كوردستان نێت

 

ئێوه‌ دروستكه‌ری نه‌وه‌یه‌كی تازه‌ بوون. نه‌وه‌یه‌ك وه‌ك خه‌ڵفێكی رۆژنامه‌گه‌ریی یاخی كه‌ توورِه‌بوون له‌ ده‌سه‌ڵات و عاجز بوون له‌ دیسپۆتیزم و گه‌نده‌ڵی نێو رۆژنامه‌كاغه‌زه‌كان. ئه‌و رۆژنامانه‌ی تا ئێستاش توانستی گه‌نج ناخوێننه‌وه‌و گه‌وره‌ترین فلته‌رلای ئه‌وان فلته‌ری حیزب و سانسۆره‌ ئایدۆلۆژیه‌كانه‌. به‌ڵام كوردستان نێت هه‌موو ئه‌و توانستانه‌ی كۆكرده‌وه‌و په‌نای زۆر بیرو قه‌ڵه‌میدا. ئه‌گه‌رچی ئه‌بێت ئاگاشتان له‌ نوسینه‌ جاسوسی و پۆخڵه‌واته‌كان بێت خۆشبه‌ختانه‌ رۆژنامه‌ ئه‌له‌كترۆنیه‌كانی وه‌كو كوردستان نێت و ده‌سته‌ خوشكه‌كانی دروستكه‌ری نه‌وه‌یه‌كی ترن كه‌ ناسڵه‌منه‌وه‌ و ناترسن له‌ ره‌خنه‌و گازنداكان و په‌نجه‌ ئه‌خه‌نه‌ سه‌ر به‌سوێترین برین و چاوه‌كانیشیان نوته‌كترین روبه‌ری تاریكی كه‌شف ئه‌كات. به‌هیوای ئازادی زیاتربۆ ئێمه‌و بۆ ئێوه‌ش ده‌ستخۆشی و نرخاندن. به‌هیوام شه‌ش ساڵه‌تان شه‌ست ساڵه‌ بێت به‌ خۆشی كوردستانی گه‌وره‌وه‌. . .

ئاسۆعه‌بدولله‌تیف - سلێمانی