بێ
پا بگره پادار
هی
خۆته. ئاکۆ محه‌مه‌د و مو‌سا ئه‌حمه‌د - کامیان بوون وه‌زاره‌تی ناوخۆ له
هه‌ولێر. !! ... ئه. که‌مال غه‌ریب ك.
15-08-2005
له‌م ڕۆژانه‌دا مانگی
ده‌ستکردی وه‌زاره‌تی ناوخۆیی هه‌ولێر ته‌نها که‌ناڵی میدیا کوردییه‌کان
وه‌رئه‌گرێت (به تایبه‌تی نا حیزبییه‌کان وه‌ک میدیا و. . هتد) چونکه
پێدارن. به‌ڵام بانده‌تێرۆرییه ئیسلامییه‌کان و نێتڤێرکه‌کانیان وه‌ک
پایان بڕابێته‌وه و کۆتای‌یان پێهاتبێت. وون بوون له به‌ر چاوی
میدییاکانیش.
دوایی شه‌ڕێکی دوور‌و
درێژ‌و قاره‌مانانانه‌ی هێزی پۆلێس و پۆلێسی هاتۆچۆ و ئاسایش. که کۆتای‌یان
پێهات دوای 15 ساڵ له هه‌وڵ و هیمه‌تی
FBI
كوردی. له راپرسییه‌که‌ی فه‌ره‌نسا. بۆ ده‌نگدان له
سه‌ر یاسای بنه‌ڕه‌تی ئه‌وروپا. دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی ده‌نگیاندا دژی ئه‌م
یاسایه. سه‌رۆک وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا. خۆی کشانه‌وه له ده‌سه‌ڵات. بێ
ئه‌وه‌ی پێی بڵین. یان یاسا دادگایی بکات. یان په‌ڕله‌مان لێیبپرسێته‌وه.
خۆیی بڕوای به‌وه هه‌بوو که بوونی یانی شکاندنی سیاسی بۆ حکومه‌ته‌که‌ی
بۆیه. خۆکشانه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵات یانی هه‌ستکردن به سه‌رزه‌نشتی
به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌که‌ی و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی. به‌ڵام ئه‌ی ئه‌م وه‌زیره‌ی
کورد له وه‌زاره‌تی ناوخۆ. دوای 15 ساڵ له‌قه‌سابخانه‌که‌ی (وه‌ک سه‌روپێ
چاکه‌ر) ئه‌هلی زانای ئیسلام. به‌ڕێز وه‌زیر وه‌ک ئه‌وه وابوو نه بای
دیبێت نه بۆران. . . دوور نه بوو چاوه‌ڕوانی مه‌دالییای پاڵه‌وانێتی بوو
بێت. نه‌ک کشانه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵات و ڕووسوورانه بۆ خۆیی و پارته‌که‌ی
بڵێت من توانای ئه‌م کاره‌م نییه. نه‌ک به زۆر و به مردوویش هه‌ر سواری
شان و ملی خه‌ڵکی بێت.
ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی کورد
ووتیان و تووره‌بوونی خۆیان ده‌ربڕی. 25% خه‌ڵکی فه‌ره‌نسا نه‌یکرد دوای
ده‌نگدانه‌کانیان. ته‌نانه‌ت کاریگه‌ری وێنه‌کان. نه‌ک خه‌ڵکی له ژێر 18
ساڵییه‌وه. به‌ڵکوو پێڕی ژن و پیره پیاویش نه‌ی ئه‌توانی خۆی ڕابگڕێت
به‌رامبه‌ر زۆرداری دارهینه‌رو مۆنتاتچکه‌ر و رێجیزۆره‌کان. ئه‌وه
ئه‌کته‌ره‌کانی وه‌ک شێخی مل و سه‌ر و ده‌ست بڕ. سیمایان بوبوو به مڵۆزمی
خنکێنه‌ری ئارامی وخۆشییه‌کان هه‌ر بۆیه ئه‌م بابه‌ته بوو به تابلۆی
هه‌موو میدیاکان. ئه‌توانم بڵێم بیر و بۆ یه‌که‌م جار سیمای ئیسلام خۆی
خسته ته‌رازووی مه‌رگه‌وه. له‌وه‌ش زیاتر ئیسلام‌و بوونی بوون به
پرسیارێکی مه‌زن لای خه‌ڵکی کورد هه‌ر بۆیه. هه‌ر له یه‌که‌م رۆژی هه‌ینی
نوێژی هه‌ینیدا با‌به‌ته‌که‌ی ئه‌هلی زانا بوو به شه‌پۆڵی ناره‌زایی وه
