حیكمه‌تی ئیلاهی
له پشته؟ یان وه‌ك ده‌ڵێن بۆ ئێوه عاده‌ت و بۆ خه‌ڵكیش عیبره‌ت؟!
سروشتی من وایه هه‌قی خۆم له‌سه‌ر كه‌س نه‌هێڵم. به‌ڵام هه‌رگیزیش ئه‌و
مافه به‌خۆم ناده‌م كه وه‌كو تۆ و هانده‌ر و هاوشێوه‌كانت له پشتی
ده‌مامك و له‌تاریكییه‌وه‌وه و له دواوه پارێز بۆ كه‌س ببه‌م. . .
به‌ڵام كه ده‌بینم تۆ هێنده ساده و ساویلكه و خۆشباوه‌ڕ و ئاسان
خه‌ڵه‌تاوی. . كه ده‌بینم و ده‌بیستم پۆسته‌چییه‌كه‌ت له‌م و له‌و
ده‌پاڕێته‌وه ناوی له نووسینه‌كه‌مدا نه‌به‌م. هێنده لاواز و گوناه و
ده‌وستوپی سپی دێنه به‌رچاوم. هه‌ست ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر به هه‌ناسه‌ی رقی
ئێوه مافی خۆمتان لی وه‌ربگرمه‌وه و به‌و شێوه‌یه‌ی كه خۆم به شیاوی
ئه‌زانم. دڵڕه‌ق و بێبه‌زه‌ییم و وێژدانم ئازار ده‌ده‌م. . . ئی هه‌ر
سروشتی كورده‌واری وایه كه قبوڵی نییه. كه به‌رامبه‌ره‌كه‌ت بێهێز و
لاواز ده‌بێت و خێرخوا راده‌سپێری هێرشی بكه‌یته سه‌ر!!
بۆ ئه‌وه‌ی خۆت له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی فیكری و مه‌عریفی ببوێری. . تاكو
بتوانی كوێرانه سوربیت له‌سه‌ر گشتگیركردنی حه‌قیقه‌تی ره‌ها و
به‌پیرۆزكراوی خۆت. جوێن و تۆمه‌تباركردن و بوختان بۆ هه‌ڵبه‌ستن و
تانه‌وته‌شه‌ر لێدان نزیكترن رێگا و میكانیزمن. . مێژووی فه‌ڵسه‌فه‌كه‌شتان
له‌م باره‌یه‌وه پڕه له ئه‌زموونی له‌م چه‌شنه و ته‌نانه‌ت گه‌یشتۆته
ئاستی ته‌كفیركردن و حه‌ڵاڵكردنی خوێنی نه‌یاره‌كانتان. ئه‌وانه‌ی به هێزی
لۆژیك وعه‌قڵ ململانێی لۆژیكی هێز و سه‌ركوتكاری ئێوه ده‌كه‌ن.
ئێوه كلتورێكتان به میرات بۆ ماوه‌ته‌وه. هه‌رچی جیاوازییه مه‌حكوم به
كوشتن و سڕینه‌وه تۆمه‌تباركردن ده‌كات. . . كلتوری خۆبه‌زلزانی و
خاوه‌نداری كۆی حه‌قیقه‌ته ره‌هاكانی ژیان و بوون. . كلتوری خۆ
به‌گه‌وره‌تربینین له سه‌روی یاسا و عورف و كۆمه‌ڵگا. . كلتوری
شه‌رعیه‌تدان به ده‌ستخستنه نێو ورده‌كاری ژیانی كه‌سه‌كان. . كلتوری
به‌كۆیله‌كردن و كوێركردنی هوشیاری خه‌ڵك له رێگه‌ی وه‌عز و ته‌لقین. .
كلتوری كوشتنی پرسیار و گومان له مرۆڤدا. . . .
ئێوه كه زۆربه‌ی زۆرتان پاساوی "معلب ساری المفعول"تان بۆ تاوانی
قێزه‌ونی دژه به‌های مرۆیی ماره‌كردنی كچی سه‌ر بێشكه و جاشكردنه‌وه‌ی
ژنی ته‌ڵاقدراو و نوشته‌ی تێكدانی نێوان ژن و مێد و. . . . . . لا ده‌ست
ده‌كه‌وی. . ئێوه كه زۆرینه‌تان وه‌ك حازر خۆری به‌ر سێبه‌ر زه‌مه‌نێكی
دوور و درێژ مشه‌خۆرانه له‌سه‌ر باج و خه‌راج و خاوه‌ی كه ناوتان لێناوه
" سه‌رفتره"" ی گوندنشینان گیرفانتان پڕده‌كرد و ببوونه كوێخا و ئاغای
چه‌ندین گوند و خه‌ڵكی ناهشیارو نه‌خوێنده‌واری لادی نشینتان به میزاجی
خۆتان و به‌ئاراسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانتان مێگه‌ل ئاسا لێده‌خوڕی.
ئێستاشی له‌گه‌ڵ دابێت به‌ڵام به شێوازێكی نوێتر بۆ پاراستنی پاروی
چه‌ورتر و به‌رژه‌وه‌ندی به‌رده‌وامتر و خۆ ده‌ربازكردن له نانبڕین
له‌به‌رامبه‌ر كه‌موكوڕی و هه‌ڵه و كه‌مته‌رخه‌مییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا
جورئه‌تی ره‌خنه و قه‌سه‌یه‌كتان نییه و به‌وه راهاتوون وتاره‌كانتان
به "حفڤه الله ورعاه" بۆ رازیكردنی دڵیان قفڵ بده‌ن. . . ئێوه. . . .
ئێوه. . . به‌ڵام دیسانه‌وه‌ی ده‌ڵێم زۆرینه‌تان!!
كه ئه‌مه واقیعی حاڵ و حه‌قیقه‌تی پرسه‌كان و دیوی روونی راستییه‌كان
بێت. ئیدی ده‌بی چ شێتییه‌ك بێت مرۆڤ كاتی جوانی خۆی له وه‌ڵامی
ناووناتۆره تاشینی ئێوه بۆ به‌رامبه‌ره‌كانتان به‌فێڕۆ بدات و چ نه‌نگی و
شوره‌ییه‌ك بێت بۆ قه‌ڵه‌می جددی و بوێر. به‌های مه‌عریفه و فیكر و زانست
بخاته ته‌رازوی ورێنه‌كانتان؟!
دوای رێزم بۆ تۆی به‌لاڕێدابراو و پۆسته‌چییه‌كه‌ت. پێتان ده‌ڵێم كه ئه‌م
روونكردنه‌وه‌یه‌م بۆ هاوكاری و به‌رژه‌وه‌ندی ئێوه نووسیوه. تا چیتر به
حوكمی پێشوه‌خته و له‌خۆڕا شه‌ڕ به خه‌ڵك نه‌فرۆشن. . بۆ ئه‌وه‌ی دوای
خۆشه‌ویستیم بۆتان. پێتان رابگه‌یه‌نم له‌كه‌داركردنی كه‌سایه‌تی خه‌ڵك و
بوختان پێكردنی ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی باش نابێت. . بۆ ئه‌وه بۆتانم
یاداشتكردووه. تا دوای حورمه‌تی بێپایانم بۆ ئێوه. پێتان بڵێم كاتێك دار‌و
دیواری كه‌لاوه‌كانتان شووشه بێت. به‌رد مه‌هاوێژنه باڵاخانه‌ی خه‌ڵكی. .
. به‌پێچه‌وانه‌وه من كاتی خۆم زۆر له‌وه به‌به‌هاتر ده‌زانم كه به
تۆمه‌ته‌كانتانی له‌كیس بده‌م. بۆیه به‌ڕاشكاوی پێتان ده‌ڵیم: ئه‌وه نه‌ك
وه‌ڵام نییه. به‌ڵكو هه‌ست ده‌كه‌م خۆم بچوك ده‌كه‌مه‌وزه ئه‌كه‌ر ناوی
بنێم وه‌ڵام. . له‌لای خۆم هه‌ڵوێست و په‌رچه‌كردار و كاردانه‌وه و
هه‌ڵچوونتان هه‌رچۆن و چییه‌ك بێت. ئاماده‌نییم پڕۆژه‌كانم به‌دیار
جوێننامه‌كانی ئێوه و هاوشێوه‌كانتان و ئه‌وانه‌ی بیر له هه‌ڵه‌یه‌كی
واده‌كه‌نه‌وه رابگرم. چونكه من بڕوام به‌وه هه‌یه كه له كاروانێكدا
و له‌گه‌ڵ هیواگه‌ل و ئومێد و گه‌شبینییه‌كدا ری ده‌كه‌م هێز نییه
ساتمه‌یان پێببات!!
|