قیزکردنه‌وه‌یان هه‌موو مه‌لاکان نه‌ک ته‌نها مه‌لا به‌شیر و مه‌لا
سامه‌نه‌کان. که گوایه بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌و تاوانانه‌ی مه‌لا زانا
سووکایه‌تی بووه به پله و ڕێزی ئیسلامی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه. بۆ
ئابڵۆقه‌دانی ئه‌م ناره‌زاییه‌ی سه‌رجه‌م گه‌وره مه‌لاکان. له یه‌که‌م
کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆکی میری کوردستان و مه‌لاکان سازکرا (من دوو دڵنیم که
ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌م جڤینانه. سارد کردنه‌وه‌ی مه‌لاکان بوو به رامبه‌ر
ئه‌و کۆمه‌ڵه باسه‌ی که له سه‌ر ئیسلا‌مییه‌تی شێخ زاناکان باسکران له
خودی کوردستان تیڤی. لێره‌دا ته‌وقیتی ئه‌م رووداوانه زۆر نزیکن له گه‌ڵ
کۆره‌کانی مامۆستا حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن و ئه‌و ئابلوقه‌دانه‌ی بۆیان
داڕشت وه خه‌ڵاتکردنی هێزه ئیسلامییه‌کان. وه ک ئه‌وه‌ی حسابی سیاسیان
بۆ بکرێت) . هه‌ر دوای چه‌ند ڕۆژێک که ناڵی کوردستان تیڤی بۆ ماوه‌ی 24
کاتژمێر داخرا که گواییه سه‌رپێچی یاسا کانی کردووه. ڕایان نه‌گه‌یاند
ڕاستگۆییانه که کێشه‌که ووته‌کانی مامۆستا حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن (له
سه‌ر ده‌و‌وری ژنان و کێشه‌کانیان له ڕوانگه‌ی ئیسلامه‌وه) که له‌و
که‌ناڵه‌وه هه‌ندێکی قسه‌ی له سه‌رکرا. دیسان کاک ئاکۆ و کاک مو‌سا ڕاپێچی
زیندان کران و دوو کارمه‌ندی کوردستان تیڤی له کاره‌کانیان دوور خرانه‌وه
(واته بێ نان کران) .
ڕۆژی 12-08-2005 له
هه‌واڵیکدا که‌ناڵی کوردستان تیڤی بڵاوی کرده‌وه له به‌شی ده‌نگوو
باسه‌کاندا: که شوفێریک له به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی تڕۆمبیله‌که‌ی
بۆستێنێت (به پێی قسه‌که‌ری پۆلێس که گواییه ئیستۆپ له تڕۆمبیله‌که‌یدا
نه‌ماوه) له ئه‌نجامدا خۆیدا به ئۆتۆمبیلێکی جۆری پاس که فه‌رمانبارانی
په‌ساپۆرت و ڕه‌گه‌زنامه‌ی تێدا بوو (واته وه‌زاره‌تی ناوخۆ) . زه‌ره‌رو
زیانه‌کان هیچی که‌متر نه‌بوو له‌وانه‌ی ئه‌هلی زانا) . ئه‌مرۆ سه‌رجه‌م
تڕۆمبیله‌کانی هه‌ولێر و دهۆک بێ ئیستۆپن. شوفێره‌کان مۆڵه‌تی لێخورینی
تڕۆمبیلیان نییه یان مۆڵه‌ته‌کانیان کڕاون به پاره. وه زۆر له‌و
تڕۆمبیلانه مه‌رجی یاسایی سه‌ر جاده‌یان نییه که لێبخورێنرێن. ئه‌وه
باسی ئه‌وه ناکه‌ین که به سه‌دان تڕۆمبیل گڵۆپی پێشه‌وه و پاشه‌وه‌یان
نییه. باس له یاسا و ڕێنماییه‌کانی لێبخورێن ناکه‌ین. دوور نییه خودی
وه‌زیری ناوخۆ شایه‌نی مۆڵه‌تی تڕۆمبیل لێخورین نه‌بێت. ئایا له‌م
تاوانه‌دا وه‌زاره‌تی ناوخۆ خۆی له کوێدا ئه‌بینێته‌وه. . . . ؟ به‌شه
ڕۆژنامه‌ی میدیا و سه‌رنوسه‌ره‌که‌ی خوێنی له لووتی کام کورد هێنا. . . .
؟؟؟
نامه‌وی لێره باس
له بوون و گرنگی ئه‌م وه‌زاره‌ته بکه‌م یان سه‌رپێچییه‌کانی ئه‌م
وه‌زاره‌ته‌بکه‌م به‌ڵام ئه‌مه‌وێت باس له بێتاوانی ئالۆکان بکه‌م. وه
گرتنیان و ڕاپێج کردنیان بۆ لێکۆڵینه‌وه به تاوانکاری بناسێنم. که به‌ریز
کاک مه‌سعوود بارزانی کوردستانی له‌م چاو پێکه‌وتنه‌ی که‌ناڵی
ئه‌ل-عه‌ره‌بییه له 08-08-2005 به یه‌کێک له ئازادترین و دیمۆکراترین
ووڵاتانی ناوچه‌که‌ی له قه‌ڵه‌م ئه‌دا. ئایا ته‌رازووی مافی مرۆڤ له کام
ئاستدایه. کاتێک که‌سێک ته‌نها ووشه چه‌کێتی و مه‌له‌فی له به‌فره‌که‌ی
سه‌ری قه‌ندیل پاکتر و سپیتره. به‌ڵام دیاره ئه‌مڕۆ لای وه‌زاره‌تی ناوخۆ
هزری کوردایه‌تی و بانقه‌که‌ی کاک ئاکۆ (که سیخناخه به شاکاره‌کانی بیری
نه‌ته‌وایه‌تی) زۆر سامناکتر و خه‌ته‌رناکتره له فتواکانی
مه‌لابه‌شیره‌کان که ڕۆژانه‌دا له مزگه‌وته‌کان به زیندووی و به سیدی و
ڤیدۆ بڵاوئه‌کرێنه‌وه. به سوکایه‌تی کردن به ژنان و کچان و جیاوازی
کردنی ره‌گه‌زیان. ئه‌م مه‌لایانه هیچیان که‌متر نییه له مه‌لاکانی
تاران و خه‌لیفه عه‌ره‌به‌کانی سه‌رده‌می ده‌روست بوونی ئیسلام.
بۆ تا ئه‌مڕۆ بۆ تاکه
یه‌کجار. گه‌ر بۆ پڕۆپاگه‌نده‌ش بێت یه‌کێک له‌و مه‌لا فتواچیانه. ڕاپێچی
یه‌ک لێکۆڵینه‌وه نه‌کران (ئه‌و مه‌لایانه‌ی که به ڕۆژ ئیسلام بوون
به‌ڵام له‌له ژێر په‌چه‌وه ته‌واوکه‌ری مه‌لا زاناکان بوون. فتواکانیان
له سه‌ر خوشکه مهاباد قاره‌داغی. له سه‌ر کوشتنی هێشتا بۆسۆی دێت و
په‌شیمانیش نین لێی. کوا وه‌زاره‌تی پاراستنی مافی گه‌ل گه‌ر هه‌یه؟
مامۆستا حه‌مه‌سه‌عید بۆ ئه‌بێت. زمانی ببڕێت و نوسینه‌کانی و قسه‌کانی
ته‌فروتوونا بکرێن من زۆر لام شه‌رمه ده‌سه‌ڵات له ووشه بترسێت؟به‌ڵام
ختوولکه‌ی بێت به فتوای مه‌لا سیاسییه‌کان. کاتێک عه‌بدول خالق مه‌عروف و
ڕه‌ئووف زووهدی و علی بۆسکانیان شه‌هید کرد زمان و هێزی بوونی ئه‌م
تێرۆرچیانه 5 له سه‌دی ئه‌مڕۆ نه ئه‌بوو. وه هه‌گیز خاوه‌نی ئه‌م بنکه
جاڕانه‌ی ئه‌مڕۆ نه‌بوون به ئاشکرا. هه‌میشه به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی به‌عسیان
له پشت بوو (بۆیه ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵات ئه‌بێت جه‌نگی مان‌و نه‌مان له
گه‌ڵیان بخاته ڕوو. گه‌ر به‌ڕاستی دژی سیاسه‌تی تێرۆری ئه‌وانه‌ن) . گه‌ر
به‌ڕاستی ساتیرێکی پاراستنی ئه‌وان نین.
ئه‌مرۆ چۆن ئه‌وان
خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتنو ده‌سه‌ڵات کارئاسانیان بۆ ئه‌کات. کاک ئاکۆ. کاک مو‌سا.
ئه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی کێردی ده‌سه‌ڵاتیان له سه‌ر پشتی مله. ئازادی و
ڕێچکه‌ی به‌ره‌و دیمۆکراتی مژده‌ی مه‌رگی دیکتاتۆره‌کانی پێییه. به‌ڵام
ده‌سه‌ڵات ئه‌وه‌ی ئه‌بێت بیدات به خاوه‌نه‌که‌ی (گه‌ل) ته‌نها ئازادی و
دیمۆکراتییه. نه‌ک په‌تکردی ڕۆڵه‌کانی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه بۆ ژێرخانه
تاریکه‌کان. ڕه‌وشته‌کانی به‌عس ئه‌بێت. له گۆر بنرێن. نه‌ک وه‌ک مێتۆدی
سه‌رده‌م پڕاکتیزه بکرێت. دادگایی کردنی قاره‌مانانی ڕێگای کوردایه‌تی.
دادگایی کردنی سه‌جه‌م نه‌ته‌وه‌ی کورده.
|